Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لەبرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە…نامەى دووەم

لەبرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە…نامەى دووەم

Closed
by January 2, 2009 گشتی

 لەبەرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە
            نامەى دووەم

 
 
 لەبەرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە، بوو رێگە گرتن لەبەردەم هەموو توندوتیژیەكى كەوا دەكرێتە سەر ژنانى ولاتەكەم لەهەر شوێنكى ئەم ولاتەدا ئیدى من قسەم هەیە زور جەدیانەتر لە زورێك مروڤى دێكە، چونكە ناكریت هێچ جوداكارییەك و جیاوازییەك بكرێت بەلكو هەموو ژنێك مافى ئەوەى هەبیت كەوا رێز لە ژیانى و كەسایەتى بگیریت، یان ژیانى بوى پاریزراوبێت تاوەكو هندێك لە ژیاندا ئاسودەبیت، ئێدى ئەركى سەرەكى حكومەت ئەمەیەو و رێگاگرتن بێت لەبەردەم هەموو جورەكاى توندو تیژیەكانى كە بەسەر ژنان دا دەكریت، لەبەرامبەر ئەمشدا ئەو خەلكانش سزاى توند بدات كاتى بیرى توندوتیژى دەكەنەوە بەرامبەر بە ژنان، دەرئەنجامەكەى تاوەكو هێچ نەبێت چێدى مروڤەكانى دواى ئەوانێش نەتوانن توندوتیژى بەرهەم بەهێەنن بەرامبەر ژنان، دواتر تاوەكو مروڤاییەتى بەگشتى ریز لە پێگەو مەكانەتى ژن بگرێت، ئێدى كاتى قسە لەسەر توندوتیژى بكەێن وە كاتى قسە لەسەر توندوتیژى دەكەێن وەنەبیت تەنها لایەكى توندوتیژیمان مەبەست بێت، لایەنەكانى دیكەى توندوتیژیمان فراموش كردبیت، بەلكو هەموو جورە هەلسوكەوتى نامروڤانەى ئەنجامبدرێت ئەوە دەچێتە خانەى توندوتیژییەوە، جا چىَ ئەو  توندوتیژیە توندوتیژى نواندن یان هەلسوكەوت یان رەفتارى نامرویانە یان سزاییەك كەمەبەستى لەكەداركردنى ژنان بێت یان و چەندینى تر، ئەوە ئەو توندوتیژیە دەچێتە خانەى توندوتیژیەوە بە توندوتیژى ئەژمادەكرین، كارى گەورەى روشنبیرانمان و ژنانى كوردمان ئەوەیە بوو جیبەجیكردنى هەموو ئەمانە جاێكى دى راچلكاندنى حكومەتە بە توندى تاوەكو حكومەت بە ئاگا بیت و فریاى جى بەجیكردنیان بەكەویت چیدیكەش بەشى ژنان نخورێت، بەبەرنگار بونەوەى هەموو ئەمانەش پیوستمان بە دامزراویكى فیمینزمانەیە تاوەكو بەدواى داواكاێیەكاندا بكەویت ریوشیوینى یاسایى بگرێتە بەر تاوەكو پرسى ژن دەبێتە پرسیكى گەورەو خەمێگى قولى ولات، چونكە ئیستا ماڤ نەدانى ژن غەمە بەلام خومانمان لى گێلكردوە، ئیدى بەر لەوەى ولاتیك یان خەڵكیك بەئاگامانى نەهێناوەتەوە پیوستە خومان حكومەتكەى خومان بە ئاگا بینین بلین" كوانى پرنسیب و مافە سادەو سەرتاكانى ژنانى كورد.
       كۆسرەت عەبدولرحمان
                                                   
 Kosret_k@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.