Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌ركرده‌ی نوێبوونه‌وه‌دا ….محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*

Be First!
by July 23, 2009 گشتی

محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*

رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌موومان ده‌نگده‌ین، ده‌نگی من، بۆ لیستی كوردستانییه‌، بۆ نوێبوونه‌وه‌‌و زیاتر ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌مه‌، بۆ هاتنی سه‌ركرده‌ی نوێبوونه‌وه‌یه‌، ئه‌و سه‌ركرده‌ییه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی لیستی كوردستانی ده‌كات، سه‌رۆك حكومه‌تی داهاتووی كوردستان، به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌دا، كاروانی ئاوه‌دانی‌و نوێبوونه‌وه‌، بۆ ئاینده‌ی چوار ساڵی داهاتوو، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی پڕ به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت، له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی دكتۆر به‌رهه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاینده‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سكه‌ی خۆیی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیدا هه‌یه‌، له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ركرده‌كه‌دا، ئاوه‌دانی‌و نوێبوونه‌وه‌ ده‌بێت، له‌ زاخۆوه‌ بۆ پێنجوێن ده‌بێت، به‌رنامه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشكه‌ره‌، به‌تایبه‌تی چه‌مكی ئاینده‌‌و داهاتووی ئاینده‌ به‌شێكی زۆری به‌رنامه‌كه‌یان گرتووه‌، زۆر دڵخۆشمان ده‌كات كه‌ له‌ چوار ساڵی داهاتوو، كوردستانێكی پڕ له‌ ئاوه‌دانیمان بۆ دێته‌ كایه‌وه‌، گه‌لێك پرۆژه‌ی ستراتیژی‌و ئاوه‌دانی‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری‌و بیناكردنه‌وه‌ی هه‌ستی تاكی كورد‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیانی، گه‌شه‌دان به‌ خوێندنی باڵا‌و باشتركردنی سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌‌و چاكتركردنی سیسته‌می ته‌ندروستی، سه‌ر له‌نوێكردنه‌وه‌ی گشت دام‌وده‌زگاكان، له‌هه‌موویان گرنگتر دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی، دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ره‌دان به‌ ژێرخانی كشتوكاڵی‌و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی گرنگ ده‌گرێت له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌رنامه‌ گه‌لێكن به‌ سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ 25/7 هه‌ڵیده‌بژێرین، چۆن سه‌رۆكی لیستی كوردستانی به‌رنامه‌كه‌ی كردۆته‌ به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن، ئاواش ده‌توانێت له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو جێ‌به‌جێان بكات، زۆرێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌ له‌بارودۆخێكی ناسك‌و هه‌ستیار به‌ ده‌نگی میلله‌ت دێنه‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی كاتێك حكومڕانی ده‌كه‌وێته‌ بارودۆخی به‌ قه‌یراناویبوون له‌ بواره‌ جۆر به‌جۆره‌كاندا، یان كاتێك كێرڤی گله‌یی‌و ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ خاڵێك كه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌ی نوێ‌ بێته‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌، بۆ خوڵقاندنی سه‌رده‌مێكی نوێتر‌و به‌ به‌هاتر، كه‌ ئه‌بێت سه‌رده‌می نوێگه‌ری بۆ حكومڕانییه‌كه‌ی دروستبكات، كه‌ نموونه‌ی له‌و جۆره‌مان زۆره‌، وه‌ك: سه‌رده‌می حكومڕانی ره‌فیق حه‌ریری له‌ لوبنان، دوای كێشمه‌ كێشمی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی، به‌ سه‌ركردایه‌تێكی نوێ‌، حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی دروستكرد، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ته‌كه‌ زاده‌ی سازاندنی نیشتیمانی لایه‌نه‌ جیاوازكانبوو به‌ پێكهاته‌ی ئاینی‌و مه‌زهه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام وه‌ك سه‌ركرده‌ی نوێبوونه‌وه‌‌و جارێكی تر بیناكردنه‌وه‌ی لوبنان تا رۆژی تیرۆركردنی له‌ سه‌ر شانۆییه‌كه‌ هه‌میشه‌ ڕه‌مزی پێشكه‌وتنی وڵات بوو، سه‌عد حه‌ریری كوڕی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ دوای ئه‌و گێژاوه‌ی كه‌ كه‌وته‌ ناو لوبنان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له‌ یه‌كترنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان، سه‌ڕه‌رای ته‌مه‌نی بچووكی‌و تیرۆركردنی باوكه‌ رۆحی‌و ره‌مزییه‌كه‌ی لوبنان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تاران‌و دیمه‌شقس هێنا نه‌ك حزبوڵڵا ‌و ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی، ئێستا بۆته‌ سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ‌ له‌ مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا، رۆژانه‌ مێژوو ژیانه‌كه‌ی تۆمارده‌كات، هیوا‌و سه‌رده‌مێكی له‌ نوێگه‌ری بۆ رۆڵه‌كانی دروستكردووه‌، هیوایان ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ كه‌ به‌ بیروڕای زۆر جیاوازی تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگیان بۆ دا، ئایا له‌ پاش 25 ی ته‌مموز، سه‌ركرده‌ نوێیه‌كه‌ی ئێمه‌ش، دێته‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌، ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌رده‌مێكی نوێ‌ ‌و به‌سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ‌ به‌ڕێوه‌یه‌، به‌ڵێ‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری پێده‌خاته‌ سه‌ر شانۆی سیاسی‌و حكومڕانی وڵاته‌كه‌مان، هیوامان به‌ دكتۆرێكی حكومڕانی وه‌ك به‌رهه‌م ساڵحه‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كانمان كه‌متر بكاته‌وه‌، زیاتر ئاسووده‌مان بكاته‌وه‌، پێویستمان به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ‌ له‌ حكومڕانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی نوێ‌ له‌ ژیانی خۆماندا تۆمار بكه‌ین، پێویستمان زیاتر به‌ ئاوه‌دانی‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی تری نوێ‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌ربكه‌ون، پێویستمان به‌سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بمانخاته‌ ناو قۆناغێكیتری خه‌باتی دیبلۆماسی‌و كولتووری‌و شه‌فافیه‌تبوونی حكومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانی، سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌مان ده‌وێت كه‌ رۆژێكی بۆ ئێمه‌ بێت تاوه‌كو بۆ جارێكی تر نه‌گوترێت هه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا‌و ئیشیان به‌ ئێمه‌ نه‌ما، بۆیه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌داین، له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رده‌مێكی پڕ له‌ ده‌ستكه‌وت‌و زیاتر كردنی سه‌روه‌ریه‌كانداین، له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ دامه‌زراوه‌كردنی دام‌وده‌زگكانی حكومه‌تداین، له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رده‌مێكی زیاتر له‌ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تین، له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رده‌مێكی پڕ له‌ كه‌سانی ته‌كنۆكراتین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌مان‌و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان‌و گله‌ییه‌كان، له‌چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌مێكی پڕ له‌په‌یوه‌ندی ئاشتیداین له‌گه‌ڵا دراوسێكان‌و نه‌هێشتنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌ گیرۆده‌ی گرفته‌ گه‌وره‌كانی سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی نه‌بێته‌وه‌، چه‌نده‌ ناو ماڵمان ته‌با بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زیاتر سه‌ركرده‌ی نوێیبوونه‌وه‌ به‌رهه‌می زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ دكتۆر به‌رهه‌م رێچكه‌شكێن له‌ كاراكردنی پایه‌كانی حكومڕانی، فراوانتركردنی بواره‌كانی دیموكراسی، به‌ شه‌فافیه‌تكردنی دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت، كاراكته‌رێكی گرنگی دیبلۆماسی كوردی، دوای چه‌ند رۆژێكی تر سه‌رده‌می نوێبونه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ هاتنی سه‌ركرده‌ی نوێبونه‌وه‌، سه‌رۆكی لستی كوردستانی.
*سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌وانی گۆڤاری كوێستان.

Previous
Next

Leave a Reply