Skip to Content

Friday, May 7th, 2021

لێم گەڕێن بابەئازادی بدوێم ….هەنگاو مامەـ لەندەن

Be First!
by November 8, 2009 گشتی

(hangaumama@yahoo.co.uk )

نازانم لەکوێ وە دەست بەئازارەکانی ئازادی بکەم و چۆن بتوانم هەق بدەم بەئازادی ڕادەربڕینی تاکەکانی کۆمەڵ و گەلەستەم دیدەکەم تاوەکو ببێ بەکۆمەڵگایەکی ئازادو سەربەخۆ ، هیچ کام لەئێمە ناتونین پێناسەی وشەی ئازادی بکەین و هەقی خۆی پێ بدەین چونکە نازانین مانای ئازادی چی یە؟
ئەوکاتانەی کەخوێندکاری سەرەتایی بووم، هەستم بەوە دەکردکە ژێردەستەیی چەندە ئازاری میللەتەکەم دەدات، هەمان ئازار منیش لێی بێبه‌ش نەبووم چونکە لەناو خانەوادەیەکی شۆرشگێرو پێشمەرگەدا پەروەردەبوم هەمیشە بەهەڵسوکەوتیانەوە دیاربوو هەمان کاریان بەرامبەر من و ئەندامانی تر دەکرد، لەبەر ئەوەی خۆیان تینووی ئازادی بوون، وه چەند جار گوێبیستی وشەی خەبات ، فیداکاری سەربەخۆی، ئاشبەتاڵ، شۆرشی نوێ جاش وپێشمەرگە و سەربازوسه‌ربازی ڕاکردوو دەبوم کە لەناوکۆڕی شەوانی بنەماڵەم دا باس دەکرا،هیچ تێ نەدەگەیشتم تەنها پرسیارم دەکرد ئەوە مانای چی؟ ئەوەیان مانای چی؟ وەڵامیان تەنها بەوشەی بڤەیە وسبە بوو،نەشم دەتوانی سوروبونی خۆم پێشان بدەم ئەوەبو بێ دەنگیم هەڵدەبژارد.
لەکۆتایی ساڵی هەشتاکاندابوو لەپڕگوێ بیستی هاوارو تەقەی تفەنگ ودروشمی خۆپیشاندەرانی شار بوم، بەدەنگی بەرز بژی بۆ ئازادیان دەوتەوەو منێکی ئەو سەردەمەش لەناخەوە حەزم دەکرد بەشدار و بونیەتی خۆم هەبێ بەڵام هەوڵەکان سەری نەگرت و سودی نەبو دەرگایان لەسەر داخستم گوتیان ئەوەیە ئازادی بۆتۆ مێرمنداڵ. لەم هات و هاوارەدابوین لەپڕ یەکێ ڕاپەری گوتی دەڕۆم بۆ ئازادی، لەوەڵامدا یەکێ لە ماڵەوەمان بەدەنگی بەرز وتی ئازاد لە ماڵەوە ،نەم دەزانی بۆ کام ئازادی یەم  هەوڵ بدەم لەوکاتەوەبیرمکردەوە کەئەگەر کەسەکان نەتوانن لەماڵەکانی خۆیان ئازادی وەربگرن چۆن دەتوانن بۆ میللەتێ ئازادی فەراهەم بکەن.
ئەوسەردەمە تەنها وشەی پارتیزان و پێسمەرگەت دەبیست و زۆرجاران هەواڵی لەسێدارەدان و زیندانیەسیاسی یەکانت بەرگوێ دەکەوت، ئەوەبو زۆری نەبرد ڕاپەڕین دروست بو کۆڕەومان بینی وئازادی زیندانییەسیاسی یەکان و تائەوکاتەش هەڵبژاردنی پەرلەمان  ڕۆڵی خۆم بینی ئازادانە کارم بۆی کرد و هەوڵم بۆی دا، زۆرئازادانە تواناو وجێ پەنجەی خۆم دیاربوو لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەوکات دەم زانی چەندە ئازادم،هەرچەند ئەوکات سەردەمی بەرەی کوردستانی بو جگە لەترس و دڵەراوکێ تاکەکان زیاتر لەئێستادا هەستیان بەئازادی دەکرد.
ئەوەبو لەپەنای وشەی دیموکراسی حزبەزلهێزەکان کاریان بۆ خنکانی ئازادی دەکردو تاتوانیان کاریان بۆکرد، باسی شەڕی ناخۆ ناکەم ئەوە شەڕی کۆن بو بەجیلی ئیمڕۆیان تاقی کردەوە ،برا لەگەڵ خوشکی قسەی نەدەکرد لەبەر ئەوەی بۆچونەکان جیاوازن و مرۆڤەکان ئازادن چۆن بیردەکەنەوە بەڵام دەبێ وەکو ئەوان بیربکەیتەوە ،ئەگەر هەمومان وەک یەک بیربکەینەوە کەواتە بیرناکەینەوە،بۆیە ئازادی لایی حزبە دەسەڵاتدارەکان سنوردارە بەراستی مەهزەلەیە شازی ئازادی!
هەمومان دەزانین تاوەکو تاکەکان  خۆیان ڕۆشنبیرنەکەن ناتوانیت کۆمەڵگایەکی ئازادو ڕۆشنبیرو هۆشیار دروست بکەیت، ئەوەبو چەندین ڕۆژنامەنوسی بوێرو بەجەرگ توانیان بەقوربانی دان و شەهیدی قەڵەمەکان بەمانی وشە ئازادی فێری دەوروبەر بکەن و هەموو دەنگەنارەزاکان لەناو بەرەی ئۆپۆزسیۆندا یەک بگرن و بەدەسەڵات بڵین ناکرێ نابێ زەلیل و زلەخۆری ئەوزللانە بین کەزل لەچاوی ئێمەو گاسن لەچاوی خۆتاندا نابینن.

Previous
Next

Leave a Reply