لێیان گه‌ڕێن …. مەدیحە سۆفی
لێیان گه‌ڕێن به ژانی تۆزلێنیشتووی خۆیانه‌وه…
لێیان گه‌ڕێن با تێر ڕابمێنن….با قووڵ ببنه‌وه لێتان
له‌و ڕوحه نائارامانه گه‌ڕێن..
لێیان گه‌ڕێن با ئه‌وه‌نده‌یتر
خۆیان له خۆڵه‌مێشی ڕه‌نجی خۆیان هه‌ڵکێشن و
ئێوه له ئاڵتونی ڕه‌نجی ئه‌وان ………..لێیان گه‌ڕێن
با ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ماویانه وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت..
وه‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌ن…
بژین…..بڕۆن….. بکه‌ن………..
له‌وه زیاتر باڵیان مه‌که‌ن!!!!
له‌وه زیاتر سه‌فه‌ری خه‌یاڵیان
وه‌کو ڕابووردوو بۆ داهاتوو پێ مه‌که‌ن…..
ئێوه پلیتی کرێوه‌ی زستانتان بۆ سه‌فه‌ری دونیای میسالییه‌تتان
ده‌ئاخنییه نێو گیرفانی به‌تاڵیان…
عه‌شقی خه‌یاڵتان به باڵای ته‌مه‌نیانا ده‌بڕی…
لێێان گه‌ڕێن …با هیچ نه‌بێت
دوا نزرگای دوای خه‌یاڵ که‌وتووی دوێنێی خۆیان زیاره‌ت که‌ن…
لێیان گه‌ڕێن دوا ئه‌سه‌فی ڕوحی خۆیان
فریودانیان ….دابڕانیان….تانه‌ی دوێنێی لێپرسراویان.
.تۆڵه‌ی خۆیان
به‌سه‌ر خۆڵی خۆیانا ڕۆکه‌ن..
لێیان گه‌ڕێن له‌و ڕوحه نائارامانه گه‌ڕێن……
له‌و نیگا سه‌رسام و له‌و خۆزگه بێ مه‌ودایه…
با له‌و چه‌مه به‌خوڕه توڕه‌یه‌ی ناخیان ڕابمێنن..
چۆن خۆیان پڕ چه‌کی پایز کردووه
ئه‌وه‌نده به‌هار به‌سه‌ر ته‌مه‌نیانا بازی داوه..
ئه‌وه‌نده نانی به‌ره‌به‌یانی جه‌ژنیان له کوچه‌ی مزگه‌وت و
زڕخه‌وی نێو پێخه‌فی گوند به‌ڕێخست
کاتێ پاشاکان له جه‌ژنی ڕوخانی به‌رلین میوان بوون و
هه‌ر ئه‌و کاته‌ش تۆوی ڕوخاویان له بناری شاخدا بۆ کورسی خۆیان ده‌چاند و
کێڵگه‌یان پڕ نه‌مام و دابه‌سته ده‌کرد
به گڕی ته‌ل و بێ ته‌ل شار‌و دێیان ده‌هه‌ژاند
نه‌که‌ن……………..لێیان گه‌ڕێن
لێیان گه‌ڕێن با سه‌فه‌ر به‌ره‌و لاپه‌ڕه‌کانی خۆیانا بکه‌ن
که‌شتیه نوقومبووه‌کانیان سه‌ردان بکه‌ن
سه‌فه‌ری ئەوان بەرەو دوێنێی خۆیان
سه‌فه‌ر بەرەو خۆدۆزینه‌وه‌یان
چی وه‌ك په‌شیمانی ڕوح ده‌کۆڵێ
چی وه‌ك ڕاچڵه‌کینی دوای ساوێلکه‌یی ساته‌کانی زیندویی ده‌جنێ
ئه‌وان مۆم بوون و گوڵ بوون و ئه‌ستێره‌و سووتوو بوون
ئەوان ڕێبوارەکانی بەر ئاگردانی شەقامی جمهوری بوون
ئه‌مڕۆ ئه‌وان له په‌راوێز و قه‌راغی دووری ئێوه پشت گوێ که‌وتوون
لێیان گه‌ڕێن……….لێیان گه‌ڕێن…….
نه‌که‌ن……………..لێیان گه‌ڕێن
ئه‌وان چه‌ند بژین و چه‌ند ده‌ژین
هه‌ر که‌ڵ ده‌ژین
لێیان گه‌ڕێن
له خه‌ڵکی شاری که‌رکوك گه‌ڕێن!!!!!!
لێیان گەڕێن!!
مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا