له شاری سدنی-ئوسترالیا، ڕۆژی ١٠/٣/٢٠١٢ مه‌راسیمێکی شکۆدار ساز کرا
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان. له‌م مه‌راسیمه‌دا که زیاتر له ٧٠ که‌س له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانی خواز به‌ژداریان تیاداکرد. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی ئه‌و ژنانه‌ی له عێراق و کوردستان و ئێران ده‌بنه قوربانیی سیاسه‌تی پیاوسالاری و ناموسپه‌رستی ئه‌و ووڵاتانه، وه به سرودی ئه‌نته‌رناسینال مه‌راسیمه‌که ده‌ستی پێ کرد.
پاشان له‌لایه‌ن سه‌یران ئه‌مین ووتاری کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی مه‌راسیم خوێنرایه‌وه،،که تیایدا (ڕزگاری ژنان یه‌کێکه له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی چینی کرێکار، خه‌بات له به‌رانبه‌ر سته‌می سه‌ر ژنان له ئێستا و له ڕابردوودا یه‌کێک بووه له پایه‌کانی خه‌بات له‌دژی سه‌رمایه ) وه‌پاشان ووتارێک به زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن مۆنیکا خوێنرایه‌وه، وه ڕاپۆرتی یه‌کساڵی ڕابردوو، سه‌باره‌ت به توندوتیژی و کوشتاری ژنان له کوردستانی عێراق، که چیمه‌ن عارف خوێندیه‌وه. پاشان ووتارێک له لایه‌ن نوێنه‌ری ( سه‌نته‌ر‌ی هاوکاری په‌نابه‌ران) MRC ( هێلا) خوێنرایه‌وه که تیایدا سوپاسی کۆمیته‌که‌ی کرد و پاشان ڕۆڵی یارمه‌تی دانی ڕێکخراوه‌که‌ی خسته به‌ر چاوی ئاماده‌بوان.
وه هه‌ر له درێژه‌ی به‌رنامه‌کاندا دوو هۆنراوه خوێنرایه‌وه، له لایه‌ن (ئێران..) وه حه‌سه‌ن مه‌عروف، به زمانی فارسی و کوردی، که تیایاندا باسی مه‌ر‌گه‌سات و بێ مافی ژنان له کۆمه‌ڵگاکانی کورستان و ئێران و وه گرنگی خه‌باتی ژنان بۆ ڕزگاری و ئازادیان له ده‌ستی کۆنه‌په‌رستی و سیاسه‌تی سه‌رکوتی ژنان به زمانی شیعری باس ده‌کرا.
وه هه‌رله میانه‌ی به‌رنامه‌کانی مه‌راسیمه‌که‌دا، چه‌ندان فلیمی جۆراو جۆر پیشان درا که تیایاندا به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و خه‌باتیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی پیشان ده‌دا. له نێوان فلیمه‌کانیشدا گۆرانی بۆ ژنان به زمانی ئینگلیزی تێدا بوو.
به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که به گۆرانی و مۆزیقای شادی به‌رده‌وام بوو، که ئاماده‌بوان به هه‌ڵپه‌ڕکێ و شادی کۆتای‌یان به مه‌راسیمه‌که هێنا.
کۆمیته‌ی مه‌راسیمی 8 ی مارس.