لێگه‌ڕێن با په‌رواز ئازادانه بفڕێ
هونه‌ره‌كان برای یه‌كترن هه‌ریه‌كه‌یان ڕوناكی به‌خشه بۆ ئه‌وانی تر(ڤۆڵتیر)
له‌م بابه‌ته‌م دا ده‌مه‌وێت جیاواز له‌وهه‌موو نوسین و بابه‌ت و كۆمێنتانه‌ی له باره هونه‌رمه‌ند په‌روازه‌وه گوتراوه ونوسراوه سه‌رنج و تێبینی و بیروڕاكانی خۆم بخه‌مه‌ڕووله گۆشه‌ی جیاوازه‌وه
سه‌باره‌ت به‌م خانمه زۆرشت وتراوه و نوسراوه كه ده‌توانم بیانكه‌م به چوار به‌شه‌وه به‌شی یه‌كه‌میان ستایش و پیاهه‌ڵدان و سۆز‌و عاتیفه ده‌ربڕینه وبه‌شی دووه‌میان ڕه‌خنه‌و سه‌رنجی نازانستی و ڕووخێنه‌ره وه‌به‌شی سێیه‌م ئێره‌یی بردنه و به‌شی چواره‌م خوێندنه‌وه‌ی سیاسیانه و ئایدۆلۆژیانه‌یه‌وده‌مارگیریانه‌وكۆنه‌په‌رستانه‌وناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی یه من له گه‌ڵ ئه‌م چوار ڕایه‌دانیم و جیاواز له م ڕایانه خوێندنه‌وه‌م هه یه وهه‌رچیش ده‌ڵێم له‌م بابه‌ته‌داخستنه ڕووی ڕاستیه‌كانه و نامه‌وێت به‌هیچ جۆرێ ستایشی په‌رواز بكه‌م و به‌سه‌ریدا هه‌ڵیه‌م ته‌نیا بیروڕای خۆم ئازادانه به‌یان ده‌كه‌م
سه‌ره‌تا له وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كه به‌شداری ئه‌م خانمه له به‌رنامه‌ی (ئه‌ره‌ب ئایدل )به كارێكی باشی ده‌زانم و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رواز به‌كارێكی بوێرانه‌و ژیرانه‌ی ده‌زانم وهه‌روه‌ها به ته‌حه‌دیه‌كی گه‌وره‌شی ده‌زانم كه ئه‌م خانمه پێ ی هه‌ستاوه له نێوه‌ندی هونه‌ری كوردی و هونه‌ری عه‌ره‌بی دا‌و وێرای هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كان توانی له و دوونێوه‌نده‌دا به‌خێرایی و به ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كه‌م ناو ناوبانگ ده‌ركات و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت وبێته ناو وده‌نگ هه‌روه‌ها سیمایه‌كی گه‌ش وكراوه‌ی شارستانیانه ومه‌ده‌نیانه‌یكۆمه‌ڵگای كوردینیشان بدات وئیراده توانایی ئازادانه‌ی ژنی كورد نیشان بدات
توانی سنوره‌كانی جوگرفیا وزما ن و ڕه‌نگ ونه‌ته‌وه و ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت تێكبشكێنێت و ببه‌زێنێت وله ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنورانه‌دا ئازادانه بفڕێ و گۆرانی بچڕێ من پێم وایه‌هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكا ئه‌و سنورانه ناناسێ وزمانی ئه‌م هونه‌ره زمانێكی جیهانیه وهه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دونیا له وزمانه ده‌گه‌ن وبه‌شدارن له‌مێژووی گه‌شه‌كردن و داهێنانی مۆزیكاو گۆرانیدا وئه‌م هونه‌ره هیچ سنورێكی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی نیه‌به‌تایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه كراوه‌و پڕ ته‌كنه‌لۆژیا یه و لێك نزیكبوونه‌وه و پێداكێشانه‌ی شارستانیه‌كان دا په‌روازخۆی پێ بزانێت یا نه‌زانێت توانی بینه‌رو گوێگر‌و هه‌وادارێكی زۆر له‌كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا دروست بكات بۆ گۆرانی كوردی‌و زمانی كوردی وهه‌روه‌هاگۆرانی و زمانی كوردی خۆشه‌ویست بكات له لایان من پێم وایه ئه‌مه كارێكی گه‌وره‌یه .یه كێك له گرفته گه‌وره‌كانی گۆرانی ومۆزیكای كوردی ئه‌وه‌یه كه له سنوری چوار پارچه‌ی كوردستان قه‌تیس ماوه و له ده‌ره‌وی كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌یتوانیوه خۆی به نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ و جیهان بناسێنێت واته نه‌یتوانیوه هونه‌رێكی ناوچه‌یی و جیهانی بێت واته هونه‌رێكی لۆكاڵ بوه نه‌ك گلۆباڵ ده‌بێت ئیتر كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه هونه‌ری كوردی به‌جیهانی و ناوچه‌یی بكرێت له وبواره‌دا من پێم وایه په‌رواز هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یی ناوه ده‌بێت هه موان پشتگیری بكه‌ین و ده‌نگی پێبده‌ین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه سه‌ركه‌وتنی هه‌موو خانمێكی ئازادوبه‌ئیراده‌ی كورده سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ركه وتنی هه مووهونه‌رمه‌دێكی كورده به ژن و پیاوه وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناساندنی گۆرانی مۆزیكای كوردی به دونیا‌و كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی دیاره پێش ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر هه‌وڵیاندا كه گۆرانی مۆزیكای كوردی به جیهانی عه‌ره‌بی بناسێنن له و ڕوه‌وه پاره یه‌كی بێشومار‌و خه یاڵیان بۆ سه‌رفكرا به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان به‌نمایش كردنی جه‌سته‌وه وبه ووروژاندنی سكسیه‌وه ویستیان ئه‌و كاره بكه‌ن كه سه‌ره‌نجام هه وڵه‌كه‌یان به بنبه‌ست گه یشت به‌ڵام په‌رواز توانی سه‌ركه وتوانه ئه و كاره بكات له ماوه یه‌كی زه مه‌نی زۆر كورتدا په رواز ئه و ڕاستیه‌ی بۆ سه‌لماندینه‌وه كه زمان ئامرازێكه بۆ لێك گه‌یشتنی ئینسانه كان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌سته‌كانی ئینسان و دیسان ئه و ڕاستیه‌ی سه‌لمانده‌وه كه‌نه به‌رگ نه ڕه‌نگ نه نه‌ته‌وه ناتوانن ڕَێگر بن له به‌رده‌م هه‌ست و ده‌ربڕینه‌كانی ئینسان به تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاری جیهانگیری و شۆڕشی په‌یوه‌ندیه‌كاندا و لێك نزیك بونه‌وه‌ی شارستانیه‌كاندا كه وه‌خته هه‌موو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بێته یه‌ك كۆمه‌ڵگای گشتگیری و وه‌خته یه‌ك فه‌رهه‌نگ و كلوتوری پێشكه وتوخوازانه‌ی ئینسانی دروست بێت كه وه‌ك ئینسان بڕوانێته ئینسان و به به‌ها ئینسانیه‌كان ئینسان پێوه‌ر بكات نه‌ك به نه‌ته‌وه و ئایدۆلۆژیا‌و زمان و ڕه‌نگ وڕه‌گه‌ز وهتد. دیاره هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكا هونه‌رێكه زیاتر په‌یوه سته به هه‌ستی ئینسانه‌كانه‌وه وته‌ماسی له گه‌ڵ هه‌ستی ئینساندا هه یه وهه‌ستی ئینسانه‌كانیش غه‌ریزه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو ئینسانه‌كانه ئه‌م غه‌ریزه غه‌ریزه‌یه‌كی ئینسانیه نه‌ك غه‌ریزه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی وئایدۆلۆژی و مه‌زهه‌بی وهتدوئه‌م غه‌ریزه یه‌په‌یوه‌ندی نه به‌زمانه‌وه هه‌یه نه به‌ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زه‌وه ونه‌به به‌به‌رگ و جوگرافیاوه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌خودی ئینسانه‌وه هه‌یه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر كاتی من وه‌ك كوردێك برسیم ده‌بێ خۆ به‌كوردی برسیم نابێ به‌ڵكو وه‌ك ئینسانێك برسیم ده‌بێ وكاتێ ئه‌وی عه‌ره‌ب تینوی ده‌بێ خۆبه عه‌ره‌بی تینوی نابێت به‌ڵكو وه‌ك ئینسانێك تینوی ده‌بێت وكاتێ ئه‌وی تورك یان فارس ده‌بینێت خۆ به عه‌ره‌بی یان به توركی نابینێت به‌ڵكو وه‌ك ئینسانێك ده بینێت وكاتێ ئه‌وی فه‌ره‌نسی یان ئه‌ڵمانی گوێ ده‌گرێ خۆبه فه‌ره‌نسی یان ئه‌ڵمانی گوێ ناگرێ به‌ڵكو وه‌ك ئینسانێ گوێ ده‌گرێ‌ویان كاتێ ئه‌وی ئینگلیز چێژ وه‌رده‌گرێ خۆ به ئینگلیزی چێژ وه‌رناگرێ به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێك چێژوه‌رده‌گرێ‌و یاكاتێ ئه‌وی روسی دڵی لێده‌دا بۆ خۆشه ویستی ئێ خۆ به‌ڕوسی دڵی لێنادات به ڵكو وه‌ك مرۆڤێك دڵی لێده‌دات له‌و جان جاك رۆسۆ گوته‌نی (دڵ هه‌مان ئه‌ودڵه‌یه كه له‌سینه‌ی هه‌موومرۆڤه‌كاندا لێده‌دات) كه‌واته غه‌ریزه‌وهه‌سته‌كانی ئینسان شتێكی هاوبه‌شن له نێوان سه‌رجه‌م ئینسانه‌كاندا هه ربۆیه من پێم وایه گوێگرتن و چێژوه‌رگرتن له گۆرانی ومۆزیكاش هه‌ست و غه‌ریزه‌یه‌كی ئینسانبیه پێش هه مووشتێك به داخه‌وه ئێمه هه‌موو شته‌كان به پێودانگی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژی وكلوتوری وسیاسیه‌وه وهتد هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و پێوه‌ری ده‌كه‌ین وپێوه‌ی ده‌به‌ستینه‌وه ناتوانین و نامانه‌وێ‌و به‌تابۆو قه‌ده‌غه‌ی ده‌زانین كه‌له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا خوێندنه‌وه‌ولێكدانه‌وه‌مان بۆشته‌كان هه‌بێ و بڕوانینه شته‌كان وه‌ك خۆیان به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌روفه‌رهه‌نگ دا من پێم وایه ئه‌م جۆره كلوتوره له بیركردنه‌وه وه‌های له ئێمه كردوه كه جۆرێك له ده‌مارگیری كوێرانه له‌لامان به‌رده‌وام ئاماده‌گی هه‌بێت وه‌ك بینیمان له به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدل دا كاتێ خانمه هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی ئه‌حلام له به‌رابه‌ر په‌روازدا دانی به‌كوردستاندا نه نا ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌حلام هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌له‌لای ئێمه یه‌كسه‌ر هه‌ستی ده‌مارگیری كوێرانه‌یی نه ته‌وه‌یمان وسڕینه‌وه‌و سوكایه‌تی كردن به‌به‌رابه‌رمان گڕی گرت و كڵپه‌ی سه‌ند دیاره من نه له گه‌ڵ قسه‌كه‌ی ئه‌حلامدا بووم ونه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته ده‌مارگیریه كوێره نه‌ته‌وه‌ییه‌شدام ومن دژی هه‌موو سته‌مێكم كه به‌رامبه‌ر به‌ئینسان ده‌كرێت به‌سته‌می نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ومن به‌رگری له ئه‌حلام ناكه‌م ..ئه‌حلامیش وه‌ك عه‌ره‌بێك به‌هه‌مان كلوتوری ئێمه په‌روه‌رده بوه ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌سته ده‌مارگیریه‌كه‌ی ئاماده‌گی هه‌یه زۆرن وه‌ك ئه‌حلام بیرده‌كه‌نه‌وه له نێو عه‌ره‌بدا له نێو كورددا له نێو توركدا له نێو فارس‌دا له نێو زۆرێك له نه ته‌وه‌كانی تری دونیادا له ئه‌ڵمانیادا ڕاسیزمه نوێیه‌كان خراپتر له هه‌مووان بیرده‌كه‌نه‌وه وڕه‌فتار ده‌كه‌ن به داخه‌وه ئێمه‌ش وه‌خته ببینه ڕاسیزم له به‌رابه‌ر میلله‌تانی تردا من پێم وایه ئه‌وه نه‌خه‌تای ئێمه یه و نه خه‌تای ئه‌حلامه كه‌وه‌ها بیرده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه خه‌تای ئه و كلوتوره‌نائینسانی و ناته‌ندروسته‌یه كه ئه‌حلام و ئه‌حلامه‌كانی تری به درێژایی مێژوو وه‌ها گۆش كردوه‌وه‌ها فێركردوه و وه‌ها بارهێناوه تا ئێستا ئێمه له سه‌دام و سه‌رانی به‌عسی ڕوخاوه وه ده‌ڕوانینه هه‌موو عه‌ره‌بێكی دونیا وله سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆروسته‌مكاری میلله‌تانی تره‌وه ده ڕوانینه میلله‌تانی تری دراوسێ و دونیا وه ئێمه وه‌ك یه‌ك ده‌ڕوانینه قوربانی و جه‌لادویه‌كسانیان ده‌كه‌ین به یه‌ك كه ئه مه‌ش كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه من پێم وانیه هه‌موو عه‌ره‌بی دونیا سه‌دام و سه‌رانی به‌عسی ڕوخاوبن له عێراق و له ده وڵه‌ته‌كانی تری عه‌ره‌بیدا به ملوێنه‌ها ئینسانی شه‌ریف و ئازادی خواز و هاوسۆز هه بوون له گه ڵ ئێمه دا ڕوناكبیرێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی عێراقی وه‌ك (هادی علوی) دوای بیستنی هه واڵی كاره ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه ڵوێیستێكی ئینسانی گه وره‌ی نواند و ڕای گه یاند و گوتی خۆم به شه‌رمه زار ده‌زانم كه هه‌ڵگری هه‌مان زمان و ڕه‌گه‌زوناسنامه‌م كه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی خولقاندوه بۆ ئه‌و مه به‌سته ئیسقات جنسیه‌ی كرد وحاشای له ناسنامه‌ی خۆی كرد به‌ڵام له‌لای ئێمه‌ی كورد كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه مسته‌شارو جاشه كان سووره‌ی به‌رله‌شكری به‌عس بوون نه مان بینی و نه‌مان بیست تاكه ڕوناكبیرێكی كوردهه‌ڵوه‌ێستێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی هادی عه له‌وی هه‌بێت و خۆی به‌شه‌رمه‌زار بزانێت واز له ناسنامه‌ی خۆی بێنێت سه باره‌ت به‌و سووره‌ی به‌ر له‌شكریه‌ی ئه و هه‌مووه جاشه كورده وئه‌و هه‌مووتاوانه‌ی كه ئه‌نجامیان دا.نه‌ك له نێو عه‌ره‌بدا به ڵكو له نێو فارس و تورك و میلله‌تانی تریشدا به‌ملوێنه‌ها ئینسانی ئازادی خواز و شه‌ریف هه‌یه‌ئیتر به‌سه وه‌ك سوهراب گوته‌نی كاتی ئه‌وه هاتوه ئیترچاومان بشۆین و به جۆرێكی تر بڕوانینه دونیا و شته‌كان به ڵێ ئه وهه‌رایه‌ی كه له قسه‌كانی ئه‌حلامه‌وه‌كه‌وته‌وه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه لێره‌و له‌وێ له‌زۆرێك له سایت و پێگه‌ئه‌لكترۆنیه‌كان و فه‌یسبووك و هتد چه‌ندین قسه‌ی ناشیرین وسوكایه‌تی ده‌رهه‌ق به ئه‌حلام و به عه‌ره‌ب بكرێت وكارگه‌یشته ئه‌وه‌ی كه جه‌نگێكی ڕاگه‌یاندنی كوردی دژبه عه‌ره‌ب ڕووی دا و وزۆرێك له‌وانه داوایان له په‌رواز كرد كه به‌رنامه كه جێ بهێڵێت وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی وزۆرێَكی تر گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه كه ئیتر به‌شداری په‌روازو سه‌ركه وتنی په‌رواز له و به‌رنامه‌دا شانازی نیه بۆكوردوزۆر قسه‌ی تری له م بابه‌ته كه هاڵاوی ده‌مارگیری كوێرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یان لێهه‌ڵده‌سا كران وزۆرێكیش مزایه‌ده‌ی ده‌كرد به بابه‌ته‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بوو جێگه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوێسته كردنه له سه‌ری مل نه‌دانی په‌روازبوو ونه‌چوونه ژێر باری ئه‌و قسانه‌وه بو و جێ نه هیڵانی به‌رنامه‌كه‌ومانه‌وه و به‌رده‌وامی په‌روازبوو له به‌رنامه‌كه‌دا ویاخیبونێكی جوان و تابۆ شكاندن و ڕاو لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی په‌رواز بوو
كه من پێم وایه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی جوان وئینسانیانه‌و ته‌ندروست و لۆژیكی و ژیرانه‌ی په‌روازبوو وتوانی به‌سووربوون و به‌رده‌وامی له به‌رنامه‌كه‌دا كاریگه‌ری له سه‌ر بیڕوڕای ئه‌حلام دابنێت بۆیه من لێره دا ده‌ڵێم په‌رواز جوان ده‌فڕێت لێگه ڕێن با ئازادانه بفڕێت وهاوكاری بن ڕوێنوێنیكه‌ری بن من نازانم بۆ ڕاغب عه‌لامه‌یه‌كی عه‌ره‌ب یه‌كه‌م هانده‌ری په‌روازه كه به‌كوردی گۆرانی بڵێت وهه‌رئه‌ویش بوو له سه‌ره تای به‌رنامه‌كه‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كرد كه به‌كوردی گۆرانی بڵێت ئه‌ی بۆ باسێكی ئه‌م هه‌ڵوێسته ئینسانیه‌ی ڕاغبمان نه‌كرد ئه‌م هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌ش یه‌كێكه له و مه‌لاین عه‌ره‌به شه‌ریف و ئازادیخواز‌و هاوسۆزه‌ی كه باسمكرد كه هیچ ده‌مارگیریه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نیه ته‌نانه‌ت خۆی فێری چه‌ند ووشه‌یه‌كی كوردیش كردوقسه‌شی پێكرد هه‌روه‌ها نانسیش داوای له په‌رواز كرد كه فێری گۆرانی كوردی بكات وئه‌ویش به‌كوردی چه‌ند قسه‌یه‌كی كردوچه‌ندین جار به په‌رواز ده‌ڵێت تۆ خۆشی و شادی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ی بۆ باسی ئه م هه‌ڵوێسته ئینسانی ودوور له ده‌مارگیریه ناكه‌ن یان ته‌نانه‌ت ئه‌حلامیش چه‌ندین جار دووباره‌ی كردۆته‌وه به په‌رواز ده‌ڵێت كه پێویسته ئیحساست بخوێنرێت له قوتابخانه‌كاندائێوه ده‌زانن په‌رواز زۆرێك له ده‌نگده‌رانی عه‌ره‌بن وزۆرێك له عه‌ره‌به‌كان له ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ له فه‌یسبووكدا به په‌رواز ده‌ڵێن به‌هۆی تۆوه ئێمه حه‌زده‌كه‌ین خۆمان فێری زمانی كوردی بكه‌ین وحه‌زمان له گۆرانی كوردی كردوه ئه‌ی بۆ باسی ئه‌مانه ناكه‌ن من ده‌ڵێم ده‌نگی ئه‌و عه‌ره بانه نه‌بێت په‌رواز نه‌یده‌توانی ئه‌و قۆناغانه به‌سه‌ركه وتویی ببرَێت من پێم وایه په‌رواز یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه بێت یان نه‌بێت ئه‌و سه‌ركه وتووه و ڕۆڵی خۆی بینیوه ومن ئه‌و ڕۆڵه‌ی په‌روازم له یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه پێ سه‌ركه وتووتره ..ڕاغب ده ڵێت ئێمه دوور بووبن له نه‌خشه‌ی هونه‌ری كوردیه‌وه وپه‌رواز توانی پێكه وه گرێدانێك بكات له نێوان هونه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی دا‌و دڵه‌كان له یه‌ك نزیك بكاته‌وه به خۆشه‌ویستی و گۆرانی به‌ڕاستی راغب زۆر ڕاست ده‌كات وزۆرجوان و ئینسانیانه بۆی چوه به‌داخه‌وه‌ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت شه‌ڕی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی به په‌رواز بكه‌ین وپه‌رواز بۆشه‌ڕی ده‌مارگیری نه‌چۆته ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه وهیچ دوژمن و دیكتاتۆرێكی دژبه كورد له وبه‌رنامه یه‌دا نیه‌وخۆش به‌ختانه‌په‌رواز كه‌سێكی ده‌مارگیر نیه تكایه لێیگه ڕین باوه‌ك ئینسانێك هونه‌ربكات و مامه‌ڵه‌بكات بیربكاته‌وه و خه‌ون ببینێت و خه‌ونه‌كانی مه‌كوژن وئێمه به‌ڕێزگرتن له‌هونه‌رو زمانی میلله‌تانی تر پێشده‌كه‌وین و براوه‌ین و سه‌ركه‌وتوین نه‌ك به سوكایه‌تی و بێڕێزی ودژایه‌تی و ده‌مارگیریی هونه‌رو زمانی میلله‌تانی ترتكایه هونه‌رو ئه‌ده‌ب مه به‌ستنه‌وه‌ب ده‌مارگیریه‌وه ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هیچ میلله‌تێكی دونیا دژی ئه‌ده‌ب و هونه‌رو زمانی هیچ میلله‌تێكی تری دونیا نه‌بوه و نه یسڕیوه‌ته‌وه و دوژمنایه‌تی نه‌كردوه به‌ڵكو كاریگه‌ری وسوودیان به یه‌ك گه یاندوه (ڕه‌سوڵ هه مزه‌تنوف )له كتێبی (داغستانی مندا) ڕوداوێكی ڕاسته قینه ده گێڕێته‌وه ده‌ڵێت :-ئه‌و كاته‌ی داغستان له جه‌نگدابوو كۆمه‌ڵێ چه‌كداری شۆڕشگێڕ له نێو باخێكداله‌نزیك كانیاوێكه‌وه بۆسه بۆ سوپای دوژمن داده‌نێن كۆمه‌ڵێ سه‌ربازی دوژمن بۆ پشوودان دێنه سه‌ر ئه‌و كانیاوه و دوای ئاوخواردنه‌وه و ده‌ست و ده‌م وچاو شتن چه‌ك و شته‌كان له خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و پشوو ده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به گۆرانی گوتن دیاره زمانی ئه‌وسه‌ربازانه جیاواز تره له زمانی شۆَڕشگێڕه‌كان له وكاته‌داسه‌رۆكی چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كان به یه‌كێك له چه‌كداره شۆرششگێڕه‌كان كه‌له‌زمانی سه‌ربازه‌كان ده‌گات و زمانی ئه‌وان ده‌زانێت ده‌ڵێت :-ئه‌وانه چی ده‌ڵێن له گۆرانیه‌كانیاندا چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كه ده‌ڵێت :-گه وره‌م یه‌كێكیان گۆرانی به‌سه‌ر ده‌زگیرانه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت یه‌كێكی تریان گۆرانی به‌سه‌ر شاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت ویه‌كێَكی تریان گۆرانی به‌سه‌ردایكیدا ده‌ڵێت له‌م كاته‌دا یه‌كێكی تر له چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كان ده‌ڵێت :-هاگه‌وره‌م چی ده‌ڵێیت ته‌قه‌یان لێبكه‌ین و بیانكوژین سه‌رۆكه كه‌یان وه‌ڵام ده‌داته‌وه :-نه‌خێر مه‌یان كوژن و ته قه‌یان لێ مه‌كه‌ن وازیان لێبێنن باگۆرانی به‌سه‌ر هاوسه‌رو دایك و شاره‌كه‌یاندا بڵێن ئه‌وانه دوژمنی ئێمه نین له كۆتایدا ڕه‌سوڵ هه‌مزه‌توف ده‌ڵێت :-ئابه‌م جۆره گۆرانی توانی ته قه له تفه‌نگه كانه‌وه بگێڕێته‌وه و تفه‌نگه كان بێده‌نگ بكات به‌ڕاستی وایه گۆرانی و مۆزیكای هیچ میلله‌ت و زمانیكی تروهونه‌رمه‌ندانی هیچ زمان و میلله‌تێكی تر ته‌قه‌یان له ئێمه نه‌كردوه براو كه‌س و كاری ئێمه یان نه‌كوشتوه وله‌سێداره نه‌داوه ونه‌ئێمه‌یان كیمیاباران كردوه‌ونه‌ئێمه‌یان ئه‌نفال كردوه ئه‌وان له خۆشه‌ویستی و سۆز‌و ئاشتی و عاتیفه‌و هه‌ستی ئینسانیانه زیاتر شتێكی تریان به ئێمه نه به‌خشیوه ئیتر نازانم بۆچی دوژمنایه‌تی كوێرانه‌ی هونه‌رمه‌ند وهونه‌ری میلله‌تانی تربكه‌ین .
به‌سیه ئیتر گۆرانی مۆزیكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر باڵدارو ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵیش داناوه ئه‌وانیشی جوڵاندوه كه هه‌رهه‌مویان بێ زمانن وله‌زمان ناگه‌ن به‌پێ ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌زموونه زانستیه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ندێ ڕِووه‌ك كه مۆزیكای بۆ لێده‌ده‌یت ده‌كه‌وێته جۆرێك له جوڵه‌و سه‌ماوه یان هه‌ندێكی تریان به‌لێدانی مۆزیكا زووتر گه شه‌ده‌كات و به‌رهه‌می زیاتر ده‌بێت وهه‌روه‌ها باڵدارو ئاژه‌ڵیش كاردانه‌وه و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌یه بۆمۆزیكا ته‌نانه‌ت مۆزیكا چوه‌ته بواری پزیشكیه‌وه كه زۆرجار له زۆر ووڵاتدا بۆ چاره‌سه‌ری نه خۆشیه ده‌روونیه‌كان به‌كار ده هێنرێت وزۆرجار له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه كاندا به كارده‌هێنرێت یه‌كێك له سه‌رۆكه كانی ڕوسیا كه نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كرا له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا سه‌مفۆنیایه‌كی چایكۆفیسكی یان بۆ لێدا لێره‌وه دیسانه‌وه ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و وڕاستیه‌یكه گۆرانی مۆزیكا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌روون وبیرو هه‌ستی مرۆڤه كاندا هه یه وله وێوه هه‌ڵده قوڵێ و په‌خش ده‌كرێت هه‌رله وێشه‌وه وه‌رده‌گیرێت خۆ ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ و باڵداره‌كان نه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه و نه‌ئایدۆلۆژیایان هه یه نه زمان ئه‌ی ئه‌مه چ نهێنی و ئه فسونێكه كه مۆزیكا ئه‌نجامی ده دات كه هه‌ست بۆ ئه‌وان دروست ده‌كات من پێم وایه ته‌نانه‌ت گۆرانیه فۆلكلۆریه‌كانیش له هه‌ستی نه ته‌وه‌یی و ئایدۆلۆژیه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاون ونه‌وتراون به‌ڵكو له هه‌ستێكی قوڵی ناخی ئینسانه كانه‌وه هه‌ڵقوڵاون كه خۆشه‌ویستی وعه‌شق وكارو خۆشی و ناخۆشیه‌كانی ژیان و جوانی سروشت هتد فاكته‌رو پاڵنه‌ری دروست بوونی گۆرانیه فۆلكلۆریه‌كانن له چوارچێوه‌ه‌ی جوگرافیا‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی دا باشه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له كه ئیحساس نه‌بێت چی وا له ئه‌حلامێكی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه چه‌ندین جار به په‌روازبڵێت ئیحساسی تۆ پێویسته بخوێنرێت خۆ له ڕاستیدا په‌رواز وه‌ك ده‌نگ هێشتا زۆری ماوه پێبگات و ببێته ده‌نگێكی گه وره‌و ته‌واو ده‌نگی په‌رواز ده‌نگێَكی ئاساییه به‌ڵام به ئیحساسه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت
ئه مه یه ئه‌فسون و نهێنیه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی په‌رواز ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌توانێت به‌هه‌مان ئیحساسه‌وه گۆرانیه عه‌ره‌بیه‌كانیش ئه‌دا بكات به‌باشی كه ده‌مارگیره كورده‌كان به‌مه زۆر قاڵسن هه‌ربۆیه یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده هه‌ڵسێنگه‌ره‌كانی به‌رنامه‌كه حه‌سه‌ن چه‌ند جار به په‌رواز ده‌ڵێت:-( تۆ تێكه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌فسوناویت )به‌ڕاستی من ئێستا په‌رواز وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی ده‌بینم له‌نێوان گۆرانی كوردی عه‌ره‌بیدا ڕاسته هه‌ندێ كه‌م و كوڕی هه‌یه له ئه‌داكردنی گۆرانیه كوردیه‌كانداوله وتنی تێكسه‌كاندا و له هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه‌كوردیه‌كاندا
ئه مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئیتر ئه‌م هه وڵه‌ی په‌رواز هه‌مووی زه‌رب سفر بكه‌ین ده‌بێ هاوكاریبین وڕێنوێنه‌ری كه‌ری بین وده‌نگی پێ بده‌ین په‌رواز توانی توانای ئینسانی كورد له و به‌رنامه‌یه‌دا بسه‌لمێنێ و نیشان بدات دیاره تواناییه‌كان و داهێنانه‌كانی ئینسان دیسان په‌یوه‌ندی نیه به جوگرافیا‌و نه‌ته‌وه وئایدۆلۆژیاوزمان و به‌رگ و ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زه‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئیراده‌و بیركردنه‌وه و هه‌ستی ئینسانه‌وه هه‌یه وتواناكان په‌یوه‌ندیان به عه‌ره‌ب بوون و كوردبوون و فارس بوون و تورك بونه‌وه نیه من پێم وایه په‌روازیش یه‌كێكه له توانا ئینسانیه‌كان هه‌ندێك ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌خنه له په‌رواز ده‌گرن و ده‌ڵێن گۆرانیه كوردیه‌كانی به‌شێوازێكی عه‌ره‌بیانه ده‌ڵێت ومه‌قامه‌كان به‌ستایلی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ومۆزیكاكه‌شی هه‌رعه‌ره‌بیه ئه‌مه‌شتێكی ئاساییه چونكه ئه‌و به‌رنامه به‌رنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه نه‌ك كوردی ومۆزیكاكاره‌كان هه‌رهه‌موویان عه‌ره‌بن نه‌ك كورد ئه‌مه خه‌تای په‌روازی تیانیه و تاڕاده‌یه‌كی باش گۆرانیه كوردیكان ئه‌دا ده‌كات كاتی خۆی تیپی مۆزیكای ڕادوێ ی كوردی به‌غداد هه‌رهه‌موویان عه‌ره‌ب بوون وگۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كورد له گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا گۆرانیه‌كانیان تۆمارده‌كرد له وانه‌وه‌ك عه‌لی مه‌ردان وتایه‌ر توفیق وهتد ته‌نانه‌ت گۆرانیبێژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك سه‌ره‌تا له و ڕادوێوه ده‌ركه‌وت و ناوبانگی په یداكرد هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك ماملێ دووژه‌نیاری تورك به به‌رده‌وامی كاری مۆزیكیان بۆ گۆرانیه‌كانی ده‌كرد وله‌گه‌ڵی دابوون وزۆر هونه‌رمه‌ندی تری كورد هه بوون كه ژه‌نیاره‌كانیان كورد نه بوون وسه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی تربوون به‌ڵام خزمه‌تیان به هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكای كوردی و هونه‌رمه‌ندانی كورد كردوه ئه‌مڕۆش ئه و گروپه مۆزیكیه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدل بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خزمه‌ت به په‌روازو هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن یان هه‌ندێ ده‌مارگیری تر ی لای خۆمان زۆرری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام له به‌رنامه‌كه‌دا به‌رگی كوردی بپۆشی دیاره ئه‌وه‌ش به ئاره‌زووی خۆی نیه و سیسته‌می به‌رنامه‌كه وایه من پێم وایه په‌رواز به‌رگی كوردی بپۆشێ یان نه‌پۆشێ یه‌ك شته چونكه ده‌ربڕینی ئیحساس له ڕێگه‌ی گۆرانیه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به به‌رگه‌وه نیه‌و به‌رگ هیچ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر گۆرانی گوتن نیه من پێم وایه وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی جل و به‌رگ داپۆشینی له شی مرۆڤه و پاراستنی له شی مرۆڤه له گه‌رماو سه‌رماو پیس بوون و هتد ڕاسته هه‌رمیلله‌تێك خاوه‌نی به‌رگی تایبه‌تی خۆیه‌تی ئه‌مه‌یان شتێكی تره به‌سه ئیتر هه موان ده‌زانین كه مۆزیكا خۆراكی هه‌ست و گیانه له‌كۆتایدا ده‌ڵێم ده‌كرێت له ئاینده‌دا مۆزیكاكاره كورده‌كان بۆ زیاتر ناساندنی گۆرانی ومۆزیكای كوردی به دونیای عه‌ره‌بی به‌رهه‌می كوردی نوێ‌و فۆلكلۆر بۆپه‌رواز ئاماده بكه‌ن و له ڕێگه‌ی په‌روازه‌وه بیگه یه‌ننه ڕاگه یاندنه كانی دونیای عه‌ره‌بی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ تازه په‌رواز بوه ته ناو ده‌نگ له دونیای عه‌ره‌بیدا و چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و باشی لێده‌كرێت خۆ تادوێنێ بوو ئێمه ڕه‌خنه‌مان ده‌گرت له ڕاگه‌یاندنه‌كانی عه‌ره‌ب كه بۆ گرنگی به‌گۆرانی كوردی ناده‌ن و گۆرانی كوردی لێ ناده‌ن .
نه‌جم محه‌مه‌د