Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

لەسەر حیكایەتێكى شین خەریكە بگریم

Be First!
by April 24, 2008 ئەدەب

   زاناسامان …….

 واى چ هەستێكى عەجیبە
 داگیرى كردووم
 دەزانم..
 لەو زیاتر.. هیچى تر نیە
 وا باڵى بەسەر
 ئەم ئێوارە شەرمنەى مندا كێشاوە
 لەو زیاتر چى هەیە
 چرپە بخاتە ناو بێدەنگیەوەو
 دەست بۆ ماندوو بوونى
 رۆح درێژ بكات
 چى هەیە..جگە لەخۆى
 بیرم بخاتەوە..
 كەچ ئینسانێكى عاجزم
 بیهێنێتەوە یادم
 چ نامەیەكم.. لەگیرفانى ماتڵبووندا
 جێهێشتووە،
 هەستى پێدەكەم..
 لەوانەیە لەژوور سەرم بێو
 پێدەچىَ.. مابیشێتى بۆگەیشتن
 پێدەچىَ.. نزیك نەبێتو
 لەوانەیەشە لاى پەنا گوێمەوە بێت،
 خۆیەتى.. هەستى پێدەكەم..!!
 دەزانم..
 شتێكى پێیە بۆمن
 دەزانم..
 شتێكم پێدەنووسێتەوە
 لەوە تێدەگەم
 چ بەهانەیەكم پێدەگرىَ
 ئەزانم بۆچى دێتەلام
 حاڵیم لەوەى
 هەرزوو قەناعەتم پێبكات
 من.. دەزانم
 خۆیەتىو بەرەو ئێرە دىَ
 ئەوەى لەوسەرى نادیارییەوە
 لەسەر باڵى پەروانەیەك
 خۆى تەڕدەكات
 ئەوەى لەژێر حیكایەتەكانەوە
 دەڕوانێتە وەهمەكانم
 خۆیەتى
 لەو زیاتر هیچى تر نیە،
 ئەو.. مانگى داگیركردووە بۆ خۆىو
 یارى بە ئەستێرەكان دەكات
 نایەڵىَ، لەجێى خۆم هەستم
 بۆ ئەوەى هەستى پێبكەم
 ئەوە، پرسیارى خستۆتە
 كەڵكەڵەى سەرمەوە،
 دەزانم..قسەیەك هەیە
 دەیەوێت پێم بڵىَ
 پرسیارێك هەیە
 دەیەوێت بیكەم،
 ئەو دەیەوێت..
 شەڕێك هەیە
 تێى بچم
 مردنێك هەیە
 بۆى بچم
 بۆسەیەكى هەیە
 تێى بكەوم
 دەزانم، كە گریانێكیش هەیە
 دبێت بیڕێژم
 ئازارێك هەیە
 دەبێت بیچێژم
 مەعلومە كەدەبێت
 پەنجەیكى خۆم ببەخشم
 لەوەش تێدەگەم
 شیعرێكى هێناوە بینوسمەوە
 تێدەگەم..
 كە ژمارەیەكى هەیە
 دەبێت بیزانم،
 ئەوەش دەزانم
 بەگەیشتنى ئەو
 چ شۆڕشێك لە رۆحمدا بەرپادەبێت
 دەزانم چ گۆڕانێك
 لە جەستەمدا درووست دەكات
 بەڵام نازانم
 بۆ هێندە تامەزرۆى دیتنیم
 تێناگەم بۆچ ئەوەندە
 حەز بەگێڕانەوە دەكەم،
 ئەگەر ئەو، تەنیایى بێت
 من ، سۆفیەكى غەریب
 ئەگەر ئەو..
 ئەوە بێت لەناو مندایە
 من، بەشێكم لە گۆرانیەكى خاڵى
 ئەگەر ئەوە بێت
 من دەمەوێت
 ئامادەم.. لەگەڵیدا بچم بۆجەنگ
 ئامادەم.. هەتا نەقشى سور لەباوەشیكەم
 لەشوێنێكدا بیپارێزم
 تەنها گوڵ بۆى هەبێت بیبینىَ
 لە جێگایەكدا دایبنێم
 مەگەر هەر خۆم..
 هەر خۆم بزانم
 پێكەبوونمان چەند باشە
 تێكەڵاوبوونمان چەند چاكە
 نزیك بوونمان
 چ شیرینە شیعرێكە
 مەگەر هەر خۆم
  هەر خۆم بزانم
 چۆن دنیاى بۆ داگیر دەكەم
 
 /2008
 

Previous
Next

Leave a Reply