Skip to Content

Tuesday, December 1st, 2020

له‌ په‌ڕاوێزی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپادا:

Be First!
by June 5, 2009 گشتی

  له‌ په‌ڕاوێزی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپادا:
چۆن به‌ڕێز رێبوار حه‌سه‌ن ته‌نيا پێویستی به‌ 7480 ده‌نگه؟


سه‌رکه‌وت جه‌لال ده‌باغ
sarkawt.dabagh@tele2.se

ئه‌رێ که‌سێک ده‌توانێ بۆم روونبکاته‌وه‌ چۆن به‌ڕێز رێبوار حه‌سه‌ن ته‌نيا پێویستی به‌ 7480 ده‌نگه که‌ له ‌لێستی پارتی ژینگه‌ 12هه‌مین ناوه،‌ به‌ڵام بۆنمونه‌ بێریڤان ئونگۆر چواره‌م ناو له‌ لیسته‌که‌ی پارتی چه‌پ پیویستی به‌ 10000 ده‌نگه‌؟، ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند نووسه‌ریکی به‌ڕێز له‌وه‌ ده‌چێت هه‌ندێکیان به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک یان راپرسیيه‌کی باوه‌ڕ پێکراو یان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن مه‌رجه‌کانی ده‌رچون له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌پێی سيسته‌می راست وچه‌پ هێنان “کریسکردن” له‌ به‌رده‌می ناوی کاندیدکراودا چۆن ده‌ژمێردرێت که‌ ده‌بێت 5% له‌ ده‌نگده‌رانی پارته‌که‌ راست و چه‌پيان  داناوه‌ بۆ ئه‌و کاندیده‌ له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنداو  بۆ په‌رله‌مان 8% به‌و واته‌یه‌و به‌ به‌کارهێنانی که‌مێک بیرکاری و، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ کۆنه‌کان چ بۆ په‌رلمانی ئه‌وروپا یان په‌رلمانی سوید، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌ویت که‌ ژماره‌ی 7480ده‌نگ  له‌ راستیه‌وه‌ دووره‌، ئایا‌ کاندیده‌کانمان یان ئه‌و نووسه‌رانه‌ بۆچی ئه‌مجوره‌ رێکلامه‌ ده‌که‌ن و، بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیه‌ سویدیه‌ کورده‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌نديی کێدایه‌ ؟
ئایا که‌سێک بنوسێت “شوسیال دیموکراتی سوید” له‌ بری سوسیال دیموکرات یان “پارتی سه‌وزی سوید” له‌ بری پارتی ژینگه‌ ئاگای له‌ چيیه؟‌، یان نووسه‌ری به‌ڕێز حه‌مه‌ڕه‌شی هه‌ره‌س ده‌ڵیت “ئه‌مه‌ چه‌ند جارێکه‌ کاکه‌ رێبوار خۆی بۆ په‌ڕله‌مانی سوید کاندید ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو جاره‌کان، چه‌ند کوردێکی تر خۆیان ده‌که‌نه‌ برابه‌شی و بێهووده‌ خۆیان کاندید ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا سووریش ده‌زانن سه‌رکه‌وتوو نابن، ده‌نگی کورد به‌ فیڕۆ ئه‌ڕوات و ڕه‌نجی خۆیان و کاك رێبواریش به‌ با ئه‌ده‌ن)!! ئه‌ی باشه‌ بۆ ئه‌م هۆکاره‌‌ هه‌ڵناگێڕێته‌وه‌و بیخاته‌ پاڵ کاک ڕێبوار؟ هه‌روه‌ها ئه‌م جاره‌یان بۆ په‌رلمانی ئه‌وروپا کاندید کراوه‌ نه‌ک بۆ په‌ڕله‌مانی سوید، به‌ڵام کاندیدی وڵاتی سویدو پارتی ژینگه‌ی سویدیه‌، من نازانم هه‌تا که‌ی ئیمه‌ی‌ کورد هه‌ر ره‌گه‌زی نێر به‌ شت بزانین، ئه‌ی‌ بۆ رێگه‌ نه‌ده‌ین به‌ کاندیدێکی ئافره‌تی کورد ببێت به‌ نوێنه‌رمان، یان هه‌تا ئێستا له‌ دوای ئه‌م هه‌مو ساڵه‌ ی دوره‌ وڵاتی هه‌ر ئه‌بی ناوچه‌گه‌رێتی بکه‌ین.
به‌پێی که‌نالی 4ی سویدی که‌ بۆ هه‌مۆ کاندیده‌کان پله‌ی داناوه‌ تاقه‌ کوردێک که‌ شانسی ده‌رچونی هه‌بیت( بێریڤان ئونگۆر)ه‌ چواره‌م ناوه‌ له‌ لیسته‌که‌ی پارتی چه‌پ که‌ ئه‌ویش نزيکه‌ی14% شانسی هه‌یه‌، به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ بۆدیل سیباللوس، ئولف هوڵم، زایده‌ که‌ته‌لان، پیرگاهرتون هه‌روه‌ها لوتتا هیدستروم نزيکه‌ی 3% شانسیان هه‌یه،‌ له‌ کاتیکدا ئه‌مانه‌ ناوی 3-11 ناون له‌ لیسته‌که‌ی پارتی ژینگه،‌ هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵیت ناوه‌کانی تر شانسیان نیه‌، به‌ پێی ئه‌نجامه‌کانی پیشوی هه‌ڵبژاردن پا‌رتی ژینگه‌ له‌ کۆی 19ئه‌ندام ته‌نيا(1) ئه‌ندامی به‌رکه‌وتوه‌‌ و 6%ی ده‌نگه‌کانی هیناوه‌.
سوید 9181700 هاوڵاتی هه‌یه‌  21.27% له‌ ژیر ته‌مه‌نی 18 ساڵيدان، واته‌ بۆیان نیه‌ ده‌نگ بده‌ن. ئه‌وانيتر‌ 7253543بویان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن. ئه‌گه‌ر پارتی ژینگه‌ وه‌ک جاری پێشو 6%ی ده‌نگه‌کانی هێنا، واته‌ نزيکه‌ی 435212 ده‌نگ، ده‌بێت کاک رێبوار به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بو ده‌رچونی نزيکه‌ی 21760,629 ده‌نگ بێنێت. ئه‌گه‌ر 5% بۆ بژمێرین، خۆ ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ 8% بێت وه‌ک بۆ په‌رله‌مان نه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وا پێویستی به‌ نزيکه‌ی 34817,0064 ده‌نگ هه‌یه‌. به‌ زۆترین کات‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه  بۆ ئه‌وه‌ی ‌بتوانم ده‌نگ بده‌م.
سه‌رچاوه‌کان:
http://www.europarl.europa.eu
http://sv.wikipedia.org/wiki/Personval
http://nyhetskanalen.se/1.976280/2009/05/04/har_ar_de_som_har_en_chans

Previous
Next

Leave a Reply