له‌سه‌ر ده‌ریای عه‌شقی کاوه حسین دا ماچێکی شیرینم به جێ هێشت
په‌شیمانم له‌گشت ته‌مه‌ن له‌و رۆژانه‌ی که‌بۆت ژیاوم
چاوه‌روان مه‌به که ئیدی شیعر بۆ تۆ بهۆنمه‌وه
له روحیشم پێویستر بیت نایه‌ڵم بێیته دڵمه‌وه
گوناهت کرد منت به‌جێ هێشت
خۆت دایه ده‌ست دڵێکی شێت
کێ ده‌لێت ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێت
به‌تاسه‌وه بۆت دهسووتیتئاشتی گه‌رمیانی.. هۆڵه‌ندا
زۆر که‌س وا تێ ده‌گات که خاوه‌ن ئه‌م هۆنراوه ناسکانه زۆر مرۆڤێکی دڵ شکاو بێت به‌رانبه‌ر به‌جوانی ئافره‌ت و ژیانی ئافره‌ت .. به پێجه‌وانه‌وه ئه‌و له‌ناو تاڵه قژه‌کان و سۆمای چاوو هه‌ناسه‌ی گه‌رمی پر له ئه‌وین گر ده‌گرێت و به ده‌نگێك و دوو ده‌نگ وسێ ده‌نگی عه‌شق کڕ نابێته‌وه ئه‌م هه‌سته هه‌ڵ چووه که‌له گه‌رمیانه‌وه گر ده‌گرێت و له کوێستانی قوتبدا دڵی من و سه‌دانی وه‌کو منی پێ به سه‌بوور ده‌بات.. به‌سه‌رهاتی ئه‌م عه‌شقه شێته رێگایه‌کی پره له‌چرو پری هه‌ربۆیه له‌و سه‌ره‌تایه‌وه‌به‌داهێنانێکی جوان و شیرین لێوو ده‌م ته‌ڕ ده‌کات..ئه‌گه‌ر چاو لێ داگرتنی کچه شۆخێك سه‌دان جار دڵ را ده‌چڵه‌کێنێ هۆنراوه‌کانی کاك کاوه حوسێن بۆ منی هونه‌رمه‌ند یان بۆ عاشقانی عه‌شق و ئه‌وین به به‌رده‌وامی دڵمانی راده‌چڵه‌کاند.
نه‌م ده‌زانی به‌جێم دێڵی و خه‌م له‌ئه‌وینی من ناخۆیت
ووتم عه‌شقت هێنده مه‌زنه رێ به‌دڵت نادات برۆیت
بێ ده‌ربه‌ستی له‌وه‌ی که کردت تاکو ئیستاش بێ وه‌لامی
راسته خۆشت ناوێم به‌لام تۆ یادگارێکیت و له‌لامی
به شێوه‌یه‌ک خۆشم ویستی خۆشت له‌و عه‌شقه سه‌رسام بووی
من چاوه‌رێ ی چی بووم له تۆ به‌س ئاخ گوڵم که‌وا نهبوییتلهدوای جه‌نراڵی پایزه‌که‌ی برای شاعیرم مه‌حه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ئه‌و خۆشه‌ویستی یه گه‌لا رێزانه بوو به و خۆشه‌ویستی په‌شیمانی یه ی‌ی که‌پایز و گه‌لاو دار‌و مرۆڤ وورد ووردو هه‌نج هه‌نجنی ده‌کات من له‌ناو دڵی ئه‌و خۆشه‌ویسی یه‌دا بووم که به‌هه‌شتی پایزی گه‌لا رێزان بوو که‌چی بووم به هه‌ڵبه‌سته‌کانی کاك کاوه حسین و له‌ده‌ریای عه‌شقدا سووتام و کۆچم کرد بۆ ته‌نیایی .. ئه‌و ته‌نیایه‌ی که ووشك و ته‌ر به‌یه‌که‌وه ده‌سوتێنێ … جه‌نراڵی پایز له پایزدا دڵی گر ده‌گرێت کاك کاوه حسین له هه‌ر چوار وه‌رزه‌که‌دا گری گرتوه‌و ئاگریشی له‌دڵی من هه‌زاران عه‌شق سووتاو به‌رداوه.. ناسکه وه‌کو هه‌موو په‌پوله‌کانی جیهان ، ناسکه له ووشه له گوڵ له فرمێسك له په‌ره‌ی وه‌نه‌وشه .. ئه‌و جیهانێکه پره له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی رۆژانه گری تێ به‌ر ده‌بێت هه‌روه‌ك تابلۆکانی سیلڤادۆر دالی فه‌ره‌نسی…
په‌شیمانم له گشت ته‌مه‌ن له‌و رۆژانه‌ی که‌بۆت ژیاوم
ئه‌م په‌شیمانی یه.. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وینداری یه‌کی گر تێ به‌ربوه له‌جه‌سته‌ی شاعیر به‌یه‌که‌م دووه‌م به‌و مرۆڤه‌ی که گوێ رایه‌ڵێتی ، په‌شیمانی جو‌انی ووشه‌کان و فۆرمه‌کان زۆر رسته‌کانی جوان کردوه .. رسته‌کانی کاك کاوه زۆر هه‌ڵ ده‌گرن باس له وورده‌کاری یه‌کانی بکه‌ین.نازانم گوڵم خۆ من پێش عه‌شقی تۆ شعرم بۆ زۆر کچ ووتوه
به‌لام به‌خوا هیچیان وه‌کو تۆ ووشه‌میان جوان نه‌کردوه
نازانم چۆن سۆزت نی یه به‌رانبه‌ر ووشه‌ی ژاکاوم
له شعرێکدا بمخوێنه‌وه ته‌ماشاکه چه‌ند داماوم
شه‌وێك نی یه له ووشه‌مدا نه‌تکه‌م به په‌ری ژیانم
به‌لام کاوفامی تێ ناگه‌ی له مه‌رامی شێعره‌کانم
به‌ئاسانی ده‌ڵێیت ئیتر بیر له عه‌شقم مه‌که‌ره‌وه
ئه‌ورۆژانه‌ی بۆتۆ ژیام کوا هه‌مویم بده‌ره‌وه
په‌شیمانم په‌شیمانم له‌وه‌ی بووم به خۆشه‌ویستت
بێ ئه‌وه‌ی بزانمتۆ کێ یت دڵم خسته له‌پی ده‌ستت
ئیستاش دڵم هاوار ده‌کات پرسیار ده‌کات ئه‌ڵێت کوانێ
ناحه‌قت ناگرم ئه‌زیزم ئه‌و له فێڵی کچ چوزانێمن وا تێ ده‌گه‌م له عه‌ره‌بدا ته‌نها نه‌زار قه‌بانی جو‌انی ئافره‌تی خستۆته ناو لاپه‌ره‌ی خۆشه‌ویستی یه‌وه له کوردیش‌دا من کاك کاوه به پێشره‌وی ئه‌و هه‌نگاوه داده‌نێم.. ناسکێتی ووشه جو‌انی مرۆڤی ده‌ربریوه ناسکێتی رسته ژیانی خۆشه‌ویستی تۆمار کردوه له هه‌موو جیهاندا ووشه هه‌ر جوانه له‌م سه‌ری قوتبه‌وه تا ئه‌سه‌ری جو‌انی و ناسکی مه‌رامی خۆی هه‌یه.. زۆر جار ره‌ش بینی زۆر جار جو‌انی و داهاتوویه‌کی گه‌شاوه ئه‌مانه ته‌واو که‌ری یه‌کترن بۆ یه‌کتر … به‌راستی ئه‌و جیهانه‌ی کاك کاوه پره له وووشه‌ی جوان و ناسکێتی مرۆڤ و رۆمانسیه‌تی خۆشه‌ویستی که مرۆڤی پێوه جوان ده‌کات … له جهاندا شاعیران زۆرن له وولاتاندا گه‌لێك زۆرتر که‌چی که‌میان ووشه‌کانیان وه‌کو ئه‌م هه‌ڵبه‌ستانه جوانتر‌و گه‌شاوه‌ترن …. ئه‌وینه جوانه‌کانی له کوردستانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵ گرتوه ..خۆ کچانی وولاتانی ئێمه زۆر جوان نین له چاو کچه ناسکه‌کانی هه‌نگاریاو ئه‌سته‌نبول و بولغاریا به‌لام جو‌انی کچی کوردستان سیمایه‌که‌و له‌یه‌خه‌ی خۆامنمان داوه .. په‌یمانمان داوه که ماچێکی ته‌ر له به‌هارێکی سه‌وزدا تابلۆیه‌کی تازه بنه‌خشێنێت.