Skip to Content

Sunday, January 24th, 2021

لە بەرفراوانترین هەڵمەتتا بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفالدا 1125 كەسایەتی بیانی و كورد پشتیوانی دەكەن

Be First!
by April 15, 2013 جینۆساید

 

 

 

 

 

1125 كەسایەتی  كە زۆربەیان بیانین, كه‌ له‌ ناویاندا چەندین گروپی ئه‌ننانیۆسی هاكه‌ر و داگیر كردنی هیومان رایت ۆچ و كەسایەتی لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاكوانانی جینۆساید و رۆژنامەنووس هەیە لە هەموو كیشوەرەكانی جیهانەوە , داواكارن تۆمەتبارانی ئەنفال لە هەر شوێنێك هەن  دادگایی بكرێن .

لینكی  واژۆ  كردن و لایككردنی داخوازییه‌كه‌ :

http://www.gopetition.com/petitions/support-to-take-genocide-committed-to-justice.html

 

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی :

 

تاوانبارانی  جینۆسایدی گه‌لی كوردستان نابێت  له‌ سزا رزگاریان بێت

بۆ سه‌رجه‌م  رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسی دادگایی  تاوانبارانی جه‌نگ و تاوانی دژ  به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جینۆساید

بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا

هه‌رچه‌نده‌  ئێمه‌ پێمان وابوو تاوانبارانی جینۆساید له‌ عێراق له‌ دادگایه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی  بكرابایان , بۆ ئه‌وه‌ی  بڕیاره‌كانی دادگا  ره‌هه‌ندێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایا و به‌ پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كان بسه‌لمێنرایه‌ و سزاكانیش  وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرابایه‌ , رزگار نه‌بوونی تاوانباران له‌ سزا رێگایه‌كی له‌باره‌ بۆ دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ گه‌ورانه‌ .

له‌ یۆلی 2007 ه‌وه‌  دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی  بڕیاری گرتن و دادگایی كردنی 423  تۆمه‌تباری ده‌ركردووه‌, جارێكی دیكه‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌ بڕیارێكی نوێ  له‌  به‌رواری 10-8-2010  به‌ژماره‌ی‌ (رس/10/83)  بڕیاری ده‌ستگیر كردنی 258  تۆمه‌تباری ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ سنووری هه‌رێمی كوردساندا ده‌ژێن , هه‌رچه‌نده‌  هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ ئێستا له‌ وڵاتانی  ((  هۆڵه‌ندا , ئاڵمانیا , نه‌مسا , سویسرا , به‌ریتانیا …) نیشته‌جێن .

ئێمه‌  لێره‌وه‌  داوا  له‌ به‌ڕێزتان  ده‌كه‌ین :

1-پشتیوانی بكه‌ن له‌ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ,بۆ ئه‌وه‌ی  تاوانباران سزا بدرێن و بێ تاوانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا.

2-داوا  له‌و وڵاتانه‌ بكرێت كه‌ تاوانباران و تۆمه‌تباران له‌ وڵاته‌كانیان نیشته‌جێن , نابێت ولاتانی دیموكراسی ببێته‌ ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری تۆمه‌تباران و تاوانباران جینۆساید , ئه‌ركی ئه‌و وڵاتانیه‌ دادگایی ئه‌و تۆمه‌تبار و تاوانبارانه‌ بكه‌ن.

 

له‌ كۆتایدا سوپاسی پشتیوانیتان ده‌كه‌ین    .

 

 

كوردستان بيَ جينؤسايد

Kurdistan without genocide

Kw_genocide@yahoo.com

14-4-2013

https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

 

كوردستان بيَ جينؤسايد  رِيَكخراويَكي سيظيلي  سوود نةو‌يستي سةربةخؤية, ثشتيواني  داواكاري بنةمالَةي قوربانيانة لة كوردستان ,كار دةكات لةسةر ثرسةكاني  تاواني ذينؤسايد و تاواني جةنط و تاواني دذ بة مرؤظايةتي  و  بنةبرِكردني شويَنةواري جةنط و ضةسثاندني ئاشتي  لة كوردستان . 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply