Skip to Content

Sunday, February 28th, 2021

لەسەدەى بیست و یەك دا پەڕلەمانى كوردستان یاساى فرەژنى پەسەند دەكات …!….شادیە حەسەن

Be First!
by November 22, 2008 ژنان

 لەسەدەى بیست و یەك دا
 پەڕلەمانى كوردستان یاساى فرەژنى پەسەند دەكات …!
شادیە حەسەن
 
 ( مرۆڤـــ ئازادى خۆى فرۆشتوە ) كریشنا مۆرتى 
 
  
 
 بەلامەوە سەیر نەبوو ، پەڕلەمانى كوردستان یاساى فرەژنى پەسەندكرد،لەكاتێك دا، لەكۆى ( 110 ) ئەندام پەڕلەمان تەنها ( 74 ) ئەندام پەڕلەمان بەشدارى دەنگدانیان كردو دواتر بە ( 39 ) دەنگ بڕیارەكە پەسەند كرا .. ئەگەر لەڕووى لۆژیكیەوە بڕوانینە پەسەندكردنى ئەو بڕیارە بۆمان دەردەكەوێت، كەپەڕلەمانى كوردستان چەندبەپەلەبوو بۆپەسەندكردنى ،چونكە لەبەرژەوەندى عەقڵیەتى پیاوسالارى ئایینى دا بوو. بەدیوێكى تریش دا خزمەت بەئارەزوەكانى پیاو دەكات ، لەهەمان كاتیشدا وەفاداربوونە بەشەریعەتى ئیسلام وگەڕاندنەوەى كۆمەڵگایە بۆسەدەكانى دواكەوتویى و ملكەچ پێكردنى ژنان و لەباربردنى تەواوى هەوڵەكانى بزوتنەوەى یەكسانى خوازى و ڕێكخراوەكانى ژنان و كەسانى ئازادى خوازە ، كەماوەى ئەو ( 17 ) ساڵەى دواى ڕاپەڕین داویانە بۆدەستەبەركردنى مافەكانى ژنان چەسپاندنى یەكسانى هەمەلایەنەى ژن و پیاو . لەكاتێكدا پەڕلەمانى كوردستان ئەوبڕیارە پەسەند دەكات، زۆرینەى ئەندامانى پەڕلەمان حیزبەكانیان بانگەشەى كۆمەڵگاى مەدەنى و علمانیەت و دیموكراسى دەكەن و خاوەنى ڕیكخراوى ژنانن و لەبەرنامەى حیزبەكانیاندا ئیدیعاى ئازادى و مافەكانى ژنان دەكەن ، هەنێك جار واخۆیان لەقەڵەم دەدەن كەكەس لەوان لەپێشترنى یە بۆبەرگرى كردن لەمافەكانى ژنان . بەپەسەندكردنى ئەم بڕیارە پەڕلەمان سەلماندى كەنەك باوەڕى بەپێشكەوتن و دیموكراسیەت نى یە ، بگرە هەربانگەشەیەكیان لەبارەى ئازادى و مافەكانى ژنانەوە ، لەوەهمێكى گەورە بەولاوە هیچ شتێكى ترى لىَ بەرهەم نایەت . بۆیەكاتى ئەوەیە بزوتنەوەى ژنان ولایەنگرانى مافەكانى ژنان بەوپەڕى جدیەوە كاربۆئەوەبكەن دژى ئەوبڕیارە بوەستنەوەو هەوڵى هەڵوەشانەوەى ئەو بڕیارە بدەن ، ئەگەرنا دەبێت چاوەڕوانى سەپاندى بڕیارى تربین بەدژى ماف و ئازادیەكانمان .
 سلێمانى
 7/11/2008
 
 

Previous
Next

Leave a Reply