Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
كەركوك ئاوێنەی شكستى فیدرالیزمە

كەركوك ئاوێنەی شكستى فیدرالیزمە

Closed
by August 15, 2008 گشتی

 كەركوك ئاوێنەی شكستى فیدرالیزمە
 ئاسۆ كمال

 ڕوداوەكانى ئەم دواییانەى كەركوك و كێشەى لایەنە دەرگیرەكانى ،ناسیونالیزمى كورد لەگەڵ ناسیونالیزمى عەرەبى – ئیسلامى زیاتر سەرنجیان بۆ خودى كێشەى كەركوك ڕاكێشا بەڵام ئەم ڕووداوانە لەڕاستیدا دەرخەرى ئایندەى سەرجەم ئەو سیستەمەى دەسەڵاتدارێتیەیە كە لە عێراقدا هەیە و ناسیونالیزمى كورد بە فیدرالى ناودەبات. ئەگەرچى كەركوك شوێنى ڕوداو و كێشەكەیە بەڵام شەڕى ئەم لایەنە ناسیونالیست و ئیسلامیانە لەسەر دەسەلات لە عێراقدایە . ئایندەىكوردستانیش وەك بەشێك لەم عێراقە "فیدرالیە" مەیدانێكى ئەو شەڕەیە و كەركوك وەك جەبهەى پێشەوەى ئەم شەڕە فیدرالیە ئەمڕۆ بوەتە مەیدانى ململانآى توندوتیژ و چارەنوس ساز بۆ لایەنە دەرگیرەكانى. هەربۆیە كەركوك دەبێت لە چوارچێوەى ئەم شەڕە فیدرالیەدا و ئایندەى ئەم شەڕەدا سەیر بكرێ نەك تەنها لە چوارچێوەى دروستى مادەى 140و ئەو یاسا و ڕێكەوتنانەى لەپەرلەمانى عێراقى و لە بریارى ئەنجومەنى كەركوك و لە راگەیاندنى یەكێتى وپارتى بۆ گێڕاەوەى كەركوكدا بۆى بگەڕێین.
 سیستەمى دەسەڵاتداریتى ئیستاى عێراق لە روخانى بەعسەوە لەلایەن ئەمریكاوە سازدراوە لەسەر بنەماى دابەشكردنى دەسەلات لەنیوان سآ هێزى قەومى و مەزهەبیدا كە كورد وشیعە وسونەیە. هەموو یاسا ودەستور و مادە و ریكەوتنەكان بریتین لە ململانآى ئەم سآهێزە لەسایەى باڵادەستى ئەمریكادا. كەركوك یەكێك لەو خاڵانە بوە كە بەدرێژایى ئەم 5ساڵە جیگاى كێشەى ئەم سآ لایەنە بوە و لە مادەى 58 دەستورى كاتى و لە 140 دەستورى هەمیشەیى و لە پیشنیارى دیموسترا ولە یاساى  24ى پەرلەمانى عێراقى و تائێستاش ئەم شەڕە نەبڕاوەیە . ئەوەى ئەم یاسا و مادە و ریكەوتنانە نەیانتوانیوە ئەم كێشە چارەسەربكەن بەڵگە ئەوەیە كە ئەوەى چارەنوسى ئەم كێشەیە دیاریدەكات خودى یاسا وریكەوتنەكان نىیە بەڵكو تەوازنى هێزەكانە كە ڕێگەى بە عەمەلى كردنەوەى ئەم مادە و ریكەوتنانەى نەداوە و یاساى ئەسڵى ئەم هاوسەنگى هێزانەیە نەك یاساكانى ناو دەستور و پەرلەمان. لەسەرەتاوە كە تەوازنى هێز بەقازانجى ناسیونالیزمى كورد بوو توانیان مادەى 58 و 140 بسەپێنن بەڵام كە ئێستا تەوزانى هێز بەقازانجى ناسیونالیزمى عەرەبى و سونە شكاوەتەوە و نزیكایەتى حكومەتى مالكى و هیزەكاى ێەحوە پیكهاتوە و ئەمریكا پشتیوانى لە سەهمى زیاترى سوەكان لەدەسەڵاتدا دەكات ، ئیتر مادەى 140 بەهەوادا چوە و یاساى 24 پەرلەمانى عێراقى سەرى ناسیونالیزمى كوردى بەم ڕاستیانەدا كێشاوە كە نەدەستور و نە ریكەوتنى ستراتیژى لەگەلأ شیعە زەمانەتى بەشى ئەوان لەدەسەلاتدا نىیە. هەربۆیە ناسیونالیزمى كورد بۆ بەشە دەسەڵاتى خۆى لە كەركوك و لە عێراقدا ڕووى لەدەورەیەكە كە دەبێت بكەوێتە ململانآ وشەڕێكەوە كە زەمینەى سەركەوتنى لەبارنىیە و كێرڤى دەسەلاتى ڕوو لەخوار كردوە.
 بریارى 24پەرلەمانى عیراقى و خۆپیشاندانى كەركوك و كردەوەى تیرۆریستانەى سونەكان و تەقەكردنى توركمانەكان و هێنانى سوپاى عێراقى و هەڕەشەى توركیا ، نمایشەكانى ئەو شەڕەیە كە لەسەر كەركوك دواى ئەم هدنەیەى ئێستا چارەنوسى ئەم شارە بەبارمتەدەگرێ . ئایندەى شەڕ لەسەر كەركوك دیارنىیە لەبەرئەوەى ئایندەى ئەم سیستەمەى ئەم هێزانەى پیكەوە ڕاگرتوە لەسایەى ئەمریكادا دیارنىیە و تەوازنى هێز لە نزیك ماوەدا بە قازانجى ناسیونالیزمى كورد ناگۆڕێت و هدنەى ئیستایان بەرەو دابەشكردنەوەى دەسەلات لە كەركوكدا بەزیادكردنى سەهمى ناسیونالیزمى عەرەبى –ئیسلامى دەشكێتەوە. شكست لە كەركوكدا بۆ ناسیونالیزمى كورد سەرەتاى شكستى بەشە دەسەلاتى دەبێت لە بەغداد ولە كوردستاندا و ئەم فشارەى ئەمڕۆى ناسیونالیزمى عەرەبى- ئیسلامى نەك بەتەنها لەسەر كەركوك بەڵكو لەسەر چارەنوسى كوردستان درێژەى دەبێت . ئەوەى تا ئیستا ناسیونالیزمى كورد لەسایەى كێشەى شیعە وسونیدا توانیویەتى بالادەستى خۆى لە كەركوكدا بسەپێنآ ئیستا ئاڵوگۆڕى بەسەردا هاتوە و بریارى 24لەپەرلەمانى عیراقدا نیشانى دا كە چیتر ناتوانێت یاساكان بەئاراستەى بەرژەوەندى ناسیونالیزمى كورددا بچێتە پێشەوە. لەئاستى حكومەتیشدا مالكى بەڕازیكردنى سونەكان ئەم فشارانەى پەرلەمان دەخاتە سەر ئەمرى واقیع و ئەمە واقعیەتى پرۆسەى دیموكراسى و سیاسیە كە یەكێتى وپارتى 5ساڵە چارەنوسى كوردستانیان كردۆتە پاشكۆى ئەم فیدرالیزمە.
 ئەوەى یەكێتى وپارتى لەڕاگەیاندنیاندا بەدوایەوەن داپۆشینى ئەو ڕاستیەیە كە شكست لە كەركوكدا شكستى بەدیلى فیدرالیزم بۆ چارەسەرى كێشەى كەركوك و زامن كردنى ئایندەى كوردستانە. ئەم سیستەمەى بەشكردنى دەسەڵاتە لەسەربنەماى هێزى میلیشیا شیعە وسونى وكوردەكان سیستەمێكى شەڕى نەبڕاوەیە كە دوێنىَ نمونەكەى لە بەغدادا بینیمان لە نێوان شیعە و سونەدا و ئەمڕۆ لە كەركوك لە نیوان كورد و شیعە-سونەدا دەیبینین. ئەگەر ئەمڕۆ شەڕى ناسیونالیزمى عەرەبى –ئیسلامى شیعە وسونە لەسەر كەركوكە ئەوا سبەینآ لەسەر هەموو كوردستانە . ئەوەى ئیستا مادەى 140 بەهەوادا دەبا و دەستور دەخاتە ژێر پآى ریكەوتنى شیعە وسونەوە، سبەینآ لەسەر پاشكۆكردنى واقعى سەرجەم ماف وژیانى خەلكى كوردستان بۆ سایەى حكومەتى ناسیونالیزمى عەرەبى –ئیسلامى شیعە وسونە پیدادەگرآ و سوپاى عێراق شەڕ لەسەر سەروەرى حكومەتى عێراق لە كوردستاندا دەكات. ئەمە ئەو ئایندەیە كە لە ئاوێنەى كەركوكدا بەڕۆشنى بینیمان و ناسیونالیزمى كورد ناتوانێت بە ئەفسانەى سەرهەڵدانەوە كۆنەبەعسیەكان لەپەرلەمان و پرۆسەى دیموكراتى عێراقدا خەڵكى كوردستان چەواشەبكات. ئەوەى شكستى هێناوە ئەم فیدرالیزمەى یەكیتى وپارتیە كە بەزۆر كوردستانیان كردەوە بە پاشكۆى عێراق و بەزۆر خەڵكى كوردستانیان لە جیابونەوە لە عیراق و سەربەخۆیى دوورخستەوە. ڕووداوەكانى كەركوك زەنگێكى خەتەر بوو نەك بۆ كەركوك بەتەنها بەڵكو بۆ سەرجەم كوردستان كە نیشانىدا یەكێتى وپارتى ژیان وچارەنوسى خەلكى كوردستان و كەركوكیان لەبارمتەى چ سیستەمێكى میلیشیای قەومى ومەزهەبیدا داناوە. ڕێگاچارەى كەركوك لە دەرچوونى كوردستان بە كەركوكیشەوە لەبازنەى ئەم سیستەمە فیدرالیە میلیشیایەدایە و سەربەخۆبونى كوردستان دەرگاى بەردەم رفراندۆمى كەركویش دەكاتەوە و لەبازنەى بەتاڵى شەڕى ناسیونالیزمى كورد لەبەرامبەر ناسیونالیزمى عەرەبى –ئیسلامى لەسەر دابەشكردنى دەسەلات و داهاتى ئەوشارە ڕزگاردەكا. خەڵكى كەركوك لە خۆكردنە قوربانى ئەم شەڕە فیدرالیەى یەكیتى وپارتیدا بەشوێنێك ناگەن و هاتنەمەیدانى خەلكى كوردستان بە كەركوكیشەوە بۆ رفراندۆم بۆسەربەخۆیى كوردستان و رفراندۆم لە كەركوكدا تەنها ڕێگایەكە كە خەڵكى ئەم شارە لەبەڵاى شەڕى قەومى وتایفى ڕزگاردەكا و لەدووبارەكردنەوەى سیناریۆى شەڕ لەعیراقدا دوورمان دەخاتەوە.
 
 ‏14‏/08‏/2008  
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.