Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

لەیادى راپەرینە مەزنەکەى بەهارى 1991 دا… رێبوار رۆستەم

Be First!
by March 6, 2008 گشتی

گەلى کورد بەدرێژایى مێژوو نیشتمانەکەى لەژێر زوڵم و زۆردارى دوژمنانیدا بووەو داگیرکراوە لەلایەن وڵاتە داگیرکەراندا، دواى ئەوەى لەلایەن رژێمى بەعس چەندین کارى ناشارستانى ونادیموکراتى بەرامبەر گەلى کورد ئەنجامدرا، هەر لە کیمیاباران و جینۆسایدو
 ئەنفالکردن و رەمى کردنى خەڵکى سیڤیلى کورد، لەلایەن دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانى رژێمى بەعسەوە، راپەرین قوناغێکى وەرچەرخانى مێژووى گەلى کوردبوو کە لە رۆژێکى وەکو ئەمرۆدا بە پاڵپشتى پێشمەرگە و بەهاوپەیمانى بەرەى کوردستانى و جەماوەر توانیان مێژووێکى نوێ دروست بکەن کە لە 5/3/1991 لەشارى رانیەى تێکۆشەرەوە راپەرین دەستى پێ کرد و توانیان دام ودەزگا حکومیەکانى بەعس خاپوور بکەن و ئازادى بکەن ئەم شارە و بەردەوام بێت تاکو کوردستان ئازاد بکرێ لەژێر دەستى رژێمى فاشى بەعس،
لەیادى راپەریندا یادى ئەو رۆژە مێژووییانەیە کە دام ودەزگا زوڵم کراوەکانى رژێمى بەعس و لەبەردەم هێرشى رق و کین وبێزارى ژیان و جەماوەرى کوردستان رووخان و بناغەى وەرچەرخانێکى نوێ لە کوردستاندا هاتە کایەوە.
ئێمەى کورد  ئێستا کە یادى راپەرین دەکەینەوە وێراى سەربەرزى بۆ شەهید و قوربانیانى ئەم خرۆشانە مێژووییە، لەبەردەم چەندین پرسى گرنگ و سەرەکى دەمان وەستێنێ، چونکە دواى تێپەربوونى حەڤدە ساڵ بەسەر راپەرین مەزنەکەى بەهارى 1991 دا پێویستمان بەگەرانەوەیە بۆ هەست و هەناسە نیشتمان پەروەری و پاکى گەلەکەمان کە لە دواى راپەرینەوە بوو.
لەم یادەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان هەیە بە ژیانى نەتەوەیى ویەک ریزى  سیاسى لە کوردستاندا و بەهێزکردنى دام ودەزگاکان و گەشەپێدان لە هەرێمى کوردستاندا لە سەرجەم بوارەکاندا بەتایبەت لە بوارى ئاوەدانکردنەوەدا….
هەر لەم یادە پیرۆزەدا لەبەردەم ئەرکە تەواو نەبووەکانى ئەم ساتەدا کە ئەویش مەسەلەى هەنوکەیى گێرانەوەى کەرکوک و ناوچە دابراوەکانى ترە بۆ سەر هەرێمى کوردستان….
لەم رۆژەدا ئەرکى گشت لایەکە نەک هەر پارێزگارى لە هەرێمى کوردستان و دەستکەوتەکانى راپەرین بکەین بەڵکو لایەنى کەم داخوازى و داواکارییەکانى خەڵک بدرێتەوە ئەویش هۆشیارى و چارەنووسى گەلى کورد بێت و، بەججدى حکومەتى هەرێم ئەرکى ئەم قوناغە هەستیارە لەبەرچاو بگرن و گشت تواناو هێزەکانیان یەک بخەن و دەست لەناو دەست کارەکان وەرچەرخانێکى نوێ بەدەست بێنێت.

Previous
Next

Leave a Reply