Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

لیستی دووەمی هاوپشتیوانی بۆ داكۆكی لەئازادیی بیروڕاو قەڵەمی بەبڕشتی مامۆستا (پشكۆ نەجمەدین)

Comments
by February 18, 2008 گشتی

 لیستی دووەم:…

 ئامادەو كۆكردنەوەی : ستیڤان شەمزینانی….


 سەرەڕای ئەوەی لەكوردستان بەشێوەیەكی بەردەوام بەشان وباڵی ئازادیی و دیموكراسیدا هەڵدەدرێت، كەچی بەپێچەوانەوە هەر رۆژە لەنزیكەوە لەگەڵ پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئازادیی رادەربڕین وپێشێلی پرانسیپەكانی دیموكراسی بەرەو روو دەبین،رۆژێك یاسایەكی توند و دیكتاتۆرانە بەسەر رۆژنامەنووساندا دەسەپێنرێت ، رۆژێكی تر رۆژنامەنووس لە كونجی زیندان توند دەكەن،رۆژێكی تریش رۆژنامەنووسان دەكەونە ژێر هەڕەشەو پێ لەقەی پیاوانی ئاسایش و حكومەت و ئازاری رۆحی و جەستەییان دەدرێت .ئەمڕۆش رێگە لەبڵاوبوونەوەی كتێب دەگرن،ئەوەتا لەو كوردستانەی زیاد لەهەر شتێك باسی ئازادیی رادەربڕینی تێدا دەكرێت، ژمارەی سپاردن نادرێت بەكتێبێكی مامۆستا و نووسەری ناسراو (پشكۆ نەجمەدین)لەژێر ناوی(ئەزموون ویاد) كە وەك نووسەر خۆی لەژمارە 157 رۆژنامەی(رۆژنامە)لەرۆژی 1222008 نووسیوویەتی:(گێڕانەوەی یادەوەرییەكانی رۆژانی سەختی شاخ،وێنەگرتنی ئازار و مەینەتییەكانی تاكی كورد)ە،پێنەدانی ژمارەی سپاردن لەكوردستان بەواتای رێگەپێنەدانی چاپكردنە چونكە هیچ چاپخانەیەك نییە كتێبێك بێ ژمارەی سپاردن چاپ بكات،خۆ ئەگەر كردیشی جگە لەوەی سەرپێچی لە(یاسا)كردووە،بێگومان ئۆفیسەكانی بڵاوكردنەوەو كتێبخانەكان ناتوانن بەكاری بڵاوكردنەوەی هەستن. ئەم رێگریكردنە لەكتێبی مامۆستا(پشكۆ نەجمەدین)زەنگێكی خەتەرناكەو دیسان پێشێلێكی تری راستەوخۆی ئازادیی رادەربڕین ولەكەداركردنی زیاتری ئەزموونی كوردستانە. ئێمە وەك نووسەران و رۆژنامەنووسانی ناوەوەی وڵات وێڕای ئەوەی بەرگرییەكی شێلگیر لە مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی مامۆستا پشكۆ دەكەین ،لەهەمان كاتدا داوا لەنووسەران و رووناكبیران و ئازادیخوازان دەكەین لەم هەڕەشەو پێشێلەی ئازادیی نووسین و بڵاوكردنەوە بێ دەنگ نەبن و بەهەر رێگەیەكی دیموكراسی و مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەتوانن ناڕەزایی دەرببڕن تا بەهەموو لایەك ئەم بڕیارە پووچەڵ بكەینەوە،ئێمە لێرەوە كەمپینێك رادەگەیەنین بۆ ئازادیی رادەربڕین و داوا دەكەین ئێوەش بەشداربن لەو كارەدا لەگەڵمان .
 بۆ پشتیوانیكردن لەئازادیی رادەربڕین و مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی
 (پشكۆ نەجمەدین)پەیوەندیی بكەن بەلێپرسراوی كەمپین: ستیڤان شەمزینانی
 
Shamzini79@hotmail.com
 ژ ناو  تێبینی
 1 خالید رەشید هونەرمەند 
 2 لەتیف فاتیح فەرەج  نووسەر و رۆژنامەنووس 
 3 كوردە محەمەد جاف نووسەر و رۆژنامەنووس 
 4 عامر سابیر 
\ 
 5 نەجمەدین شێخ بزێنی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 6 سامان سەردەم شاعیر و نووسەر  
 7 ئاسۆ گۆران رۆژنامەنووس و چالاكی مافی پەنابەران 
 8 رێبوار حەسەن نووسەر و رۆژنامەنووس 
 9 هێمن عوسمان بەرزنجی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 10 لانە كەمال بابان نووسەر و پارێزەر 
 11 شێرزاد عومەر فەرج ئەندازیار 
 12 بایز میراودەلی رۆژنامەنووس 
 13 ساقی بارزانی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 14 ئیدریس ئیبراهیم گەڵاڵی  
 15 د.هیوا ئەمین پزیشك 
 16 رێباز مەحمود شاعیر 
 17 نوری كەریم نووسەر و وەرگێڕ 
 
 18 سالار سەعید خوێندكاری سینەما 
 19 محەمەد بەرزنجی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 20 كاوە ئەمین نووسەر و رۆژنامەنووس 
 21 د.ئەحمەد میراودەلی نووسەر و رۆشنبیر 
 22 سایە عەلی حەیدەر رۆژنامەنووس – گۆڤاری نێوەند 
 23 كوردستان نەجمەدین رۆژنامەنووس – گۆڤاری نێوەند 
 24 شارا غەریب رۆژنامەنووس – گۆڤاری نێوەند 
 25 شاڵاو جەعفەر رۆژنامەنووس – رۆژنامەی بۆچوون 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply