Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
لەستایشی شانۆدا…. دێرین حامد

لەستایشی شانۆدا…. دێرین حامد

Closed
by January 10, 2012 شانۆ

    
    

مێژووی هونەری شانۆ لەم وڵاتەی ئێمەدا بۆ نزیکی سەدساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە هەرچەندە ئەمەش کێشەی لەسەرە تائێستا ئێمە ناتوانین وەک پێژوویەکی پڕبایەخ سەیری بکەین.
ئەگەر مێژووی شانۆ لەو ساتەوەختەوە دەست پێبکات کە یەکەمین نمایش یان تەقسەدرامییەکانی تێدە پێشکەشکراوە، ئەوە بەبۆچونی من سەرەتای درست بوونی شانۆ دەگەرێتەوە بۆ دووشت:-
١-شانۆ وەک دامەزراوەو وەک پێویستییەکی کلتوری ومیللی
٢-نوسینەوەو دروست بوونی تێۆری شانۆ لەلایەن شانۆکارانمانەوە.
ئەگەر بەخێرای لەسەر خاڵی یەکەم بووەستم وقسەیەک هەبێت بیکەم ئەوەیە دەبێت شانۆ لەم وڵاتەدا دامەزراوەیەکی خەمخۆرو جدی هەبێت کەبتوانێت رێبەرتواری ساڵانەی نمایشەکان و ئەرکی بەئەرشیفکردن و سپۆنسەرێکی جدی وخەمخۆربێت بۆ شانۆو شانۆکاران، ئەڵبەت ئێستا فەرمانگەیەک هەیەبەناوی بەرێوەبەرێتی هونەری شانۆ کەپێموایە تەنها بووە بەشوێنی کات بەسەربردن وتەنانەت بووە بەشوێنێک بۆ چەند برادەرێکو بەمەبەستی کەسێتی بەکاردێت وبۆ کەسانێکیش گەر بیانەوێت کاربکەن هەزار دەردی سەرییان پێدەکەن.
لەپاڵ ئەم فەرمانگە میرییەدا گرنگترین شت ئەوەیە کە شانۆ ببێتە پێویستییەکی دەستەجەمعی ووەک پێویستییەکی کلتوری سەیربکرێت و وای لێبێت کەهیچ شارێک بەبێ نمایشی بەردەوامی شانۆیی نەتوانێت وەک شار سەیربکرێت، کەئەمەش بەداخەوە نەوەک شتی وانابێت ئەسڵەن مەحاڵە بۆ ١٠٠ساڵیتریش دروستببێت.
خاڵی دووەمیش کەبۆمن جێگەی بایەخە دەکەوێتە سەرشانی شانۆکاران و ئەوکەسانەی کە داهێنانیان لەبواری هونەری شانۆداهەیە.
بەدرێژایی مێژووی شانۆ لەم وڵاتەدا کە کەسی تێدایە زیاد لەپەنجاساڵە خەریکی کاری نواندن و دەرهێنانە نەیان توانییوە جەندێڕێک لەسەر ئەزموونی خۆیان بڵێن وبنوسن ئەڵبەت ئەوەی کە هەبوو تونها باسکردنی یادگاری ورۆژانی خەبات وسەختی کاربووە نەوەک شیکردنەوەی چەمکەکانی نواندن و دەر‌هێنان و بەتێوریکردنی کارە پراکتیکییەکان بێت لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆربەکەمی لێرەو لەوێ دەتوانین لەچوارچێوەی کاری رۆژنامەگەری بۆ ئەرشیفمان بەچەند کارێکی شانۆیی ئاشنادەبین کە لەساڵانی رابوردوداکراون.
لەم ٢ ساڵەدا من سێ هەوڵم بینیوە کەزۆر جێگەی رێزن لەلایەن سێ شانۆکارەوە کەهەریەکەیان ئەزمونێکی قوڵ و زۆری هەیە لەناو هونەری شانۆدا دوانیان وەک ئەکتەرو یەکێکیان وەک دەرهێنەر کە هاتوون یەکی کتێبێکیان لەسەر ئەزمونی و بۆچون و کارکانی خۆیان وەک “ئەکتەر-دەرهێنەر کردووە” ئەوانیش هەریەکەلە”د.فازیڵ جاف-بەکتێبی دەرهێنانی شانۆیی”وە “م.ئەحمەد سالار بەکتێبی-هونەری نواندن” لەگەڵ ئەکتەر”سەرکاو هادی گۆرانی بەکتێبی             (ئەوێ)یەک لێرە،(ئەودیو)ێک لەمدیو”
ئەمانە هەرەیەکەیان کەسانی بەتواناو ساڵەهای ساڵە خەریکی کاری شانۆیین.
گرنگی ئەم کتێبانە بۆ زۆر شت دەگەرێتەوە ئەوانیش یەکەم بۆ دروستکردنی لایەنی توێری کەدەرخەری ئەو راستییەیە کەشانۆ تەنها لەنێو هۆڵەکانی شانۆ و دورلەکتێبو رەخنەگرەکان دروست دەبێت. دووەم دەرخەری هۆشیاری شانۆکاری کوردە ئەوانەی کەهەوڵی جدی و بەردەوامیان هەیە و وە هەوڵە بۆدروستبوونی شانۆیەک کە لەگەڵ تێۆەربوونی کاتدا بەر زەبری لەبیرچونەوەنەکەوێت.
سێیەمیش لایەنێکی پەروەردەیی هونەرییان هەیە کە خوێندکاران دەتوانن لەپەیمانگاو کۆلێژی هونەردا سودکی زۆری لێببینن، بەتایبەت لەکاتێکدا بەراستەوخۆو ناراستەوخۆ ئاماژەو ئامۆژگاری لەهەرسێ کتێبەکەدا بۆ فێرخوازانی شانۆ هەیەو ئاماژەی پێدراوە.

-کتێبی هونەری دەرهێنان

ئەم کتێبە تایبەت بەهونەری دەرهێنانەو لەچەند بەشێک پێکهاتووە کە هەربەشەو لەناوخۆیدا هەڵگری چەند سەر دێڕێکی جیاوازە.
ئەمکتێبە وەک نوسەر ئامژەی پێدەدات بۆخۆی وەک دەرهێنەرێک لەئەنجامی کارکردنی چەندساڵەی وەک دەر‌هێنەرو وەک کەسێکی پسپۆڕو ئەکادیمی کە زۆرێک لەوڵاتانی دونیا بەتایبەت بۆ شانۆ گەڕاوەو ۆرکشۆپیکردوە و هەڵگری ماستەرو دکتۆرایە لەناو شانۆدا، ئەوەی گرنگی کتێبەکە زیاتر دەکات بەتایبەت کەیەکەم کتێبی نوسەرە بەزمانی کوردی و زۆربەسادەیی نوسراوەو گوزارشت بۆچونەکانیدەکات، وەک دەرهێنەرێک کە ئەزمونی زۆرو دەوڵەمەندی لەگەڵ ئەکتەری تەنتەوەی جیاوازداهەیە.
نوسەر بۆخۆی لەکتێبەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کەئەو ئەم کتێبەی بۆ گەنجێک نوسیوە کەخواستی ئەوەیە ببێتە دەرهێنەر لەدوارۆژداو ئێستاش لەسەرەتای کاری شانۆدایە.
دەرهێنەرێک کەسەرجەم قۆناخەکان ببڕێت ولەمانەش گرنگتر ئامادەگی و بڕیاری خۆی بۆ بون بەدەرهێنەر.
ئەم کتێبەلەئەلفەوە دەستپێدەکات، هەتاوەکو هەڵبژاردنی ئەکتەرو خوێندنەوەی دەق و دواتر کاری تاکەکەسی یاخود گروپ.. هەتاوەکو دەرهێنەری داهێنەرو هەتا دوایی.
لەم کتێبەدا کە دەشێت وەک وانەی خوێندن لەپەیمانگاو ئەکادیمیاکانی شانۆدا سەیربکرێت، بەتایبەت کە سەرچاوە لەبواری تێوری دەرهێناندا نەک بەزمانی کوردی بەڵکو بەزمانی عەرەبی وفارسیش زۆرکەمە.
وە ئەم کتێبە پێموایە یەکەمین هەوڵە لەنێو شانۆی کوردیدا کەلەم بوارەدا درابێت کە  نەوەک بۆ کورد دەتوانرێت بۆ خوێندکاری عەرەب ووڵاتانی دەورو بەریش سودێکی زۆری هەبێت هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی من لەسەر داوای چەند ئەکادیمیایەکی وڵاتانی عەرەنی ئێستا نوسەر سەرقڵی فراوانکردن وسەرلەنوێ نوسینەوەیەتی بەعەرەبی.

-هونەری نواندن
ئەم کتێبە لەنوسینی ئەکتەرو دەرهێنەرو نوسەری بەتوانا مامۆستا ئەحمەد سالارە کەپاش ساڵانێکی زۆری کارکردنی لەبواری شانۆو ئەو ئەزمونە بەرفراوانەی کە هەیەتی لەبواری نواندا هەستاوە بەنوسینی.
ئەمکتێبەش وەک یەکەمین ئەزموون سەیردەکرێت لەمێژووی سەدساڵەی شانۆی کوردیدا کەتیایدا ئەکتەرێک لەئەنجامی ساڵانێکی زۆر لەکارکردن و نواندن لەچەندین رێبازی شانۆدا و لەئەنجامی دیراسەکردنێکی زۆرەوە پێی گەشتووە.
کتێبەکە وەک لەناوەکەیەوە دیارە سەرچاوەی ئیلهامی بۆ دووشت دەگەرێتەوە کە نوسەر بۆ خۆشی ئاماژەی پێداوە ئەویش ئەو ئەزمونە زۆرەی نوسەر لەبواری کارکردن ومانەوەی لەنێو هۆڵەکانی شانۆدا، لەگەڵ کتێبی ئامادەکردنی ئەکتەری”ستانسلا ڤیسکی” کەبەیەکێک لەسەرچاوەگرنگەکانی هونەری نواندن لەشانۆدا دادەنرێت.
کتیىەکە هەرلەسەرەتاوە وەک سەرچاوەیەک بۆ فێرخوازانی شانۆ خۆی دەناسێنێت و قۆناخ بەقۆناخ لەگەڵیاندا دەروات و نوسەر باس لەساتەوەختی داهێنان و دۆزینەوەی رۆڵێک دەکات لەکاتی پرۆڤەوە هەتاوەکو ساتی نمایش.
ئەڵبەت دەبێت ئەوەبڵێم مامۆستا ئەحمەد لەو شانۆکارانەیە لەهەستکردن بە مەسولییەت ولە کارەبەردەوامانەی کەکردوویەتی توانیویەتی لەپاڵ کاری نواندنو دەر‌هێنان دا کاری وەرگێڕان  لەگەڵ نوسینی چەندین شانۆ نامەو نوسینی کتێبێک لەسەر چەند نمایشێکی شانۆی سالار وکاری ئاهەنگ ئامێزی بەئەنجام بگەیەنێت و لەهەوڵێکی ناوازەشیدا توانیویەتی کتێبێکی گرنگ لەسەر هونەری وتاربێژی و دەمودوو بنوسێت.
ئەڵبەتە سەرچاوەی هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەدەگەرێتەوە کە بۆخۆی چەندین ساڵ مامۆستا بووە لەبواری شانۆو زۆر بەباشی دەرکی بەوە کردووە کە چی گرنگە بۆ فێرخوازان و ئەوکەسانەی کەدەیانەوێت لەم بوارەدا کاری بەردەوام بکەن. بۆیە ئەگەرئێمە سەیری ئەو چەند کتێبەبکەین کەلەبواری شانۆدا چی وەک نوسین وچی وەک وەرگێران هەیەبکەین دەبینین پشکی شێر بەر ئەم شانۆکارە ماندووە دەکەوێت.

-“ئەمێیەک” لەم دیو “ئەمدیوێک” لەودیو

بەبۆچونی من ئەم کتێبە سەرنج راکێشترین وپڕبایەخترین کتێبە کەلەسەر شانۆ خێندبێتمەوە بەتایبەت لەسەر شانۆی کوردی کەتێیدا زۆربەقوڵی و زۆر باسادەی نوسەر دەست لەسەر برین و زامەکانی شانۆی کوردی دادەنێت وئاماژەبە نەخۆشییەکاندەکات ودواتر بەشێوەیەک لەشێوەکان چارەسەریشیان بۆ دەدۆزێتەوە، ئەڵبەت نەوەک بەتەنها لەسەر ئاستێکی لۆکاڵی بەڵکو لەسەر ئاستێکی جیهانییە.
گرنگی ئەم کتێبە لەسەرجەم نوسراوەکان تەنانەت لەودوکتێبەی سەرەوەش هەربۆئەوە دەگەرێتەوە کە نوسەر زۆربەباشی دەست نیشانی نەخۆشییەکانی شانۆی کوردی دەکات. لەئەفسونی ئەکتەرەوە دەستپێدەکات هەتائەو پەکەوتنە سیاسییەی ئەمڕۆ توشی شانۆی کوردی بووە.
لەپاڵ ئەمانەشدا بۆ فێرخوازانی هونەرو تەنانەت مامۆستایانی شانۆ ئەم کتێبە چەندین رێگا ئاماژەپێدەدات.
باس لەدروستکردن وبونیادنانی شانۆیەکی کوردی دەکات بەبێ ئەو تێڕوانیینە بەرتەسکەی کەزۆرێک لەشانۆکارانی ئێمەهەیانە. باس لەدروستکردنی جەستەی ئەکتەرو ئەو گەڕان وکەشفانەی کە ئەکتەر پێویستەبیکات دەکات.
ئەم کتێبە بەشێکی گەورەی گرنگییەکای بۆئەوە دەگەڕێتەوە کەنوسەر یەکێکە لەباشترین ئەکتەرەکان کەهەتاوەکو لەکوردوستاندا بووەودواتر لەدەرەوەشدا هەتاوەک وئێستا سەرقاڵی کاری نواندنەوچەندین ئەزموونی گرنگوو گەورەی هەیە لەنواندن لەگەڵ چەندین ئەکترو دەرهێنەری رەگەزو نەتەوە جیاواز، باتایبەت دەرهێنەری گەورەی جیهانی”ئاریان مونشکین”
شایەنی باسە ئەم کتێبە هەتاوەکو ئێستا بەشێوەی چاپ نەکەوتووەتە بەردەمی خوێنەرانی وە لەپێنج بەشی سەرەکی پێک هاتووە، کەلەهەمانکاتدا هەر پێنج بەشەکەی لەماڵپەری ئەلکترۆنی چراکاندا بڵاو کراوەتەوە.

Derin_nos@yahoo.com 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.