له پێناوی به‌رگریكردن له وشه‌دا*
بۆ نووسه‌رانی به‌جه‌رگی داهاتوو، رۆژنامه‌وانانی خهباتكارو پێشڕه‌و
به‌درێژایی شه‌وانی به‌رینی بێ ئۆقره‌یی و رۆژانی پر له چه‌رمه‌سه‌ری و دڵته‌نگی، مێشێك به‌ده‌وری سه‌رم دا هازه‌ی دێ: (نوسین، بایه‌خی هه‌یه؟)
له‌نێو ماڵاوایی و جهنایهتهكاندا، ئایا وشه‌كان ده‌مێننه‌وه؟ ئایا ئه‌و پیشه‌یه، كه مرۆڤ خۆی هه‌ڵی بژاردووه یا بۆیان هه‌ڵبژاردووه، گرنگی و مانایه‌كیشی هه‌یه؟ من لهباشوورییهكانی ئه‌مریكام. له‌زێدی خۆم مونتهویدهئۆ(1) رۆژنامه‌و گۆڤارم ده‌رده‌كرد. ده‌وڵه‌ت یا واباشتره بڵێم تهڵهبكاران ئه‌وانیان یه‌ك له‌دوای یه‌ك داخست. چه‌ند كتێبێكم نوسی: هه‌مویان قه‌ده‌غه راگه‌یه‌ندران.
له‌ساڵی 1973 دوور خستنه‌وه‌ی من ده‌ستی پێكرد. له بۆینس ئایرس (2) (قه‌یران)م دامه‌زراند كه گۆڤارێكی فه‌رهه‌نگی بوو، به لهسهرهوهترین تیراژ له‌مێژووی زمانی ئیسپانیولی. له‌مانگی ئوتی ساڵی رابردوودا3 دوایین ژماره‌ی بڵاوكرایه‌وه.
درێژه‌دانی ده‌ركردنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمكانی نه‌بوو. ئه‌وكاته‌ی كه وشه‌كان ناتوانن له‌بێده‌نگی واوه‌تر بایهخێكان هه‌بێ، واباشتره مرۆڤ هیچ نه‌ڵێ و هیوادار بمێنێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامهوانانهی كه گۆڤاره‌كه‌یان ساز‌و ئاماده ده‌كرد له‌كوێن؟ ته‌قریبه‌ن هه‌مویان ئه‌رجه‌نتین_یان جێ هێشتووه، ئه‌وانه‌ی تریش یا كه‌وتونه‌ته زیندان یا بێ سه‌روشوێن بوون.
هارۆڵدۆ كۆنتی(4) چیرۆك نووس – یا باشتر وایه بڵێم ئه‌وه‌ی كه له‌پاشی به‌جێ مابوو، دوایین جار لهناوهراستهكانی مانگی مه‌ی 1976 بیندرا بوو. ئه‌شكه‌نجه‌كان ئه‌ویشی تێك شكاندبوو، ئیتر هه‌واڵێك له‌باره‌یه‌وه نه‌بوو. ئه‌و (به‌ره‌سمی) ده‌ستگیر نه‌كرابوو، ده‌وڵه‌ت وتویه‌تی كه ده‌ستی له‌وكاره‌دا نه‌بووه.
(میگێل ئانخێل بوستۆسی)(5)شاعیر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی رفێندراوه و بێسه‌روشوێن بووه.
پاكۆ ئورۆندۆی(6) شاعیر، لهمێندۆزا(7) كوژراون. پائۆلیتی (8) و دی بنێدیتۆ(9) كه هه‌ردووكیان نووسه‌رن، له‌زیندان دان، هه‌روه‌ها لوئیس سابینی (10) به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی گۆڤاره‌كه: به‌هه‌بوونی چه‌ك تۆمه‌تباركراوه، چونكه لهگوللهیهك ئاڵقه كلیلی بۆخۆی دروست كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاره‌كه- كارلۆس ڤیلار ئارائۆخا(11) –یه‌كه‌م كه‌سێك بوو رۆیشت. ئه‌و مانگی ژوئییه‌ی 1975 ناچار بوو وڵات به‌جێهێڵی.
ئه‌و بابه‌تێكی بوێرانه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی پێویست، سه‌باره‌ت به نه‌وت لهئارژانتین چاپ كرد بوو. ئه‌و ژماریهی (قه‌یران) بۆ فرۆشتن لهدهكهكانی رۆژنامه‌فرۆشی دا داندراو شه‌ش شه‌و دواتر، كارلۆس بۆ خه‌و نه‌چووه ماڵی خۆی. به‌چاوی به‌ستراوه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردبوو.
پۆلیس حاشای له‌وه كرد خستبیانهته زیندان. پاش دو رۆژ ئه‌ویان له‌دارستانی عه‌زیزه (13) دیته‌وه كه به‌چه‌شنێكی مۆعجیزهئاسا زیندوو مابوو. پۆلیس وتی ئه‌ویان به‌هه‌ڵه ده‌ستگیر كردبوو. لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌حكوم به‌مه‌رگ كرابوون له‌نێو خه‌ڵك دا بڵاوكرده‌وه.
خوان گێلمانی (14) شاعیر، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه ناچار بوو به‌فرۆكه هه‌ڵێ.
هێنده‌ی نه‌برد كه لهبوئنوس ئایرس كه‌وتنه شوێنی. چونكه خۆی له‌وێ نه‌بوو منداڵه‌كانیان ده‌ستگیركرد. كچه‌كه‌ی به‌زیندوویی بیندرایه‌وه به‌ڵام له‌كوڕه‌كه‌ی و بوكه‌كه‌ی – كه سكی حه‌ووت مانگانه بوو- ئێستاكه‌ش هه‌واڵێك نییه. زانیارییه ناڕه‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بریتی بوون له‌وه‌ی ئه‌وان زیندانی بوون و ئازاد كراون. به‌ڵام ده‌ڵێی زه‌وی قوتی داون. له‌رۆژگارێكی ئاوا زریانیی دا، پیشه‌ی نووسه‌ریی مه‌ترسیداره.
له‌ئاوا هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخێكدا مرۆڤ، یا لهوشهكاندا غروورو شادی ده‌سته‌به‌ر ده‌كا یا ڕێزی وشه‌كانی بۆ هه‌میشه له‌كیس ده‌چێ.
(1)
مرۆڤ به‌هۆی پێویستی به په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاویی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ده‌ست ده‌داته نوسین كه ڕه‌نج مه‌حكوم و به‌شداری شادیی بكات. مرۆڤ بۆ حاشاكردن له‌ته‌نیایی خۆی و ته‌نیایی خه‌ڵك ده‌نوسێ. مرۆڤ، پیی وایه ئه‌ده‌بیات زانست و تیێگهیشتن ده‌گوێزێته‌وه و كاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر قسه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ریده‌گرن.
وه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیمان ده‌كا خۆمان باشتر بناسین تا بتوانین بهرزگاریی گشتی بگه‌ین. به‌ڵام واتای (ئه‌وانی تر) زۆر ناروونه، وه له‌كاتی قه‌یران و مانا كردنه‌وه‌ی دا، ئه‌و ناروونی و وه‌همه له‌وانه‌یه به‌درۆوه نزیكتر بێته‌وه. له‌راستی دا مرۆڤ بۆ خه‌ڵكانێك ده‌نوسێ كه‌وا هه‌ست پێده‌كات بارودۆخیان وه‌ك كه‌سانێكه نان و پێخۆریان نییه‌و ناتوانن بخه‌ون.
مرۆڤ بۆ ههڵچوهكان و زۆر لێكراوانی ئه‌م جیهانه ده‌نوسێ، كه زۆربه‌یان خوێندنه‌وه‌ش نازانن. بۆ مه‌گه‌ر چ راده‌یه‌ك له‌وانه‌ی كه ده‌زانن بخوێننه‌وه توانای كتێب كرینیان هه‌یه؟ ئایا به‌راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ بۆ ئه‌و مانا ئاسانه تاكه_ی كه به (جهماورهكان) ناوزه‌د كراوه ده‌نوسێ، ئه‌و ناكۆكییه نامێنێ؟
(2)
ئێمه له‌گۆی مانگ له‌دایك نه‌بووین. ئێمه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م ناژین. ئێمه ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه یا رۆژرهشییهمان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیمان به كوتێكی ئازار چێشتووی جیهانه‌وه- بهئهمریكای لاتین- هه‌بێ و له‌زه‌مه‌نێكی مێژوویی‌دا ده‌ژین كه زۆر به‌توندی تێكی شكاندووین.
ناكۆكییه‌كانی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی لێره توندتر له‌وڵاته داراكانه. هه‌ژاری گشتی بایهخێكه كه وڵاتانی ده‌سكورت ده‌یده‌ن تا شه‌ش له‌سه‌ده‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان بتوانن بێ دژایه‌تی نیوه‌ی سامانی جیهان مه‌سره‌ف كه‌ن. ئه‌و كه‌له‌به‌ره قوڵه‌ی كه له‌نێوان ئاسایشی ده‌سته‌یه‌كی كه‌م و چاره‌ره‌شی زۆرینه‌ی خه‌ڵك دا هه‌یه له‌ئه‌مریكای لاتین زۆر زیاتره، وه شێوه‌كاره‌كانی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌له‌به‌ره زۆر درهندانهتر.
گه‌شه‌ی جۆرێك سه‌نعه‌تی به‌رته‌سك و گرێ خواردوو به پێكهاته‌ی وه‌رزێری و كانه كۆن و له‌كاركه‌وتووه‌كان، كه‌م و كۆرییهكانیانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه و به‌جیی ئه‌وه‌یكه ناكۆكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوكتر بكات گرانتری كردووه.
لێنه‌هاتوویی سیاسه‌تبازانی سوننه‌تی، بلیمه‌ته‌كانی هونه‌ری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ته‌زویر، ئێستا له‌كاركه‌وتوو، كۆن و بێ كه‌ڵكه، گه‌مه‌ی به‌ناو گه‌لدۆستی، ئیمتیازدان به مه‌به‌ستی خه‌ڵك خستنه ژێر ركێف ئیتر ئیمكانی نییه، خه‌ریكه هه‌ر دوو لێواری تیژی مه‌ترسیداری ئه‌وه ئاشكرا ده‌كرێ.
چین و وڵاته ملهوڕه‌كان روویان كردۆته ئامرازی گوشار‌و خه‌فه‌قان. جیاواز له‌مه مانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌موو رۆژێ زیاتر شێوه‌ی ئۆردوگای زیندانیان به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ، به‌بێ ئاڵوگۆڕو ژێروژوور كردن چۆن ده‌توانێ ته‌ئمین كرێ؟ چۆن بێ ته‌لدڕوو ده‌توانرێ ده‌سته‌یه‌كی گه‌وره و زۆر و زه‌به‌ندی چارهرهشن كپ بكرێن؟
هه‌رچی زیاتر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار به‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ژاری و بێكاری و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له خۆی هه‌ره‌شه‌ی لێ كرێ، مه‌ودایه‌كی كه‌متر بۆ رواڵه‌ت نوێنی خۆش ره‌فتاری ده‌مێنێته‌وه: لهگۆشهو كه‌ناری جیهان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار سیمای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان ده‌دا.
ئه‌دی بۆچی له‌مه‌ر ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه ئه‌مرۆكه زیاتر وڵاتانی جیهانی لاتینی له‌ژێر زوڵم و زۆری دا راگرتووه تا راده‌یه‌ك بێ په‌رده قسه‌نه‌كه‌ین؟ ئازادی كار‌و كاسبی، له‌سه‌رده‌مه قهیرانییهكاندا، ماناكه‌ی زیندانی كردنی خه‌ڵكه. پسپۆرانی ئه‌مریكای لاتین زێدی خۆیان به‌جێدێڵن، زانكۆ‌و تاقیگه‌كان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیان له‌خزمه‌ت دا نییه، زانستی ته‌كنیكی لهسهنعهتدا نامۆ‌و گرانه، به‌ڵام بۆچی پلهگهلێك له‌داهێنان و گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژی ترس و خۆف له‌و وڵاتانه نه‌ناسێنین؟
ئه‌مریكای لاتین خزمه‌تگه‌لێكی ئیلهام به‌خشی كردووه به‌گه‌شه‌ی جیهانیی شێوازی ئه‌شكه‌نجه، بهتهرفهندی له‌ناوبردنی خه‌ڵك و بیرۆكه‌كان، به‌شێوازی چاندنی تۆوی خامۆشی و بردنه سه‌رێی ناته‌وانی خه‌ڵك، وه هه‌روه‌ها به‌ته‌كنیكی چاندنی تۆوی بێزاری.
له‌ناو ئێمه‌دا، بۆ ئه‌وانه‌ی كه خوازیاری ئهدهبیاتێكن كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی دنگی كپكراوان بێته گوێ، ئه‌و پرسیاره دێته گۆرێ:
لهبهرتهسكی ئاوا واقیعیهتێكدا چۆن ده‌توانین ده‌ست بۆ كارێك به‌رین؟ ئایا ئێمه، له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی فه‌رهه‌نگی كه‌ڕولاڵ دا ده‌توانین ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه گوێی خه‌ڵك؟ وڵاتانی ئێمه كۆمارییه‌كانی بێده‌نگین. ئایا ئه‌و بڕه ئازادییه‌ی نووسه‌ر، هێندێ جار نیشانه‌ی شكه‌ستی ئه‌و نییه؟ تا كوێ و به چ كهسكانێك ده‌ستمان راده‌گا؟
ئه‌ركێكی پر له‌شانازییه، كردنه‌وه‌و نیشان دانی رووی جیهانی عه‌داله‌ت و ئازادی، وه رۆڵێكی پر بایه‌خه نه‌فی كردنی سیسته‌می برسییه‌تی و قه‌فه‌سه ئاشكرا‌و شاراوه‌كان. به‌ڵام حهدوسنوری كاره‌كان تا كوێیه؟ خواوه‌ندی ده‌سه‌ڵات تا كوێ ئیجازه ده‌ده‌ن؟
(3)
له‌بابه‌ت شێوازه‌كانی ئه‌و سانسۆره راسته‌وخۆیه‌ی كه لهرژیمه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌سه‌پێندرێ، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب یا بڵاوكراوه (مه‌ترسی داره‌كان!) یا (نابه‌جێ!)، وه موجازاتی دورخستنه‌وه یا زیندان یا مه‌رگ كه هێندێك لهنووسهرهكان دوچاری بوون، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ركراوه.
به‌ڵام سانسۆری ناراسته‌وخۆ بهزهرافهتێكی زیاتره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. وه ئه‌گه‌ر نێوبانگهكهی كه‌متره، گه‌وره‌یی واقیعییهتهكهی كه‌متر نییه، به‌ڵام لهبابهتیهوه زۆر قسه نه‌كراوه، هه‌رچه‌ند ماهییه‌تی زۆرداریی و به‌رته‌سك كه‌ره‌وه‌ی سیسته‌مێك كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئێمه ئازاری پێوه ده‌كێشن قوڵتر و روونتر له‌هه‌رشتێك نیشانی ده‌دا.
ئه‌و سانسۆره‌ی هێزی وتنه‌وه‌ی ناوی خۆی نییه خاوه‌نی چ جۆره ناوهرۆكێكه؟ ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه چونكه ئاو له‌ده‌ریا دا نییه كه‌شتیش جووڵه ناكا: ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا پێنجی خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتین بتوانن یه‌خچاڵ (سه‌لاجه) بكرن، له‌سه‌دا چه‌ندی ده‌توانن كتێب بكرن؟ وه له‌سه‌دا چه‌ندی ده‌توانن ئه‌و كتێبانه بخوێننه‌وه، هه‌ست به‌پێویستیان بكه‌ن و كاریگه‌ریان لێ وه‌رگرن؟
نووسه‌ره‌كانی ئه‌مریكای لاتین- كه له‌راستیدا كرێكارانی سه‌نعه‌تێكی فه‌رهه‌نگین كه له‌خزمه‌تی كه‌ڵك لێ وه‌رگرتنی نۆخبه ده‌وره دیده‌كان دایه- سه‌ر به كهمایهتییهكان و هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌ش ده‌نوسن. ئه‌وه بارودۆخی عه‌ینی نووسهرانێكه كه به‌رهه‌مه‌كانیان سه‌لمێنه‌ری نابه‌رابه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جیهانبینی زاڵه، هه‌روه‌ها بارودۆخی عه‌ینی كه‌سانێك له‌ئێمه‌یه كه له‌هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌و شتانه‌ن. ئێمه به یاسا‌و ڕێسای واقیعییهتێك مه‌حكومین كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ودا كارده‌كه‌ین.
سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستا لێهاتویی داهێنانی زۆرینه‌یه‌كی گه‌وره له‌مرۆڤه‌كان به‌لارێدا ده‌بات یا نابوودی ده‌كا و ئیمكانی داهێنان – لهههستیار بوون به ره‌نجی مرۆڤ و پایه‌داربوونی مه‌رگ – به هه‌وڵه پیشهییكانی هێندێك نۆخبه به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
چ ڕاده‌یه‌ك له‌و (نۆخبانه) له‌ئه‌مریكای لاتین دان؟ ئێمه بۆ چ كه‌سانێك ده‌نوسین، له‌گه‌ڵ چ كه‌سانێك دا په‌یوه‌ندی ده‌گرین؟ كێن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه نوسراوه‌كانی ئێمه ده‌خوێننه‌وه؟
وه‌رن با له‌به‌رامبه‌ر هاندان و باره قهڵڵاكاندا پارێز بكه‌ین. هێندێ جار پیرۆزبایی له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌یه كه ئێمه به نا پێویست و بێ مه‌ترسی ده‌زانن.
(4)
مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌نوسن كه مه‌رگ هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تێنن و ئه‌و دێوه‌زمانه‌ی كه له ناخه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌گرێ بخنكێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه مرۆڤ ده‌ینوسێ له‌ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه ته‌نیا كاتێ به‌سوود ده‌بێ كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێویستی هاوبه‌شی ناسینه‌وه‌ی شوناس كۆك كرێ.
پێم وایه ویستی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر، به روونكردنه‌وه‌ی هۆوییه‌تی خۆی و گیانبازی بتوانێ یارمه‌تی زۆر كه‌س بدا بۆ هوشیار بونه‌وه لههۆوبیهتی خۆی. هونه‌ر، وه‌ك ئامرازێك بۆ روونكردنه‌وه‌ی هۆوییه‌تی هاوبه‌ش، ده‌بوایه به پێویستییه‌كی بنه‌رتی دانرێ، نه شتێكی جوانیبه‌خش. به‌ڵام له‌ئه‌مریكای لاتین ده‌ست راگه‌یشتن به به‌رهه‌مه هونه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌كان بۆ زۆرینه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراوه.
بۆ خه‌ڵكێك كه شوناسیان به‌ده‌ست فه‌رهه‌نگی هێرشكهرهكانهوه یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ناوچووه و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ بهزهیانهیان بۆته به‌شێك لهوهسیله و ئامرازی سه‌رمایه‌داری جیهانی، ئه‌وه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره (فه‌رهه‌نگی جه‌ماوه‌ر) دروست ده‌كا.
باشترین واتا بۆ (هونه‌ر)ێكی ئاوا په‌ست و بێ بایه‌خ كه ڕه‌واجێكی به‌ربڵاوی له‌نێوان خه‌ڵك دا هه‌یه، هوشیاری به‌لارێ دادهبا، روپۆش له‌راستییه‌كان ده‌دا و خه‌یاڵی ئافراندن پێشێل ده‌كات، (فه‌رهه‌نگ بۆ جه‌ماوه‌ر)ه. ئاوا فه‌رهه‌نگێك بێ ئه‌وه‌یكه له‌ناساندنی هۆوییه‌ت دا سودێكی هه‌بێ، ئامرازێكه بۆ له‌ناوبردن، ناشیرین كردنی، وه شێوازه‌كانی ژیان و نمونه مه‌سره‌فییه‌كان كه له‌لایه‌ن راگهێنهره گشتییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو پێشكه‌ش ده‌كرێ دادهسهپێنرێ. ئه‌وه‌یكه (فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی) ناوزه‌دكراوه فه‌رهه‌نگی چینی ده‌سه‌ڵاتداره كه ده‌ست ده‌داته جۆرێك ژیانی هاورده‌یی و خۆی به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی سه‌قه‌تی به‌ناو (فه‌رهه‌نگی جیهانییه‌وه) به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. ئێستاكه كه سه‌رده‌می بازاره هاوبه‌ش و شیركه‌ته فرهرهگهزهكانه، به‌مه‌رحه‌مه‌تی گه‌شه‌ی توند‌و بێ وچانی پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌ێنه‌ره‌كان، نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌ریی ته‌نیا له‌ئابووری دا كارایی نییه، به‌ڵكو بهفهرههنگیش، – فه‌رهه‌نگی جه‌ماوه‌ر- گه‌یشتووه.
ناوه‌نده‌كانی هێز بۆ ئێمه نه‌ك هه‌ر ئامرازه ماشینییهكان و داهێنراوه سه‌بت كراوه‌كان به‌ڵكو جیهانبینیش هه‌نارد ده‌كات. له‌ئه‌مریكای لاتین ئه‌گه‌ر چێژكردن لهنێعمهت و شتهباشهكانی سه‌ر زه‌وی و به ده‌سته‌یه‌كی كه‌م تایبه‌ت دراوه، زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌بێ ته‌نیا به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌خه‌ون و خه‌یاڵ ره‌زایه‌ت بده‌ن. خه‌یاڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری سامان و ئازادی به بێنه‌وا و زۆر لێكراوان، وه خه‌ونی سه‌ركه‌وتن و ده‌سه‌ڵات به شكست خواردووه‌كان و بێ ده‌سه‌ڵاتان ده‌فرۆشرێ. تا كاتێك كه رێكخراوی نابه‌رابه‌ری جیهان لهرادیۆو ته‌له‌فیزیۆن و به‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماوه پاساو كرێ، چ پێویستییه‌ك به‌وه هه‌یه كه خه‌ڵكی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێ؟
بۆ زامن كردنی هه‌روا مانه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستاكه‌ی ئه‌و سه‌رزه‌وییانه‌ی كه له‌هه‌ر خوله‌كێك دا منداڵێك به‌نه‌خۆشی یا برسێتی ده‌مرێ، ئێمه خه‌ڵك، ده‌بێ ئه‌وه فێربین كه خۆمان له‌چاوی زۆردار دا ببینینه‌وه. خه‌ڵك ده‌وره‌یان دیوه كه (ئه‌و) سیسته‌مه به‌سیسته‌مێكی زۆر (سروشتی) و له‌ئاكام دا به هه‌تا هه‌تایی بزانن. ئه‌وان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارو نیشتمانپه‌ره‌ستی به یه‌كێك ده‌زانن، به‌چه‌شنێك كه نه‌یارانی رژیم، خه‌یانه‌تكار یا هۆكاری بێگانه به ئه‌ژمار دێن. یاسای دارستان كه یاسای سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره، به‌پیرۆز ده‌زانرێ، به‌راده‌یه‌ك كه نه‌ته‌وه شكه‌ست خواردووه‌كان ده‌بێ بارودۆخی خۆیان به چاره‌نووسێكی چاره‌هه‌ڵنه‌گر بزانن.
چه‌واشه‌كردنی رابردوو، هۆكاری واقعی شكه‌ستی مێژویی ئه‌مریكای لاتین –كه هه‌ژاری و رۆژ ره‌شی ئه‌و به‌نرخی به‌خته‌وه‌ری كه‌سانێكی تر ته‌واوبووه- له‌چاو ون ده‌كات: به‌سه‌ر په‌رده‌ی گه‌وره یا چكۆله‌ی نمایشه‌وه، باشترین كه‌س ده‌یباته‌وه. وهباشترینیش، هه‌میشه به‌هێزترینه. ئه‌بله‌خه‌رجی و زیاده‌رۆیی، خۆنواندن و بێ باكی ده‌بێته مایه‌ی بێزاری نه‌ك ئافه‌رین، ده‌توانین هه‌رشتێك بكرین، بفرۆشین، به‌كرێ بگرین، مه‌سره‌ف كه‌ین، ته‌نانه‌ت رۆحی مرۆڤیش.
تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی سیحراوی به جگه‌ره، ئۆتۆمبیل، شوشه‌ی ویسكی یا سه‌عات ده‌درێ، ئه‌وانه كه‌سایه‌تیت پێده‌ده‌ن، ده‌بنه هۆی كامه‌رانی مرۆڤ له‌ژیانی دا، وه بۆ مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری دێنن. زۆری هێما و قاره‌مانه‌كانی بێگانان به رێژه‌ی په‌ره‌ستنی شێوهبوتی به‌رهه‌م و داب و نه‌ریتی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه.
چیرۆكه ئه‌وینداریه ره‌نگ كراوه‌كان و دراما ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی به‌رهه‌م هاتوو له‌وڵاتانی ئێمه، له‌دۆزه‌خی خه‌یاڵی فریوكارانه‌ی بێ بایه‌خ، له‌په‌راوێزی مه‌سه‌له واقیعییهكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵاتێك دا روو ده‌دا، ئه‌و درامایانه‌ش كه ده‌یانهێنین دیموكراسی مه‌سیحی رۆژئاوایی هاورێ له‌گه‌ڵ توندوتیژی و دۆشاوی ته‌ماته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
(5)
له‌و سه‌رزه‌ویه پر لهگهنجانهی به‌رده‌وام راده‌یان په‌ره ده‌ستێنێ و به پێی ڕهواڵا كار نادۆزنه‌وه، ده‌نگی چركه چركی بۆمبی سه‌عاتی، خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌كا به‌چاوی كراوه‌وه بخه‌ون. شێوازه جۆراوجۆره‌كانی به بێگانهكردنی فه‌رهه‌نگی، ده‌زگا خهسێنهرو سست كه‌ره‌كان، هه‌ر رۆژه گرینگێكی زیاتریان ده‌بێ.
شێوازه‌كانی نه‌زۆك كردنی هوشیاری سه‌ركه‌وتوانه‌تر لهگهڵاڵهكانی پێشگیری لهسكپری به‌كرده‌وه ده‌ردێن. باشترین رێگای به‌خزمه‌ت گرتنی هوشیاری، له‌ریشه كێشانێتی. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، كارێك كه زاندراو یا نه‌زاندراو به‌رێوه‌ده‌چێ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی دژه فه‌رهه‌نگێكی ده‌سكرده كه لایهنگرانێكی زۆری له‌نێوان نه‌وه گه‌نجه‌كانی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین ده‌سته‌به‌ر كردووه.
عاده‌ت و سه‌مبوله‌كانی خرۆشانی گه‌نجان له‌ده‌یه‌ی شه‌ست له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئوروپا لهكاردانهوهیهك دژی یه‌ك جۆری مه‌سره‌ف گه‌رایی هاته گۆرێ، به‌ڵام ئێستاكه ئه‌وانیش به‌نۆبه‌ی خۆیان بونه‌ته ئامانجی به‌رهه‌م هێنان لهپێودانگه به‌ر بڵاوهكاندا.
جلوبهرگگهلێكی به‌ره‌سمی ره‌نگاوره‌نگ و خه‌یاڵاوی دونیای مادهسركهرهكان، وه به‌ناوی (ئازادی) به فرۆش ده‌گه‌ن. موسیقا، پۆستێرهكان، مۆده‌كانی موی سه‌رو ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه نمونه‌ی جوانییه‌كان و هاوشێوه‌یی ماده سركه‌ره‌كان له‌هه‌موو شوێنێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی چكۆله‌یه له‌و سه‌نعه‌ته گه‌وره‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌رژێنێته بازاره‌كانی جیهانی سێهه‌م.
بۆئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌و جه‌هه‌ننه‌مه ده‌ربازبن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێماو سهمبولهرازاوانه، بلیتێكیشیان بۆ به‌رزه‌خ پێده فرۆشترێ. نه‌وه‌كانی نوێ بانگهێشت ده‌كرێن كه بۆ گه‌یشتن بهنیروانا(14) ماندوویه‌تی مێژوو له‌خۆیان دورخه‌نه‌وه. هێندێك له‌گه‌نجه‌كانی ئه‌مریكای لاتین كاتێك كه خۆیان غه‌رقی ئه‌و ماده سركهرانه ده‌كه‌ن، خه‌یاڵی فریوكارانه‌ی له‌نوێ دروست كردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ژیانی گه‌نجانی وڵاتانی داگیركه‌ر به‌كرده‌وه ده‌ردێنن. ئه‌و دژه فه‌رهه‌نگه درۆیینه‌یه‌ی كه زه‌ق بوونه‌وه‌ی پێكه‌وه نه‌سازانی گروهه په‌راوێزییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی له‌خۆ بێگانه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهپێداویستییه واقیعییهكانی ئێمه‌وه نییه بۆ ناسینه‌وه‌ی هۆوییه‌ت و چاره‌نوسی خۆمان: كله به‌سه‌ر برۆی كوێره‌وه. گوشه‌گیری، خۆ به‌زل زانی و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دێنێته گۆرێ، كارێكی به‌سه‌ر واقیعییه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام سیمای ئه‌و سه‌روژێر دهكاو واده‌ی ئه‌وینی بێ ره‌نج و ئاشتی بێ شهر ده‌دا.
سه‌ره‌رای ئه‌وانه، بوون به مه‌واددی مه‌سره‌فی هه‌ست و شۆرو شه‌وق،له‌گه‌ڵ (جیهان بینی سوپێرماركێتی) كه راگهێنهره گشتییه‌كان پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن به‌ته‌واوی هاوشێوه‌ن، وه هه‌ر كاتێك كه په‌ره‌ستنی ماشین و یه‌خچاڵ (ئۆتۆمبێل و سه‌لاجه) بۆ نه‌هێشتنی په‌شێوی و هێوه‌ركردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی به‌س نه‌بێ، مرۆڤ ده‌توانێ خۆشحاڵی لهسوپێرماركێته ژێرزهوینییهكاندا ده‌سته به‌ر بكات.
(6)
ئایا ئه‌ده‌بیات، بۆ هه‌ڵخڕاندنی هوشیاری و ئاشكراكردنی راستییه‌كان، ده‌توانێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌وڵاتانی ئێمه خوازیاری رۆڵێكی باشتر بێ، فه‌رهه‌نگی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار- فه‌رهه‌نگی شتهجێگیر كراوه‌كان به‌جێی ژیان-په‌چه به‌ڕوخساری واقیعییه‌ت دا ده‌دا و هوشیاری له‌ناو ده‌با. به‌ڵام نووسه‌رێك، هه‌ر راده‌یه‌كیش گڕی ناخی به لرفهبێ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه كه‌لوپه‌ل و ئامرازه ئیدیۆلۆژیكییهی درۆ‌و سازشكاری دا ده‌توانێ چی بكا؟
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا بیهه‌وێ خۆی به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخا كه هیچ كه‌سێكی تر نه‌بینێ، وه په‌یوه‌ندییه مرۆڤییهكان تا ئاستی كرده‌وه‌ی شومی به‌رانبه‌ركێ و مه‌سره‌ف بێنێته خوارێ- كه مرۆڤه‌كان ته‌نیا یه‌كتری بخه‌نه‌به‌ر كه‌ڵك لێ وه‌رگرتن و یه‌كتری له‌ناوبه‌رن- ئه‌ده‌بیاتێك كه ڕیشه‌كانی، هۆگرییه‌كانی برایه‌تی و هاوپشتی به‌شداری كردنه، ده‌توانێ چ بكا؟ ئێمه گه‌یشتوینه شوێنێك كه ناوبردنی هه‌رشتێك، به‌كرده‌وه، مه‌حكوم كردنێتی: له‌به‌رامبه‌ر چ كه‌سانێك ؟ بۆ كێ؟
(7)
چاره‌نوسی ئێمه نووسه‌رانی ئه‌مریكای لاتین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامی هه‌یه به ئاڵوگۆڕی قوڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. وتن یانی لهخۆبردویهتی: ئه‌سته‌مه تا كاتێك هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری هه‌بێ و خواوه‌ندانی زێر‌و هێز له‌تۆڵه لهئهماندان و راگهێنهره گشتییه‌كان هۆكاری هه‌ره پرههوڵی نه‌زانی و گێلی گشتییه، رۆلێ ئه‌ده‌بیات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ په‌یوه‌ندی ته‌واو، هه‌ر له‌سه‌رتاوه پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه دا نیم كه بۆ نووسه‌ر خوازیاری ئازادییه‌كی زیاترن كه له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و كه‌سانه‌ی لهزهمینهكانی تردا كارده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی نییه. له‌وڵاتانی ئێمه‌دا پێویسته ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی پێكهاته‌یی پێك بێ تا نووسه‌ران بتوانن رێگه به‌رنه پشت قه‌ڵا داخراوه‌كانی نۆخبه‌كان و بێ ئه‌وه‌یكه به‌ئاشكرا له‌ئازادی نووسین و وتن بێ به‌ش بن بیرورای خۆیان دهربرن. له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی قه‌ره‌نتینه دا، ئه‌ده‌بیات ته‌نیا ده‌توانێ له‌ره‌خنه‌گرتن و هیوادار كردن دا رۆڵی هه‌بێ.
هه‌ر به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، به‌بروای من كاتێك كه خه‌ڵك لهروئیایهكدا له هه‌ل و مه‌رجی دژواری ماددی و خه‌بات بۆ مانه‌وه‌و، پاراستنی خۆیان بێ هه‌واڵ كرابن، له‌خه‌ون و خه‌یاڵ زیاتر نییه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ رێگایه‌كی تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی بۆ ئازاد كردنی تواناییه داهێنه‌ره‌كانی خه‌ڵك هه‌یه. چ توانایی گه‌لێك له‌ئه‌مریكای لاتین، پێش له‌وه‌یكه بتوانن بخه‌مڵێن و خۆیان ده‌رخه‌ن له‌ناو ده‌چن! چ راده‌یه‌ك له‌نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، ته‌نانه‌ت پێش له‌وه‌ی كه په‌ی بهماهییهتی خۆیان به‌رن بێبه‌ش ده‌كرێن؟
(8)
جیا له‌وه، ئایا به‌شێوه‌ی بنه‌ره‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه بنه‌مای ماددی هێزی ده‌سه‌ڵات (نه‌ته‌وه‌یی) نییه یا سه‌ر به‌ناوه‌نده‌كانی بێگانه‌یه، فه‌رهه‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ پێك بێ؟
به‌راستی لهههلومهرجێك دا كه سه‌ربه‌خۆیی جیا لهبیرهوهرییهكاندا وجوودی نییه، نووسه‌ری ده‌توانێ چ مانایه‌كی هه‌بێ.؟
له‌فه‌رهه‌نگ دا (پله‌ی سفر) وجوودی نییه، هه‌روه‌ك له مێژووشدا نییه. ئه‌گه‌ر ئێمه، له‌هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌نێوان قۆناغی قه‌بوڵ كردنی ملهوری و قۆناغی ئازادبوون و له‌درێژه كێشانێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئاگادارین، بۆچی نابێ له‌گرینگی ئه‌ده‌بیات و ئیمكانی كرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی ئه‌و له‌زه‌مینه‌ی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردن و ته‌بلیغاتی هۆوییه‌تی واقعی خۆمان ئاگادار بین؟
زاڵم ده‌یهه‌وێ ئاوێنه، شتێك زیاتر لهجیوهی پشتی نیشانی زۆرلێكراو نه‌دا. چ پێكهاته‌یه‌ك له‌ئاڵوگۆڕ دا ده‌توانێ خه‌ڵكانێك كه نازانن كێن و له‌كوێوه هاتوون به‌ره‌و پێش به‌رێ.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌زانن كهكێن چۆن ده‌زانن كه‌شیاوی چین؟ ئایا ئه‌ده‌بیات، راستهوخۆو ناراسته‌وخۆ، ناتوانێ له‌و ئاشكراكردنهدا ده‌وری هه‌بێ؟ به‌بروای من ئیمكانی خزمه‌تێكی له‌م چه‌شنه، تاراده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به‌راده‌ی ئاشنایی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ڕیشه‌كان، ئاڵوگۆره‌كان، وه چاره‌نوسی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌یه، وه هه‌روه‌ها به‌راده‌ی هه‌ستیاری ئه‌و بۆ وه‌رگرتنی ترپه‌و ئاهه‌نگان و دژه فه‌رهه‌نگی راسته‌قینه كه له‌گه‌وره‌یی هاتنه‌دی دایه. ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی جار به (له‌ده‌ست دانی فه‌رهه‌نگ) دێته به‌رچاو تۆ‌و یا میوه‌ی فه‌رهه‌نگێكی تری تێدایه كه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدار ناكۆكی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ بایهخهكان و شێوه بهیانكردنهكانی هاوشێوه نین.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه، زۆربه‌ی جار به‌هه‌ڵه ده‌درێته به‌ر بێزاری ده‌ربڕین چونكه ئه‌ویان بهدووپاتهكردنهوهی ماته‌مباری به‌رهه‌مه‌كانی (فه‌رهه‌نگ زه‌ده‌یی) نوخبه‌كان یا ئه‌و نمونه فه‌رهه‌نگییانه‌ی كه سیسته‌می حاكم لهپێوهدانگێكی به‌ربڵاودا به‌رهه‌می هێناوه، زانیوه.
به‌ڵام راستیه‌كی ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه چیرۆكێكی عامیانه زۆر روونكهرهوهتر و پربایهختر له‌چیرۆكی فڵانه (نووسه‌ری حیرفه‌یی)بێ. وه له‌وانه‌یه ترپه‌ی ژیانی واقعی، له‌هێندێك له‌و گۆرانیانه‌دا كه ره‌نگ و بۆن و حال و هه‌وای ناوچه‌یی یان هه‌یه و بێژیارهكانیان نه‌ناسراون باشتر هه‌ست پێ بكرێ تا زۆرێك له‌و دیوانه شێعری یانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌واعدی شێعری ده‌وترێن.
قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئازار‌و هیواكانی خۆیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌رده‌برن زۆربه‌ی جار زیاتر جێگای تێگه‌یشتنن و جوانتر له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه به (ناوی خه‌ڵكه)وه ده‌نوسرێ.
هۆوییه‌تی گشتی و واقعی ئێمه – ئه‌و شوێن پێیانه‌ی كه هه‌نگاوه‌كانی ئێمه دوای ده‌كه‌وێ، ئه‌و شوێن پێیانه‌ی كه نیشانده‌ری گوزهرگاكانی ئه‌مرۆكه‌ی ئێمه‌یه – له‌رابردووه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و په‌روه‌رده‌كراوه، به‌ڵام هه‌نوكه‌ش به‌شێوه‌ی دڵته‌نگییه‌كی خه‌یاڵاوی ناخی ئێمه رازاوه‌یی به‌خۆیه‌وه نه‌گرتووه.
بێ گومان نهمانگهرهك روخساری شاراوه‌ی خۆمان له‌درێژه‌پێدانی جله فولكولۆرهكان، دابونه‌ریت، كه‌لوپه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی كه تورسیتهكان له‌نه‌ته‌وه ژێر چهپۆكهو شكه‌ست خواردووه‌كان داوای ده‌كه‌ن وه‌رگرینه‌وه. ئێمه شتێك جیا (له‌وه‌یكه ده‌یكه‌ین) نین. ئێمه جیا له(كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان) مانایه‌كی ترمان نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه به‌رێوه‌ی ده‌به‌ین تا ئاڵوگۆر به‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌ین بێنێ. هۆوییه‌تی ئێمه له‌خه‌بات و كردهوهدایه.
وه‌دروست هه‌ر به‌م هۆیه‌ش، ئاشكرا بوونی ئه‌وه‌یكه ئێمه هه‌ین، ماناكه‌ی مه‌حكوم كردنی ئه‌و شتانه‌یه كه ئێمه له‌گه‌یشتن به‌وه‌یكه ده‌توانین ببین بێبه‌ش ده‌كات. ئێمه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌رێگای بهپهست هه‌ژمار كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ربه‌سته‌كان ده‌رده‌بڕین.
ئه‌ده‌بیاتێك كه له‌قه‌یران و ئالوگۆر پێك دێ و به سه‌ختی له‌ناو مه‌ترسییه‌كان و نهسرهوتوییهكانی سه‌رده‌می خۆی دا ده‌تلێته‌وه بێ گومان ده‌توانێ یارمه‌تی ناوه‌نده‌كانی واقیعییه‌تی نوێ بدا‌و ره‌نگه – ئه‌گه‌ر زه‌وق و لێهاتویی و بوێری، كه‌می نه‌هێنێ – ئه‌و هێمایانه‌ی كه نیشانده‌ری رێگان روونتر كاته‌وه.
وتنه‌وه‌ی سرودی ئازار، وه جوانی له‌دایك بوون له‌ئه‌مریكادا، بێسوود نییه!
(9)
راده‌ی تیراژ‌و فرۆشراوه، هه‌میشه ناتوانێ بۆ زانیاری لهچهندو چۆن و كاریگه‌ری و نفوزی كتێبێك پێوه‌رو پێودانگه‌كانی جێگای متمانه به حیساب بێ، هیندێ جار نوسراوه‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێ كه ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی زۆر به‌ربڵاوتر له‌ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی رواڵه‌تیی ئه‌وه: برێ جار له‌چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جواب گه‌لێك پێشكه‌ش بهمهسهلهو پێویستییه‌كانی گشتی ده‌كا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له‌كاتێكدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ كه به‌راستی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌و پێویستییانه، وه‌ك گومان و هه‌وڵه ده‌رونییه‌كانی خۆی (ژیابێ). ئاوا به‌رهه‌مێك لههوشیاریی روشێنراوی نووسه‌ر هه‌ڵده‌قوڵێ و له‌جیهان ره‌نگده‌داته‌وه: هه‌نگاونان به‌ره‌و ئافراندن، هه‌نگاوێكه بۆ یه‌كگرتن كه هه‌میشه له‌كاتی ژیانی كه‌سێك دا كه ده‌سته‌به‌ری كردووه به‌رناگرێ.
(10)
من له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌رانه‌ش كه بۆ خۆیان خوازیاری ئیمتیازاتێكی هه‌میشه‌یین كه‌به مرۆڤه ئاسایییه‌كان نادرێ هاورا نیم، وه بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌سینگ ده‌ده‌ن و به‌رۆكیان داده‌دڕن و خوازیاری به‌خششی گشتی ده‌بن تا له‌خزمه‌ت پیشه‌یه‌كی بێ به‌هره‌دا رۆژگار به‌سه‌ربه‌رن، ته‌ئید ناكه‌م.
زانیاریمان لهبهرتهسكییهكانی خۆمان، زانیاری لهناتهوانییهكانمان نییه: ئه‌ده‌بیات كه به‌جۆرێك هه‌نگاونان به‌هه‌ژمار دێ خاوه‌نی هێزی له‌راده‌به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام نووسه‌ر، كاتێك به به‌رهه‌مه‌كه‌ی جاویدانی خه‌ڵك و ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی خاوه‌ن بایه‌خی راسته‌قینه‌ن، دابین ده‌كا، ده‌توانێ سێحری خۆی بنوێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌ینوسێ پاش خوێندنه‌وه به‌هه‌ده‌ر نه‌چن و به‌ڵكو خوێنه‌ر به‌جۆرێك هه‌ڵخڕێنێ یا بگۆرێ، ئه‌وكات نووسه‌ر ده‌توانێ ئیدعای ئه‌وه بكات له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆردا رۆڵێكی هه‌یه و بێ ئه‌وه‌ی فه‌خر فرۆشی بكا یا مه‌زلوم بنوێنێ، ده‌توانی خۆی به به‌شێك له‌دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌تر و به‌رینتر دابنێ.
به‌بڕوای من، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كانی خۆیاندا ده‌ست ده‌ده‌نه ته‌ك بێژییه نه‌بڕاوه‌كان خۆیان، سوكایه‌تی به‌زمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام بۆ كه‌سانێك له‌ئێمه كه دڵنیاین چاره‌نووسی مرۆڤ به‌ره‌و بۆگه‌نی وچه‌په‌ڵی نییه، وه ده‌مانهه‌وێ رێزی لێ بگرین، وشه‌كان مانا‌و گرینگی هه‌یه. ئێمه له‌كه‌سانێك ده‌گه‌ڕێین كه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بگرین، نه‌وه‌ك ستایشمان كه‌ن. ئێمه باس و خواس پێشكه‌ش ده‌كه‌ین نه‌ك نمایش. ئێمه به‌هه‌وڵێكی ته‌واوه‌وه بۆ چاوپێكه‌وتنێكی واقعی ده‌نووسین، تا خوێنه‌ر بتوانێ به‌و وشانه‌ی كه له‌لای ئه‌وه‌وه به‌ره‌و ئێمه دێ و ئه‌م جۆره ئیلهام و پێش گوێیانه له‌ئێمه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه، به‌شداریی و تێكه‌ڵاوی هه‌بێ.
(11)
ئه‌و ئیدعایه‌ی كه گوایه ئه‌ده‌بیات له‌زاتی خۆی دا واقیعییه‌ت ده‌گۆرێ، یا فه‌خر فرۆشییه یا شێتی. هه‌روه‌ها حاشاكردن له‌و خاڵه‌ش كه ئه‌ده‌بیات تاراده‌یه‌ك ده‌توانێ یارمه‌تی به‌هێنانه‌دی ئه‌و گۆرانه بكا، به‌بروای من هه‌ر به‌و راده‌یه گه‌وجانه‌یه.
زانیاری ئێمه لهبهرتهسكییهكانی خۆمان، به‌چه‌شنێكی بنه‌مایی، زانیاریی ئێمه لهواقیعیهتی خۆمانه. لهسهرلێشێوان و گومان و ناهومێدی دا له‌وانه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێندێك مه‌سه‌له رووبه‌روو بێته‌وه و به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵیاندا بكه‌وێته شهر: ده‌كرێ له‌سه‌ره‌تادا لهبهرتهسكیهكانهوه ده‌ست پێ بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵیاندا بكه‌وینه شهر. به‌و تێگه‌یشتنه، نوسینی ئه‌ده‌بیاتی شۆرشگێرانه به‌خاتری كه‌سانێك كه باوه‌ریان به‌شۆرش هه‌یه هه‌ر به‌و راده‌یه ئه‌رك به‌جێ نه‌هێنانه كه نوسینی ئه‌ده‌بیاتی میانه‌رۆ له‌خه‌یاڵه‌وه له‌بابه‌ت ناخی خۆیدا به‌رهه‌مێك ده‌خاته‌ڕوو.
هێندێك كه‌س هه‌ن كه به له‌حنێكی پر خرۆش ده‌ست ده‌ده‌نه تۆوچێنی ئه‌ده‌بیاتی چه‌پی ئیفراتی بۆ خوێنه‌رانێكی كه‌م كه له‌گه‌ڵ ههرچییهكدا به‌یان ده‌كرێ هاونه‌زه‌رن.
ئه‌و نووسه‌رانه به‌هه‌ر راده‌یه‌كیش ئیدعای ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه شۆرشگێرن، ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك بنووسن كه وه‌ك خۆیان بیر ده‌كه‌نه‌وه و نوسراوه گه‌لێكیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، چ مه‌ترسی گه‌لێك قبوڵی ده‌كه‌ن؟ له‌ئاوا گۆرهپانێكدا شكه‌ست ئیمكانی نییه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكیش له‌گۆرێ دا نییه. ئه‌گه‌ر نووسین بۆ مه‌حكوم كردنی ئه‌و به‌ربه‌ست و بهرتهسكیانه نه‌بێ كه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار له‌ده‌وروبه‌ری په‌یامی نارازییه‌كانی خۆی دا ده‌ینێته‌وه كه‌وایه ئیتر قازانجی نووسین چییه؟
كاریگه‌ری و نفوزی ئێمه په‌یوه‌ندی به لێهاتوویی، لێبراوی، خاڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و روون و ساده نووسین مانه‌وه هه‌یه. وه‌رن باهیوادار بین كه ده‌توانین زمانێك بخولقێنین توانایی و جوانییه‌كه‌ی زۆر زیاتر بێ له زمانێك كه نووسه‌ره سازشكارهكان به‌كاری دێنن، تا بژی بۆ به‌ره‌به‌یانی بنێرن!
(12)
به‌ڵام ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی زمان نه‌خراوه‌ته ڕوو. به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی راگهێنهرهكانیش لهگۆرێدایه. فه‌رهه‌نگی خۆراگری هه‌موو راگه‌ێنه‌ره‌كان ده‌خاته خزمه‌ت خۆیه‌وه. وه به‌هه‌ده‌ر چوونی هیچ ئامرازێك و ده‌رفه‌تێ بۆ وتن و ده‌ربرین به ڕه‌وا نازانێ. زه‌مان، كورته و خه‌بات لێبراو و ئه‌رك، زیاتر: بۆ نووسه‌ری ئه‌مریكا لاتین كه له‌بابه‌ت گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بهرهسهاڵهتی خۆی پابه‌نده، ئاماده‌كردن و به‌رهه‌م هێنانی كتێب به‌شێكه له‌خه‌بات له‌چه‌ند به‌ره‌دا. پیرۆزكردنی ئه‌ده‌بیات له‌چه‌شنی ناوه‌ندی وشكی كولتووری بۆرژوازی، جێگای سه‌رنجی ئێمه نییه. ئه‌و راپۆرت و بابه‌ته بهڵگهییانهی له ئاستێكی به‌ریندا بڵاو ده‌بنه‌وه، ناوه‌رۆكی چیرۆكیی بۆ سینه‌ما، رادیۆ، تهلهویزێۆن و ئاوازه خۆجێیه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی بروای هێندێك له سه‌رانی گوتاره تایبه‌ته ئه‌ده‌بیه‌كان كه به سووك لێان ده‌روانن، نمونه‌گه‌لێكی ئه‌ده‌بی (ناچیز) نین و له ئاستێكی خورارهوهتریشدا نین. ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه ژورنالیسمی شۆرش و ئاخێزی ئه‌مریكای لاتین به‌ئامانجی بێگانهكردنی راگهێنهرهگشتییهكان كردوویه‌ته‌وه، به‌رهه‌می هه‌وڵی داهێنه‌رانه و تێكه‌ڵ به لێبردوییهكه كه له‌جوانی ده‌ربرین، نفوز و كاریگه‌ری، به‌هیچ جۆرێك شتێكی له‌چاو باشترین به‌رهه‌مه‌كان كه‌م نه‌بووه.
(13)
من باوه‌ڕم به‌پیشه‌كه‌ی خۆم هه‌یه، باوه‌رم بهئامرازی كاری خۆم هه‌یه. هه‌رگیز نه‌متوانی له‌وه تێبگه‌م ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه به‌روویه‌كی ئاواڵه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن نووسه‌ری له‌جیهانێك دا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌برسانه ده‌مرن مانایه‌كی نییه، چۆن ده‌توانن ده‌ست بۆ نوسین به‌رن.
وه‌هه‌روه‌ها ناتوانم له‌كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وشه‌كان ده‌كه‌نه قهڵماسكی توره‌یی یا ئامرازی په‌رستنی بوتهكان سه‌ر ده‌ربێنم. وشه ئامرازێكه كه ده‌كرێ له‌بواری خراپ و باش دا به‌كاری بێنین. هیچ كات نوكی ڕم به‌رپرسی جینایه‌ته‌كه نییه.
من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م كه ئه‌ركی بنه‌مایی ئه‌ده‌بیاتی ئێستای ئه‌مریكای لاتین، رزگاركردنی وشه‌یه له‌په‌ستی وسووكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و گیرۆده‌یی كه پێش به په‌یوه‌ندی ده‌گرێ یا خه‌یانه‌تی پێ ده‌كات: به‌م شێوه‌یه، له‌وڵاتی من، ئازادی ناوی زیندانێكه كه زیندانیانی سیاسی تێدا به‌ند ده‌كه‌ن و دیموكراسی ناوی سیسته‌م گه‌لێكی جۆراوجۆری سامناكه.
ئه‌وین وشه‌یه‌كه كه قسه له‌په‌یوه‌ندی مرۆڤ و ئوتۆمبیل دهكاو شۆرش ناوێكه كه له‌سه‌ر مه‌وادی كاسه شۆرییان داناوه. شانازی هه‌ستێكه كه حه‌مام كردن به‌جۆرێك سابوونی تایبه‌تی جوانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ و به‌خته‌وه‌ری چێژێكی قووڵه كه به‌خواردنی سوسیس به‌رهه‌م دێ. وڵاتێكی هێمن، له‌زۆر شوێنی ئه‌مریكای لاتین بهگۆرستانێك ده‌ڵێن كه نه‌زم و ته‌رتیبێكی به‌رچاوی هه‌بێ و له‌هه‌ر جێیه‌كیش نوسیبێتیان مرۆڤی ساغ ده‌بێ به (مرۆڤی ناته‌وانی) بخوێنیه‌وه.
سه‌ره‌ڕای بوونی سانسۆر و زه‌جرو ئازار، له‌رێگای نوسینه‌وه ده‌كرێ شاهیدی زیندووی چۆنیه‌تی رۆژگاری ئێمه‌و خه‌ڵكه‌كه‌مان بۆ ئێستا‌و داهاتوو بین.
له‌وانه‌یه مرۆڤ به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی دابێته نووسین كه ویستبێتی بڵێ: (به‌م جۆره‌یه ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێمه‌ی لێین، به‌م جۆره‌یه ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌وێ بووین. ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یكه ئێمه هه‌ین، وه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یكه ئێمه بووین).
له‌ئه‌مریكای لاتین ورده ورده ئه‌ده‌بیاتێك شكڵ و هێز ده‌گرێ كه ئامانجه‌كه‌ی به‌خاك ئه‌سپاردنی مردووه‌كان نییه، به‌ڵكوو ده‌یهه‌وێ گیانیان وه‌به‌ر بێنێته‌وه. نایهه‌وێ خۆڵه‌مێشه‌كان لادا به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دا ئاگر ههڵاییسێنێ. ئه‌وه، ئه‌ده‌بیاتێكه درێژه‌ی ده‌بێ و فه‌رهه‌نگی خه‌بات پربارتر ده‌كا. ئه‌گه‌ر، هه‌روه‌ك منیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م، هیوا لهدڵتهنگییه خه‌یاڵاوییه‌كانی ناو ده‌روازه‌ی رابردووه باشتربێ، ره‌نگه ئه‌و ئه‌ده‌بیاته كۆرپه‌یه، شیاوی جوانیی هێزگه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ كه دره‌نگ یا زوو به‌هه‌ر نرخێك بێ ره‌وتی مێژووی ئێمه له‌بناغه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م ئاڵوگۆرو ره‌نگه – هه‌روه‌ك شاعیرێك ده‌ڵێ – (ناوی راسته‌قینه‌ی هه‌رشتێك) بۆ داهاتووان ده‌پارێزێ.
په‌راوێزه‌كان:
*Eduardo Galliano نووسه‌ری ناوداری ئورۆگوئهو به‌رێوه‌به‌ری گۆڤاری حه‌وتووانه‌ی (Marcho) (64-1961).
1-Monterideo پێته‌ختی ئورۆگوئه.
2-Buenos Aires پێته‌ختی ئارژه‌نتین.
3-مه‌به‌ست مانگی ئووتی ساڵی 1976. ئه‌م بابه‌ته هاوینی ساڵی 1977 نوسراوه.
4-Haroido Conti.
5-Miguel Angel Bustos.
6-Poco Urondo.
7-Mendoza شارێكه له‌رۆژئاوای ئارژانتین.
8-Paoletti
9-Di Benedetto
10-Luis Sobini
11-Carlos Villar Arauja
12-Ezeiza
13-Juan Gellman
14-Nirvana، حاڵه‌تێكی شادی ده‌روونییه كه به‌سه‌ركوت كردنی خواسته ده‌روونییه‌كان ده‌ست ده‌دا (له‌ئاینه‌كانی بودایی و هێندو).
سه‌رچاوه: ئه‌م بابه‌ته، له هاوینی 1977 دا له‌لایه‌ن ئێدواردۆ گالیانۆ نوسراوه و به‌زمانی فارسی له‌ژماره 11ی گۆڤاری (كتێبی هه‌ینی) دا له‌رێكه‌وتی 19ی ڕه‌زبه‌ری 1358 هه‌تاوی دا هاتووه.
*ئه‌م بابه‌ته له ژماره 11 ی گۆڤاری “پێشه‌نگ”دا بڵاو بووه‌ته‌وه.