Skip to Content

Saturday, October 31st, 2020

كوڕه‌ كاژاو … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

 

 

من  چیای  كوڕه‌كــــاژاوم

له‌وه‌ته‌ی هه‌م نه‌ گــۆڕاوم

نه‌ سه‌رماو ڕه‌شه‌بای به‌تین

یاخود  گه‌رمای وه‌رزی هاوین

نه‌یان توانیوه‌و  ناتــــوانن

بمبه‌زێنن  بــــــــاش بزانن

ئێستاش  هه‌روه‌كو خۆم  ماوم

قنج وقیت  و جوان وه‌ستاوم

هه‌ر كه‌س ته‌ماشای  من بكات

زوو نه‌فره‌ت  له‌ دوژمن ده‌كات

لوتكه‌ی به‌رزم  هه‌موو كاتێ‌

خۆری  زێرین  زوو ده‌یگاتێ‌

ده‌دڵنیا بن      دڵـــــــنیا

ئێوه‌ی  جوانیش وه‌كو  چیــا

سه‌خت و  بڵند  بن  وه‌كو  من

دڵنیابن  كه‌  نا بـــــه‌زن

 @@@

Previous
Next

Leave a Reply