له‌م وڵاته هه‌موو شتێك زۆر، به‌نی ئاده‌م كه‌م!!
له دونیای جه‌نجاڵی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وه‌ی كه‌م بیری لێ ده‌كرێته‌وه (مرۆڤ)بوونه، وێڕای هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ناو مافی مرۆڤ، لێ هێشتا ره‌گه‌ز زۆر‌و، رۆح كه‌م، ژماره‌و چه‌ندێتی له به‌رزی و چۆنیه‌تی فت!!. ئیدی به شێوه‌ی ستوونی و ئاسۆیی دونیا له گه‌شه‌دایه، شتی وا ده‌كه‌وێته به‌رچاوان چاو ئه‌بڵه‌ق و عه‌قڵ له ئاستیدا دۆش داده‌مێنێ، هه‌موو ئه‌مانه تۆزقاڵێك به‌نی ئاده‌م بوون پته‌و ناكه‌ن. نازناوی زانستی و پله‌ی به‌رز به‌رز، گه‌شتكردنی دوور دوور هێشتا مرۆڤ له قاوغه‌كه‌ی خۆی ناباته ده‌ره‌وه كه ئیدی به‌لایه‌وه بای بێ و بارانی بێ، چونكه مردنی هه‌سته‌كان به‌تایبه‌تیش هه‌ستی مرۆڤبوون وا ده‌كات كه رۆح په‌ژمورده بێ ، بێ هه‌ست، بێ چاڵاكی، بێ بزاوتن و لڤین، ئه‌وه‌یش ده‌مانباته‌وه جیهانه نه‌به‌ردییه‌كه و روومان بێت ناسنامه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه، مرۆڤبوونه‌و به‌س!!
ده‌بێ چ له‌وه ناخۆشتر بێ ناسنامه‌ی مرۆڤبوونت لێ بسه‌نرێته‌وه، سه‌نده‌نه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر به تاكی خۆت هه‌لستییه‌وه منێ ده‌كه‌ی. خوانه‌كا بكه‌وینه ناو پێڕی (اولئك كالانعام بل هم اچل- له وڵاغ ولاغتر و خودی وڵاغ و ئاژڵیش تخونمان نه‌كه‌ون، ئه‌و كات خه‌نی ده‌بین ئه‌گه‌ر چوونه ناو پێڕه‌كه به‌ر زانستی لۆجیك بكه‌وێت و (نالی) ئاسا به زمانی كه‌ره‌كه‌وه دڵی خۆمان بده‌ینه‌وه‌و بێژین:
چه‌ند خۆش بوو زبانی حاڵی ده‌یوت نالیا
هه‌ردوو حه‌یوانین ئه‌تۆ گوێ كورت و ئه‌منیش گوێ درێژ
به‌ڵام زۆر جاران له‌و حاله‌تانه‌دا لۆجیك به‌خۆ به‌و لۆجیكییه‌ی خۆیه‌وه هه‌ناسه‌بڕ ده‌بێ و ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م پێڕه به‌ناو مرۆڤانه‌دا كار بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ناخۆشیش بێ هه‌ستێك له‌لایه‌كی تردا هه‌یه شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات كه دژێك به زۆر ده‌یه‌وێ به‌رگی مرۆڤایه‌تی له‌به‌ر دابڕنێ و مه‌حوت بكاته‌وه، له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ناو مرۆڤه هه‌ر قالك و قالۆر و قاویلكه بێ و به‌س، به‌ڵام لموزی ئه‌وه‌نده به‌رز بێ شا به سه‌پانی خۆی رانه‌گرێ، ئه‌و حه‌له ده‌چێته‌وه ناو قاوغی جه‌هلی مورره‌كه‌ب، كه نازانێ مرۆڤ نییه، حه‌قیقه‌تیش له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كات و هه‌ر له تۆماری دونیادا چه‌ندێتی قالكه به‌شه‌ره‌كان زیاد ده‌كات له‌پاڵ هه‌موو شته‌كاندا، كه‌چی هه‌قیقه‌ت و رۆحی به‌نی ئاده‌م كه‌م!
ئه‌وه‌ی جاحزو ئیبنولموقه‌فه‌ع و ئه‌رستۆو فلۆتین و پلۆتین نه‌یانبینی، ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یانبینین، به جۆرێك نه مێژوو ده‌توانێ خۆی له قه‌ره بدات و نه هه‌ستیش هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ركی پێ بكات. كه‌ڵه پیاو و شێره‌ژن و مێری وا ره‌شید هه‌ن كه به سیما هێنده جوانن، هێنده ره‌ندن، هێنده زانان، هێنده دانان، ته‌ئویل و ته‌فسیرێك نییه بتوانێ بیانڕووشێنێ، شه‌یتان به شه‌یتانی خۆی كه ئه‌وان ده‌بینێ شه‌رم دایده‌گرێ و ده‌چێته‌وه ناو كیفی خۆی، كه بوخچه‌ی عه‌قڵیشیان ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ست بێ، ئه‌وه‌ی ویژدان، ئه‌وه‌ی مرۆڤبوون و رۆحیانه‌ت بێ چش!!! له‌م وڵاتانه‌دا خۆخۆری، مرۆڤ خۆری، ویژدان خۆری، جه‌سته‌خۆری وا هه‌ن، هه‌ر ده‌بێ له دیاریاندا به هێمنی (هێمن)انه بێژی:
له‌م وڵاته هه‌موو شتێ زۆر به‌نی ئاده‌م كه‌م!!!