له‌نێوان به‌ربه‌رییه‌ت و مه‌ده‌نییه‌تدا، هه‌ڵبژاردنێک
(قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌ربه‌رییه‌تی لاقه‌کردنی گه‌نجێک و خواستی مه‌ده‌نییبوونی ئێمه)
ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌موو به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییٍ کە لەڕێگه‌ی پێگه‌ی یوتیوب و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبووکه‌وه شۆک بووین. گرته‌یه‌ک که تیایدا چەند کەسێک بە شێوەیەکی دڕندانە لاقەی گەنجێک دەکەن.
ئه‌و ڤیدیۆیه خه‌ڵکێکی زۆری تووڕه کرد. تا ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵک له ده‌زگای داواکاری گشتیی زۆر جیددی‌تر دوای ئه‌وه که‌وتوون ئه‌و پێنج تاوانباره دڕنده‌یه بدۆزنه‌وه که له‌ناوماندان و باکیان به توڕه‌یی ئیمه نییه و به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه پیشانی دادگا و پۆلیس و ده‌وڵه‌ت و هه‌موو کۆمه‌ڵگای ده‌ده‌ن که چی عه‌سابه‌یه‌کی ئازان و چۆن له هه‌موو ڕه‌وشتێکی مه‌ده‌نیی یاخیی ده‌بن و باکیشیان نییه.
هه رئه‌مه بووە هۆی ئەوەی کە چەندین نووسەر و ڕوناکبیر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنیی هه‌ستن بە دروستکردنی کەمپین دژ بەو به‌ربه‌رییه‌ته‌ی ئه‌و پێنج که‌سه له ڤیدیۆکه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان داوا ده‌که‌ن یاسایەک دابنرێت دژ بە لەکەدارکردنی حورمەت و کەسایەتیی گەنجان. یه‌که‌م، ئه‌وه لاقه‌کردنه و لاقه‌کردنیش له یاسادا سزای هه‌یه و پێوسیت به یاسای تر ناکات. دووه‌م، ئەوەی بۆ من زۆر سەیر بوو ئەوە بوو که هەموو ئه‌و نووسەر و ڕوناکبیرە کۆکن لەسەر وه‌سفکردنی ئه‌و کرداره وه‌ک کرداری له‌که‌دارکردنی گه‌نجێک. ئه‌وه هه‌وڵی له‌که‌دارکردنێتی له ڕوانگه‌ی تاوانکاره‌کانه‌وه به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه له‌که‌دار نه‌بووه تا که‌مپینێک بۆ سنووردانان بۆ دیارده‌ی له‌که‌دارکردن ڕابگه‌یه‌نرێت. ووشه‌ی له‌که‌داربوون وشه‌ی ئه‌و موجریمانه‌یه که ئه‌و کاره ده‌که‌ن و دروست نییه ببێته به‌شێک له ناوی که‌مپینیک. که‌مپینێکی وا ده‌بێت دژ به دیارده‌ی لاقه‌کردن بوه‌ستێته‌وه چونکه ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌دا کراوه لاقه‌کردنه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و که‌سه هه‌ر هاوڵاتییه‌کی سه‌ربه‌ز و پڕکه‌رامه‌ت و بێ له‌که‌یه وه‌ک من و تۆ و هه‌ر هاوڵاتییه‌کی تری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه.
شتیکی که من پێم دروست نییه شتێکی گرنگ بێت له مه‌سه‌له‌که‌دا گه‌نج بوونی قوربانییه‌که‌یه. ده‌وترێت دژ به‌وه ده‌وه‌ستینه‌وه گه‌نج لاقه بکرێت، وەکو بڵێت ئەگەر ئەو کارە بەرامبەر بە پیرێک یان منداڵێکی بچوک بکرێت کارەکە ئەهوەنتره.
ئه‌و کاره‌ی به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجه کراوه تاوانی لاقه‌کردنه. لاقه‌کردنیش به‌ربه‌رییه‌تێکه که به‌رامبه‌ر به هه‌ر که‌س بکرێت ده‌بێت وه‌ک به‌ربه‌رییه‌تی کوشتنی دڕندانه‌ی ئینسان دژی به‌وه‌ستینه‌وه و سزای توندی بۆ ببڕینه‌وه. ته‌نها ئه‌وم دژوه‌ستانه‌وه‌یه‌یه که کۆمه‌ڵگای به‌ربه‌ریی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له‌یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه. من دڵنیام لاقه‌کردن له کوردستاندا ساڵانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان کچ و ژن و بگره کوڕی تری ئه‌م وڵاته ده‌کرێت، به‌ڵام ڤیدیۆی نییه و له یوتیوب بڵاو نابێته‌وه بۆیه کۆمه‌ڵگای ئێمه بێباکه له‌ئاستی.
لاقه‌کردن مانای ڕیزدانه‌نان بۆ قیمه‌تی ئینسان و سه‌یرکردنی وه‌ک ئاژه‌ڵێکی بێهه‌ست. سه‌یرکردنی ئینسانیش به چاویکی واوه یه‌عنی به‌ربه‌رییه‌ت و هه‌مه‌جییه‌ت. یه‌عنی بێقیمه‌تبوونی هه‌موومان. ئه‌مه ئه‌رکی حکومه‌ته ڕێگریی لی بکات، ئه‌گینا فه‌رموو با ده‌سه‌ڵاتداران به ئه‌ستۆی شکاوی خۆیانه‌وه واز له حوکمداریی بێنن و لێگه‌ڕێن ئه وکه‌سانه ئه‌رکه‌که بگرنه ئه‌ستۆ که ئاماده‌ن به جیددی بیکه‌ن.
ئەوەی پێویستە لە سەر ئیمه‌ی چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنیی و نووسەران ئەوەیە کە داوای بینینی سزادانی ئه‌و پێنج که‌سه بکه‌ین و واز له‌م داوایه نه‌هێنین. ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین ئه‌و گه‌نجه قوربانییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یارمه‌تیی ده‌روونیی بدرێت و له‌و باره قورسه ده‌روونییه‌دا یارمه‌تیی بدرێ که ئێستا حه‌تمه‌ن هه‌یه‌تی و ده‌بێت وه‌ک ڕه‌دئیعتیبارێک هه‌موومان و ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه تاکید لێ بکه‌ینه‌وه که ئه‌و وه‌ک هه‌ر یه‌کێک له ئێمه سه‌ربه‌رز و پڕکه‌رامه‌ته و قوربانییه‌کی ده‌ستی عه‌قڵی دواکه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌می به‌ربه‌رییه‌تی ئینسانه. ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته ته‌عویزی ماددی گه‌وره‌ی بداتێ تا ئه‌و پاره‌یه کاری خۆدروستکردنه‌وه و ته‌عویزکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ده‌روونییه خراپه و ته‌جاوزکردنی ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ ئاسان بکات. ئه‌مه له هه‌موو وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان وایه.
پێویستە لەسەر حکومەت و دەسەڵاتداران ڕایبگه‌یه‌نن که ئایا چۆنه و بۆچی و به چی زانیارییه‌که‌وه ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌و پێنج که‌سه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نین و تا چه‌ند دڵنیان له‌و قسه‌یه‌ی خۆیان، وه ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیا نین، چۆن ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تیی ئاوا بێحیساب قسه ده‌کات.
ده‌بێت پێداگریی بکه‌ین له‌سه‌ر بینینی سزای ئه‌و پێنج که‌سه. ئه‌و پێنج که‌سه ئه‌گه‌ر سزا نه‌درێن، ئیتر حه‌قی خۆمانه متمانه‌مان به ده‌زگای دادوه‌ریی و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌و دوو حیزبه حاکمه نه‌مێنێت و کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین ئیتر که‌س له هه‌ڵبژارنه‌کاندا ده‌نگیان نه‌داتێ.
ده‌بێت نه‌هێڵێن بیخوڵقیی و نه‌شاره‌زایی ده‌زگاکانی داواکاری گشتیی و پۆلیس له کارکردن‌دا ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م سزاوه‌رگرتنی ئه‌و پێنج که‌سه و ڕێزگه‌راندنه‌وه بۆ ئه‌و گه‌نجه قوربانییه‌دا، چونکه تاوانی لاقه‌کردن ئه‌وه‌نده تاوانیکی گه‌وره‌یه که قبوڵکردن و قبوڵنه‌کردنی لاقه‌کردنه که دنیای به‌ربه‌رییه‌ت و دنیای مه‌ده‌نیی له‌یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه.
شادان عه‌بدول