Skip to Content

Saturday, January 16th, 2021

له‌ سه‌رئێشه‌وه‌ بۆ دڵ ئێشه‌!!

Be First!
by June 29, 2012 گشتی

 

 

 

  وه‌ك باوه‌ پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی پیشه‌ی سه‌رئێشانه‌، به‌وپێیه‌ی گه‌ڕان و سووڕانه‌ به‌دوای زانیاری و هه‌واڵ و شته‌ نه‌بینراوونه‌بیسراوه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ به‌ هه‌موو بواره‌كانیه‌وه‌.

  پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاروپیشه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ده‌یه‌ پێشكه‌وت و دنیاوجیهان گۆڕانكاری گرنگیان به‌خۆوه‌ بینی ئیدی ئه‌و پیشه‌یه‌ش گۆڕاو به‌ چه‌ند سه‌رێكه‌وه‌ به‌ربڵاووته‌شه‌نه‌ی كرد، تاوای لێهات -وه‌ك رۆژگاری ئه‌مڕۆ-هه‌ر چی ده‌ستی قه‌ڵه‌م و ماوس بگرێ به‌خۆی ده‌ڵێ: رۆژنامه‌نووس.

   له‌وه‌گه‌ڕێ، رۆژنامه‌نووسیی یه‌ك په‌یام وپیشه‌یه‌و زیاتر نییه‌، وه‌ك دیاره‌و گومان هه‌ڵناگرێ ده‌رخستنی راستی و شته‌ شاراوه‌كانه‌ بۆ خه‌ڵكی و هاووڵاتی، به‌رچاوڕوونی و زانینه‌ تاوه‌كو هه‌قیقه‌تی هه‌واڵ و رووداووودیارده‌وشته‌كان بكه‌ونه‌ به‌ر ده‌ست ودیدی خه‌ڵك و تاكه‌كه‌س، ئه‌مه‌ش شتێكی تابڵێی قورس وبه‌ئه‌ركه‌.

  بۆیه‌ ده‌وترا پیشه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌، به‌ڵأم له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا بواره‌كه‌ به‌ربڵاوتروفراوانتر بۆوه‌و ره‌وته‌كه‌ به‌رینتروبه‌ لێشاو ته‌كانی دا، ئیدی شته‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوون، بوو به‌ چێشته‌كه‌ی مجێور، موڵكداریی میدیایی په‌یدابوو، به‌مه‌شهه‌ر كه‌س و گرووپ ولایه‌ن وده‌سه‌ڵاتێك خۆی به‌ خاوه‌نی ده‌نگوره‌نگی خۆی ده‌زانێ و پێ ده‌نازێ.

  نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بگره‌ زۆربه‌ی زۆری پێی وایه‌ له‌ هه‌مووان راستگۆتروچاوتیژتروبه‌رژه‌وه‌ندخوازی گشته‌، بۆیه‌ش به‌و پێودانگه‌ رۆژنامه‌نووسانیش دابه‌ش بوون و بوون به‌ چه‌ند تیمێكی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌، وه‌ك تیمی وه‌رزشوانی.

   ئیدی به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینی ئه‌و ((سه‌رئێشه‌یه‌!)) به‌رچاو بكه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دڵی دێشێ!! هه‌مووان دڵیان دێشێ.

  له‌وه‌ش گه‌ڕێ، خاڵێكی هه‌ره‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و پیشه‌یه‌ له‌ مه‌رام و ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دوور نییه‌ له‌ ئاینده‌دا رێوی ئاسا گه‌ڕ ببێ!!.  

به‌هزاد حه‌وێزی

 

Previous
Next

Leave a Reply