Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
لەوێبووم لە ماڵى دڵێكى تەنیا

لەوێبووم لە ماڵى دڵێكى تەنیا

Closed
by September 18, 2008 ئەدەب

لەوێبووم لە ماڵى دڵێكى تەنیا 
   شاخه‌وان سدیق

 لەوێبووم
 لە ماڵێك پڕپڕ لە میهروو
 لە ماڵێك پڕپیڕ لە عیشق و
 لە ماڵێك پڕپڕ لە ژیان
 ژیانە ماڵمان پڕ دەكات لە خۆی و لە تەنیایى
 هەر ژیانە بێدەربەست لەم ماڵەدا ئەمان مرێنێت
 ئالەوآ
 لەودیو باخچەكانى دەریاوە
 لەتەنیایى ماڵێكى ئاشنادا
 سەرگوزشتەى ئایەتەكانى عەشقم تیلاوە ئەكرد
 ئەودەمەى ئەم ماڵە پڕپڕبوو لە بۆنى تۆوو
 خاڵى خاڵى بوو لە جەستەت
 ئەوكاتەى
 پەپولە دەنگى لە باخچە دابڕىو ئاشنابوو بە تەنیاى و
 بڕیارى دا باڵەكانى لێبكاتەوەو
 بۆ یەكجارى وازى لە فڕین هێنا
 تا ئەو دەم
 من چیرۆكى شەولەبانە تەنیاكەم ئە خوێندەوە
 ئەو چیرۆكەى نەنكم نەى توانى تا كۆتاباسى بكاو
 لەم ماڵەدا مردن چركە چركى كاتژمێرەكەى دەستى وەستان
 ئەو پێى وتم لە تەنیایى ئەم ماڵەدا شیعرت بۆ ژیان نوسیوە
 من بەبێوەستان پێم وت
 ژیان ئارەزووى پڕلە عەشقى دوو كۆترى سپیە
 بەرلەوەى دەنوكیان تێكەڵ بكەن و بڕشێنەوە ناو دەمى یەكتر
 راِوچیەك كۆتاى بەو خەونەیان دێنێت
 ئەو گریاو بە جێى هێشتم
 من تاسەحەر دڵۆپێك ئەشكم بۆ نەڕشت
 چ دەربەستە دڵى من بە بێئەو
 چ  تەنیاییەكى ترسناكە ماڵى من
 ئەى عەشق
 تەنیایى دەستى لە گەردنى ئەم ماڵە ناوە
 گەرتۆ نەیەیت ئەى خنكێنآ
 من دەمەوێت ماڵێك دروستكەم بەبێڕەنگ
 تەنها ڕنگ بە ڕەنگى ئاو بچێت
 پرچى هەبآو لێوى هەبآو دڵى هەبێت
 چەندە ڕقم لە تیشكى خۆرە ئەودەمەى كە دەیەوێت هەڵبێت
 كەڵە شێرێك بە خوێندنى بێدەنگى ئەم ماڵە ئەشێوێنآ و تێكى ئەدات
 لەم ماڵەى مندا
 سەرۆك نیە
 دز نیە
 خیانەت نیەو بیوەفایش نیە
 ئاگرنیە چەقۆ نیە
 تەپڵەك و جگەرە كێشان نیە
 چ جیاوازە ماڵى من بەتەنها
 چ تەنیایە دڵى من بە تەنیا
 لەم ماڵە جگە لە بۆنى یاسەمین
 یەك كورسى هەیە یەك پیاڵە 
 یەك دەست جل هەیە یەك شانە
 یەك قەڵەم هەیە یەك كتێب
 دوو ئینسان هەیە یەك دڵ
 ژیان لە دەرەوەى ئەم ماڵە تامى هەنارى تاڵ ئەیا
 لەماڵە  
 مۆسیقا هەیە سەما
 دەنگى باران هەیە ماچ
 عیشق هەیە ژیان
 لەم ماڵە
 تەنیایى هەیە مردن
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.