كوڕی گوڵه خوێناوییه‌كه‌ی گۆران
* تێبینی/ باشتروایه پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه، خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ بۆ لاپه‌ڕه (190)ی چاپی یه‌كه‌می دیوانی عه‌بدوڵڵا گۆران، یان ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ی لای خواره‌وه، كه به‌رامبه‌ر چاپه‌كانیان دیاری كراون:
(91) چاپی سێیه‌م
(87) چاپی دووه‌م
(95) چاپی چواره‌م… كوره چووزانم خۆ مه‌عقول نییه، خوێنه‌ری كورد، ئه‌وه‌شی نه‌خوێندبێته‌وه.
من ده‌مێكه ده‌مه‌وێ باسی ئه‌و كوڕه‌ی گوڵه خوێناوییه‌كه‌تان بۆ بگه‌م، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك نه‌كه‌وتووین، كه چۆن ده‌ست پێ بكه‌ین، كه ئه‌ڵێم (ڕێك نه‌كه‌وتووین چۆن ده‌ست پێ بكه‌ین)، مه‌به‌ستم له منء خۆمه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ له ئێسته‌دا، بۆچوونی من به‌سه‌ر خۆمدا زاڵ بوو، به‌وه‌ی پێم گوت: با هیچ نه‌بێ شتێك هه‌ر بۆ خوێنه‌ران بگێڕمه‌وه، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به ژیانى ئه‌وانه‌وه هه‌یه… ئیدی ئه‌ویش (خۆم) لێگه‌ڕا، ئه‌وه‌نده‌ى بتوانم له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، كه گۆران ده‌نووسێت:
ڕاكشێ تاوێ سه‌ر بنێره سه‌ر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم
(هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه دوا حیواری كچه‌یه، كه به‌و كوڕه داماوه‌ی ده‌ڵێت)
له‌ڕاستیدا نازانم بۆچی گۆران پێمان ناڵێ، دوای ئه‌و حیواره عه‌نتیكه‌یه، كوڕه‌ی گوڵه خوێناوییه‌كه چی به‌سه‌ر دێت، من بڕوام به‌و قسه قۆڕه نییه، كه ده‌بێ خوێنه‌ر خۆی له‌وه تێ بگاء ئه‌مه كۆتاییه‌كی نازانم چییه‌و ئه‌م شتانه… چونكه بیرتان نه‌چێ شاعیران به‌شێوه‌یه‌ك خوێنه‌ر له‌ناو زمانی مه‌جازدا ون ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به‌س خۆیان بزانن… ئه‌وه‌تا گۆرانیش به‌و شێوه‌یه سه‌ره‌داوی چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی لێ ون كردووین… به‌ڵێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی نێوان منء خۆم بوو، كه ئه‌گه‌ر ئێمه هیچ سه‌ره‌داوێكمان به‌ده‌سته‌وه نییه، ئه‌دی چۆن بتوانین چیرۆكی عه‌شقێكیءا بگێڕینه‌وه؟
هه‌نوكه منیش له‌به‌رده‌م هه‌مان كێشه‌ی گه‌وره‌دام، واته ناتوانم چیرۆكه‌كه‌تان له سه‌ره‌تاوه بۆ بگێڕمه‌وه، به‌ڵام تازه بڕیارێكه‌و داومه.. ده‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێ به ناچاری له‌و كۆتاییه‌ی گۆرانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌مء به‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌تانگوێزمه‌وه سه‌ر كۆتایی مه‌سه‌له‌كه..
كه‌واته ئه‌وه‌ی من بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه چیرۆكی كۆتاییه‌كانه‌و هه‌رگیز تۆی خوێنه‌ر ناتوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ره‌تا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بدۆزیته‌وه، نه له‌م چیرۆكه‌ی منء نه له شیعره‌كه‌ی گۆرانیشدا، چونكه هه‌میشه سه‌ره‌تاكان نادیارن، سه‌ره‌تاكانی عه‌شق ده‌ڵێم، ئه‌و عه‌شقه‌ی كه هه‌ركه‌سه‌و به خواستی خۆی ناوێكى لێ ده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: عه‌شق كوێره، یان شه‌له!! له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه ناتوانین ئه‌وه بسه‌لمێنین ئاخۆ چۆنء به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كوڕه دڵی له‌و كچه چووه، كه ئه‌وه‌شمان نه‌زانێ، دواجار له‌وه‌ش تێ ناگه‌یه‌ین، چۆنء بۆچی تا ئه‌و ڕاده‌یه، كچه‌ى په‌رستووه؟
به‌ڵێ.. وه‌ك گوتم ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانن ئه‌م كۆتاییه سه‌یره‌یه، ئه‌ویش: دواى ئه‌وه‌ی به‌خێراییه‌كی سه‌یرو په‌رجووئاسا ئه‌مبۆلانسه‌كه ده‌گاته شوێنی ڕووداوه‌كه‌و به په‌له كوڕه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كێك له باشترین نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتء له‌وێ دكتۆرێكی به‌ڕه‌حم، تیماری برینه‌كه‌ی سه‌ر دڵی ده‌كات، ئیدی ئێستا هه‌روه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه، باوكی پێنج مناڵی چاو زیته (خوا نه‌یبڕێ)، كه ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كیان ته‌نها یه‌ك ساڵیان نێوانه. به‌ڕاست كوڕه‌كه ئه‌وه چه‌ند ساڵێكیشه خوێندنی زانكۆی به ئاستی (باش) ته‌واو كردووه، به‌ڵام هێشتا ته‌عین نه‌بووه… كوڕه‌كه ئێستا هه‌موو شتێكی وه‌ك هێڵێكی كاڵه‌وه‌بووی یادگارییه‌كان لا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچۆنێك بمانه‌وێ شتێك له‌باره‌ی سه‌ره‌تای عه‌شقی ئه‌و، بۆ كچه‌ی گڕوولێگرتووی بزانین، به خه‌مبارییه‌كه‌وه ده‌ڵێ: ته‌عین نه‌بوون كه‌ی كێشه بوو، من ئیمانم له حه‌فازه گۆڕین نه‌ماوه!
* له گۆڤارى هه‌نار، ژماره (90)، ئابى 2013، بڵاوبووه‌ته‌وه.