Skip to Content

Saturday, January 16th, 2021

له‌ فه‌رهه‌نگی ژنه‌که‌مه‌و….. بەرزان بابه‌شێخ

Be First!
by July 4, 2012 چیرۆک

 

 

کورته‌ چیرۆک

 

 

(1)مه‌رجی نابه‌جێ

 

وه‌ک ئه‌وه‌ی( بووکه‌) به‌ بارانه‌ بووبێتم ،که‌ جوومه‌ ماڵه‌وه‌ ،مناڵاکانم ،ئاوها چاویان لێکردم (کاکه‌ ،له‌ ئاو دانی خانووه‌که‌ دابووی؟)کچه‌ بچووکه‌که‌م ئاوها لێم هاته‌ پێشه‌وه‌ .چوونکه‌ کاری پێم بوو ،زیاتر لێم نزیک بۆوه،(کاکه‌ که‌ خۆت گۆڕی ده‌کرێ ،ئه‌م کاسێته‌،وانه‌ی ئنگلیزی یه‌ بۆم کۆپی بکه‌ی  ؟)

به‌ده‌م خۆ گۆڕینه‌وه‌ ،وێڕای ئه‌وه‌ی کاری پێم بوو،به‌ڵام لام وابوو که‌سێکی گه‌وره‌یه‌ و،میهره‌بانییم ده‌داتێ ،ده‌ستم به‌ سه‌ریداهێناو ،به‌وێنه‌ی مهره‌بانییه‌که‌ی خۆی وه‌ڵآمیم دایه‌وه‌(به‌سه‌ر چاوو گیانه‌که‌م ،به‌ڵام به‌ مه‌رجێ بیرکاری به‌ براکه‌ت بڵێ ی )

دایکییان کاتێ گۆێێ له‌م بێنه‌و به‌ره‌یه‌ی نێوانمان بو ووه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وبارانه‌ نازانه‌ی ،که‌ له‌نێوان من کچه‌که‌م ڕژابوو،بێ په‌روا بشواته‌وه‌،

لێم  هاته‌ ده‌نگ (خاڵه‌کانی بێ مه‌رج بۆی ده‌که‌ن ، مه‌یده‌یه‌ ،…………)

وه‌ک ڕاهاتبووم وه‌ڵامیم نه‌دایه‌وه‌ له‌نێوده‌رگه‌ی حه‌وشه‌که‌وه‌ بێ وویستی خۆم ده‌موویست  پڕ به‌ده‌نگم هاوار بکه‌م و هه‌موو خه‌ڵکی گۆێ بیسم بن

به‌رق و‌ هاوارێکه‌وه‌ بانگم له‌ کچه‌که‌م کرده‌وه‌

(مه‌رجه‌که‌م جێ به‌جێ نه‌که‌ی کاسێته‌که‌ت بۆکۆپی ناکه‌م ،بیرکاری به‌ براکه‌ت بڵێ،)

زانیم ئه‌رێ یه‌کی کرد ،به‌ڵام که‌ده‌رگاکه‌م گاڵه‌د،اتێ نه‌گه‌یشتم ده‌بێ له‌ترسی دایکی چ ووشه‌یه‌کی بۆ ڕازی بوونی هه‌ردووکمان هه‌ڵبژاردبێ


که‌رکووک.14.4.2012

 

Previous
Next

Leave a Reply