Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

له‌سه‌ر كێله‌كه‌تان چه‌ند بنوسم؟!!!…..عه‌تا قاجری

Be First!
by July 11, 2009 گشتی

له‌سه‌ر كێله‌كه‌تان  چه‌ند بنوسم؟!!!ته‌نز
وانه‌یه‌ك بۆ میراوده‌لی و كوڕه‌كه‌ی برایم وگه‌رمیانی و كوڕه‌شێخ….
 
 عه‌تا قاجری 

      من میراتگری باپیره‌ ی باپیره‌ی باپیره‌ی باپیره‌گه‌وره‌ی باپیره‌ گه‌وره‌مم و ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته‌م له‌وه‌وه‌ بۆماوه‌ته‌و كه‌ئه‌ویش هه‌ر به‌ بۆماوه‌ی وه‌ری گرتبوو منیش چیرۆكه‌كه‌یتان بۆ باس ده‌كه‌م رۆژیك له‌ڕۆژان ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كه‌دونی ڕو له‌ شاره‌كه‌یان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی داگیركردن و ویرانكردنی ئه‌وكات ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ لوتكه‌ی  هێزو توانای بووه‌ و ڕوویشی  له‌ هه‌ر شۆێنیك بكردایه‌ ده‌بووه‌ هۆی ترس و تۆقینێكی زۆر و هه‌ندێك كه‌س له‌ ترسا ده‌بورانه‌وه‌و و هه‌ندیكی تریش له‌ ماڵ و دوكان و بازاڕه‌كاندا خۆیان حه‌شار ئه‌دا.
 به‌ڵام له‌م شاره‌ ئه‌ڵێ‌ ی هیچ باسێك نی یه‌ و ئه‌سكنده‌ر هیچ ترسێكیشی به‌دی نه‌كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ش زۆی ئاسای گوزه‌رانی خۆیان ده‌كرد ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و جیگای توڕه‌ی و بێزاری بوو، بۆیه‌ شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكیشاو خستیه‌ سه‌ر ملی پیاوێك و به‌ده‌نگی به‌رز هاواری كرد و
ووتی :من ئه‌سكه‌نده‌رم
پیاوه‌كه‌ش به‌ ئارامی و به‌بێ‌ هه‌ڵچون وتی:منیش فه‌تاح م.
ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ هاواری كرد:من ئه‌سكه‌نده‌رم ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌شاره‌كان ئه‌سوتێنێ‌ و هیچ شتێكیش له‌به‌رده‌می خۆی ڕاناگرێ‌،بۆچی له‌من ناترسی؟
پیاوه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:من ته‌نهاله‌یه‌ك كه‌س ئه‌ترسم ئه‌ویش خودایه‌.
ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ناچاری له‌پیاوه‌كه‌ی پرسی:پادشاتان كێ‌ یه‌؟
پیاوه‌كه‌ش پێ‌ ی ووت :ئێمه‌ پادشامان نی یه‌.
ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ توڕه‌ی ووتی:ڕابه‌رتان،گه‌وره‌تان ،پیاوه‌ماقولتان كێ‌ یه‌؟
پیاوه‌كه‌ ووتی:ئێمه‌ ته‌نها ریش سپیه‌كمان هه‌یه‌ و له‌ په‌ڕی شاره‌كه‌ ئه‌ژی. شۆینه‌كه‌ی نیشان دان.
ئه‌سكنده‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌ر له‌شكرانی خۆی ده‌كه‌ونه‌ ڕی بۆ ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ نیشانی دان له‌ كاتی ڕێ‌ كردنیان به‌ سه‌رسامیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و چاڵانه‌ی ده‌كرد كه‌وه‌ك گۆڕ وابوون و له‌ به‌رده‌م هه‌رماڵێكدا هه‌ڵكه‌نرابوون.پاش كه‌مێك به‌ گۆڕستانێك گه‌یشتن و ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ سه‌یری نوسینی سه‌ر كیلی گۆڕه‌كانی ده‌كردو ده‌یخۆینده‌وه‌ كه‌ نوسرابوو:عه‌باس یه‌ك كاتژمیر ژیاو مرد!عه‌لی یه‌ك رۆژ ژیاو و مرد!یوسف یه‌ك خوله‌ك ژیاو مرد!!
ئه‌سكنده‌ر بۆ یه‌كه‌م جار ئارقه‌ی ترسی كرد،له‌گه‌ڵ خۆی كه‌وته‌ بیركردنه‌وه‌و پرسیاركردن و له‌ خۆی پرسی ئه‌مانه‌ چین؟ مرۆڤی راستین یا خێو؟
پاشان گه‌یشته‌ جێگای ڕیش سپیه‌كه‌ و بینی پیره‌پیاوێكی مو سپی و لاواز له‌ خێوه‌تێكدا دانیشتوه‌و كۆمه‌لێكیش له‌ ده‌ورینی.
ئه‌سكنده‌ر چوو پێشه‌وه‌و ووتی:تۆ گه‌وره‌و ڕیش سپی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی؟
پیره‌ پیاو ووتی:به‌ڵێ‌ من خزمه‌ت گوزاری ئه‌م خه‌ڵكه‌م !
ئه‌سكه‌نده‌ر ووتی:ئه‌گه‌ر بمه‌وێت تۆ بكوژم ،تۆ چی ده‌كه‌یت؟
پیره‌پیاو به‌ئارامی سه‌یرێ كرد و ووتی:باشه‌ بم كوژه‌!ویستی خودا وایه‌ به‌ده‌ستی تۆ بكوژرێم!
ئه‌سكه‌نده‌ر ووتی:ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ت كوژم؟
پیره‌ پیاوه‌كه‌ ووتی:دیسان ئه‌وه‌ ویستی خودایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بمێنم و گوناهه‌كانیشم زیاد بێت.
ئه‌سكنده‌ر سه‌رسام بوو ووتی:ئه‌ی پیره‌ پیاو من تۆ ناكوژم به‌ڵام مه‌رجم هه‌یه‌.
پیره‌ پیاو ووتی:ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ‌ بمكوژی بم كوژه‌ به‌ڵام مه‌رجی تۆم قبوڵ نی یه‌.
ئه‌سكنده‌ر به‌ناچاری ووتی:زۆرباشه‌،دوو پرسیارم هه‌یه‌ وه‌ڵامم بده‌ و من لێره‌ ئه‌ڕۆم.
پیره‌ پیاو ووتی:بپرسه‌!
ئه‌سكنده‌ر پرسی:بۆچی له‌به‌رده‌م هه‌رماڵێك چاڵێكی وه‌ك گۆڕ هه‌یه‌؟ و هۆكاره‌كه‌یشی چی یه‌؟
 پیره‌ پیاو ووتی:هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌موو به‌یانیه‌ك كه‌ له‌ماڵ ده‌چینه‌ ده‌ر به‌ خۆمان بڵێن :ئه‌ی فڵانی ئه‌وه‌ جێگای تۆیه‌ و ئاگات له‌ خۆت بێت!ماڵی كه‌س مه‌ خۆ وده‌ست بۆ ناموسی كه‌س مه‌به‌ و زوڵم له‌كه‌س مه‌كه‌!خۆت له‌سه‌ر كه‌س هه‌ڵ مه‌كێشه‌!ئه‌وه‌ ده‌رسێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو ڕۆژێك!!
ئه‌سكنده‌ر پرسی:بۆچی له‌سه‌ر هه‌ر كێلێك نوسراوه‌ ده‌ خوله‌ك و،فڵانی یه‌ك كاتژمێر،یه‌ك مانگ  ژیاو مرد؟!
پیره‌پیاو وه‌ڵامی دایه‌وو ووتی:كاتێك  كاتی مردنی هه‌ر یه‌كێك له‌ خه‌ڵكی شاردێت هه‌موو ده‌چینه‌لای و چاك ده‌زانین كه‌له‌ دوادوایه‌كانی ته‌مه‌ن په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر چاوی مرۆڤ  هه‌ڵده‌درێته‌وه‌و ئیتر ئه‌و له‌ دوخی درۆكردن و هاو شێوه‌ی نامێنێت!!
چه‌ندپرسیارێكی لێ‌ ده‌كه‌ین:چی زانستێك فێربوویت؟و كاتی فێربوونی چه‌ندی خایاند؟
چی هونه‌رێك فێربوویت؟وچه‌ندێك توانات بۆ خه‌رج كرد؟
بۆ چاككردنی بارو گوزه‌رانی خه‌ڵك چه‌ند هه‌وڵت داوه‌؟چه‌ندكاتت بۆدانابوو؟
چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی خوتت له‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی داناوه‌؟و تا چه‌ند هه‌لت  قۆرخ كردوه‌ تا خه‌ڵك بكه‌یت به‌ئامراز؟
ئه‌و كه‌ له‌ پیش هه‌موانه‌ بۆنمونه‌ ده‌ڵێت:له‌هه‌موو ته‌مه‌نم بۆ ماوه‌ی مانگێك رۆژی كاتژمێرێك زانست فێربووم،یا بۆ فێربوونی هونه‌ر یه‌ك هه‌فته‌ رۆژی كاتژمێرێك هه‌وڵم داوه‌.ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی چاكی كردبێ‌ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بۆ ریایی نه‌بو بێت و هتد……..
ئێمه‌ش پاش مردنی كابرا هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ڕاستی پاڵنه‌ریان خه‌ڵك بووه‌ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بووه‌ و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌ژماری ده‌كه‌ین و كه‌بۆ سوودی خه‌ڵك بووه‌ و واته‌ ژیانێك لای ئێمه‌ دروسته‌كه‌ پێوه‌ره‌كه‌ی سودی خه‌ڵك بێت!
ئه‌سكنده‌ر به‌سه‌ر سامیه‌وه‌ به‌له‌شكره‌كه‌ی خۆی فه‌رمان ئه‌كات كه‌ شاره‌كه‌ جێ‌ بهێلن ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازار به‌خه‌ڵكی نه‌گه‌یه‌نن و،ڕێزیكی زۆر له‌ پیره‌ پیاوه‌كه‌ گرت و به‌ شه‌رم و سه‌رسامی له‌ شاره‌كه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌.
ئه‌وه‌ی  كرۆكی چیرۆكه‌كه‌یه‌ ئه‌و  واتایه‌ ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌ هه‌موو شت له‌ خه‌ڵك و هه‌مووشتیش هه‌ر بۆ خه‌ڵك.
 ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دروشمان بوو ئه‌وا به‌ ئاسانی خۆمان له‌ قه‌ره‌ی هه‌رشتێك ناده‌ین.
به‌ڵام ئه‌مرۆكه‌ ئه‌م بڕوایه‌ له‌نگ بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رو به‌ندی په‌تای هه‌ڵبژاردنه‌ زۆر شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ده‌بینینن، بۆیه‌ له‌به‌رگرنگی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پێم خۆش بوو ئه‌مه‌ بده‌م به‌گۆێ‌ ی هه‌مووان و ئه‌و چوار براده‌ره‌ش چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌ گۆێ‌ یان به‌ پێوه‌ری هه‌موشت بۆ خه‌ڵك نه‌داوه‌ چونكه‌ هه‌رچی سه‌رم هێناو برد شتێكم له‌ براده‌رانه‌ ده‌ستگیر نه‌ بوو گۆیم له‌ شه‌هامه‌ت و ئازاییه‌ك نه‌بوو له‌ باره‌یان بووترێ‌ میژوویوكیش نه‌بوو هه‌ڵی بده‌مه‌وه‌،ئێستاش خۆ كاندیدكردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ‌ یه‌؟له‌كاتێكدا دوانیان هه‌موو خه‌میكیان جانتاكه‌ی سه‌فه‌ریانه‌و،دوانیشیان خه‌می بزنس خه‌می گه‌وره‌یانه‌،چارم نی یه‌ هه‌رده‌بێت شتێك له‌سه‌ر كێله‌كه‌یان بنوسم  ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت حسابه‌كه‌تان چركه‌ ده‌ر نه‌چێت  هێشتا كات ماوه‌.ئه‌گه‌ریش  ناتانه‌وێت له‌سه‌ر كێله‌كه‌تان چی بنوسم؟!!

 ataqajri@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply