Skip to Content

Thursday, October 22nd, 2020

لێم ببوره‌ … دلێر محه‌مه‌د

Be First!
by January 14, 2012 ئەدەب

 

من له‌سه‌ر باڵی کڕێوه‌یه‌کی شێت
عاشق بووم
ئه‌سته‌مه‌ ڕه‌نگی گوڵه‌کا‌ن بناسمه‌وه‌
ئه‌سته‌مه‌ بگه‌م به‌ گۆرانی کانی و ..
سڵاوی دار گوێزه‌کان
هه‌نووکه‌ من
له‌ سێبه‌ری سنه‌وبه‌ره‌کان یاخی بوومه‌
له‌ بالکۆنه‌ی ئێواره‌کان
وه‌کو جاران ، پێکی خه‌یاڵی زه‌رده‌په‌ڕ
مه‌ستم ناکا
لێم ببوره‌ باخه‌ کراس ئه‌ستێره‌که‌
لێم ببوره‌ ..
ئێستا که‌خۆتم بۆ ڕووت ده‌که‌یه‌وه‌
نابمه‌ تاڤگه‌ی ماچه‌کان و
نابمه‌ بارانی نیگا
لێم ببوره‌ من خۆم نیم
من هه‌ناسه‌یه‌کی تر که‌نارمه‌
شه‌قامێکی تر پیاسه‌ی ئازارمه‌
لێم ببوره‌ .. من ئێستا
جانتایه‌ك به‌ شانمه‌وه‌یه‌
پڕه‌ له‌ سه‌فه‌ری بێ مانایی و
کاڵه‌ له‌ ڕۆحی گۆرانی منداڵیم
لێم ببوره‌ ..
له‌ هه‌ر پێناسه‌یه‌ك که‌ عاتیفه‌م نادۆزمه‌وه‌
له‌هه‌ر ترپه‌یه‌کی وه‌نه‌وشه‌یی
که‌ سه‌مای دڵمی تیادا نیه‌
لێم ببوره‌ .. ئه‌وه‌ خۆم نیم
یه‌کێکی تره‌ منیش نایناسم
ڕۆحێکی تره‌ ..
کێشوه‌رێکی تره‌ ..
منیش تێی ناگه‌م .!
منیش پێی ناگه‌م ..!
لێم ببوره‌ گه‌ر نه‌مزانی ده‌ستت بگوشم
گه‌ر نه‌مزانی .. ببمه‌ شه‌وی چرپه‌کانت
گه‌ر نه‌بووم به‌ ئاگری باوه‌ش ..
لێم ببوره‌ ..
ئه‌وه‌ من نیم .. ئه‌وه‌ من نیم
دڵنیابه‌ یه‌کێکی تره‌ ..
منیش وه‌ك تۆ ، چۆن به‌دوای منا ده‌گه‌ڕێی ی
تا ئێستاکه‌ …
منیش خۆم نادۆزمه‌وه‌ ..!!
منیش خۆم نادۆزمه‌وه‌ ..!!

Previous
Next

Leave a Reply