له به‌رێوه‌به‌ری هوتیله‌وه بۆ جیهانی سیاسه‌ت
و. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
هه‌نا كه‌سێكی دیاری دنیای دبلۆماسی وڵاتی پاكستانه، سه‌رۆك وه‌زیران(یوسف گه‌یلانی) ئه‌م خاتوونه رووخۆش و خاوه‌ن توانست و زانسته‌ی كه پێشتر وه‌زیری ده‌ڵه‌ت بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئابووری بوو، له جێگه‌ی شا مه‌حموود قوڕه‌یشی دانا، هاوكات ئه‌مه‌ش له شوباتی هه‌مان ساڵ دابوو، دوای ده‌س له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی.
هه‌نا له ته‌مه‌نی 34ساڵی بۆ یه‌كه‌مجار پۆستی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان وه‌رده‌گرێت، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هێشتا ده‌سله‌ملانی بۆچوونگه‌لێكی موحافیزكارانه‌یه و ژن وسیاسه‌ت سڵی لێ ده‌كرێته‌وه.
هه‌نا به‌نموونه‌ی هاوچه‌رخی و شارستانیه‌ت هه‌ژمارده‌كرێت، له‌و پاكستانه‌ی هاومه‌شره‌بی ئه‌و (بوتو) یه‌كه‌م ژن كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت له سه‌ر نوێگه‌ری ئه‌م بۆچوونانه تیرۆركرا.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌نا له گوندی(كه‌ر)ی سه‌ر به هه‌رێمی (مالتان)ی پاكستان بوو، به‌ڵام خۆی گۆشه‌گیرنه‌كرد و به‌هۆی لێهاتوویی و هه‌ڵكه‌وتیی ڕێگه‌ی ته‌واوكردنی خوێندنی پێدرا.
زیره‌كی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له خوێندن زۆر رۆشن و ڕوونبوو، له زانكۆی (لاهو)له كۆلیژی زانستی به‌ڕێوه‌بردن پله‌ی ماجسته‌ری به‌ده‌سهێنا، پاشان به مه‌به‌ستی خوێندن پاكستانی جێهێشت و له زانكۆی (ماساتسوستن) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 1999 دووباره ماسته‌ری له زانسته‌كانی به‌رێوه‌بردن به‌ده‌سهێنا.
له‌وێ خوی به ده‌به‌ركردنی (فیستان)ی ئه‌ورووپی و (بزات)ی ئه‌مریكییه‌وه گرت.
كلتووری ئه‌مریكی ده‌رگای گه‌ڕان بۆ كتێبخانه‌كانی به‌سه‌ر هانادا واڵاكرد، ئه‌ویش هه‌وڵی خۆی بۆ زیاتركردنی زانست و مه‌عریفه خسته‌گه‌ر.
ئیتر هه‌نا ده‌چۆوه ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی كچێكی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست نموونه‌ی ئیسپانیا و پرتوگال و ئیتاڵیا و باشووری فه‌ره‌نسابێت.
داوی ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاكستان له گوند بارده‌كات بۆ شاری لاهور، خاتوونه ئازادیخوازه‌كان له‌وێ چێژیان به‌رووبه‌رێكی ئازادییه‌وه ده‌بینی.
هه‌نا له (گه‌ره‌كی لاهور) خواردنگه‌یه‌كی جوان و قه‌شه‌نگی كرده‌وه به‌ناوی (بولولونغ)، ئه‌م خواردنگه‌یه كه‌سانی گه‌وره‌ی پاكستانی وبیانی بۆلای خۆی كه‌مه‌ندكێش كردبوو.
هه‌نا كه ڕه‌گ و ڕیشاڵی بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گی پاكستانی ده‌گه‌رێته‌وه، له‌رێگه‌ی باوكی سیاسه‌توانی هاته نێو جیهانی سیاسه‌ته‌وه، هه‌نا كه كاری خۆی به‌ڕیوه‌بردنی هوتیله‌كان بوو وازلێهێهنا – كه زۆر حه‌زی لێده‌كرد- هاته نێو گێتی ڕامیاری.
هه‌نا شووی نه‌كردووه، حه‌زی به‌پایسكلسواری و خوێندنه‌وه و سه‌فه‌ره. سه‌رباری رێگه‌نه‌دانی ژن بۆ به‌شداری ده‌سه‌ڵات له پاكستان، هه‌نا له رێڕه‌وی خۆیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌س هێنا. رۆژیك نه‌گه‌راوه دواوه، هه‌میشه سووربوو له پێشڕه‌وی دا.
فه‌رمانبه‌رێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ده‌ڵێ: هه‌نا خاوه‌ن وره و چالاكییه، سه‌باری كه‌م ته‌مه‌نی دووربینه و بێ فیز و خۆشه‌ویسته، شیاوه بۆ كاركردن، ئه‌گه‌ر زۆرێك له نموونه‌ی ئه‌ومان هه‌بوایه وێنه‌ی پاكستان به‌رامبه‌ر جیهان ده‌گۆراو ده‌بۆوه چاكترین وڵات).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نا پێشتر خاوه‌ن كاربوو، هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی تێدا به‌رجه‌سته بوون.
له كۆتایی ساڵی 2002 له حیزبی (موسلیم لیغ پاكستان) (ده‌سته‌ی ئیسلامی) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێنا، پۆستی سه‌رۆك لیژنه‌ی په‌رله‌مانی بۆ كاروباری ئابووری و ژمێریاری گرته ده‌ست، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی شایه‌ن قه‌رز و به‌خشینه‌كانی بیانی دابه‌شده‌كرد .
خاتوو هه‌نا دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆ ده‌رچوو به‌بێ بوونی هیچ ئه‌زمونێكی پێشینه به‌رپرسیاریه‌تی ملیاران دۆلار كه بۆ وڵات هاوردرابوون گرته ده‌ست.
له ساڵی 2007 هه‌نا كه‌زانی حیزبی (موسلیم لیغ) كاروچالاكی به‌ره و پوكانه‌وه ده‌چێت، بڕیارده‌دات خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2008هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه، رۆژنامه‌كان له ده‌می ئه‌ویان گواسته‌وه كه ( خاتوو هه‌نا هه‌ست به زامێكی گه‌وره ده‌كات، به هۆی فه‌رامۆشكردنی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی كه داویه‌تی، كه خۆی زۆر ماندوو كرد هه‌ستی به ته‌نگانه‌یه‌ك ده‌كرد.
له هه‌ڵبژاردنی 2008 له حیزبی گه‌لی پاكستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2008له بازنه‌ی موزه‌فه‌رغار بۆ جاری دووه‌م ئه‌ندامییه‌تی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
له راِگه‌یاندنه‌كان كاتێك پرسیاری لێده‌كرێ، تۆ وه‌ك كچه گه‌نجێك كه كار له نێو حكومه‌تی پاكستان ده‌كه‌ی هه‌ستت چۆنه له كاتێك دا نێرینه هه‌یمه‌نه‌ی كردووه؟ له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ: له‌و په‌ڕی حاڵخۆشی دامه، هیچ شتێكم له دژی پاكستان نییه، زۆرجار مه‌دهۆشی خۆی له‌م ته‌مه‌نه‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕی. چونكه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌و له گرتنه ده‌ستی ئه‌م پۆسته‌ی بچووكتره. وه‌لێ ئه‌زموونی مه‌زن و مه‌شق و ڕاهێنانی له سه‌ركاركردن هاوكاربوون، بۆ ئه‌وه‌ی به گرتنه ده‌ستی ئه‌م پله‌یه هه‌ڵسێت ، به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر دڵسۆزی هه‌بوو بۆ كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكانی دنه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ئه‌و بگرنه‌به‌ر.
هه‌نا ده‌ڵێ:(ئه‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی ڕابردوو گۆڕانكاری گه‌وره ڕوویان داون، من له ساڵی 1999له خوێندن ده‌رچووم، له میانی شه‌ش ساڵ دا گۆڕانی مه‌زنی به‌مه‌ده‌نی بوون و سه‌رده‌می بوون، هه‌نگاو ده‌هاوێژن، دیاره ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پۆشینی پۆشاكه‌وه نیه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی من له گۆڕان ڕه‌فتار و هه‌ستانه به‌كاركردن، زۆر زه‌حمه‌ته جیاكاری له نێوان شاره‌كانی پاكستان و شاره‌كانی خۆرئادا بكرێت، به‌ڵام من هه‌میشه هه‌ست به شتێكی ونبوو ده‌كه‌م ، ئێمه ده‌توانین به‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتووخوازی مامه‌ڵه بكه‌ین، من ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و كه‌سانه بگرم (لێره‌و ده‌ره‌وه) كه شانازی به هاوڵاتی بوونی پاكستانه‌وه ناكه‌ن، من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك ناوی خۆیان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی مۆركێكی بیانییان پێوه بلكێت و به زمانی خۆرئا بێنه ئاخاوتن)
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:) پێویسته رۆشنبیریه‌تی خۆمان قبووڵ بكه‌ین، تێیبگه‌ین و شانازیشی پێوه بكه‌ین، په‌یڤین له باره‌ی چه‌ند لایه‌نێكی كلتوور گه‌ل مانای وانییه كۆمه‌ڵگه كه‌وتووته سه‌ر ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی هه‌قیقی، دیواری ترس و بیم به‌رزبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بكه‌وێته‌وه له كێوی نانكابریت و بڕوات).
هه‌نا به هۆی ئه‌زموونی مه‌زنی له بواری ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ، له ساڵی 2009یه‌كه‌م گوتاری (میزانیه)ی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندبوونیێكی ده‌گمه‌نه كه هه‌ر ئافره‌تێك پێی ببڕێت.
هه‌نا وه‌ك یه‌كه‌م ژن سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م شاندی فه‌رمی بۆ وڵاتی سعوودییه گرته ده‌ست، ئه‌مه‌ش له ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆوه تاتڵێكی سه‌ره‌كی.
راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی هیندیش به بوونه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نا دڵخۆش بوون، به‌شێك له هیندیه‌كان حه‌زده‌كه‌ن هه‌نا وه‌ك ئه‌ندێرا غاندی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هێند و وه‌ك سۆنا غاندی سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئێستای هیند بێـت، له‌م ده‌رچه‌وه هیندیه‌كان حه‌زده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان پاكستان و هیندستان به‌ره‌وباشی بڕوات. به دڵنیاییه‌وه له كاتی سه‌فه‌ركردنی هه‌نا بۆ هیند، زوومی وێنه‌گران بایه‌خی زۆری پێده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسظ) ژماره 11888. لاپه‌ره 15.