Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
كەناڵى ئاسمانى (الرأی) بۆ وادەكات؟

كەناڵى ئاسمانى (الرأی) بۆ وادەكات؟

Closed
by October 16, 2008 گشتی

 كەناڵى ئاسمانى (الرأی) بۆ وادەكات؟
 محەمەدى مشیر

 لەم شەوانەدا دواى گەڕانەوەم بۆ ماڵ وەك هەمیشە لە گەڵ ئەندامانى خێزانەكەم بە دیار تەلەفزیۆنەوە دانیشتم ، كۆنتڕۆڵى سەتەلایتەكە بەدەست (بریا) ى كچمەوە بوو بەدواى كەناڵێكدا دەگەڕا فیلمى كارتۆن نیشاندا، لە كاتى هەڵگێڕو وەرگێڕى كەناڵەكان زوومى چاوە بچكۆلەكانم لەسەر دیمەنى ئەو برا مەسیحییانە گیرسایەوە كە لەم چەند رۆژەدا لە شارى موسڵ لە لایەن تیرۆریستانەوە ماڵەكانیان دەسووتێنرآ و بە شێوەیەكى دڕندانە لە زێدى بابو باپیرانیان شار بەدەر دەكرێن. دیمەنەكان دڕندایەتى ئەو تیرۆریستانەیان لە رۆژ رۆشنتر بە خەڵك نیشاندەدا و مرۆڤ پرسیارى ئەوەى لە لا دروست دەبوو كە ماوەى ئەو چەند ساڵەى رابردوو دەبآ ئەو مێشك بۆگەنە هاروهاجانە چ جۆرە تاوانێكی باوەڕنەكەردەنیان دەرحەق بە خەڵكى سڤیلى ئەو شار و شارۆچكانە ئەنجامدابآ؟
 بە هەر حاڵ شریتەى پرسیارە ویژدان هەژێنەكان هێندە زۆرن كە رووپەڕى هەموو رۆژنامەكانیش ناتوانن بە خۆیانەوە بگرن، بەڵام پرسیارێكى رەوشتەكى بەر لە زۆربەى پرسیارەكان لە زەینى مندا دروست بوو كە ئایا كەناڵى ئاسمانى (الرأی) بە چ مەرامێك ئەو دیمەنانە بە خەڵك نیشان دەدات؟
 تا بەرنامەكەیان تەواوبوو وەك كتك بەدیار كونى مشكەوە، تا چاوم ئاوى كرد، بەدیار كەناڵى (الرأی)ەوە دانیشتم و تێگەیشتم كە (الرأی)یش بە هەمان قێزەوەنى تیرۆریستەكان زەینى خەڵك تیرۆر دەكات نەك راستى رووداوەكان بخاتەڕوو. (الرأی) هێندەى كورد و هێزەكانى پێشمەرگەى كوردستانى تیرۆر دەكرد، هێندە خەمى نەبوو راستى بەسەرهاتى برا مەسیحییەكانم بخاتە بەر دەست و رایەكى گشتى هاوخەم بۆ ئەو برایانەمان بێنێتە ئارا و بەدواى چارەسەردا بگەڕآ. هێندەى بە دواى پەیداكردنى پاروێكى چەور  بۆ كەناڵەكەى دەگەڕا، هێندە خەمى پەیداكردنى پەناگەیەكى ئارام نەبوو بۆ ئەو لێقەوماوانەى بەدستى تیرۆریستانەوە بوونەتە پەند.بەدرێژایى بەرنامەكەى شەوى 13/14-10-2008  كەناڵەكەی (الرأی)، پێشكەشكارە ئافرەتەكەى بەرنامەكە و سەرجەم ئەوانەى بە تەلیفۆن پەیوەندییان دەكرد،  خڕ سەركردەكانى كوردییان بە كرێگرتەى ئەمریكا و خائین لە قەڵەم دەدا، هێزەكانى پێشمەرگەى كوردستانیش لەجیاتى دەستخۆشى و پاداشت كەوتبوونە خانەى  میلیشا و تیرۆریستان و گوایە ئەوانن كە برا مەسیحییەكانمان لە موسڵ دەتۆقێنن و شار بەدەریان دەكەن. بەو رۆژە نەبآ ئەگەر من لە جیاتى تیرۆریستان بومایە ئەوا خەڵاتى باشترین داكۆكیكار لە (خۆم) م پێشكەشى ئەو كەناڵە ئاژاوەگێڕە دەكرد.كەسآ ئاگاى لە راستییەكان هەبآ قەت بەو دوعایەى ((الرأی)) ناڵآ ئامین. (الرأی) بە چ نیازێك خۆڵ دەكاتە چاوى خەڵكەوە و چاوپۆشى لەو راستییە حاشا هەڵنەگرە دەكات كە هێزەكانى پێشمەرگەى كوردستان لەوەتاى پڕۆسەى ئازادكردنى عێراقەوە داكۆكى لە سەرجەم پێكهاتەكانى شارى موسڵ دەكەن و زیاتر لە جارێكیش خودى بارەگاكانى پێشمەرگە بوونەتە ئامانجى تیرۆریستان، كآ هەیە ئەو راستییە نەزانآ كە سەرجەم ئەو ناوچانەى برا مەسیحییەكانمان تێیاندا جێنشینن لە لایەن هێزەكانى پێشمەرگەوە دەپارێزرێن و ئارامترین ناوچەكانى شارى موسڵن. كآ هەیە ئەو راستییە نەزانآ كە هەرێمى كوردستان هەمیشە ئارامترین پەناگەى قوربانیانى دەستى تیرۆر و ئەو لێقەومانە بووە كە لە تێكڕاى شارەكانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق و تەنانەت لە خودى ئەو شارى موسڵە و،بەتایبەتیش برا مەسیحییەكان، روویان تێكردووە. (الرأی) ئەو راستییانە بە چ نرخێك و بۆ چ لایەنێك دەشێوێنآ؟ كام لەو لایەنە سیاسییانەى  (الرأی) ئاسا دژى خواستە رەواكانى گەلى كوردە دەستى لەم سیناریۆ رەشەى (الرأی)دا هەیە؟ كام حزب و لایەنى سیاسى كە ئەمڕۆكە لە عێراقدا بەشدارى حكومەتى فیدڕاڵە، بەوانەى لە پشت (الرأی)یشەوەن، پێشتر لە كوردستان ئەوپەڕى رێزو حورمەتى نەگیراوە؟ (الرأی) بەو گوتارە ژەهراوییەى خزمەت بە كێشەى رەواى برا ئاشوورییەكان دەكات یا كێشەكەیان ئاڵۆزتر دەكات؟
 پرسیار زۆرن وەلىَ سەرتان نایەشێنم وەك چۆن  كەناڵەكەى ((الرأی)) تووشى ژانەسەرى كردم، بەڵام ئەمڕۆ نییە سەركردایەتى سیاسى كورد لە ناسینى دۆست و دوژمنەكانى دۆزى رەواى گەلەكەى سەركەوتوونەبووە و هەمیشە و بە درێژایى مێژووش بە قەولى هەولێرییان لەم وانەیەدا ساقیت بووە!!
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.