Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

كۆبوونەوەی فیدراسیۆن لە پەرلەمانی بەریتانیا

Be First!
by May 4, 2008 گشتی

 فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
 كۆبوونەوەی فیدراسیۆن لە پەرلەمانی بەریتانیا هەنگاوێكی  گرنگ بوو لەپێناو بەرگرتن بەسیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران لەلایەن ووڵاتە ئەوروپیەكانەوە
 
 
  ڕۆژی سێ شەمە 29-4  لە سەر بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە میوانداری جان مكدۆناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا كۆبوونەوەیەك لەسەر كاركردن  لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی پەنابەران بۆ عیراق بە بەشداری (جین لامبێرت) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ،(جاكۆلین) نۆینەری نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران،(دەشتی جەمال)سكرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پەرلەمانی بەریتانیا بەرێوەچوو.
 سەرەتای كۆبوونەوەكە  لە لایەن (جۆرج بەنێت)بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی یەكیتی كریكاری كامدن یۆنسۆن بە بەخێرهاتنی ئامادەبوان كۆبوونەوەكە كرایەوە ،پاشان( دەشتی جەمال) ووتارێكی كورتی پێشكەشكرد لە سەر چیكردن بۆ بەرگرتن بە سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەرانی كوردو عێراقی لەلایەن ووڵاتەكانی بەریتانیا و سویدو ئەڵمانیا كە تیادا وێرای خستنە رووی رێگا چارەكان بۆ كێشەی دیپۆرت چەند پێشنیاری كاری خستە ڕوو لە ئاستی پەرلەمان تارەكانی بەریتانیا و ئەوروپا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كە( بەجیا دەقی ووتارەكە بڵاو دەكەینەوە) ئەو پێشنیارانە بە بەشداری ووتاربیژەكانی كۆبونەوەكە و بەشدار بوان  چەند هەنگاو عەمەلی بۆ ئیزافەكراو قبوڵ كرا.
 پاشان جان مكدوناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا سەرباری ڕەخنە گرتن بە سیاسەتی لیبەر پارتی و وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەڵینی دا لە ئاستی ئەندام پەرلەمانەكانی حزبی لیبەر حزبی دەسەڵات كە زۆرترین كورسیان بەدەستەوەیە كاربكات بۆ ڕاكیشانی پشتیوانیان  تا گەیاندنی بە ئاستی بەرپا كردنی كۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمان بۆ راگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی  و بەڵینیشی دا پشتیوانی  جدی كەمپینی فیدراسیۆن بكەن،جین لامبێرت ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا لە ووتارێكدا سەرباری نیگەرانی خۆی لە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران لەسەر بارودۆخی نائەمنی عیراق قسەو باسی كرد تا پێشلكردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان بەتایبەتی مەسەلەی ژنان و بەڵینی دا نامەی فیدراسیۆن رێكخراوەكان بگەیەنێتە سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانتارەكانی ئەوروپا تا زەخت دابنێن لەسەر ووڵاتەكانی وەك ئەڵمانیاو بەریتانیا و سوید سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابگرن و بەو پەری تواناوە لەرێگای حزبی سەوزەوە پشتیوانی بۆ كەمپینی فیدراسیۆن لە ئاستی ووڵاتە ئەوروپیەكان رابكێشێت ،(جاكۆلین) سیاسەتی ڕەسمی رێكخراوی نەتەوە یەگرتووەكان  بۆ كاروباری پەنابەران باسكردو  نیگەرانی خۆیان دەربری لە سیاسەتی وولاتی سوید بەرامبەر بە ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی ووتیان ئەوان نامەیان ئاراستەی حكومەتی سویدی كردەوە  .
 بەدوای قسەو باسەكان بەشدار بوان لە هەڵسوراوانی فیدراسیۆن لە شارەكانی لیستەرو دۆنكاسەر… و پەنابەرانێكی زۆر هەریەك لە گۆشەیەكەوە پێشنیاری خۆیان  و نیگەرانی خۆیان دژ بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەربڕی هەروەها هەریەك لە ووتاربیژان وەڵامی خۆیان دایەوە  .
 جۆرج بنێت كە كۆبوونەوەی بەریوە دەبرد دەقی پێشنیارو قسەو باسەكان لە چەند خاڵدا كورتكردەوە كە لەلایەن بەرپرسی فیدراسیۆن و ئامادەبوانەوە خرابوەیە ڕووئەویش:
 1. لە ئاستی پەرلەمانی ئەوروپا یاداشتێك بە ناوی سەرجەم رێكخراوە ئینسانی و پەنابەریەكان كە لە چەند ووڵاتی ئەوروپادا ئیمزا بكرێت لە ڕێگای بەرێز جین لامبێرتەوە بگاتە دەستی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا كە خواستەكانی ئەم كەمپینەی تیدابێت بە ڕاگرتنی دیپۆرت و لابردنی زەخت زۆر لەسەر پەنابەرانی كوردو عێراقی لە لایەن ووڵاتە ئەوروپیەكانەوە هەمان یاداشت لە لایەن جان مكدوناڵد ئاڕاستەی پەرلەمانتارەكانی بەریتانیا بكرێت.
 2. بەرێخستنی كەمپین لەناو لیبەر پارتی و حزبی سەوز بۆ هێنانی پشیوانی ئەندام پەرلەمانی تر بەمەبەستی ئاراستەكردنی كێشەو گیروگرفتەكانی پەنابەرانی كوردو عیراقی و بەرزكردنەوە لە پەرلەمانی بەریتانیادا پشتیوانی بكەین لە كەمپینی فیدراسیۆن كە ئێستا لە وولاتە ئەوروپیەكان بەتایبەتی سوید و سویسراو وبەریتانیا و ئەڵمانیا بەرێكەوتوو .
 3. UNHCR بێدەنگ نەبێت و هەڵویستی رەسمی خۆیان لو ئاستی ئەم هێرشانە رابگەیەنێت داوا بكات لە ووڵاتە ئەوروپیەكان كە كار بكەن بە بریارەكانی كۆنفیدراسیۆنی جنیفی 1951 و دیپۆرتی بەزۆری پەنابەران بەكەلەپچەو فرۆكەی سەربازی ڕابگرن
 4. بەریتانیا وەك لایەنی شەرە لەعێراقدا تا كۆتایی بە داگیركاری و ئەوزاعی عیراق ئارام دەبێتەوە بە چاوێكی ئینسانانە لە كێشەی پەنابەرانی كوردو عیراقی بڕوانێت بەبپێ كەیسەكانیان مامەڵەیان لەگەڵ بكات.
 5. پشتیوانی و بەشداری بكرێت لەكەمپینی یەكیتی نەقابەسەرتاسەریەكانی بەریتانیا(TUC)كە داوای  لێبوردن  و مانەوە  هەروەها مافی كاركردن دەكەن بۆ پەنابەران
 
 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 04-05-2008
 IFIR:PO.BOX1575,ILFOD, IG1 3BZ, LONDON UK   Tel:0044 7856032991
 00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905
 
ifir2007@yahoo.com          d.jamal@ntlworld.com                                          www.csdiraq.com                                www.federation.org           
 

Previous
Next

Leave a Reply