Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

لە زمانى بەڵَگەنامەكانەوە…. عەدالەت عومەر

Closed
by March 20, 2008 گشتی

 لە ساڵیادى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە  نموونەیەك لە جینۆساید
 "تاریق عەزیز" وەزیرى دەرەوەى رژێمى بەعسى عێراق لەكاتى سەردانى شاندى كۆنگریسى ئەمریكى لەبەهارى 1990 بۆ بەغداو وروژاندنى ئەم بابەتە لەگەڵیدا كە ئایا وڵاتەكەى چەكى كیمیایى دژى كوردەكان بەكارهێناوە، زۆر ڕاشكاوانە لە وەڵامدا دەڵێت" بەڵێ ئێمە چەكى كیمیاییمان دژى ئەو نەفامو دواكەوتووانە بەكارهێناوە، خۆئەگەر چەكى ئەتۆمیشمان هەبوایە ئەوا بێگومان دژیان بەكارمان دەهێنا".
 هەروەها "عەلى حەسەن مەجید" ئەندازیارى كیمیابارانو ئەنفال، بەكارهێنانى چەكى كیمیایى بەرێگاچارەیەكى زۆرباشو لەبار داناوە بۆ لەناوبردنو قڕ كردنى كوردان ،كاسێتەكانى دەنگى عەلى حەسەن مجید لە كاتى كۆبوونەوەى‌ لە‌گەڵ‌ ئەندامانى‌ نووسینگەى‌ باكور‌و لێپرسراوانى‌ بارە‌گاكانى‌ بەعس لە‌ پارێزگاكانى‌ باكورە كەلە‌سە‌ر كاسێتەكە‌ نووسراوە‌ 26\5\ 1988، بەڵام لە‌ قسە‌كانیدا دەردە‌كە‌وێت هى ساڵى( 1987)ە ، ، ئەوەتە ڕاشكاوانە لەبەشێكى قسەكانى دەڵێت" ئەگەر توانیمان دوو لەسەر سێى شوێنەكانیان لێ بگرینەوە ئەوە لەكەلێنو قوژبنى بچوك بچوكدا دەوریان دەدەینو ئەوجا بەچەكى كیمیایى لێیان دەدەین، من تەنها رۆژێك بەكیمیایى لێیان نادەم بەڵكو بەردەوام ماوەى پانزە رۆژ بەچەكى كیمیایى دەیانكوتم، دواى ئەوە ڕایدەگەیەنم كەهەر كەسێك دەیەوآ بەچەكەكەیەوە خۆى بداتە دەستەوە رێگەى پێ دەدرێت ئەوكاتە من یەك ملیۆن لەم ڕاگەیاندنە چاپ دەكەمو بەسەرباكووردا بڵاوى دەكەمەوە، بەكوردى سۆرانىو بادینىو بەعەرەبیش، من ناڵێم ئەمە لەلایەن  حكوومەتى عێراقەوەیەو نایەڵم حكومەت تێكەڵى كارەكە بێت، من دەڵێم ئەم لێرەوەیە  واتە نوسینگەى باكور جائەوەى حەز دەكات بگەڕێتەوە بەخێربێتەوە، ئەوانى نەگەڕانەوە دیسانەوەبەچەكى نوآ هێرشیان دەكەمە سەر، من ناوى چەكى كیمیایى نابەم چونكە ئەوە قەدەغەیە، بەڵام دە‌ڵێم بەچە‌كى‌ نوێى وێرانكە‌ر‌لە‌ناوتان دە‌بات، هە‌رەشەیان لێدەكە‌م ‌و هانیان دەدەم خۆبەدەستەوە‌ بدە‌ن، ئەوكاتە دە‌بینن هە‌موو ئۆتۆمبیلە‌كانى‌ خوا ناتوانێت هە‌ڵیان بگرێت".
  یەكێك لە مەبەستەكانى رژێمى عێراق لەكیمیابارانكردنى كوردستان لەنێوان ساڵى 1987و 1988دا جىَبەجىَ كردنى سیاسەتى خاك سوتاندن بوو، لە شەڕى نێوان عێراق- ئێران  لە 16/3/1988 شارى هەڵەبجە كەوتە بەردڕندانەترین شاڵاوى قڕ كردنى بەكۆمەڵ  لەبەردەم چاوى هەموو دنیا رژێمى عێراق بەجۆرە هاچەكى كیمیایى لەنموونەى (خەردەل، سیانید، سارین، تابون، ×V) ئەم شارەى بۆردومان و بەتەواوى وێرانى كرد، ئەم كارەساتە بێ وێنەیە كوژرانى نزیكەى (5000) پێنج هەزار هاوڵاتى مەدەنى بێدیفاعو نزیكەى دەهەزار بریندارو ئاوارەبوونى سەدان كەسى ترى لێكەوتەوە، لە بەشێكى ترى قسەكانى عەلى حەسەن مجید زیاتر پێدادەگرىَو دەڵێت" بە هە‌ڤاڵە پسپۆرە‌كانم وتووە‌ كە ‌پێویستم بەگروپى‌ پارتیزانە لە ‌ئەوروپاوە‌ بۆ ئەوە‌ی هە‌ركە‌سێكیان بینین بیانكوژێت بەیارمەتى‌ خوا ئەوكارە‌ دەكە‌م ، دەیانبەزێنم ‌و دوایان دەكە‌وم بۆ ناو ئێران، دوایى داوا لە‌ موجاهیدین دەكە‌م لە‌وێش‌ پە‌لاماریان بدات"
 ئەوانەى تووشى ئازارو ئەشكەنجەو شوێنبزركردنبوون سىَ گروپى دیاریكراو لە هەڵەبجەییەكان وكوردە یەزیدى و مەسیحیەكان بوون، كەبەعس حساباتى تایبەتى بۆ كردبوونو مەحاڵ بوو هەروا بەئاسانى لێیان ببورێت، بۆیە ئەو ئەفسەرو سەربازانەى بەناوى لیژنەى پێشوازییەوە دانرابوونو لەلایەن نوسینگەى باكورەوە كۆنترۆڵ كرابوون، خەڵكە گەراوەكەیان پۆلێن دەكردو هەندێكیان راستەوخۆ بۆ تۆپزاواو دواترنوگرەسەلمانو هەندێكیشیان لەسنورەوە هێنرابوونە بارەگاى تەواریەكەى سلیمانىو لەبەرەبەیانێكى تاریكو ڕوندا بەرەو نوگرەسەلمان گوازرابوونەوە ،بەڵام هەندێك لەو ئاوارانەى هەڵەبجە كەلە سنورى تەوێڵەوە گەرانەوە هەركەسوارى سەیارەیانكردبوون، یەكسەر بۆ نوگرەسەلمان ڕاپێچكرابوون.
 ئەوەى پیویستە ئاماژەى پىَ بكەین كە چەندین كۆمپانیاى ئەمریكایى وەك Phillip Petroleum USAو KBS یارمەتى عێراقیاندا لەدروستكردنى چەكى كۆكوژى هەر بەتەنیا ئەم دوو كۆمپانیایە لەساڵى 1983دا بایى (000ر500) پێنج سەد هەزار پاوەند كیمیاییان فرۆشتە عێراق ، هەروەها گەلێك ولاتانى دیكەش بۆبەرهەم هێنانو دروستكردنى چەكە كۆكوژییەكان یارمەتى عێراقیان داوە وەك كۆمپانیاى M   wlchemieBvى  هۆڵەندى كە (1200) تەن مادەى كیمیایى داوە بەعێراق بۆ دروستكردنى چەكى كیمیایى هەروەها(20000 ) كیلۆ لە( Phosphor oust Dichloride)یشى پێ داوە، كۆمپانیاى ئەلمانی  Choler Tally Dime thiamine Thiodiglg cool  كارگەى چەكى كیمیایى سامەڕاى دروستكردوە جگە لەوانەش ئەم كۆمپانیایانەى خوارەوە بەشداریان لەدروستكردنى كارگەى چەكى كیمیایى لەعەكاشات كردووە كەساڵانە (2000) دوو هەزار تەن كیمیایى بەرهەم هێناوە كە ئەمانەن :Bibcock & Wilcox of Britain, mounted iron of Italy, Ferrostahl  of Germany Messerschmitt- Bolkus- Bloom بەپێى زانیارییەكان ئەم كۆمپانیایانە جۆرێك وقودى بۆمباى (Fuel air Explosive) یان داوەتە عێراق كەهێزى بۆمبایەكى ئەتۆمى بچوكى هەبووە.
 
 
adalatanfal@aol.com                                                                                                                                                                                                                                                           
          
  عەدالەت عومەر
  چالاك لە بوارى ئەنفال و بىَ سەروشوینەكان
 13\3\2008
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.