Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كىَ دەلىَََ ژن كوشتن لە كوردستان كەم بۆتەوە ..؟؟

كىَ دەلىَََ ژن كوشتن لە كوردستان كەم بۆتەوە ..؟؟

Closed
by June 7, 2008 ژنان

 رزگار كۆچەر …….

 چەند رۆژێك پێش ئێستا خۆم لەگەڵ پۆلیسى شارۆچكەى پردىَ چوومە سەر تەرمى دوو ئافرەتى نەناسراو كە بەدرندانە ترین شێوە لە دەشتایەكى چۆل كوژرابوون , هەر ئەو رۆژەش تەرمى ئافرەتێكى نەناسراو بە قۆل بەستراوى لە نزیك گوندى داستانى زورگە زراو لەلایەن پۆلیس لە ژێر خۆل دەرهێندران و دۆزراوە , هەر چەندە رۆژێك پاش ئەم رووداوانە لە چاواریانى قوشتەپە ئافرەتێك لەگەل هاوسەرەكەى درانە بەر رێژنەى گولەو هەردوكیان هەر لەم شوێنە گیانیان لە دەست دا , بۆ ئێوارەش كچێكى تەمەن 14 ساڵى لەگەرەكى تەیراوە بە هۆى بەزۆر بەشوودانى لە لایەن خانەوادەكەى ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا
 بەپىَى ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتبوو تەنها لەم دوو سىَ رۆژە  ئەوندە ئافرەتە كوژرابوون  باسى هۆڵەكانى نەخۆشخانەى ئیمر جنسى ناكەم كە چەندین ئافرەت لەژێر رەحمى دكتۆرەكان چاوەرىَى مەرگى خۆیان دەكەن و باسى شارو چارۆچەكەكانى ترى كوردستانیش نەكەم كە رۆژانە وەك دەبیستین ودەبینین لە ژێر چەترى ناموس , شەرف , پیاو سالارى , گوناح …ژن و كچانمان بە درندانە ترین شێوە دەكوژرێن یان دەسوتێنرێن بۆیە باس كردن و هێنانەوەى داتاو ژمارە و وا نیشان دانى كەم بوونەوەى ئەم دیاردەیە لەلایەن هەندىَ دەزگا و هەندىَ رێكخراوى بەناو ئافرەتان و ژنان چ لەو پرسە گرینگە كەم ناكاتەوە كە چەند ساڵە كۆنفراس و سیمنارى جیاجیاى بۆ دەكرێت و پارەى خەیاڵى لەسەر خوێن و جەستەى سوتاوى ژنانى لىَ سەرف دەكرێت , بەبىَ دۆزینەوەىى رێگا چارە و رۆژ لە دواى رۆژیش ئەم پرسە خەتەرناكە لەپەرەسەندن دا دەبێت لە ئەنجامیش تەنها ژنان و ئافرەتان زەرمەندە دەبن و متمانەى ئەو رێكخراو دەزگایانەش لاى تاكى كورد كەم دەبێت چونكە كاتێك ئەوان بە داتا وە ژمارەى ساختە دیانەوێت ئێمەمانان حاڵى بكەن لە كەم بوونەوەى ئەم دیاردیە ئەوا دیوەكەى ترى مەرگەساتەكە خۆى وەڵامى ئەو رێكخراوانە دەداتەوە كاتێك لە رۆژێك یان هەفتەیەك چەند ژنێك دەكوژرێت !
 ئەگەر بیانووى كەلتورى كۆمەڵگاى كوردى پاساوێك بێت بۆ ژن كوشتن و زێدە بوونى ئەو دیاردەیە ئەوە قەت ئەوە ناگەێنىَ لەسەردەمى ئێستاى پێشكەوتن و تەكنەلۆژیاوە قۆل بەستى ئەو كەلتورە سەقتە بین كە گومان هەیە كەلتورى میلەتى ئێمە بێت , ئێستا تاوانى ژن كوشتن دیاردەیەكى سوك و ناشارستانی روو رەشكەرى كۆمەڵگاى ئێمەیە و بۆتە پەلەیەكى رەش بە نێو چەوانى میلەتەكەمان چونكە كاتێك عەرب بە تیرۆرو خۆ تەقاندنەوە دەناسرێتەوە ئەوا میلەتى ئێمەش لە ژن كوشتن وزیندە بەچال كردنى كچانمان بە پلەى زۆرباش لەنێو كۆمەڵگاكانى تر دەناسرێت پلەى ئیمتیازیش دەدرێتە ئەو چالاكڤانانەى بوارەكانى ژنان و ئافرەتان چونكە دەركەوت ئەوان لەمەر ئەم دیاردەیە لە قسەى زل زیاتر هیچیان پىَ نیە . 
            
 
r_kochare@hotmail.com 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.