كۆلاره‌باز یاده‌وه‌ریی جه‌نگێكی دۆڕاو
پێشوه‌خته:
دیاره جۆره‌كانی رۆمان له ئه‌ده‌بیاتی دنیادا زۆر و جیاوازن ، به‌پێی ئه‌و پۆڵینكردنانه‌ی كه‌وا له كتێبی ( رۆمان چییه؟)ی نووسه‌ر وتوێژه‌ره‌وه‌ی بواری ئه‌ده‌بیات (م.ه.ئیبزامر مالكام برادبری نورتروپ فڕای )دا هاتووه كه رۆمان خۆی له بیست و چوار جۆر ده‌دات .وه‌لێ من پێم وایه له‌م كتێبه‌دا چه‌ندین جۆری تری رۆمان فه‌راهه‌م كراون ،به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی شیاوی هه‌ڵوه‌سته وقسه له‌سه‌ركردن بێت هه‌ندێك له‌و جۆرانه‌ی كه‌وا له كتێبی رۆمان چییه؟ دا هاتوون هێشتا له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه .نموونه‌ش بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی زیاتری قسه‌كه‌مان هێشتا رۆمانی پۆلیسی له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا بوونی نییه ،له كاتێكدا چه‌ندین جۆری تری رۆمان له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به‌درێژایی مێژووی رۆمان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت . وه‌ك رۆمانی ناوچه‌یی و رۆمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆمانی سۆزداریی و رۆمانی سیاسی و رۆمانی كه‌سایه‌تی پاڵه‌وان و رۆمانی ئه‌زموون و رۆمانی یاده‌وه‌ریی و منداڵی . دیاره لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكێكی بچووك بخه‌ینه سه‌ر رۆمانی یاده‌وه‌ریی . رۆمانی یاده‌وه‌ریی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوده بۆ نێو یاد و رابردووی بوون و منداڵی و به‌رائه‌ته بابردووه‌كانی زه‌مه‌ن و شوێن پێی هه‌نگاوه‌كان .كه ئه‌مه له رۆمانی كوردیدا وێنه‌ی زۆره و رۆمانووسگه‌لێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌م نێوه‌نده‌دا توانیویانه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتووبن و به‌شێكی زۆری خوێنه‌رانی رۆمانی كوردی بۆ لای خۆیان په‌لكێش بكه‌ن و سوود له یاده‌وه‌ریی و رابردوو و منداڵی وه‌ربگرن .( كاروان عومه‌ركاكه سوور ) یه‌كێكه له‌و یاده‌وه‌رنووسانه‌ی كه‌وا هه‌نگاوی باش و جوانی ناوه و تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌نێو كون وكه‌لێنی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا شۆڕبۆته‌وه و به قووڵی كاری له‌سه‌ر كردوون . له‌كاتێكدا ( كه‌ریم كاكه ) به‌هۆی زمان روونی گێڕه‌وه‌ی كاره‌ئه‌كته‌ره‌كانی جوانیناسی باشی به بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌خشیوه و به‌و هۆیه‌وه هه‌نگاوی جوانی ناوه .
رۆمانی (كۆلاره‌باز) ی رۆماننووسی ئه‌ڤگانی (خالید حوسێنی )یش یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ی كه‌وا خه‌یاڵه‌كانی نووسه‌ر به‌سه‌ر پشتی یاده‌وه‌رییه‌كان و منداڵی و به‌رائه‌ت و عه‌شق وكۆڵانه به‌جێماوه‌جوانه‌كان و شوێن پێی هه‌نگاوه‌كان و سه‌فه‌ر پیاسه ده‌كات و به‌م ئاسمانی ئه‌ندێشه‌یه‌دا بۆ منداڵی و نیشتمانێك ده‌خولێته‌وه .
كڕۆكی باسه‌كه:
رۆمانی كۆلاره‌باز هه‌ڵاتنه له‌نیشتمان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كان و بیركردنه‌وه‌یه له‌منداڵی . له‌هه‌مانكاتیشدا قووڵبوونه‌وه‌یه له كرداره‌كانی رابردووی پڕ مه‌ینه‌تی ،كه‌هه‌ربیركردنه‌وه‌شه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ منداڵی . كۆلاره‌باز یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ی كه‌دوایی خوێندنه‌وه‌ی حه‌یف بۆ ئه‌وه ده‌خۆی ، كه بۆچی نه‌تتوانیوه زووتر بیخوێنیته‌وه .ته‌نانه‌ت ئاسوده‌یی كه‌وا كاتت به فیڕۆ نه چووه له گه‌ڵ رۆمانه .له سه‌ره‌تای ئه‌م رۆمانه‌وه سۆزێك بوونی هه‌یه ،كه‌سۆزی هه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه‌یه ،سۆزی منداڵییه . ئه‌وه‌ته‌ئه‌دۆنیس وه‌ها تۆی بۆچوونی خۆی به‌سه‌ر كێڵگه‌كانی نووسین ده‌وه‌شێنێت ((سۆزی گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی جۆرێك له خه‌بات دژی مه‌رگ ده‌شارێته‌وه ،چونكه ئه‌مه چه‌كێكی تره بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ و سوككردنی )).زۆرجار به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆمنداڵی دژی مه‌رگ و حه‌زی خۆكوژی ده‌وه‌ستین .ئاخر ته‌نیا هێزی گه‌ڕانه‌وه به‌رده‌وامیمان پێ ده‌به‌خشێت له‌ژیاندا .كه دژی مه‌رگ بوه‌ستین و ژیانمان خۆشتر بوێت .
به‌ریه‌ككه‌وتنی كولتووره‌كان نه‌گونجانی باوكی ئه‌میر به كولتووری بێگانه‌وه ،كه ئه‌میر كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه و ده‌شێت خودی ئه‌میریش نووسه‌ر خۆی بێت .كێشه‌كان له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن كه ئه‌ڤگانستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ت(رووسیا)ه‌وه داگیرده‌كرێت وهێزه‌كانی تاڵیبانیش بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه هه‌میشه له بۆسه وجه‌نگ دان بۆ سوپاسی داگیركه‌ری رووسیا .ده‌شێت جه‌نگ له هه‌ر وڵاتێكدا بێت و رووبدات ئه‌و وڵاته له ته‌واوی كه‌رته‌كانی ژیان تووشی دواكه‌وتن ده‌بێت وكورتهێنان له ته‌رازووی پاشه‌كه‌وت و سه‌رمایه‌ش رووده‌دات .ته‌نانه‌ت به وێرانبوونی پیرۆزییه‌كانی مرۆڤبوون و ژیاندۆستی و سوتاندنی گونده‌كان كۆتایی دێت و ئاسه‌واری جه‌نگ به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌لكێت و ده‌یشێوێنێت .نه‌فره‌تكردنی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ئه‌ڤگانستان له سوپای رووسی بێگانه هه‌میشه بوونی هه‌یه . چه‌ند دیمه‌نگه‌لێك له‌م رۆمانه‌دا خۆیان ده‌دوێن وتائه‌ندازه‌یه‌كی روونیش ده‌بنه ئاوێنه‌یه‌ك بۆ شه‌قامه‌كانی سیاسه‌تی كوردی ،كاتێك شه‌ڕی براكوژی ئه‌م كوردستانه‌ی كردوو به وێرانه‌یه‌ك .ئه‌وه‌ته ئه‌ڤگانستانیش به‌هه‌مان شێوه ی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران سه‌رسنووره‌كان و شوێنه تایبه‌تی و گشتییه‌كانی وڵات مین رێژده‌كرێن و چه‌ندین كاره‌ساتی به‌دوا خۆیدا لێ ده‌كه‌وێته‌وه . پچڕانی ته‌زووی كاره‌با و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می چرای نه‌وتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له وڵات‌دا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و كون كون بوونی تابلۆ و دیواره‌كانی شار به گولله و فرۆشتنی لاقی ده‌ستكرد بۆ په‌یداكردنی پاره و فرۆشتنی گوچیله و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی منداڵی بێ باوك و كردنه‌وه‌ی هه‌تیوخانه‌ی بێ خزمه‌تگوزاری وبه‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری .ئه‌مانه‌و ده‌یان نموونه‌و وێنه‌ی تر له‌م رۆمانه‌دا بوونی هه‌یه ، له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتوویی و بارگرژییه‌كانی سیاسی . ئه‌میر به‌ده‌م پرسیارێكی جددییه‌وه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ده‌بڕێت ،كه‌بۆچی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستی خۆیان نیشتمانه‌كه‌یان وێران ده‌كه‌ن . ئه‌م پرسیاره دوایی سیاسه‌تی چه‌پی سوپای تاڵیبان دێت . ئاخر شه‌ڕ ته‌واوی جوانیه‌كانی له‌ناو بردووه ،جه‌نگ ماچه‌كانی یاره نازدار حه‌یرانه‌كانی له‌گیرفانه‌كان دزیوه .جه‌نگ رۆح و جه‌سته‌كانی ماندوو كردوون .پیرۆزییه‌كانی وڵاتی شێواندووه .ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی و كردار و روخسار و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كانیش ده‌گۆڕٍدرێت ،ئه‌وه‌ته ئه‌میر وه‌ها شرۆڤه‌ی مرۆڤی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات (( ئه‌وانه‌ی له ئه‌ڤگانستان به‌شداری جه‌نگییان كردووه ، نابێت چاوه‌ڕێی رووی خۆش بی لێیان )) .
دیمه‌نگه‌لێك له هونه‌ری گێڕانه‌وه
هونه‌ری گێڕانه‌وه یه‌كێكه له كۆڵه‌كه پته‌وه‌كانی رۆمان ، رۆمانیش به‌هۆی گێڕانه‌وه هه‌ناسه‌كان درێژترده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامی زیاتر به سه‌فه‌ره‌كان ده‌دات . له‌م رۆمانی كۆلاره بازیشدا هونه‌ری گێڕانه‌وه له‌پاڵ یاده‌وه‌رییه‌كاندا ده‌بینرێت و رۆماننووس خۆی ئه‌و راسته‌قینه‌یه وێنه‌كات به‌وشه‌كانی ،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رسته‌یه‌دا ده‌بینرێت .
*(( ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م له‌زمانی ره‌حیم خانه‌وه بیستووه )).
*(( هه‌میشه له‌زاری خه‌ڵكییه‌وه ده‌رباره‌ی باوكم ئاگاداری شتگه‌لێك ده‌بووم )).
*(( باوكم له‌هیچ كام له‌به‌سه‌رهاته‌كانی منداڵی‌دا وه‌ك هاوڕێ باسی عه‌لی نه‌ده‌كرد )).
لێره‌دا ئه‌وه‌شمان بۆ راڤه ده‌بێت كه له رۆمانی كۆلاره‌بازدا هونه‌ری گێڕانه‌وه له‌زمانی كاره‌ئه‌كته‌ره‌كانیش كاری بۆ كراوه و ئه‌م هونه‌ره پیاده‌كراوه .هه‌روه‌ك له رۆمانه‌كانی (ئۆرهان پاموك)یش هونه‌ری گێڕانه‌وه بوونی هه‌یه ،وه‌لێ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان له‌یه‌كترییان جیا ده‌ه‌كاته‌وه ئۆرهان پاموك خۆی دان به‌و راستییه‌وه ده‌نێت و زۆرجار ئاماژه به زیاد پێوه نانه‌وه ده‌كات له لایه‌ن كاره‌كته‌ره‌كانی ناو رۆمانه‌كانییه‌وه .
رۆماننووسی به‌توانا و به‌سه‌لیقه كاتێك له‌باره‌ی شتگه‌لێكه‌وه ده‌نووسێت ، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا خوێنه‌ر واهه‌ست ده‌كات به وشه‌كانی نووسه‌ر وێنه‌ی ئه‌و راسته‌قینه‌یه‌ی بۆت دروستكردووه و به مه‌عریفه‌ی جوان و فانتازیای جوان و نۆستالیژیای جوان ره‌نگی كردووه .ئه‌وه‌ته به‌هۆی رۆمانی كۆلاره‌بازه‌وه چه‌ندین داب و نه‌ریت و یاسا ده‌زانین له‌باره‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه . ته‌نانه‌ت شار و دێهاته‌كان و شه‌قامه‌كانیش جوان وێنه‌كراون . خوێنه‌ر به‌هۆی سه‌فه‌ری خوێندنه‌وه واهه‌ست ده‌كات سه‌فه‌ری ئاسایی و جه‌سته‌یی بۆی كردووه .ئه‌وه‌ته به‌هۆی كۆلاره‌فڕاندنه‌وه ده‌زانین پێشبڕكێی كۆلاره‌بازی هه‌یه . ده‌زانین پێشبڕكێی بزن فڕاندن هه‌یه وه‌ك نه‌ریتێكی مێژووی ماوه‌ته‌وه .ده‌زانین وه‌ك خووێكی نه‌ریتی له‌شه‌واندا راوی مه‌ل و مراوی ده‌كرێت . ده‌زانین منداڵان له‌رۆژی جه‌ژندا چه‌ژنانه وه‌رده‌گرن و یاریش به هێلكه‌ی كوڵاو ده‌كه‌ن .ته‌نانه‌ت ده‌زانین به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌پی تاڵیبان نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژن له‌بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا به‌ده‌نگی به‌رز قسه بكات .ئه‌مانه نموونه‌ی روون و به‌رچاوی ئه‌و داب و نه‌ریت و یاسایانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن (هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی له‌و رۆمانه‌دا تیشكییان خراوه‌ته سه‌ر ،ئه‌گینا دڵنیام داب و نه‌ریت و یاسای تری زۆرن )،كه ئه‌مه تانیوه‌ی رۆمانه‌كه‌وه به‌هۆی دوو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كییه‌وه خوێنه‌ر دڕكییان پێده‌كات وراوی چه‌ندین دیمه‌نگه‌لی پڕ ره‌هه‌ند ده‌كات .كه ئه‌میر و حه‌سه‌نن ،به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌میر و حه‌سه‌ن سوڵتانه‌كانی كابولن .ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره زڕبرایه‌كترن و هه‌ردووكییان له باوكێكن وهه‌ردووكییان لێ بێ‌ئاگان .به‌درێژایی ژیانی منداڵی به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن و حه‌سه‌ن هه‌میشه ده‌بێته قوربانی هه‌م له پێناو ئه‌میر و هه‌میش له ده‌ست كولتووری ئه‌و وڵاته‌و به‌خت ره‌شییه‌كه‌ی .حه‌سه‌ن یه‌كێكه له‌و كاره‌ئه‌كته‌رانه‌ی تووشی ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان ده‌بێت و دواجاریش به ده‌ستی تاڵیبان خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی فه‌رزانه ده‌كوشرێن .كه به‌شێكی بۆ ئه‌و هه‌ڵه ڕه‌شه‌یه‌ی دایك و باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نایاسایی دیخه‌نه دنیاوه .كاتێك دایكی حه‌سه‌ن له‌ماڵی باوكی ئه‌میر كار ده‌كات وله‌گه‌ڵ باوكی ئه‌میر ده‌ستییان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و كاری سێكسی ده‌كه‌ن .گیرۆده‌بوونی ئه‌میریش كه كاره‌كته‌ری یه‌كه‌مه گیرۆده‌بوونه به خوێندنه‌وه و چیرۆكنووسین ، له‌كاتێكدا كه‌باوكی ئه‌میر به‌چه‌ندین شێوه هه‌وڵده‌دات بیخاته ناو دنیای وه‌رزشی تۆپی پێوه و وه‌رزش له ناخی بچه‌سپێنێت .وه‌لێ حه‌ز و خولیاكانی مرۆڤ شتێكه كه دواجار ته‌نیا خودی ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت بڕیاری بۆ بدات .كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی رۆژانه بۆ كڕینی كتێب نموونه‌یه‌كی به‌رچاو روونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
خوێندنه‌وه سه‌فه‌ره به‌سه‌ر پشتی خه‌یاڵه‌وه ،وه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی كۆلاره‌باز سه‌فه‌ری چوون و هاتنه‌وه‌یه‌ی یاده‌وه‌ریی جه‌نگێكی دژوار و دۆڕاوه . كه‌ئه‌میر له‌و كاته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی نیشتمانیان جێده‌هێڵن و سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌ڤگانستان و بێبه‌هابوونی مرۆڤ بۆ نیشتمانه وێرانبووه‌كه‌یان به‌جێ ده‌هێڵن . هه‌رچه‌نده قه‌ده‌ری ئه‌و سه‌فه‌ره (كه‌من پێم وانییه سه‌فه‌ربێت ،به‌ڵكو هه‌ڵاتنه له‌نیشتمان ، هه‌ڵاتنه له‌یاده‌وه‌ریی ، هه‌ڵاتنه له‌به‌شێك رۆحی خۆت )نادیاره . وه‌لێ ئه‌میر وباوكی هه‌میشه لایان وایه تروسكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئازادی ، ڕێگه‌یه‌ك ده‌یان گه‌یه‌نێته ئازادبوونی مرۆڤ و به‌هاسه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌رچه‌نده رێگه‌كه‌یان دوور و دژواریشه .كاتێك ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا شاری كابول له‌لایان ده‌بێته شاری رۆحه به‌جێماوه‌كان .ئه‌وه‌ی شیاوی قسه‌له‌سه‌ركردنه و جوان ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌م رۆمانه‌دا هه‌ستی بۆنكردنی مرۆڤه‌كانه له‌لایه‌ن ئه‌ڤگانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه .كاتێك ئه‌ڤگانییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌بازاڕی كۆنه‌فرۆشان كۆده‌بنه‌وه وخه‌می دڵی خۆیان لای یه‌كتر هه‌ڵاَده‌ڕێژن و له‌یه‌كتری نزیكتر ده‌بنه‌وه .ته‌نانه‌ت گۆڕستانیشان جیایه و پارێزگاریش له داب و نه‌ریته‌كانیان ده‌كه‌ن .كه‌چی لێره‌دا به‌ریه‌ككه‌وتنی داب و نه‌ریت و یاسا و كولتووری دوونه‌ته‌وه‌ی زۆرجیاواز(كه‌بێگومان له‌دوونه‌ته‌وه زیاتریشه ,وه‌لێ ئێمه دوونه‌ته‌وه به‌رچاوه‌كه وه‌رده‌گرین و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین ) رۆمانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردووه .كه‌ئه‌م هونه‌ره‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه هه‌م له رۆمانی (به‌فر)ی ئۆرهان پاموك و هه‌میش له رۆمانی (شیگاگۆ)ی عه‌لائه‌سوانی دا كارییان له‌سه‌ر كراوه و بوونیان هه‌یه .
رۆماننووسی هاوچه‌رخ وخودان جاویدانی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به ره‌مز وهێما و وێنه‌گه‌ل وورده‌كارییه‌كانی نووسینی زیاتر به‌ناویه‌كدا چڕتر بكاته‌وه و به‌كه‌مترین كه‌رسته‌كانی نووسین مه‌زنترین بینای مانادار و پڕمه‌عریفه دروست بكات .به‌بۆچوونی میخائیل باختین نزیكیبوونه‌وه كه‌لای وایه (( واقیعییه‌تی رۆمانی هاوچه‌رخ گه‌یشته راده‌ی وێنه‌گرتنی زمانپیسی و دنیای سێكسی و ره‌فتاری دژ به ئه‌خلاقی باو له دزی و ئاواره‌بوون و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شتگه‌لێك كه ده‌ربڕی باری ژێره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و رۆمانی هاوچه‌رخیان به‌رهه‌م هێناوه ، نه‌ك سه‌ره رووی كۆمه‌ڵ به‌رهه‌می بهێنێت ))*.ئه‌مه به‌ئاشكرا له رووداوگه‌له‌كانی رۆمانی كۆلاره‌بازدا بوونیان هه‌یه و به‌و پێوه‌ره‌ش بێت .رۆمانی كۆلاره‌باز یه‌كێكه له رۆمانه هاوچه‌رخه‌كانی دنیا و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شیشه به ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڤگانستانه‌وه .
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی كۆلاره‌بازدا چه‌ندین ده‌سته‌واژه و رسته‌ی به‌هادار و پڕله واتا دێته به‌رده‌م خوێنه‌ر ،كه خوێنه‌ر حه‌ز ناكات به‌جێیان بهێڵێت و چه‌ندین جار ده‌چێته‌وه سه‌ریان و هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و ده‌یان خوێنێته‌وه .وه‌ك (( ژیان شه‌مه‌نده فه‌رێكه ، سوارب )) . (( هێشتا رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه )) . (( حه‌زم ده‌كرد له ژووره‌كه‌مدا به‌ته‌نیا بام ، له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانم ، دوور له‌م مرۆڤان )) . (( به‌داخه‌وه كه ئه‌ڤگانستانی منداڵی ئێمه له مێژه مردووه )) .
زۆرجار رۆماننووسی جوانبین و خاوه‌ن هێزی جاویدانی داب و نه‌ریت و دین و سنوور و یاسا و كولتووره‌كان ده‌به‌زێنێت و تروسكه‌ی جوانتر ده‌دات به رۆمانه‌كه‌ی . رۆمانی كۆلاره‌بازیش یه‌كێكه له‌و رۆمانانه به‌ربه‌ره كانیه‌تی سوپای تاڵیبان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دین و كولتوور و نه‌ریته‌كان ده‌كه‌نه وه‌سیله تایبه‌تییه‌كانی خۆیان . هه‌روه‌ك له‌چه‌ند هه‌قیقه‌تێكدا باوكی ئه‌میر ئامۆژگاری ئه‌میر ده‌كات و پێی ده‌ڵێت (( هه‌رچی مه‌لا فێری كردوویت له‌بیری بكه ، ته‌نیا گوناهێك بوونی هه‌بێت دزییه )) . یان ده‌ڵێت (( منداڵان خۆ ده‌فته‌ری وێنه‌نین ، تاوه‌كو به هه‌ر ره‌نگێك كه خۆی پێی خۆشبێت ره‌نگییان بكه‌ی )) .له‌م رۆمانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راسته‌قینه‌یه كه‌وا داب و نه‌ریته‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌ره رووی یاساوه‌ن وله‌یاسا گه‌وره‌ترن .
ژن وه‌ك قوربانی له پرۆسه‌ی عاشقبوون:
به‌درێژایی مێژووی عاشقبوون به‌شی هه‌ره زۆری قوربانییه‌كانی بۆ تاكی مێیینه ده‌گه‌ڕێته‌وه .ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌هۆی دوو زمانی و ناو پیسكردنی تاكی مێیینه له كۆمه‌ڵگه دوا كه‌وتووه‌كاندا هه‌میشه تاكی مێیینه ده‌بێته قوربانی ئه‌م كولتووره .ئه‌وه‌ته سوره‌یا عاشقی پیاوێكی ئه‌ڤگانی ده‌بێت كه‌ئه‌م پیاوه گیرۆده بووه به‌مادده بێهۆشبه‌ره‌كان و سڕكه‌ره‌كان .بۆیه له‌دوایی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌م عه‌شقه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌یه‌كتری ناو وناتۆره به‌چاره‌نووس و ناوی سوره‌یاوه ده‌نووسێت ،تا بینینی له‌لایه‌ن ئه‌میره‌وه چه‌كه‌ره‌بوونی عه‌شقی سوره‌یا له‌دڵی ئه‌میردا سوره‌یا هه‌ربه‌ده‌ست ئه‌م ئازاری ناو زڕاندنه ده‌ناڵێنێت .هه‌ربۆیه سوره‌یا به‌ده‌م گله‌ییه‌وه ده‌ڵێت (( ته‌نیا ده‌بێت پیاو خۆش بژیت )) .دوایی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نێوان سوره‌یا و ئه‌میر ئه‌م كۆسپه ده‌روونییه‌ی سوره‌یا نامێنێت ،هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌میر ده‌گه‌ڕێته‌وه .وه‌لێ دواجار كۆسپێكی تر دێته به‌رده‌م سه‌فه‌ری ژیان و له‌ززه‌ت وعاشقبوونیان كه كۆسپی منداڵ نه‌بوونه .له‌ته‌واوی ئه‌مانه‌شدا ئه‌میر هه‌میشه بیرله‌حه‌سه‌ن ده‌كاته‌وه .بیرله منداڵی و كابول ده‌كاته‌وه .تا ئه‌و رێگایه‌ك ده‌سازێت بۆ گه‌ڕانه‌وه ودانپیانانی بۆ خۆشه‌ویستی حه‌سه‌نی به‌دبه‌خت ،به‌ناچاری به‌هۆی نامه‌یه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن ره‌حیم خانه‌وه به‌ده‌ستی ده‌گات و نهێنییه‌كانی ئه‌و رۆمانه‌ش ده‌دركێنێ ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتی یاده‌وه‌رییه‌كان .وه‌لێ تائه‌میر ده‌گه‌ڕێته‌وه سوپای تاڵیبان حه‌سه‌ن و فه‌رزانه‌یان گولله‌باران كردووه و سوهرابیش له‌هه‌تیوخانه‌یه‌ك فڕێده‌رێت .به‌جێمانی پارچه‌یه‌ك له‌رۆحی حه‌سه‌ن كه سوهرابی كوریه‌تی ،هێنده‌ی تر ئه‌میر جددیتر ده‌كات .كه‌چی ئه‌میر خۆشی دان به‌ترسنۆكی خۆی داده‌نێت .وه‌لێ ده‌ستبه‌رداری پارچه رۆحه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نابێت و قوربانی زۆری بۆ ده‌دات .تا سوهراب به‌ده‌ست ده‌هێنێت و سۆزی زۆری پێده‌دات و دواجارله‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات بۆ ئه‌مه‌ریكا و تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی نه‌زۆكی و نه‌بوونی منداڵیشیان بنبڕده‌كرێت و ده‌رگایه‌كی نوێ به‌رووی سوهرابدا ده‌كه‌نه‌وه و له‌ژێر سۆزی ئه‌میر و سوره‌یا دا هه‌نگاوی جوان و گه‌ش بۆ ئاینده‌ی ته‌مه‌نی ده‌نێت .
دواماهی :
كاركردنی خالید حوسێنی رۆماننووس له رۆمانی كۆلاره‌بازدا به‌و په‌ڕی ورد بینی وسه‌لیقه و پشوو درێژییه‌وه بووه . رووداو گه‌له‌كانی به‌و په‌ڕی وردبینییه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه و به ئاڕاسته‌یه‌كی جوانبینییه‌وه به‌شه‌قامه‌كانی یاده‌وه‌رییدا شوێن پێی هه‌نگاوه‌كانی گرتۆته‌وه به‌ر .ئاخر هه‌موو مرۆڤێك كه‌رۆژگاره‌كانی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌ڕۆن و شه‌و به رۆژ و رۆژیش به شه‌و گرێده‌داته‌وه و رۆژگاره تاڵ و شیرینه‌كان به‌ڕێ ده‌كات .له‌وكاته‌وه یاده‌وه‌ریی و یاداشتی ئه‌و مرۆڤه ده‌ست پێده‌كات . دوابه‌شی ئه‌و یاداشت و یاده‌وه‌ییه‌ش بریتییه له مردن .كه‌مردن تاكه به‌ڵایه‌كه به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه دێت و مرۆڤیش ناتوانێت له‌ده‌ستی رزگاری ببێت و به‌سه‌ر مه‌رگدا زاڵببێت .ژیانی هه‌موو مرۆڤێكیش بریتییه له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی پڕ ره‌هه‌ند و جوایه‌ز .هه‌ربۆیه یاده‌وه‌رییه‌كانی ناو ژیان ته‌نیا به خۆشی وشادی ،یاخود به‌تاڵی و مه‌ینه‌تی كۆتایی‌یان نایه‌ت .هه‌روه‌ك خالید حوسێنی له‌رۆمانی كۆلاره‌بازدا ده‌ڵێت (( ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ كه‌سێك له‌من بپرسێت كه ئایه چیڕۆكی حه‌سه‌ن و سوهراب و من سه‌ره‌نجان به خۆشی و شادی كۆتایی دێت یان نا ، به‌ڕاستی نازانم چی بڵێم ،ئایا چیرۆكی ژیانی هیچ كه‌سێك به‌خۆشی به‌كۆتا دێت؟)).
غه‌مگین بۆڵی
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
-كۆلاره‌باز- رۆمان –نووسینی خالید حوسێنی /وه‌رگێڕانی له‌فارسییه‌وه :ئارام سۆفی ، له‌بڵاو كراوه‌كانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان –زنجیره(52)-چاپی یه‌كه‌م 2010چاپخانه‌ی ته‌وار.
_نووسینی ناو جووت كه‌وانه‌كان له‌رۆمانی كۆلاره‌بازه‌وه وه‌رگیراون ،وه‌لێ ره‌چاوی رێنووس و زمانه‌وانم بۆیان كردووه .
*له‌باره‌ی مێژووی رۆمانه‌وه /حه‌نناعه‌بود_وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه /عه‌بدوڵڵا ره‌حمان/ چاپی یه‌كه‌م 2010 چاپخانه‌ی مناره- هه‌ولێر.