Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

له‌و دیوی دڵم….. نیگار نادر

Comment
by March 18, 2008 ئەدەب

وەبیرم دەهاتەوە هەندەک پیاو دڵیان بردم بەنەهێنی لەبەر ئەوەی بۆنی خۆش بووهەندەکی دی دڵیان هەڵپساندم لەبەر ئەوەی باش گەییبوو بوو…هەندەکی دی دڵیان فڕاندم چونکە زۆر بە ئاو بوو هەندەکی دی دڵیان داوەراندم لەبەر ئەوەی شیلەی دەردابوو….

هەمیشە دەستم دەکوتا لە شەرەکان لەشادی وزەماوەندەکان دلێ خۆم نەدەدیەوە تا دەوێ ی هاوێمەوە گەلێک جاران دڵی شەرم لەبڕی دڵم دەوێ دەهاویشت جاری واش هەبوو دڵی شەیتان دڵی خودا، دەمزانی بەدڵی ژنێک چ بەدەست نایەنێ لە دونیایێ ی، هەتا دڵی ژنێک لە سنگتدا ترپە ترپی بێ عاشقانە دەهەموو شتێک دەڕوانی وەنێو شەرەکانی دەکەوێ وەنێو پیاوەکان دەکەوێ فێرببوم راهاتبووم یا دلێک وەخوازم یا دلێک بەکرێ گرم یا دلێک داگیر کەم ئەگەر چەندی دەبوو دڵێک بدرزم…ئەو جار بەنێو عەشق وشەڕو پیاواندا رابوورم….
 بە زەردەیەم را هەموو کەس دەیزانی لە عیشق کەوتووم نەمدەزانی چەند هێلکەم پێی ماون وچەند شەڕی دی ئێغەم دەگرن چاوم زەرد زرەد دەچوونەوەو لەخۆمدا دادەتەکیم…

تا دەکات چاوم پتر پڕ دەبوون لەدونیاو سینگیشم لەسێو چەندەها پیاو تێمدا هاتنء چوون چەندەها شەڕم تێدا هەڵایساو بەنێو چەندین شەڕان کەوتووم. بەڵام چاوەکانم دەستیان نەدراوەتی وکەسیان نەچۆتە ناو
 گەلیک دەمان تییان رادەمێنم بەچاوی کۆترە شینکەیەک دەچن وپیڵوەکانم بەسەختی دەنێریوم یان دەبنە چاوی کەوبارەیەک وبەرپیڵوەکانم سوڕ هەڵدەگەڕێن.

دەمزانی هەر ئێمە نا پیاوان هەر کاتێک کەیفیان لێ بێت شارەکانیش دەفڕۆشن یا هەر بەجێیان دەهێڵن و وێڵیان دەکەن

ئەو سێلاڤانە زۆر بە پیاوان دەچوون کەسەریان هەڵدەدا هێندە بەتەوژم و بەگوڕ بوون وتیژ بوون هەموو شتێکیان دەگەڵ خۆ لول دەکردوو دەبرد ساتێکیان نەبوو بۆ مانەوەو راوەستان،هەتا گەرمی ورەنگەکانی ژیانیان لە رەگ را هەڵقەندو برد.

خۆم لێ دیارە لەو رۆژانەدا بەو لێمویانە دەچم کەچەقۆ لەسەر دڵیان دەدرێ وتامیان لەبەر دەڕوا یا بەو مرزە هەنارانەی لوتیان دەبڕدرێ ولە نەگەیویان دەنکەکانیان هەڵدەوەڕێ نا بەو دار سێوە لاسورەی لە سەروبەری بەر داهاتنێی دا نێو قەدی دەبڕدرێ ویا بەو دار هەرمێ گوڵاویەی دەگەرمەی بەر کردنێ دا لاخوو پۆپی دەسوتێنرێ…

کە داڵغە بەر پیاووەوە لێدەدەم کە وەکی دونیا لێ ی وەژوور کەوتم وبەهەموو مەیل و رەنگەکانی شاگەشکەبووم دەشلەژێمەوە..و لەسەر ڕا دڵم تژی دەبتەوە لە خوێنێکی گەرم گەرم لێوەکانم پرتەیان وێ دەکەوێ دەگەڕێمەوە ناو ئەو رۆژانەی کە چۆن وەکی خۆی لە کەشتیەک هاوی خۆی لە دڵم هاویشت و نەرم نەرم سەوڵی لێدان  وبردی..هێندە بۆنی هەنارەکانی سینگی کردم تا لەو دونیایەی خافل بووم وەکی تیشکی هەتاوێ خۆی لە روحم هەڵسوو ناوی لەدڵم گۆڕی و بەناوی خۆی کرد..


Previous
Next

Leave a Reply