Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
لە تۆپزاوەى هەولێر منداڵێك پێش ئەوەى زر باوكى بیخنكێنێت را دەكات ….

لە تۆپزاوەى هەولێر منداڵێك پێش ئەوەى زر باوكى بیخنكێنێت را دەكات ….

Closed
by September 26, 2008 گشتی

 لە تۆپزاوەى هەولێر منداڵێك پێش ئەوەى زر باوكى بیخنكێنێت را دەكات ….
 رزگار كۆچەر

 پاش ئەوەى ئەحمەد ئیسماعیل ى تەمەن 11 سال باوكى دەمرێت مامى خۆى كە ناوى رەمەزانە دایكى مارە دەكاتەوە , بۆیە ئەحمەد و برایەكى ترى بەناوى مالیك لەگەل دوو خوشكى ترى لەلایەن رەمەزانى مایان لە كۆمەلگاى تۆبزاوە لە خانوێك دەژین , ئەحمەد ئەو كاتەى قسەى بۆمان دەكرد تەواوى جەستەى بە درندانەترین شیوە شێوەندرا بوو تەنانەت قاچەكانیشى لەرق و قینەى براى باوكى كە ئیستا زر باوكیتى رزگار نەببو بۆیە ئەو كاتە ئەحمەد بە هەناسە بركى باسى ئەو شەوەى كرد و گوتى دوینى شەو كاتژمیر 12 شەو زر باوكم پاش ئەوەى زۆرى خواردەوە بە پەرۆكێك دەمى منى بەست پاشان بە كێبل و سۆندە هەستا بە لێدانى من و مالیكى برا بچوكم بۆیە كاتێك زۆرى ڵیمان دا ویستى بمان خنكێنىَ پاشان بەم شەوە من و برابچوكەكەم لەماڵ رامان كرد تا گەیشتینە دوكانێكى تاریك تا بەیانى لەم شوێنە خۆمان شاردەوە بۆیە بۆ بەیانى كەسێك ئێمەى هێنا بۆ بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى خەبات , پاشان ئەحەمەد درێژە بەقسەكانى دەدات و دەڵێت مانگانە ئێمە 200 هەزار لە فەقیرانە وەردەگرین كەچى باوكم ناهێلێت تەنها 250 دینار ببین بۆ قوتابخانە , مقەدەمى پۆلیس ئەزوەر خالید دزەیى بەرێوەبەرى پۆلیسى خەبات سەبارەت بەم روداوە دەڵێت ئێستا تاوانبارەكە لەلاین ئێمە دەست گیركراوە كاغەزیشمان بۆ دادوەر كردووە داواشمان كردووە لێكۆلینەوەى ورد بكرێت تا جارێكى تر تاوانى وا دوبارە نەبێتەوە پاشان بەرێوەبەرى پۆلیسى خەبات گوتى ئەو منداڵە رەوانەى نەخۆشخانە دەكەین تا چارەسەرى بۆ دەكرێت .

 ahmad1_123215223.jpg

ahmad2_478394895.jpg
 
 r_kochare@hotmail.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.