Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

لاولاو له‌ كازیوه‌ ده‌ئاڵێت

Be First!
by August 11, 2008 هۆنراوە

  لاولاو له‌ كازیوه‌ ده‌ئاڵێت
   شوان حه‌سه‌ن 
  منیش به‌دیار فه‌رهه‌نگێكی گچكه ‌ئاوێته  ‌‌
 نه‌مزانی رامان به‌ره‌وكوێم ده‌با
 سه‌مای پیته‌كان
 له‌ ئامێزی یه‌ك ده‌توانه‌وه‌
 ده‌رژانه ‌سه‌ر زمانێكی شه‌قار
 پێم ناڵێی جه‌نگ چی نه‌هێنا
 سه‌روه‌ری
  پیرۆزی نه‌مری            
 شه‌هیده‌كان به ‌ئێواره ‌مزریه‌كان ڕانه‌گه‌یشتن
 ده‌نا به‌رۆكی شه‌و
 له‌ ئه‌رخه‌وانی په‌نجه‌كانی ئه‌وانیشدا
 كه‌ژاوه‌ی نه‌ده‌تۆرا
 جه‌نگ شا ده‌ماری زه‌وی گۆڕی
 تازه ‌چیتر بوونه‌وه‌ره‌كان تام و بۆی جاران ناده‌ن
 دایكێك منداڵه‌كانی ڕوو ده‌كرده‌ناو ئاگر
 پێش ئه‌وه‌ی زه‌وی كچێكی ببێ ناوی بنێ شه‌ونم
 له‌ناو له‌پی خۆم دیتم كه‌ شا‌‌‌‌عیره‌كان خۆیان پێ ته‌واو ده‌كرد
 ڕه‌شه‌با دره‌ختێكی به‌زۆر ڕووت ده‌كرده‌وه‌
 مانگیش پۆلیسێكی ترسنۆكه‌و خۆی پێداده‌خشێنێ
 كێ له‌نهێنی بوون گه‌یشت
 ئه‌ی نه‌مری وا له‌دۆزه‌خ نزیك بووینه‌وه‌
 هیچت نه‌گووت
 شیرده‌ره‌كان مه‌مكه‌كانیان له ‌ده‌می زه‌وی نابوو
 ژیر نه‌ده‌بووه‌وه‌
 كۆمه‌لێك ناوی دابووه‌ دره‌خته‌كان تابۆی بخنكێنن
 سه‌یره‌
 لم
 له‌سه‌مای بێژینگ دابوو
 له‌ كه‌مه‌ری خۆی ڕۆده‌چوو
 مۆسیقا به‌ره‌و جه‌نگه‌ڵم ده‌بات
 ده‌ڵێن له‌وێ جه‌نگ كۆتایی دێت.
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply