Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ليستى تاوانكارانى  ئه‌نفالی چوار….

ليستى تاوانكارانى ئه‌نفالی چوار….

Closed
by May 2, 2009 جینۆساید

له‌ یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی  كیمیابارانكردنی  گونده‌كانی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ر و  ئه‌نفالی چواردا   ليستى تاوانكارانى  ئه‌نفالی چوار بلآو ده كه ينه وه .

21  ساڵ  پێش ئێستا و  له‌ ڕۆژی  3-5-1988 فڕۆکه‌کانی‌ رژێمی به‌عس  به‌ گازی كیمیاوی گونده‌كانی  گۆپته‌په‌ وعه‌سكه‌ر و ده‌وروبه‌ریان  وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی  پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چوار بۆرومان کرد. له‌ ئاكامی كیمیابارانه‌كه‌دا  نزیكه‌ی  200  هاووڵاتی شه‌هید  و ژماره‌یه‌كی زیاتر بریندار بوون ، كه‌ ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنكران .
له‌ رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌كانی ڕژێم  به‌ پێشڕه‌وی جاشه‌کان له‌ 21  قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری  ناوچه‌كه‌یان  دا، له‌ ئه‌نجامدا  زیاتر له‌ 20000  هاووڵاتی ئه‌نفالكران. هه‌ر له‌ چوار چێوه‌ی  ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3  هاووڵاتی كورد  له‌ نزیك شاری كۆیه‌ و له ڕۆژی 13-5  له‌ قوڵایی  ئاسمانه‌وه‌ له‌ ڕێگای  فڕۆكه‌ی كۆپته‌ره‌وه‌  فڕیدرانه‌  خواره‌وه‌ .
مخابن  وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانكارانی ئه‌نفالكردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش  لێیان نه‌پرسرایه‌وه‌ و بڕیاره‌كانی  دادگایان  به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرا ، که‌چی ده‌ركه‌وت  یه‌كێك له‌ تاوانكارانی  بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ ناوی كه‌ریم سه‌بتی  له‌ لایه‌ن
 " ینك " ه‌وه‌  ئازاد  كراوه‌، كه‌  ده‌بوایه‌ له‌به‌رده‌م دادگای  ئه‌نفال دا  ئاماده‌ بوایه‌  .ئێمه‌  له‌ یادی  21 ساڵه‌ی تاوانی  كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په‌ و ئه‌نفالی  چواردا  داوای  لێكۆینه‌وه‌  له‌سه‌ر ئه‌و سكانداڵه‌ ‌  ده‌كه‌ین .
هاوكات  داواكارین لێكۆڵینه‌وه‌  له‌ هه‌موو  ئه‌وبه‌رپرسانه‌ بكرێت  كه‌ له‌ سه‌رو به‌ندی پروسه ى  ئه‌نفال كردنه كاندا  فه‌رمانی  به‌زۆر  مانه‌وه‌ی خه‌ڵكیان دا  و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له‌ بازنه‌ی  ئه‌نفالی چوار   خۆیان  ڕزگار بكه‌ن، كه‌ ده‌كرا  ئه‌زموون له‌ زیانه‌كانی  ئه‌نفالی 3  وه‌ربگيرابايه  و  قه‌باره‌ی  زیانه‌كان  كه‌متر بوایه‌ له‌وه‌ی  كه به و شيوه يه كه وته وه ‌ .
دیسانه‌وه‌  بۆ جارێكی دی  و وه‌كو ساڵانی  پێشتر , كۆمه‌ڵێك  داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌  ده‌خه‌ینه‌  به‌رده‌ست  ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی  :

• گرنگی  به‌ ژیانی  كه‌سوكاری  ئه‌نفالكراوانی  ده‌ڤه‌ره‌كه‌  بدرێت  ,  هه‌موو  ئیمتیازاتێكی شه‌هیدانه‌یان  بۆ  دابینبكرێت له  " خانوو, موچه , خويندن , …. "  .
• گونده‌كانی  ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌  و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینبكرێت  له‌ ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و ئاو كاره‌با……. هتد.
• مۆنمێنت  بۆ  ئه‌نفالكراوانی  ناوچه‌كه‌  دروستبكرێت .
• ڕوفاتی  قوربانییه‌كانیان بۆ بهێنرێته‌وه‌ .
• یاسای  بڕیاردراو  به‌سه‌ر تاوانكارانی ئه‌نفالدا جێبه‌جێبكرێت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی  سه‌رۆك  كۆماری  ئێراق  به‌  كۆمیته‌ی داكۆكی  له‌ قوربانیانی ئه‌نفالی دا سه‌باره‌ت  به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی  دادگای باڵای تاوانه‌كان   به‌ ته‌واوی جێبه‌جێیان  بكات .
• ئه‌و جاشانه‌ی كه به‌شداری  ئه‌نفالی چواریان  كرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه‌ و تاوانیان  ئه‌نجامدا, دادگایی بكرێن .

لێره‌دا  ناوی به‌شێك  له‌ و تاوانكاره كوردانه‌ بڵاو ده كه ينه وه كه به شدارى برؤسه ى   ئه‌نفالی  چوار يان كرد .
 هیوادارین  بۆ ته‌واوكردنی  لیسته‌كه‌  په‌یوه‌ندیمان  پێوه‌ بكه‌ن  :

1. قاسم ئاغای كۆیه‌ .
2. سعید محمود  باریكه‌ .
3. شێخ  مه‌جید شێخ بایز .
4. جیهان موسا .
5. تحسین  شاوه‌یس.
6. هادی شاوه‌یس .
7. شێخ حوسێن  شێخ  سه‌عید  .
8. حمید  سلێمان .
9. شێخ ڕوناك
10. بایز ئاوڕه‌حمان
11. عومه‌ره‌ بچكۆل .
12. حه‌مه‌ده‌مین  كه‌وا شۆڕ .
13. عومه‌ر ئیسلامی .
14. عه‌دنان عه‌بدوڵا .
15. مه‌لا عوزێر .
16. مه‌مه‌ند قه‌شقه‌ .
17. عه‌قید  حه‌مید .
18. بورهان شوانی .
19. مسته‌فا .
20. سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی .
21. ئه‌حمه‌د  ڕه‌جه‌ب .
22. شێخ جه‌لال ساڵه‌یی .
23. حاجی  عه‌لی نه‌بیاوه‌ .
24. عه‌به‌ كه‌ركووكی ( عبدالله‌ كاكه‌مین ) .
25. فه‌تاح كتكه‌یی .
26. كه‌ریم قایه‌باشی .
27. سه‌لاح  شینه‌ .
28. شێخ عاسی زێباری .
29. قادر قه‌ره‌وه‌یسی .
30. قاسم دڕه‌یی .
31. حه‌مه‌ی شێخ  عه‌بدوالكه‌ریم .
32. ره‌حمان كاوانی .
33. عه‌بدوالخالق  سه‌لیم .
34. فارس كه‌ریم .
35. قاسم ڕه‌شید .
36. مام ئه‌سوه‌د .
37. مشیر ئاغا .
38. حه‌مه‌  پۆخچی .

چاودێری  كوردۆساید-چاك
28-4-2009
 Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.