Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
لەبەر خۆوە قسەكردن …  سیلویا پلات

لەبەر خۆوە قسەكردن … سیلویا پلات

Closed
by February 27, 2013 ئەدەب

 

 

 

من 

بەتەنیا پیاسەدەكەم

لەنیوە شەوێكدا، لەژێر پێیەكانما 

شەقامێكی چۆڵی جێدەهێڵم.

كاتێ‌ چاوەكانم دادەخەم

لەنێوان ئارەزوەكانمدا، كۆشكی خەونەكانم وێران دەبێت

لەبەرزایی ئاسمانیشەوە درەوشانەوەی مانگیش 

بەردەبێتەوە ..

 

من

ماڵەكان لەتنیشت یەكەوە دەبینم

درەختەكانیش تێ‌ دەپەرێنم

كاتێك دوور دەكەومەوە 

زنجیری نیگاكانم دەكەمەوە 

دەیكەمە ملی پیاوێكی جوانی مناڵ ڕەنگەوە

كە بێ‌ ئاگایە لە زۆرشت 

لە خۆشیا پێدەكەنێت. ماچم دەكا. مەست دەبێت.

بەبێ‌ ئەوەی هیچ گومانێكم لێ‌ بكات

لەوانەیە بەیەك چاوداگرتنی من بمرێت…

 

 

من 

حاڵم زۆر باشە

ئەتوانم سەوزایی بدەم بە سەوزایی 

شین بدەم بەئاسمان

هەتاو ئاگاداركەمەوە لەرەنگی ئاڵتونی.

بەم ئیرادەیەوە لە سەخترین زستاندا 

دەتوانم رەنگ دروستكەم و

بەگوڵەكان بڵێم ، جارێ‌ بۆتان نیە سەردەربێنن. 

 

من

دەزانم رۆژێك دێت

لەتەنیشت منەوە ، بە ئاوازێكی گەرم

پێم دەڵێیت: تۆخەون نیت

باس لەوەدەكەیت

گەرمایی ئەوینی من گیانی تۆی راگرتوە.

ئەگەر چی دەدرەوشێیتەوە ئەزیزم

بەڵام هەموو جوانی تۆ. هەموو نەجابەتی تۆ

دیاریەكە.. من پێم داوی…..

 

” سیلویا پلات “

وەرگێرانی : نەبەز گۆران

 

– سیلویا یەكێكە لەشاعیرەكانی دەیەی سیەكانی ئەمریكا. لەساڵی 1932 لەدایك بوەو لەساڵی 1963 كۆچی ددوای كردوە. 

– وێنەكە سیلویا خۆیەتی.

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.