له‌بیركردنی مێژوو، نه‌بوونی ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییه
له‌بیركردنی مێژوو، نه‌بوونی ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییه
عه‌لی سدیقگهر سه‌یری ستراتیژیه كرچ و كاله‌كه‌ی میلله‌تی كورد بكه‌ین، زۆر به روونی ده‌توانرێت ئاماژه به هه‌له زه‌قه‌كانی بده‌ین، هه‌م له ئابووریه له‌رزۆكه‌كه‌ی و هه‌م له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وله‌تی، هه‌لبه‌ت نابێ ئه‌وه‌شمان بیربچێت كه كورد پلانی نییه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
گه‌نچ، فاكته‌رێكی به‌هێز و كاریگه‌ری بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و به پێێ ئه‌و ئیمكانیاته‌ی هه‌یه‌تی له بواری تاقه‌و كاره‌وه ده‌توانێ رۆلێكی گرنگ بگێرێ له بواری ئابووری و سیاسه‌تی ناوخۆیی به مه‌ش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك روو له ئیستقراری ده‌بێ ئه‌و كاته‌ی ئینتمای گه‌نچ بۆ نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه، ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین كه پێویسته لێره‌دا پلانێك هه‌بێت بۆ به‌گه‌رخستنی ئه‌و فاكته‌ره به‌هێزه.
پشتگوێ خستنی گه‌نچ له كۆمه‌لگه‌ی كورد ده‌مێكه به روونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌م له بواری سیاسی و هه‌م له بواری ئابوری و بژێوی ژیانیشی، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، پۆسته بالاكانی به‌رپرسیاریه‌تی له‌م ولاته زۆر كه‌م به گه‌نج سپێردراوه، چگه له‌وه‌ش له رووی سیاسیه‌وه رۆلی گه‌نج له كوردستان بریتی نییه له به‌رێوه‌بردن و پێ سپاردنی كاره‌كان، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وه‌ك خزمه‌تگوزاریه‌ك له بواره گشتیه‌كان ده‌بینرێت. بێ گومان به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی گه‌نجه‌كان خۆیانه، به‌لام سیاسیه بالاكانی كوردستانیش لێره‌دا كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر پرسی گه‌نج. زیندوترین نموونه به‌ره‌وا نه‌بینینی خوێندن بۆ به‌شێكی زۆری گه‌نجه‌كانمان.
ئه‌گه‌ر گه‌نج به‌شدار نه‌بێت له‌و ئه‌ركه‌ی پێی ده‌سپێردرێ، یاخود فشاربخاته سه‌ر ناوه‌نده‌كانی كاری و به خێرایی تیایدا گه‌شه بكات بروام وایه ئه‌توانێ كاریگه‌ر بێت و ئه‌و بۆچوونانه‌ی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی بكاته‌وه، به‌لام كاتێك به گشتی ئه‌و كاره كرا، چونكه به ته‌نیا ناتوانرێت جێپه‌نجه‌ی دیار بێت.
سه‌رنج دان به مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان و به‌راوردی كردنی به ره‌وشی ئێستا، شۆرشه‌كانی میلله‌تی كورد له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجه‌كان به‌رپا بوو، راسته گه‌نج به ته‌واوی ده‌سه‌لاتی شۆرشه‌كانیان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ، به‌لام نكۆلی له‌وه ناكرێت، كه زۆربه‌ی چالاكیه‌كان و شۆرشه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجان بووه. گه‌نجی ئه‌و كات هه‌ستی به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كرد به‌رامبه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌لام ئه‌مرۆ وه‌ك پێویست نییه، ئه‌و سه‌رده‌مانه خۆشه‌ویستی بۆ خێزان و زمان و كلتور و نه‌ته‌وه‌و ئاین و بیر‌و باوه‌ر هه‌بوو، ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بره‌خسێت، خێزان جێده‌هێلین و زمان و كلتور ده‌سرێته‌وه‌و ده‌چێته سه‌ر ئاین و بیروباوه‌ری دیكه. ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی باپیرانمان ژیانیان له هه‌موو خۆشیه‌كان ئه‌تكاند و روویان ده‌كرده شاخه‌كان، بێگومان هێزی ئینتمای نیشتمان بوو راپێی شاخه‌كانی ده‌كردن، ئه‌مرۆ له ولاتێكی ئازاد گه‌نجی كورد ناتوانێت فشار بخاته سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی خۆی ده‌نگی پێداوه.
ره‌نگه هه‌ستی ناسیۆنالیزم له نێو گه‌نجانی ئێمه وه‌ك پێویست نه‌مابێ، ئه‌و هه‌سته روو له كزیه‌و پێویسته له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نج خۆی ئه‌كتیڤ بكرێته‌وه، به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتی سیاسیه و له پێشه‌وه‌ش دوو حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كه، چونكه بواریان ره‌خساند بۆشایی له نێوان گه‌نج و ده‌سه‌لات، كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌لات، هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌ند دروست بێت، كه له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ییش تا دێت ئه‌و بۆشاییه روو له زیادی ده‌كات، به پله‌ی یه‌كه‌میش ده‌سه‌لاتی سیاسی له كوردستان و دوو حزبی ده‌سه‌لاتدار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته به داواكاری خه‌لكه‌وه، له ئه‌ده‌بیاتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تگوزاری به (قومبه‌له‌ی مه‌وقوته) ناوده‌برێت، هه‌ركاتێك بته‌قێته‌وه، ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌لات گه‌نج به تایبه‌تی و خه‌لك به‌گشتی پشت گوێ خرا له بواری خزمه‌تگوزاری و ئاو و كاره‌با و پێداویستیه‌كانی ژیانی بۆ دابین نه‌كرد، مافی خوێندن و ژیان و گوزه‌ران، ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی له پڕا ده‌ته‌قێته‌وه، حكومه‌تی كوردیش وه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه، ده‌بێ ئه‌و ئه‌گه‌ره له پێشه‌خۆی دابنێ و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی درزی تێنه‌كه‌وێت، له كاتێكدا چوار ده‌وری به هێلێكی سور ده‌ور دراوه.
پێویسته پلان دابرێژرێت بۆ كاراكردنی گه‌نچ له بواره‌كانی كاردا وه‌ك فاكته‌رێكی به‌هێز و گاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تی، هه‌م له رووانگه‌ی چاككردنی بواری ژیان و هه‌م له روانگه‌ی به‌شداری پێكردن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی له پرسی سیاسه‌ت و ئابوریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌كانی پێگه‌یشتنی نه‌وه‌ی نوێ، نه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دروست بێت، نه‌ك نه‌وه‌یه‌كی یاخی..!!