له‌نامۆیی نیشتمانه‌وه بۆ نیشتمانی نامۆ
به‌راوردێك له نێوان ئه‌ی وه‌ته‌نی بێكه‌س‌ونیشتمانی به ختیار عه‌لی_دا
له‌نێوان نامۆبوون بۆ نیشتمان‌ونامۆبوون له نیشتماندا,دووتێروانینی هزری‌وده‌روونی جیا هه‌ن,كه كۆمه‌لێك خه‌سڵه‌تی سایكۆلۆژیانه‌و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مرۆڤ,له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه.ئه‌م دوو چه‌مكه هه‌ڵَگری دوو بیركردنه‌وه‌و دووتێروانینی جیاوازن بۆ نیشتمان.كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان‌وله‌وكاته‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن له گه‌ڵ نیشتماندا دێته ئاراوه,لای دروستده‌بن.واته دوو گوزارشتكردن‌و دوو په‌یوه‌ندی جیان بۆ نیشتمان.كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك نیشتمان ده‌بینێت.له ئاستی یه‌كه‌میاندا,به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ودابڕان له نیشتمان,هه‌ستێكی نۆستالۆژیانه لای مرۆڤه‌كان در‌وست ده‌بێت,كه ئاره‌زووی سه‌رله‌نوێ گه‌رانه‌وه‌و شادبوونه‌وه به نیشتمان ده‌كه‌ن.كاتێكیش مرۆڤ ناتوانێ به واقیعی بگه‌رێته‌وه نیشتمان,ئیدی رووبه‌رووی جۆرێ له نامۆبوون ده‌بێته‌وه,له‌ده‌ره‌نجامی دووری له نیشتمان‌وخاكه‌وه,تا سه‌ره‌نجام نامۆبوون بۆ نیشتمان ده‌بێته به شێك له تێڕوانینی.وه‌لێ له ئاستی دووه‌میاندا,مرۆڤ له نێو خاك‌ونیشتمانی خۆی نامۆیه.نامۆیی له ئاستی یه‌كه‌میاندا په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌ن‌وشوێن,وه‌لێ له ئاستی دووه‌میاندا نامۆیی په‌یوه‌سته به سایكۆلۆژیا‌و ڕه‌هه‌ندی روحی مرۆڤه‌وه.به‌ده‌ربرینێكی تر,نامۆبوون بۆ نیشتمان,ده‌كرێ به شادبوونه‌وه به نیشتمان‌وجارێكی تر گه‌رانه‌وه بۆی,نه‌مێنێت.وه‌لێ نامۆبوون له نیشتماندا,هه‌ستێكی سایكۆلۆژیانه,كه وا له‌مرۆڤه‌كان ده‌كات,هه‌رگیز دڵیان به‌و شوێن‌و خاكه نه‌كرێته‌وه كه تیایدا ده‌ژین.بۆیه ئه‌م شێوه‌یه له نامۆبوون,كاریگه‌رتره له جۆری یه‌كه‌می نامۆبوون,كه ده‌شێ به گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان نه‌مێنێت.وه‌لێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له خاك‌ونیشتمانی خۆی هه‌ست به نامۆبوون بكات؟بێگومان ئه‌و كات تراژیدی تره.كاتێ مرۆڤ نامۆده‌بێ بۆ نیشتمان,ئه‌وا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات,هه‌موو نیشتمان بباته‌وه نێو ژیانی خۆی له‌وشوێن‌و زه‌مه‌نی تیایدا ده‌ژیت.به‌ته‌نیا جوانیه‌كانی نیشتمان ده‌بینێت.وه‌لێ كاتێ مرۆڤ له نیشتمانی خۆیدا نامۆ ده‌بێت, ئیدی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌و نیشمانه جێبێلێت‌وهه‌موو جوانیه‌كانیش به ناشرینی ده‌بینێت. واته نامۆبوون له دوو توێی نیشتماندا, ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست ده‌كات,كه هیچ شتێك به نیشتمانه‌وه نایبه‌ستێته‌وه.به‌پێچه‌وانه‌ی نامۆبوون بۆ نیشتمان,كه ته‌نها جوانیه‌كانی نیشتمان ده‌بینێت.له نامۆبوون بۆ نیشتمان مرۆڤ هه‌وڵی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان ده‌دات.وه‌لێ له نامۆبوون له نیشتمان,مرۆڤ هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه له‌و نیشتمانه ده‌دات.به‌و مانایه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رچی زووه,ئه‌و نیشتمانه جێبێلێت.بێگومان له پشت هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شه‌وه,پاڵنه‌ری سایكۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن,كه‌وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن,ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست بێت.هه‌ڵبه‌ته نامۆبوونیش له ئاستی روحیدا,كاریگه‌رتره وه‌ك ئه‌وه‌ی نامۆبوون له ئاستی جوگرافیدا.چونكه به گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان‌و زێدی ره‌سه‌نی مرۆڤه‌كان,ئه‌و نامۆبوونه كۆتایی دێت,كه له ئاستی جوگرافیدا بوونی هه‌یه.وه‌لێ نامۆبوون له ئاستی روحیدا,په‌یوه‌سته به سایكۆلۆژی مرۆڤ خۆیه‌وه‌و له هه‌ر شوێن‌و جێگه‌یه‌ك بێت,مادام غه‌ریبیه‌كه له‌رۆحیدایه,هیچ جیاوازیه‌كی نییه.هه‌روه‌ك چۆن,مامۆستای چیرۆكنووس(شیرزاد حسن) له دیمانه‌یه‌كدا ده‌لێت:(بۆمن هیچ جیاوازیه‌ك نییه له نێوان هه‌نده‌ران‌وكوردستان,مادام غه‌ریبیه‌كه له رۆحم دایه).به‌و مانایه‌ی مرۆڤ له هه‌ر شوێنێك بێت,كه غه‌ریب بوو,ئیدی هه‌میشه هه‌ست به‌و نامۆبوونه‌ی خۆی ده‌كات.
به‌بۆچوونی من,شیعری ئه‌ی وه‌ته‌نی بێكه‌س‌و قه‌سیده‌ی نیشتمانی به ختیار عه‌لی,دوو له‌و تێكستانه‌ن, كه ده‌لاله‌ت له‌م دوو شێوازه‌ی نامۆبوون ده‌كه‌ن, كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.بێكه‌س به هۆی زیندانیكردنیه‌وه,به‌و پێیه‌ی به شداری له‌رووداوه‌كانی شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی سیدا,كردوه زیندانی ده‌كرێت,ئیدی له‌زینداندا,شیعری,ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆمه ده‌نووسێت.هه‌ڵومه‌رجی نووسینی‌وئه‌و شیعره,هه‌ڵومه‌رجی مرۆڤێكی زیندانیكراوه,كه له‌زینداندا بیری نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات‌وتاسه‌ی بینینه‌وه‌ی ده‌كات.بێكه‌س چونكه له پێناو ئه‌و نیشتمانه‌دا,زیندانیكراوه,ئیدی له زیندانیش‌دا بیری نیشتمان ده‌كات.بیركردنه‌وه‌ی بێكه‌س له‌نیشتمان له‌و شیعره‌یدا,بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤێكی غه‌ریبه,كه زیندانیه‌و ئازاد نییه.ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه,ده‌ره‌نجامی ئه‌و دابڕانه ده‌روونیه‌یه كه بێكه‌س به هۆی زیندانیكردنه‌وه,له نیشتمان تێی كه‌وتوه.بۆیه زیندانیكردنی نه‌ك هه‌ر نابێته فاكته‌رێك,بۆكپبوونه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی بێكه‌س,بگره ئه‌وه‌نده‌ی تر خودی ئه‌و زیندانیكردنه,سوورتری ده‌كات,كه‌خاك‌ووه‌ته‌نی خۆی خۆشبوێت.بێكه‌س ده‌زانێت,بێ ئازادی نیشتمان,مانایه‌ك نییه بۆ ئازادی مرۆڤه‌كان,بۆیه له زیندانیش یادی نیشتمان ده‌كاته‌وه.بێكه‌س ئه‌گه‌رچی له پای نیشتمانه‌وه زیندانیكراوه,وه‌لێ ئه‌م زیندانیكردنه‌ی نه‌ك نابێته پاڵنه‌رێك,بۆ ساردبوونه‌وه له خۆشه‌ویستی نیشتمان‌وگیان به‌ختكردنی,به‌لكو ئه‌وه‌نده‌ی تر نیشتمانی لا خۆشه‌ویست ده‌كات.هه‌روه‌ك خۆشی له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_
من له زیكر‌وفیكری تۆ غافڵ نه‌بووم,واتێ نه‌گه‌ی
حه‌پس‌وتێ هه‌ڵدان‌وزیلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه..
بێكه‌س له زینداندا,جارێكی تر وه‌فاو خۆشه‌ویستی‌وپه‌یوه‌ستبوونی خۆی بۆ نیشتمان,نوێده‌كاته‌وه.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ له زینداندا هه‌مووخه‌یاڵ‌وبیركردنه‌وه‌ی,به‌لای ئازادبوونیه‌وه بێت‌وخه‌می گه‌وره‌ی له ژیاندا هاتنه‌ده‌ره‌وه بێت له زیندان,ئه‌وا له‌روانگه‌ی بێكه‌س به پێچه‌وانه‌وه,زیندانیبوون وه‌ك دۆخێكی ده‌روونی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی,كه‌ده‌ره‌نجامی رووداوێكی سیاسیه,ئه‌وه‌نده‌ی تر نیشتمانی لاخۆشه‌ویست ده‌كات.دۆخی زیندان‌وشێوه ژیانی بێكه‌س نابێته پاڵنه‌رێك,كه بێكه‌س له هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری‌وگیانی كوردایه‌تی دووربكه‌وێته‌وه.به پێچه‌وانه‌وه,به‌لكو سوورتری ده‌كه‌ن له سه‌ر خۆشویستن‌وبیركردنه‌وه له نیشتمان.ئه‌وبیركردنه‌وه‌یه له‌نیشتمان,بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤێكه,كه‌زیندان دایبڕاندوه له نیشتمان.ئیدی له ده‌ره‌نجامی ئه‌و دابرانه‌وه,بێكه‌س هه‌ست به غه‌ریبی‌و لانه‌وازی خۆی ده‌كات.بۆیه له سه‌ره‌تای شیعره‌كه‌وه,به ریتمێكی پڕ له حوزنه‌وه ده‌ڵێ:_
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆمه‌و شێوه‌تم بیر كه‌وته‌وه…
وه‌ختی به‌ندی‌وئه‌ساره‌ت پێ به‌ته‌وق‌وكۆته‌وه…
بێكه‌س نیشتمانی بیرده‌كه‌وێته‌وه,وه‌لێ له چ كاتێك؟له‌و كاته‌ی كه له زیندانایه.بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سی زیندانیكراو,ئازادبوون تاكه خه‌ونی پیرۆز بێت,ئه‌وا له‌روانگه‌ی بێكه‌س وه‌ك زیندانیه‌ك به پێچه‌وانه‌وه,خه‌می نیشتمان له پێشه‌وه‌ی خه‌ونی ئازادبوونه.بۆیه وێرای زیندان‌وتێ هه‌ڵدان‌وحه‌پس‌وزیلله‌ت,بیر له نیشتمان ده‌كاته‌وه‌وشێوه‌ی نیشتمانی دێته‌وه یاد.ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی بێكه‌س له نیشتمان بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤێكی غه‌ریبه,كه له نیشتمانی دابراوه‌و,خه‌ونی شادبوونه‌وه به‌و نیشتمانه‌وه ده‌بینێت.ئه‌و تاسه‌یه‌ی بێكه‌س بۆ نیشتمان هه‌یه‌تی,كه وێرای تێهه‌ڵدان‌وحه‌پسیش,نیشتمانی له به‌رچاو ناكه‌وێت,ده‌ره‌نجامی خودی كرداری زیندانیكردنه‌كه‌یه.بێكه‌س نائازادبوونی خۆی,به ژێر ده‌سته‌یی نیشتمانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.بۆیه چاره‌نووسی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به چاره‌نووسی نیشتمان.ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دنیابینی(به‌ختیار علی) شاعیره,كه هه‌ولێ یاخیبوون‌وده‌رچوون له نیشتمان ده‌دات‌وچاره‌نووسی خۆی نابه‌ستێته‌وه به چاره‌نووسی نیشتمانه‌وه.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێ:_
ئه‌ی وڵاتم..هه‌ناسه‌كانم به‌ستوێتی‌وگه‌رووم بۆته په‌رداخێكی پڕ له به‌فر…
ناتوانم به‌م جۆره بژیم…
بۆیه ده‌بێت ئه‌م له‌مپه‌رانه ببرم‌و
شانازی به یاخیبوونمه‌وه بكه‌م…
دیالۆگی شاعیر ئاراسته‌ی نیشتمانه.بۆیه ئه‌گه‌ر بێكه‌س شێوه‌ی نیشتمانی له زینداندا بیر بكه‌وێته‌وه,ئه‌وا به ختیار هه‌وڵی یاخیبوون له‌و نیشتمانه ده‌دات.ئه‌گه‌ر بێكه‌س خۆزگه‌ی ئه‌وه بخوازێت,جارێكی تر له زیندان ئازاد بكرێت‌وبگه‌رێته‌وه باوه‌شی نیشتمان,ئه‌وا له‌ڕوانگه‌ی به ختیار عه‌لی,ده‌بێ نیشتمان جێبێلێت,چونكه ناتوانێ به‌و شێوه‌یه بژیت.لێره‌وه‌ش غه‌ریبی به ختیار عه‌ڵی,غه‌ریبی مرۆڤێكه,له ناوخاكو نیشتمانی خۆی,به پێچه‌وانه‌ی بێكه‌سه‌وه كه غه‌ریبی نیشتمان ده‌كات‌وشێوه‌كه‌ی بیر ده‌كه‌وێته‌وه.به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه,بۆچی شاعیر له نیشتمان نامۆ ئه‌بێت‌وهه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه له‌و نیشتمانه ده‌دات؟فاكته‌ره‌كانی چین؟به‌بۆچوونی من ئه‌مه په‌یوه‌سته,به‌و به یه‌كدادانه‌ی,له نێوان شاعیر‌و نیشتماندا هه‌یه.به‌و مانایه‌ی شاعیر ئاشنایه به نیشتمان,وه‌لێ ئه‌و خودی نیشتمانه,شاعیر وه‌ك غه‌ریبێك ده‌بینێت.كاتێ نیشتمانیش خۆی به دایكی رۆڵه‌كانی نازانێ,ئه‌وا بێگومان,مرۆڤ سڵ له‌و نیشتمانه ده‌كاته‌وه‌و,هاوشێوه‌ی كه‌سێكی بێ مه‌فته‌ن خۆی ده‌بینێت.هه‌روه‌ك به ختیار علی شاعیر ده‌لێت:_
ئه‌ی وڵاتم..له‌نابه‌ینی په‌نجه‌كانی تۆدا گه‌وره‌بووم..
قه‌ڵه‌مێكی بچكۆله بووم..سه‌رماشكستیكردبووم..
به‌ڵام نه‌تده‌بینم..
شاعیر گه‌رچی خۆی به‌رۆڵه‌ی نیشتمان ده‌بینێت‌وئه‌و خاكه‌ی خۆشده‌وێت,وه‌لێ ئه‌وه نیشتمانه, پشتده‌كاته رۆڵه‌كانی‌وگوێیان پێنادات.شاعیرگه‌رچی كوڕی نیشتمانه‌و,هه‌موو كوچه‌و كۆڵاته‌كانی نیشتمان ئاشنایه,وه‌لێ ئه‌وه‌نیشتمانه,برینی سه‌ردلێ شاعیر نابینێت.بۆیه شاعیر سه‌ره‌نجام هه‌ست به غه‌ریب بوونی خۆی ده‌كات‌وئاره‌زووی جێهێشتنی ئه‌و نیشتمانه ده‌كات.ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وتێروانینه‌ی بێكه‌سی شاعیره بۆ نیشتمان,كه له‌زیندانیش ناتوانێ,له یادی بكات.بۆیه بێكه‌س ده‌لێ:_
به سیه ته‌عنه‌م لێمه‌ده هه‌ر رۆله‌كه‌ی جارانتم..
هێنده حیلمت بێ هه‌تاكو ده‌ست‌وپێم ئه‌كرێته‌وه
بێكه‌س كه له پای نیشتمانه‌وه,حه‌پس‌وتێهه‌ڵدانی بینیوه‌و,له زینداندایه.ئه‌و بارودۆخه دژواره نه‌ك نابێته هۆی ساركردنه‌وه‌ی بێكه‌س له په‌یوه‌ندی به نیشتمانه‌وه,به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه جارێكی تر نیشتمان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه دوای ئازادبوونی هه‌مان رۆڵه‌كه‌ی جارانیه‌تی.له كاتێكدا به‌ختیار عه‌لی شاعیر به پێچه‌وانه‌وه,به‌ڕاده‌یه‌ك دڵی له نیشتمان ره‌نجاوه‌و شكاوه,ئه‌سته‌مه جارێكی تر,به ئاسانی ئاشت ببنه‌وه.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
تازه بێهوده‌یه‌و خنكام..
هه‌زاران جار ده‌م بنێی به‌ده‌ممه‌وه‌و ماچی ژیان..
ماچم بكه‌یت سوودی نییه..
لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر لای بێكه‌س,خولیایه‌ك هه‌بێت بۆ سه‌رله‌نوێ شادبوونه‌وه به نیشتمان‌وئازادبوونی له زیندان, ئه‌وا لای به‌ختیار علی شاعیر,به پێچه‌وانه‌وه خولیایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رچوون له‌و نیشتمانه.تاراده‌یه‌ك كه هیچ ئومێدێكی ئاشتبوونه‌وه‌ی تیادا نابینرێت.به‌ختیار وه‌ك مرۆڤێك خۆی به غه‌ریبێك ده‌بینێ له‌و نیشتمانه,وه‌لێ بێكه‌س له زیندان غوربه‌تی بۆ نیشتمان هه‌ڵده‌ستێ.هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌لێك پاڵنه‌ری سایكۆلۆژی,كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌وه هه‌یه.لای بێكه‌س ئه‌و پاڵنه‌ره په‌یوه‌سته به زیندانیكردنیه‌وه.بێكه‌س چونكه به‌رمه‌بنای رووداوێكی سیاسی‌و له پای نیشتمانه‌وه,كه‌وتۆته زیندان,ئیدی ئه‌و زیندانیبوونه‌ی خۆی له پێناو نیشتماندا به شانازی ده‌زانێت‌وسه‌ره‌نجامیش غه‌ریبی نیشتمان ده‌كات.ئه‌و غه‌ریبیه‌ش ده‌ره‌نجامی خودی دابڕان‌ودووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له نیشتمان.وه‌لێ به‌ختیار عه‌لی شاعیرگه‌رچی به جه‌سته ئازاده, وه‌لێ روحی له نێو زیندان دایه.چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له هه‌ڵومه‌رجی سیاسی‌وزه‌مه‌نی نووسینی قه‌سیده‌ی نیشتمانی شاعیر بده‌ین,ده‌بینین مێژووی نووسینی شیعره‌كه,بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان ده‌گه‌رێته‌وه.ئه‌و كاته‌ی سته‌مه‌كانی به عس ده‌كاته ترۆپك‌وله سه‌رێكی تریشه‌وه,هه‌موو عیراق‌وكوردستانیش,له شه‌رێكی بێ ئاماندایه,كه رۆژانه مه‌رگی ئازیزانمان ده‌ده‌یت.نیشتمان له‌و كاتانه‌دا,شوێنگه‌یه‌ك نییه بۆ ژیان‌و ئازادیه‌كانی مرۆڤ,به‌لكو زه‌مینه‌یه‌كه,بۆ كوشتنی جوانیه‌كانی ژیان.بۆیه ئه‌و دۆخه سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌وده‌روونیه‌ی شاعیر له‌وسه‌رده‌مه تیایدا ژیاوه,ئه‌و دنیابینیه‌ی لادروستكردوه,كه جگه له پشت كردنه ئه‌و نیشتمانه‌و به جێهێشتنی,هیچ چاره‌یه‌كی تر نییه.به‌تایبه‌تی كه شاعیرخۆشی له نێو رووداوه سیاسیه‌كان دابوه‌و ته‌نانه‌ت,له یه‌كێ له خۆپیشاندانه خوێندكاریه‌كان زامداریش كراوه.بۆیه هه‌رچۆنێك بێت,قه‌سیده‌ی نیشتمانی به ختیار عه‌ڵی شاعیر,ناتوانین له‌و ستراكتۆره مێژوویی‌و سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌وده‌روونیه ده‌ربهێنین,كه خودی قه سیده‌كه‌ی تیادا نووسراوه.زه‌مه‌نێك كه هه‌مووشتێك بۆنی مه‌رگ‌وخوێنی لێده‌هات.بۆیه ئه‌و تراژیدیایانه,دواجاركاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی توند,له ژیانی شاعیر دروستده‌كه‌ن,كه سه‌ره‌نجام به‌و شێوه‌یه بروانێته نیشتمان‌وبێهووده‌یی‌و ره‌شبینی دایبگرێت.بۆیه قه‌سیده‌ی نیشتمان,دیالۆگێكه له گه‌ڵ نیشتمان‌وسكاڵایاكه,له چۆنیه‌تی شێوه‌ژیانی شاعیره‌وه,له بارودۆخی ئه‌و كاتدا.بۆیه ئه‌وه‌ی واله به ختیار عه‌لی شاعیر ده‌كات,وه‌ك لولپێچێك له سه‌ده‌فی خۆی بێزاربووبێت,له‌راستیدا خودی نیشتمان نییه.به‌لكو ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تی‌وسیاسیه‌یه,كه كۆمه‌لگای كوردی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو,به هۆی سته‌مه‌كانی به عسه‌وه‌تیایدا ده‌ژیا. كه هاوشێوه‌ی زیندانێكی گه‌وره‌بوه.بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له قه‌سیده‌ی نیشتمان بده‌ین,ده‌بینین شاعیر گه‌رچی خولیای جێهێشتنی نیشتمان ده‌كات,وه‌لێ له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا,هه‌ست به په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات.واته شاعیر مه‌به ستیه‌تی پێمان بلێت,كه ئه‌وه ئه‌و نییه له نیشتمان بێزاره, به‌لكو خودی نیشتمانه وه‌ك دایكێكی میهره‌بان,باوه‌ش بۆ رۆله‌كانی ناكاته‌وه.بۆیه ده‌كرێ بلێین به‌ختیار عه‌لی شاعیر,غه‌ریبێكه له نێو خاك‌و نیشتمانی خۆیدا,به پێچه‌وانه‌ی بێكه‌سه‌وه,كه غه‌ریبی نیشتمان ده‌كات,له زینداندا.ئه‌گه‌ر خولیای بێكه‌س گه‌رانه‌وه بێت بۆ نیشتمان,ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه خولیای به ختیار عه‌لی شاعیر ده‌رچوونه له نیشتمان.له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا,كۆمه‌لێك پاڵنه‌ری سایكۆلۆژی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی هه‌یه,كه وایكردوه,به‌و شێوه‌یه برواننه نیشتمان. كه یه كێكیان غه‌ریبی نیشتمان بكات‌و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی تریشیان,غه‌ریب بێت له نیشتمان..
سه‌دیق سه‌عید رواندزی