له‌روداوه‌كانی بادیناندا …. هێمن مه‌حمود حه‌مه
له‌روداوه‌كانی بادیناندا
پارتی دۆڕاو..یه‌كگرتوو قوربانی..گۆڕان ته‌ماشاكه‌ر..یه‌كێتی براوه
ئێستا له‌دوای روداوه‌كانی بادینان هه‌موو شته‌كان خه‌ریكه به ئاشكرا روونده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك به‌ته‌ماشكردنێكی خێرایی ئه‌و رووداوانه هاوكێشه قورسه‌كان شیده‌كرێنه‌وه.
رودواوه‌كانی بادینان كه سه‌ره‌تا له‌زاخۆ به‌سوتاندنی دوكانه‌كانی مه‌ی فرۆشی و شوێنه گه‌شتیاری و شوێنه‌كانی مه‌ساجكردن ده‌ستی پێكرد و دواتر به‌سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له ته‌واوی بادینان كۆتایی هات، كارێكی نه‌خوازراو و سه‌ره‌تاییه‌كی ترسناكبوو له‌لایه‌ك بۆ سه‌ر ئازادییه كه‌سییه‌كان (وه‌ك سوتانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان) له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ سه‌ر ئازادییه دیموكراسیی و سیاسییه‌كان( وه‌ك سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو).
سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی روداوه‌كان هه‌رچۆنێك بێت و چ كه‌سێك یاخود لایه‌نێك له‌پشتیه‌وه بێت( كه به‌بڕوای من هیچ حزبێكی له‌پشته‌وه نیه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو) ئه‌مه له‌و راستییه كه‌مناكاته‌وه كه توڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر به‌ته‌نها دژ به شوێنه‌كانی گه‌شتیاری و مه‌ی فرۆشی نیه، به‌ڵكو ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێكه دژ به دیارده‌ی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و پاوانكردنی سیاسی.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی رویدا رویدا، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و روداوانه به‌جۆرێكی دیكه كه‌وتنه‌وه كه جارێكی دیكه حزبه سیاییه‌كانی هه‌رێمی به‌جۆرێكی سه‌یر له‌یه‌كتری جیاكرده‌وه به‌تایبه‌ت ( پارتی و یه‌كێتی).
(پارتی دۆڕاو)
نكۆڵی له‌وه‌ناكرێت ناوچه‌كانی بادینان به‌گشتی به‌درێژایی ساڵانی دوایی راپه‌ڕین ناوچه‌گه‌لێكی ئارام و پڕ له‌ئاشتی بون، هه‌روه‌ها هه‌میشه گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م ناوچانه له‌پێش هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌وه بوه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك پارتی دیموكرات هه‌میشه شانازی پێوه‌كردووه، هه‌میشه‌ش ئه‌م حزبه ئه‌م ناوچانه‌ی به‌دڵی خۆی زانیوه، هه‌ربۆیه هه‌ر نائارامی و پشێوییه‌ك له‌م ناوچانه‌دا زیانێكی زۆری لێده‌دات و ده‌یخاته ژێر چه‌ندین پرسیاری جیدییه‌وه، وه‌ك ده‌زانین پارتیش له‌هه‌موو دۆخه‌كاندا كه به‌شێكی جه‌سته‌ی توشی ئازار هاتوه هه‌رگیز نه‌یهێشتوه ئازاره‌كه بگاته دڵی.
به‌ڵام رودواوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوی بادینان وه‌ك دڵه‌كوتییه‌كی كاتی بوو بۆ پارتی ، دڵه كوتییه‌ك كه ئه‌گه‌ر به‌په‌له پارتی فریای نه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌یكوژێت ره‌نگه توشی شه‌له‌لی جه‌سته‌یی بكات.
كاردانه‌وه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م حزبه په‌له‌په‌ل (تاوانباركردنی یه‌كگرتوو)و هه‌ڵه‌شه‌ی سیاسی و موجازه‌فه‌یه‌كی( وه‌ك باسكردن له هێرشكردنه سه‌ر مه‌سیحی وئێزیدی) گه‌وره‌ی پێوه دیاربوو، كه دواتر به‌سوتاندنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی یه‌كگرتوله‌بادینان كۆتایی هات كه ئه‌مه‌ش بزمارێكی گه‌وره‌بوو له‌تابوتی ئه‌و ئارامی و ئازادی و دیموكراسیه درا كه هه‌میشه سه‌رۆكی پارتی و پارتی شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ن.
ده‌نگدانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاوسۆزی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان و باوه‌ڕنه‌كردنی خه‌ڵك به‌و تێزه‌ی پارتی كه یه‌كگرتوو له‌پشت توندوتیژییه‌كانه‌وه‌یه، پارتی دیموكراتی توشی ئیستێك كرد، ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌م حزبه له خیتابی ئیعلامیدا په‌شیمانبوه‌یه‌كی پێوه‌دیاره‌و ده‌یه‌وێت دڵی یه‌كگرتوه‌كان به‌دروستكردنی لیژنه‌و سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بادینان بداته‌وه، خاوبونه‌وه‌ی پارتیش به‌جیدی له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (یه‌كێتی نیشتیمانی) هاوسۆزییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو پیشاندا ئه‌ویش به‌ته‌له‌فونكردنی تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو و سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كگرتوو، كه هه‌رگیز پارتی چاوه‌ڕێ نه‌بوو یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه ئه‌و هاوسۆزییه پیشانبدات و بتوانێت هێمنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی (به‌پێچه‌وانه‌ی روداوه‌كانی 17ی شوباتی رابوردووه بپارێزێت) .
له‌روداوه‌كانی 17ی شوبات ناوچه‌كانی سۆران به‌گشتی وسلێمانی به‌تایبه‌تی نائارام و جێگای ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری بوو، پارتیش شانازی به‌وه‌ده‌كرد كه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و ئارامه، به‌ڵام ئه‌مجاره هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه بونه‌وه،سۆران ئارام و بادینان نا ئارام، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته بۆ پارتی.
بڕوام وایه ئه‌مجاره‌ش وه‌ك روداوه‌كانی ساڵی 2005 پارتی دیموكرات داوای لێبوردن له‌یه‌كگرتو ده‌كات و قه‌ره‌بوشیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئایا یه‌كگرتوو ئه‌مجاره‌ش قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرێت؟؟.
(یه‌كگرتوو قوربانییه‌كه)
به‌درێژایی هه‌موو مێژووی ئیخوان موسلمین له‌ناوچه‌كه‌دا یان قوربانی بون یاخود حه‌زیان له‌وه‌بوه رۆڵی قوربانی بگێڕن، گرنگ ئه‌وه‌یه هاوسۆزی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنن جا به‌گێڕانی رۆڵی قوربانی بێت یاخود خۆیان قوربانی بن، ره‌وتی ئیخوانیش له‌كوردستان كه خۆی له‌یه‌كگرتوی ئیسلامی‌دا ده‌بێنێـته‌وه
هه‌میشه توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ریتمه كاربكات و سۆزی خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌ك له‌روداوه‌كانی ساڵی 2005ی ناوچه‌ی بادینان دا بینیمان كه ئه‌م حزبه باره‌گاكانی سوتێنراو توانیان ده‌نگه‌كانیان دوقات بكه‌نه‌وه.
ئه‌مجاره‌ش یه‌كگرتوو زیره‌كانه كار له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه ده‌كات، ئه‌م حزبه كه‌هیچ هێزێكی چه‌كدار یاخود میلیشیایی نیه توانیویه‌تی تا ئێستا نه‌بێته به‌شێك له‌توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆی كورد‌و كورد، ئه‌مه‌ش قه‌باره‌ی مه‌عنه‌وی وجه‌سته‌یی حزبی پاراستوه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌رویان دێت شانازی به‌و خاڵَه‌وه بكه‌ن.
من بڕوام به‌وه‌نیه یه‌كگرتوو وه‌ك حزب به‌شداربێـت له‌توندوتیژییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی بادینان، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌بكه‌ین كه په‌لاماری شوێنه گه‌شتیاری و مه‌ی فرۆشییه‌كان ده‌ده‌ن به‌هه‌زاران كه‌س ده‌بن،به‌دڵنیاییه‌وه له‌م هه‌زاران كه‌سه له‌هه‌واداری هه‌موو حزبێكی تیادایه به‌یه‌كگرتوشه‌وه،به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت بڵێت هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه یه‌كگرتون یا پارتی یا یه‌كێتی یا گۆڕان، ئه‌وه جه‌ماوه‌ره.
سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌بادینان جارێكی دیكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كگرتوو كۆتایی هات، راسته له‌رووی مادییه‌وه زیانێكی زۆریان پێگه‌شت، به‌ڵام هاوسۆزییه‌كی سه‌یریان به‌ده‌ستهێنا،جارێكی دیكه‌ش وێنه‌ی قوربانیبونی خۆیان پیشانی دونیا دا،به‌دڵنیایشه‌وه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌پێشه، یه‌كگرتوو ده‌نگێكی زیاتربه‌ده‌ستده‌هێنێ، به‌تایبه‌تیتریش ئه‌مجاره چونكه قوربانیه‌كانی زیاتر و تۆمه‌ته‌كانی گه‌وره‌تر.
(گۆڕان ته‌ماشاكه‌ر)
كاتێك باره‌گاكانی گۆڕان سوتێنرا، هه‌موو حزبه‌كانی دیكه به‌یه‌كگرتوشه‌وه ته‌ماشاكه‌ربون، له‌سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتودا ئه‌مجاره گۆڕان تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه‌و بوه ته‌ماشاكه‌ری یه‌كگرتوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه ئۆپۆزسیۆنن و هاوپه‌یمانن به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی گۆڕان نه‌گه‌شته ئاستی كاردانه‌وه‌كانی هێزێكی ئاسایی زیاتر.گۆڕان نه‌جه‌ماوه‌ری خۆی هێنایه سه‌ر جاده‌و نه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌شی ته‌نانه‌ت وه‌ك كه‌ناڵی (ئێن ئار تی) گرنگی به‌روداوه‌كان نه‌دا، له‌كاتێكدا ده‌بوو گۆڕان چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن چ وه‌ك حزبێكێش كه هه‌له سیاسیه‌كان بقۆزێته‌وه بۆخۆی ره‌فتاری نه‌كرد به‌تایبه‌ت كه‌ساڵانێكه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت بادینان له‌پارتی بسه‌نێـته‌وه وه ك له‌دوای روداوه‌كانی 17ی شوباتی سوله‌یمانی بانگه‌وازی بۆ هه‌ڵسانی بادینان ده‌كرد.
ره‌نگه دوا دیداری مه‌سعود به‌رزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و گرنگی پێنه‌دانه‌ی گۆڕان بۆ روداوه‌كانی بادینان، به‌ڵام به‌بڕوای من گۆڕان بۆیه ئه‌م روداوه‌ی به‌گرنگ نه‌گرت چونكه هه‌میشه ده‌یه‌وێت خۆی دروستكه‌ری روداوه‌كان بێت، به‌ڵام دواجار هه‌لێكی سیاسی گه‌وره‌شی له‌ده‌ستداو نه‌یتوانی وه‌كچۆن یه‌كگرتوو قوربانی نه‌بونی ئازادییه له‌بادینان ئه‌میش خۆی به‌قوربانی نه‌بونی ئه‌و ئازادییه بزانێت له‌و ناوچانه‌دا.
(یه‌كێتی براوه‌گه‌وره‌كه)
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانی پارتی بوو له‌دوای روداوه‌كانی بادینان هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بوو، هه‌مومان ده‌زانین یه‌كێتی وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كه‌یانه‌وه بینیمان زۆر توندبوو ده‌رباره‌ی هه‌رگردبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووو، به‌ڵام دواتر دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی مام جه‌لال و سه‌لاحه‌دین به‌هادین و هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاندنی یه‌كێتی جۆرێكی دیكه‌بوو، ته‌نانه‌ت زمانی كادره‌كانی ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان گۆڕا، هه‌روه‌ها رێگه‌ش به گردبونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كگرتوو درا، وه‌ك چۆن دژی سوتاندنی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان بون، ئاوه‌هاش داوای دادگایی سوتێنه‌رانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان له‌بادینان كرد، به‌مه‌ش یه‌كێتی هه‌م توانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك بپارێزێت، هه‌میش توانی دڵی یه‌كگرتوو رابگرێت و هاوسۆزیی خۆی بۆ ده‌ربڕێت، له‌كاتێكا یه‌كگرتو هێزێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنه، هه‌روه‌ك چۆن توانی به‌م كردارانه‌شی هه‌نگاوێك له‌یه‌كگرتوو نزیك بێته‌وه و یه‌كگرتوش هه‌نگاوێك له گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بون دوربخاته‌وه.
Hemndarbandii@yahoo.com
هێمن مه‌حمود حه‌مه