Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

له‌ ئه‌زموونی لوبنان ڕاده‌بینم شتێ به‌ شتێ بکه‌ن نه‌ک ئه‌زموونی کوردی

Be First!
by May 24, 2008 گشتی

  مه‌هدی کاوانی/به‌ریتانیا ……
 
 هاوكێشه‌كان له‌ ئاستی تێكڕای ناوچه‌كه‌ زیاتر به‌ دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌ ناو خودی ئه‌و دوو ڕێز به‌ندیه‌ لق و پۆی زۆرو هه‌مه‌
 جۆرو هاوكۆك و دژ به‌یه‌كیشی لێ ده‌بێته‌وه‌ .
    ئه‌مه‌ریكا خۆ به‌ دۆستی كوردی باشوورو ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌كه‌ی داده‌نێ و په‌كه‌كه‌ش به‌ تیڕۆڕێست و له‌و هه‌موو بێده‌نگیه‌ی زۆردارانی ڕژێمی ئێستای توركی و نكۆلی كردنی له‌ داخوازیه‌كانی كوردان بێ ده‌نگه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ جوله‌ی سیاسی و چه‌كداری كوردی ڕۆژهه‌ڵات و به‌شی سوریا به‌ ئه‌رێ وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ . حكومه‌تی كوردی له‌ گه‌رمه‌ی هێرشه‌كانی توركیاو ئه‌و هه‌موو نكۆلی كردنه‌یان له‌ بچووكترین داخوازیه‌كانیان بێ ده‌نگه‌ یان به‌ ده‌نگی لاوازه‌وه‌ دێته‌ مه‌یدان و له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر هه‌لو و مه‌جی ناوچه‌كه‌و هاوار هاواری شه‌قامی كوردی و هۆكاری تر نه‌بێت ، بۆ له‌ناو بردنی په‌كه‌كه‌ چه‌په‌ر له‌ گه‌ڵ توركه‌كانیش بگرن . ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ چڕ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌نگه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ دژی ئێران هانداو به‌ فراوانیش سه‌ره‌ نوكه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی توركه‌كان ده‌كه‌ن . به‌ڵێ نیشانه‌كان ئاڕاسته‌ی تورکه‌کان ده‌که‌ن که‌ ده‌بێ دژایه‌تی ئێمه‌ بۆ په‌که‌که‌و تێوه‌گلانی حکومه‌تی باشوریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌و کاتانه‌ چالاکتر ده‌بێ که‌ ئێوه‌ خۆتان له‌ تاران و هاوکاری کردنه‌کانی بکشێننه‌وه‌و شانبه‌شانی ئێمه‌ له‌ دژیان چه‌په‌ر ببه‌ستن . ئه‌ردۆگان وگوڵ که‌ نایه‌نه‌ ڕایێ یان له‌ به‌ر هه‌ل و مه‌رج ناتوانن ئه‌و کاره‌ بکه‌ن گوشاری سوپاو کوده‌تای سه‌بازیان پیشان ده‌درێ و سه‌د ده‌رسه‌د گلۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریکیشی بۆ پێکراوه‌ . په‌که‌که‌ش ده‌رسی له‌ ڕابوردو وه‌رگرتووه‌و له‌ جاران باشتر سیاسه‌ت ده‌کا و نایانه‌وێ له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی باشوور بگه‌یننه‌ مریشکه‌ ڕه‌شه‌و به‌شه‌ هه‌ره‌ زۆرینه‌ی شه‌قامی کوردی هی هه‌موو پارچه‌کانیان له‌ دژی ئۆپڕاسیۆنی چه‌کداری باشوور یان هه‌ر دژایه‌تیه‌کی تر هاوڕانه‌ له‌ گه‌ڵیان و به‌ قه‌ناعه‌تی خۆم ده‌شیانه‌وێ له‌ گه‌مه‌ی هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌ شته‌کی بۆ خۆیان بپچڕنه‌وه‌ .  واته‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێ په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌که‌ بکاته‌ به‌رخۆری تورکه‌کان تا له‌ گه‌ڵیان بکارێن ئه‌وانیش ئاسا پێموانیه‌ دیالۆکی ئیران، ڕوسیا ، هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی به‌ ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان یان دروست کردنی گوشار له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ناوچه‌که‌ دژمان بوه‌ستی ئێمه‌ش ده‌توانین خه‌تی تر له‌ دژت ورۆژێنین، نه‌گرنه‌ به‌ر .
  حکومه‌تی ئێستای عیڕاق له‌ ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریکایه‌و شیعه‌و سوننه‌و کورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که‌چی شیعه‌ سه‌ره‌داوی هاوکاری خۆی له‌ گه‌ڵ ئێران نه‌پچڕاندووه‌و سه‌دریش وه‌ک قاعیده‌ ئاساو هه‌ندێکی تر له‌ دژی حکومه‌تی ئێستای عیڕاق و ئه‌مه‌ریکیه‌کان ڕاوه‌ستاون . لوبنان حیزبولله‌ی تیایه‌ که‌ دۆستی سوریاو ئێرانه‌ و ئه‌کسه‌ریه‌تیش واته‌‌ وه‌لید جونبلات و پارته‌که‌ی و پارته‌که‌ی سه‌عد حه‌ریری و هه‌ندێکی تر . ئێران هه‌موو ئاواته‌کی ئاگره‌ سووره‌ له‌خۆۆم به‌دووره‌یه‌ واته‌ ده‌یه‌وێ شه‌ڕی خۆی و ئه‌مه‌ریکا بگوازێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆی و ئه‌و هه‌موو گرژیه‌ی نێوانیشیان جگه‌ له‌ چه‌کی نه‌وه‌وی ئه‌وی تر هه‌مووی له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئێران کۆمه‌کی قاعیده‌و سه‌درو ڕێکخراوه‌ ئاینیه‌ توندڕه‌وه‌کانی تر له‌ عیڕاق ده‌کات و له‌ لوبنان و ئیسڕایلیش حه‌ماس و حیزبولله‌ هانده‌دات تاوه‌کو ڕاده‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکی له‌ ناوچه‌که‌ دانێ یان نه‌یه‌ڵێ ئه‌مه‌ریا له‌ ناوچه‌که‌ بێ گیرو گرفت بمێنێته‌وه‌ . ئه‌مه‌ریکاش بی ده‌نگ نیه‌ ڕاسته‌ له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌ عێڕاق و ئه‌فگانستان تا ڕاده‌یه‌کیش لوبنان و فه‌له‌ستین ، به‌ ته‌واوه‌تی مه‌رامه‌كانی خۆیان نه‌پێكاوه‌ تووشی زۆر شكه‌ستی هاتوون، به‌ڵام که‌ش و هه‌وای شه‌ڕی ناوخۆو شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌ نێوان شیعه‌و سوننه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌وانی هیناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ، به‌ڵێ شه‌ڕی سه‌درو مالیکی ، دروست کردنی ملیشیای سه‌حوه‌ له‌ ناو سوننه‌کان و گۆشکردنیان له‌ دژی قاعیده‌و سه‌دره‌و شیعه‌ …، هه‌ردو کوده‌تای چه‌کداری حه‌ماس و حیزبولله‌ له‌ دژی شه‌ڕعیه‌ت ئه‌وانه‌و گه‌لێکی تر ، زه‌مینه‌ی هاتنه‌ کایه‌ی شه‌ڕێکی ناوخۆی یه‌کجار فراوان که‌ له‌ توانای دانه‌بێ بیمرکیننه‌وه‌ ، هاتۆته‌ گۆڕێ . ئه‌مڕۆکه‌ بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ به‌ هۆیانه‌وه‌ ئه‌جندای ئه‌مه‌ریکی له‌ ناوچه‌که‌ زیاتر ده‌یبه‌نه‌ پێشه‌وه‌ . به‌ڵێ ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌ ناوی دژی تیڕۆڕ له‌ ناوچه‌که‌ نه‌توانێ وه‌به‌ر بێنێ ، له‌ ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه‌ی گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌ ناوی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ئی تره‌وه‌ بۆی وه‌به‌ر دێ . به‌ڵێ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تێک قژانه‌ی هێزه‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی ناوچه‌که‌ ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له‌ شه‌ڕو ته‌ماشا کردن بۆ ناوبژیوانی و هێنانه‌ پێشی ئه‌جندای خۆی وه‌ری ده‌چه‌رخێنێ .
 که‌ ده‌ڵێم چالاکه‌کانیان ده‌توانن شتی لێ بپچڕن ، زیاتر مه‌به‌ستم  ئه‌زموونی کوردی باشوورو ئه‌و ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ی لوبنانه‌ .
 هه‌ردو ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ میانه‌ی هه‌بوونی ولاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ تایبه‌تی پاش ڕووخانی سه‌دام حوسێن، توانیویانه‌ خۆیان ڕاگرن . ئه‌مه‌ریکایه‌ک که‌ ده‌یه‌وێ ئه‌و دوو ئه‌زموونه‌ له‌ ناوچه‌که‌ سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه‌ ، له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵان و هه‌تا حکومه‌ته‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌ نیه‌ ، به‌لکو ده‌یه‌وێ له‌ ڕێگایانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ جێ گیر بکات . چه‌ند جار بینیمان له‌ سه‌ر حیسابی ئه‌و ئه‌زموونه‌ کوردیه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 و گه‌له‌کۆمه‌کوکانی حکومه‌تی کوردی و جه‌ماوه‌ریان ،ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان به‌ زه‌ره‌ی کوردو کاڵ کردنی کێشه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌یان کارو کاردانه‌وه‌ بکات ، له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردی باکوورو په‌که‌که‌ش ده‌یه‌وێ وه‌ک کارته‌ک به‌کاری بهێنێ تاوه‌کو له‌ ڕێگایه‌وه‌ مساوه‌مه‌ی له‌ سه‌ر بکات و پێیه‌وه‌ تورکه‌کان وه‌ک جاری جارانیان بیانهێننه‌وه‌ سه‌ر خه‌تی خۆیان . کێ ناڵێ بۆ لوبنانیش هه‌مان کێشه‌و مساوه‌مه‌ به‌ڕێوه‌ نیه‌ . کاتێ که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ر کێشه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری و دادگایی کردنی تاوانباران و تێوه‌گڵانی سوریا پێیه‌وه‌ له‌ مینبه‌ری جیهانی زۆر فراوان ده‌کات، به‌ڵام له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌نگاوی چالاکانه‌ ناوێت و له‌ لایه‌کی تریش وێڕای تاوانبارکردنه‌کانی بۆ سوریا له‌ سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌و کێشه‌ی عیڕاق و کۆمه‌ک کردنیان بۆ حیزبولله‌…
 به‌ڵام له‌ سه‌ر کێشه‌ی عیڕاق و لوبنان و ئیسڕایل جۆره‌ نه‌رمیه‌ک له‌ گه‌ڵیان ده‌نوێنن . ئه‌وه‌تا له‌ هه‌ردوو کۆنگره‌کانی به‌غداو شه‌رمه‌شیخ و پێداچونه‌وه‌کانی له‌ سه‌ر کێشه‌ی عیڕاق ، سووریه‌یان وه‌ک ڕێگا چاره‌سه‌ر له‌ گه‌ڵ ئێران هینایه‌ ناو کۆبوونه‌وه‌کان و بواریشیان پی ده‌دا قسه‌کانی خۆی وه‌ک ئاره‌زوویه‌تی بکات . بۆ کۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس سوریا جیاله‌ ئێران به‌شداریان پێ کرد . زه‌ینی سیاسی ئه‌و شتانه‌ بۆ ئه‌و ئاقارانه‌ ده‌باته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ ته‌ما بێت مساوه‌مه‌ی په‌ڕاوێزکردنی کێشه‌ی دادگایی کردنی ڕه‌فیق حه‌ریری بۆ سووریه‌کان بکات له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌که‌ی دوایی له‌ هاوپه‌یمانێتی ئێران و پاڵپشتی کردنی حیزبولله‌ به‌ دوور بخاته‌وه‌ . ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ لایه‌نی سوریه‌ تا چه‌ند ئه‌ندازه‌ خۆی تیکه‌ڵی ئه‌جنده‌گه‌لی له‌و بابه‌تانه‌ ده‌کات  یان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک بڕوا له‌ به‌ کردار کردنی پڕۆژه‌ گه‌لی وه‌ها ده‌کات یان ئه‌وه‌ بزانی که‌ هێزی سیاسی ڕکه‌به‌ریان له‌ لوبنان واته‌ ئه‌کسه‌ریه‌ وشیارن و نایه‌ڵن پڕۆژه‌ گه‌لی وه‌ها به‌رقه‌ڕار بێت . ئه‌وه‌ی له‌و شیکردنه‌وه‌یه‌ ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین تۆپه‌که‌ که‌وتۆته‌ هه‌ردو دیوی ئه‌زموونی کوردی باشوورو ئه‌زموونی لوبنان کاخوانه‌کینێ کامه‌یان له‌ توانایان دا ده‌بێ له‌ خۆیان دوور خه‌نه‌وه‌ . ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیح ده‌بینرێ لوبنانیه‌کانن ئه‌و کاره‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، به‌ڵێ ئه‌وانن به‌و ئیمکانیه‌ته‌ که‌مه‌ی خۆیان و به‌هێزی دوژمنه‌کانیان که‌ سوریاو حیزبولله‌و ئێرانه‌ به‌رامبه‌ریان ببنه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر قسه‌گه‌لی له‌و بابه‌تانه‌ش بگورتێ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا پشتیوانیان لێ ده‌کات ،کوا له‌و کوده‌تایه‌ی حیزبولله‌ له‌ قسه‌ به‌و لاوه‌ هیچ کۆمه‌ک و په‌رچه‌کردارێک نه‌بیسترا بۆیان بکرێت . به‌ڵێ زیره‌کی و لێ هاتووی ئه‌وان و به‌ ته‌ک وه‌بوونی داکۆکیه‌کانی خۆیان و هۆشمه‌ندی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیان بوو که‌ خه‌ریکه‌ حیزبولله‌ له‌ هیزێکی داکۆکی که‌ر له‌ عه‌ره‌ب و لوبنان بیگۆڕن بۆ ملیشیایه‌ک که‌ نایه‌وێ ئاسایش له‌ لوبنان به‌ر قه‌رار بێت . من له‌و بڕوایه‌م هه‌نگاوه‌کانی به‌ دواوه‌یان ئه‌و پارته‌ له‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆیان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان حیزبولله‌ ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس و خواسه‌وه‌و کۆتایه‌که‌ی به‌وه‌وه‌ دێت که‌ تای ته‌رازووی هێز به‌لێوه‌شاوه‌یی خۆیان به‌ سه‌ر خۆیان دا بکه‌وێته‌وه‌و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌هێڵن به‌ دزی به‌ ئاشکه‌را پڕۆژه‌گه‌لی مساوه‌مه‌کردن له‌ سه‌ر کیشه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری و ئیغتیاله‌ سیاسیه‌کانی تر به‌ر قه‌ڕار بێت . به‌ڵام ئه‌زموونی کوردی به‌و هه‌موو ئیمکانیاته‌ مادیه‌به‌ر فراوانه‌ی خۆیان که‌ له‌ 17%ی میزانیه‌ی نه‌وت به‌ ده‌ستی ده‌هێنن ، کوا توانیویه‌تیان له‌ ڕووی بنیاتنانی ئابووری وه‌کو پێویست ببنه‌وه‌ کوا توانیویانه‌ که‌مترین داخوازی کورده‌کان له‌ سه‌ر که‌رکوک به‌ ئامانج بگه‌یه‌نن ،کو اتوانیویانه‌ له‌ سه‌ر کیشه‌ی په‌که‌که‌و تورکیا مادامه‌کینی ناتوانن یارمه‌تی کوردانیش بده‌ن ئه‌وا ده‌بوایه‌ دووره‌ په‌رێز بوونایه‌ . ده‌یانتوانی به‌بێ کۆمه‌کی سه‌نته‌ر به‌و  پاره‌ زۆره‌ی له‌ بن ده‌ستیانه‌ تیکڕای ئاواره‌کان یان به‌شێکی فراوانیان لێ بگێڕنه‌وه‌و نیشته‌جێبان بکه‌ن له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ هه‌موویان وه‌ک مامۆستا سدیقی برای شه‌هید ڕه‌نجبه‌ر ئاسا ده‌ڵێ : عیراق به‌ کوردستانیشه‌وه‌ له‌ دوای سۆماڵ و میانمار له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌مین ووڵاتانی گه‌نده‌ڵی دنیایه‌. نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی کوردستان له‌ خه‌رجی و له‌ دابه‌شکردنه‌کانی، نه‌بوونی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌کیه‌کان، دابڕان له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، کێشه‌ی گرانی بێ سنوور، نیشته‌جێبوون، کوشتنی ژنان، کۆچی لاوان بۆ هه‌نده‌ران، به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا، بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی، نه‌بوونی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ که‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ. پیاو به‌ ده‌ست خۆی نیه‌ ئه‌وه‌ بڵێ له‌ ئه‌زموونی حکومه‌تی لوبنان ڕاده‌بینم شتێ  له‌ ئه‌مه‌ریکاو ناوچه‌که‌ بپچڕێنن نه‌ک له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان .
  
 / /05/200822
 
mahdikawani@yahoo.co.uk
 
 

Previous
Next

Leave a Reply