Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

لەوێ بووین .. ئێوارەی گریان ..لێرە بووین .. شەوەکانی سەفەر

Be First!
by December 21, 2008 ئەدەب

 لەوێ بووین .. ئێوارەی گریان 
 لێرە بووین .. شەوەکانی سەفەر

 دەرگاکانی بەدبەختی بەرزتربوون تا ئومێد
 پەنجەرەکانی گریان کراوەتربوون تا زەردەخەنە
 باخچەکانی دڵتەنگی فرەتربوون تا خۆشبەختی
 خۆشبەختی لە ئاوێنە تەڵخەکانەوە وەکو تارماییەکی درۆینە دەردەکەوت
 تارماییەکان زۆر بوون
 هێندەی دوودڵی من لە عیشقی تۆ
 هێندەی خەمەکانی من بۆ دووری تۆ ..
 تۆ کۆترێک بوویت هیچ غروبێکت نەدەخواست
 لە سەر دوا چڵی درەختی تەنیاییەکانی من هەڵنیشتی
 بە تەنیشتی خەمەکانمەوە
 بۆ بەدبەختییەکانم کەوتیە لاوانەوە ناوەختەکانت
 بە دەم بۆڵەوە خەو دەیبردیەوە بۆ لای پەشیمانییەکانت لە عیشقی من
 تازە ئیدی باڵەکانت بچوکن
 ناتگەیەنن بە هیچ ئاسمانێک .. مەگەر ئاسمانی گریانەکانی من
 لەوێ بووین شەوەکانی .. گریان .. من و تۆ
 لەوێ بووین رۆژەکانی بێزاری .. من و تۆ
 لێرە بووین .. شەوەکانی سەفەر .. من و تەنیایی و 
 هاژەی شەپۆلە چارە تاڵەکانی دەریا
 لێرە بووین .. رۆژەکانی بێ هیوایی
 من و خەیاڵەکانی مردن و
 چاوی قڵیشاوی رەقیبە دڵڕەکان و
 چەخماخەی هەوری چاوەڕوانییەکان ..
 لێرە بووین .. کۆتا رۆژەکان هەر لێرە بووین
  
 عومەر سەیدە
 پایزی 2008
 

Previous
Next

Leave a Reply