له نێوان خۆشه‌ویستی من تۆ دا گریانێكی مه‌زن ده‌بێته میوان
ئه‌مشه‌و به دیار چراخانی
شیعرێكی دره‌نگه وه‌خت
جه‌سته‌م وه‌ك ژیلهمۆبۆت ده‌كه‌مه
چرای رووناكی
خه‌ونه‌كانمی تیا رۆشندهكهمهوه
ئه‌مشه‌و نهێنییه‌كی گه‌وره‌ت بۆ
ده‌دركێنم
عهشقبَك ,عه‌شقێكی گه‌وره
سه‌رتاپا دڵ وده‌روونمی داگیر
كردووه
وه‌كو كابووسێك رێگام پێنادا
پیاسهێك به ماڵی عاشقان
بكه‌م
تا هاواڵی (حه‌بیبه)
بپرسم
(نالی )بۆ ئه‌ونده شێت و
شه‌یدای بووه
رێگام پێنادا ساتێك له‌گه‌ڵ
عه‌نبه‌ر خاتوون
دابنیشم وبۆچی (مه‌وله‌وی )تا
كرۆكی سه‌رئێسقان
خۆشیوستووه !
عه‌شقێكی گه‌وره بۆته خوڵیای
خه‌ونێكی مه‌زن
بیست‌و چوار كاتژمێر بیری
لێده‌كه‌مه‌وه
لهخهونیش خه‌ون به ژوانێكی
تازه ده‌بینم
پێش ئه‌وه‌ی تۆ نامه‌یه‌كم بۆ
بنووسیت وپێم بڵێت
من تۆم خۆشده‌وێت
له مێژ بووتۆم له نێو دڵما
هه‌ڵگرتبوو
پێش ئه‌وه‌ی زه‌نگێكم بۆ ل
لێبده‌ی
من به دوای ژماری مۆبایله‌كه‌دا
ده‌گه‌رام
به‌ڵام ,كه‌سێ نهبووناونیشانی و
ژماره‌ی تۆم پێبدات
تالهنێو هه‌نسكی شیعره‌كانی
تۆداوسوتانی خۆمدا
وهكوكچێكی عه‌بداڵ و عاشق
به تۆ
خۆم له نیشتیمانی یادهورییت
بدۆزمه‌وه
پێش ئه‌وه‌ی پێم بڵیێت :
خۆشده‌وێیت
رۆژێ ده‌یانجار تكام له كۆتره
نامهبرهكان ده‌كرد
ده‌مگووت :ئه‌م نامه‌یه
راده‌ستی عاشقه سه‌ر شێته‌كه
بكه .
بیرته له نامه‌یه‌كدا بۆم
نووسیت :
له نێو گلێنه‌ی چاوه‌كانم ده‌تبینم و
ده‌تخوێنمه‌وه
بیرته پێمگووتی :
من ته‌نها دڵێكم هه‌بوو
تۆش ترپه‌كانی بوویت
بیرته پیمگووتی :
دوای چاوه‌روانییه‌كی زۆر
ئهوئازیزهی خۆشم ده‌ویست
ئه‌مرۆ بۆ یه‌كه‌مجار خۆم
ته‌له‌فۆنم بۆ كردی
بیرته له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا
به شێتانهوبوێرانه بۆم نووسیت
هاتووم بڵێم:
دمرم له پێناوت
خۆشترین رۆژی منه
ببینم ههردووچاوت
بیرته له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا
پێمگووتی :
من خۆم شێتم
ئه‌سته‌مه بتوانم له شێتێكی وه‌ك
تۆ دوور بكه‌ومه‌وه
بیرته له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا
پێمگووتی :
تۆ ئهوگهوره عه‌شقه مهزنهیت
هه‌رگیز تۆم له بیر ناچێته‌وه
چیتر هانا بۆ لێوهشهرابییهكانم
مه‌هێنه
چیتر خۆت ده‌خیلی چاوه‌كانی
من مه‌كه
چیتر ئه‌وه‌نده خۆت به قوربانم
مه‌كه
كێ ناڵێت :من له تۆ شێترو
عبداڵترنیم
ئه‌مشه‌و ده‌رگای دڵم كراوه‌یه
رۆحم له پێشوازیی تۆ كرنۆش
ده‌با
ئه‌گه‌ر هاتی به‌یه‌كه‌وه
جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنین
له نێو دووكه‌ڵه خاماویهكاندا
خۆمان وندهكهین
له نێوشاباڵی ههوریچكدا خۆمان
راده‌ستی باران ده‌كه‌ین
باران باببارێت به سه‌رماندا
تا هه‌موو جه‌سته‌مان
تهردهكاتهوه
به‌یه‌كه‌وه گۆرانی ده‌ڵێین :
به ده‌م باده‌ی شه‌رابی مه‌ستبووندا
لێومان له لێوی یه‌كتر نزیك
ده‌كه‌ینه‌وه
بارانه ماچه‌كان با ماچی
دڵداره‌كان و
عاشق ومهعشووقهكان
جوانتربن
تۆ ماچم بكهومنیش ماچت
ده‌كه‌م
تالهنێو ره‌شماڵی خه‌ونێكی
قوڵدا
من وتۆ دهبوورینهوه
گیانه زۆرده‌ترسم له پرێكدا
ونتبكهم ونهتدۆزمهوه
تۆ ته‌ماشابكه له مشهوه پر
له جریوه‌دا
ئه‌ستێره‌كان له نێوباوه‌شی ئه‌م
ئاسمانه
وه‌كو باران دائه‌بارن
له‌مشه‌وه بێدهگهدا
چۆله‌كه‌كانیش
له سه‌ر لق وپۆپی دار سنۆبهرهكان
ودار تێلی عاموودهكانداو
له نێوپارك وباغچهكاندا
باله خۆشه‌وه‌یستی خۆیان
ده‌كه‌ن
بامن وتۆش له‌مشه‌وه دره‌نگه‌دا
له‌به‌رده‌م توحفه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
ژوانێكدا
نه‌هێنییه‌كانی خۆمان بۆ یه‌كتر
بدركێنین
وهرهئهمشهوبه دیار هه‌نسكی
خه‌مه‌كانم دابنیشه
منیش به ده‌نگه خه‌مباره‌كه‌م
گۆرانییه‌كت بۆ ده‌ڵێم :
ئه‌وگۆرانییه‌ی له یه‌كترمان
نزیكترمان ده‌كاته‌وه
له یه‌كتر
ئه‌وگۆرانییه‌ی له نێو سه‌مای
خۆشه‌ویستی
رێگای دووركانمان
به چه‌ند هه‌نگاوێكی خێرا
نزیكتر ده‌كاته‌وه
له نێو بیده‌نگی هه‌نسكی
ئهمشهوهدا
فرمێسكه‌كانم وه‌كو باران
داده‌بارێنم
پێتده‌ڵێم :
خۆشم ده‌وێیت
شیته گیان
گله‌یی مه‌كه,خه‌م مه‌خۆ ,به دیار
راچه‌نینی
بیر كردنه‌وه‌یه‌كی یهكجارقوڵدا
خۆت حه‌یران مه‌كه
كێ ناڵێت :
من له تۆ شێتر نیم ,
شێته گیان
پێشكه‌ش به‌و ..كه لێورێژه له عه‌شق
نووسینی :سانا حیده ر
Sana.haedar@yahoo.com