Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

لەهاوڕێیەكەوە بۆ هاوڕێیەك

Be First!
by December 27, 2008 گشتی

 لەهاوڕێیەكەوە بۆ هاوڕێیەك
 
 ن:  پاولۆ كۆیلۆ
 لەعەرەبیەوە: هێمن مەحمود

 Hemnm1979@yahoo.com

 كاتێك لەرێگای خوشكەزاكەمەوە بەر لەدوومانگ لە چاپكردن و بڵاوكردنەوەی  كتێبە تازەكەم (سیحربازەكەی پۆرتۆپیلۆ) زانیم كە كتێبەكەم لەگەڵ سەرنج و تێبینی موحەریرەكاندا لەسەر ئەنتەرنێت بڵاوكراوەتەوە، هەستم بەدڵتەنگی و بێزاریكرد، و پرسیم : بڵێی كێ…؟
 ئەوە شتێكی سروشتیە كە هەنگاوی دوای ئەوەم گەڕان بێت بەدوای دەقی كتێبەكەدا و بیدۆزمەوە، ئەنجامیش هیچ بوو، هەرچەندە خوشكەزاكەشم نوسخە ئەسڵییەكەی پێ پیشاندام.
 بڕوام وەهابوو كە ئەم نوسخەیە لەلایەن یەكێك لەو پێنج كەسەوە نێردراوە كە هەمیشە بەرلەبڵاوكردنەوەی كتێبێكم پیشانیان دەدەم، ئەم گریمانەیەش بەمانای گومان كردن دێت لەو كەسانەی خۆشت دەوێن، لەو كەسانەی چەندین ساڵە دەقەكانیان بۆ دەنێرم.
 ئەم بیرۆكەیەم هەرزوو رەتكردەوە چونكە لەپێشتردا هیچ شتێكی وەهام لێنەدیبون، هەروەها دزەكردنی كتێبەكەش بۆ سەر ئەنتەرنێت لەبەرژەوەندی خۆیاندا نیە چونكە داهاتەكەی لەبڵاوكردنەوە و چاپكردنیایەتی.
 هەربۆیە بریارمدا واز لەوە بهێنم كێ ئەو كارەی كردوە، زۆرم كرد لە خوشكەزاكەم كە تەمەنی 24 ساڵە تاوەكو پێمبڵێ چۆن توانیویەتی ئەو نوسخەیەی دەست بكەوێت، دوای دوو دڵیەكی درێژ بڕیاریدا كە ئەو جیهانەم بۆ ئاشكرابكات كە من سەرەڕای گەڕانی بەردەوامم لە ئەنتەرنێتدا بۆ ماوەی دە ساڵ نەمتوانیوە پەی پێببەم، جیهانێك كە هیچ شتێكم لێ نەدەزانی و لەهەمانكاتیشدا كارێكی موستحیلە بەسەریدا زاڵ بیت (وەك دواتر رونی دەكەمەوە).
 لەگەڵ درككردنم بەوەی كە بێ سودە روبەروبونەوەی موستەحیل، كەچی داوای ئەوەم لەخوشكەزاكەم كرد ئەو سایتەم پێ پیشانبدات، بەمانایەكی تر لەماوەی چوار كاتژمێردا بوم بە "چەتە"، خوشكەزاكەشم سوربو لەسەر ئەوەی كەهیچ هەڵەیەك لەوەدا نیە، ئەمەیە روشنبیری ئەنتەرنێت كە جیهان دەگۆڕێت، نەوەك رێپێوانەكانی دژە جیهانگری.
 رۆشنبیری ئەنتەرنێت چیە؟ بەپێی تێگەشتنی كچەكەی خوشكم ئەوەیە تۆ مافی بنەڕەتی ئەوەت هەیە دەستتبگات بە زانیاری و چێژ، ئەگەر پارەت هەبوو بۆ كڕینی كتێب ئەوە كارێكی باشە بڕۆ كتێبەكە بكڕە چونكە چێژی خوێندنەوە بەو شێوەیە گەورەترە، بەڵام ئەگەر پارەت نەبوو، مافی خۆتە كە بەدوای هۆكارێكی دیكەدا بگەڕێیت بۆ ئەوەی پێی بگەیت.
 چۆن؟ لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت ناوچەیەكی نەناسراو هەیە كە پاش ئەوەی لە فەرهەنگێكی خۆڕایی ئەنتەرنێتدا بەدوای ماناكەیدا گەڕام ناوی" لەهاوڕێیەكەوە بۆ هاوڕییەك"ە.
 ئەم پێگەیە چۆن دروستبوە؟ خوشكەزاكەم دەڵێت سەرەتاكانی ئەم پێگەیە لە ئارەزووی قسەكردن بوە لەگەڵ ئەوانی دیكەدا، دواتر پێویستی قسەكردن بوە لەگەڵ چەند كەسێكدا لەیەككاتدا، بەڵام ئەم قسەكردنانەش كافی نەبوە، هەربۆیە دەبوو میوزیك و فلیم و ئەو كتێبانەش بخەینە روو كە خۆشماندەویستن.
 چونكە هیچ یاسایەكیش نیە دژی ئەوەبێت، هەربۆیە بەئازادی ئەوەی لامانبوو دەمانگۆڕییەوە، دواتر ئەو كەسانەی كە لەدروستكردنی پێگەكاندا كاریان دەكرد زانیان چی رودەدات ویستیان سنورێك بۆ ئەوە دابنێن، بەڵام گەنجەكانی ئەنتەرنێت پێشیان كەوتن و ئەگەر پێشتر ئەم كارانە هەر لەنێو هاورێیاندا مابێتەوە، ئێستا بۆ هەموو ئەوانەی كە ئارەزووی لێدەكەن كراوەیە.
 كارەكەیش بەمجۆرەیە: كتێبێك دەكڕم، ئەگەر حەزبكەم لێی وێنەی هەموو پەڕاوەكانی دەگرم و دەیخەمە سەر كۆمپیوتەرەكەم، لەهەمانكاتیشدا پێگەكە دەكەمەوە تاوەكو ئەوانی دیكە بێنە ژوورو و دەستیان بكەوێت، من هەمووجار پێگەكە دەكەمەوەو دەڕۆمە كۆمپیوتەرەكانی ئەوانی دیكەوە بۆ ئەوەی هەرچی شتێك كە سەرنجم رادەكێشێت بیبەم ( میوزیك و فلیم هەموجار).هەربۆیە هێدی هێدی ئەو شتانەم لەهەموو جیهاندا كۆكردۆتەوە كە ئێستا هەمە.
 یەكەمین شتێك ئەوەبوو داوام لێكرد كە نوسخەی رۆمانەكەی من لە پێگەكەیدا دەربكات، بە نابەدڵیەكەوە بە گوێی كردم و وتی لە 29 كۆمپیوتەری دیكەدا رۆمانەكەت هەیە، دواتر لەیەكێك لەپێگەكانی " لەهاوڕێیەكەوە بۆ هاوڕێیەكی دیكە" 325 كاری دیكە بەچەندین زمانی جیاوازپێ پیشاندام، ئەمەش بەمانای ئەوەدێت كە لەسەدان و هەزاران كۆمپیوتەری دیكەدا هەیە.
 بەدڵنیاییەوە، بەهیچ كەسێك ناڵێم چۆن بڕواتە ناو ئەو پێگەیەوە بۆ ئەوەی دژی خۆم كارنەكەم، هەروەها هەر بەتەنها رۆشتنە ناو فێری كارەكە و چەمكەكانیت ناكات، بەڵام ئەگەر لەماڵدا كەسێكتان هەیە لە 18 ساڵ كەمتر، بەدڵنیاییەوە كۆمەڵێك گۆرانی هەیە كە لەوێوە دەستی كەوتوە، پرسیار لەكوڕەكەت یان كورەزاكەت یاخود خوشكەزاكەت بكە.
 بەڵام تكایە پێیان مەڵێ من ئێستا بەوەم زانیوە، چونكە وەها بڕوا دەكەن من پیربوم و ژمارەیەك خوێنەر لەدەست دەدەم.
 
 سەرچاوە/ سایتی (البیان الكتب)
 

Previous
Next

Leave a Reply