Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

لە پێناو بەرز نرخاندنی گۆرکی دا

Be First!
by February 27, 2013 ئەدەب

 

 

ئاخرین نووسەری گەورەی کاکێشانی رئالیستەکانی ئوروپایی ئەمێستاکە مردووە. وە بە مەرگی ئەو، رئالیسمی سۆسیالیستیش لە راستی دا یەکەمین و گەورەترین کەسایەتی خۆی لەدەست دا. نووسەرێک کە گەورەیەکەی سێبەرێک بوو بۆسەر گەشەی هونەرێک کە لە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی دا بە لوتکە دەگا. تێکەلاو بوونی ئەم دیاردانە لەیەک کەس دا تەنها لە رووسیە دەتوانێ رووبدا کە شۆرشە بۆرژوا- دیموکراتیکەکان لەغاوی کاریان دایە دەست شۆرشە پرۆلیتەریەکانەوە. تەنیا لە رووسیە بوو کە یەک جیل توانی، کەوتنی ١٩٠٥و سەرکەوتنی ١٩١٧ی ببینێ.

ماکسیم گۆرکی هاوسەردەم و فەراتر لەوە، دۆست و هاورێی تۆلستۆ و چێخۆف بوو. هەروەها دۆست و هاورێی لێنین و ئیستالینیش بوو. ئەم هەلومەرجە تایبەتیە ئەوی لە هونەرەکەی دا زۆر تایبەت و دەگمەن کرد. گۆرکی، هەروەها لەسەردەمێک دا دەژیا کە رئالیسم لە ئوروپایی رۆژئاوادا ( لەگەڵ رووسیە لە ساڵی ١٩٠٥ ) ڕەد دەکرایەوە. کاتێک کە گۆرکی دەستی کرد بە نووسین، رئالیسمی سۆئیفت، فیلدینگ، بالزاک و ئیستانداڵ زۆرلەمیژ بوو لەبیر چووبونەوە. ناتۆرالیستە سەتحیەکان و فۆرمالیستە تەجروبیەکان، بەو دروستکراوە بێ مانایەیان خەریک بوون لە مەیدانی ئەدەبیات دا چالاکیان دەکرد. لەگەڵ ئەوەدا، گۆرکی نەچووە ژێر کاریگەری ئەم داڕووخانە. ئەو زۆر سەربزێوانە، سونەتی رئالیسمی کۆنی زیندوو کردەوە و مەیلی بەرەوە لای تۆلستۆی ڕۆی.

ئەم دێرانە نابێ تەنها وەک هەستێکی ئەدەبی لاوەکی سەیر بکرێ. شێوەی گۆرکی لە بنەرەتدا لەگەل تۆلستۆی دا جیاوازە. روانینەکانی گۆرکی بۆ جیهان بە رادەی تۆلستۆی بەرین بوون. روانینێکی گەلێک زیندوو بۆ ئەو شتانەی کە بە بێ گیان دادەندرێن، ئەو “روانینی عەقڵانی بۆ جیهان”ەی کە هێگل بنیاتنەری بوو، و ئاکامەکەی دەبێ بە جیهانێکی عەقڵانی وەک مرۆڤەکان. گۆرکی یش هەروەک تۆلستۆی هاوار و تۆرەی خۆی بەرامبەر بە سوکایەتی و زمان بازی فێئۆدالیسم و سەرمایەداری دەردەبری. ئەو هەمیشە و بەشێوەیەکی بەردەوام، هەستە مرۆڤایەتیەکانی بۆ تەواویەتی مرۆڤ و شێوەگرتنی مرۆڤە کامڵەکان دەردەخست. گۆرکی ئەم مەشخەلەی سپاردە رێبەرە راستەقینەکان واتە پرۆلیتاریای زوڵم لێکراو و سەرکوت کراو. بریسکەی ئەو راپەرینەی کە تیایدا هاتەدەرێ، بوونە کڵپەی پرۆمتە ئاسای شۆرش.

ژیان و بەرهەمەکانی گۆرکی نەمادی جوان و ناسکی ئەو راستیەن کە پرۆلیتاریای شۆرشگێر کە بە هۆی شۆرشی پرۆلیتەریەوە رزگاریان دەبێ، جێگرەوەی ڕاستەقینەی تەواوی نامرۆڤایەتیەکانی مرۆڤ، تەواوی شۆرشەکانی مرۆڤ، ئۆمانیسم و هونەرن. ژیان و بەرهەمەکانی ئەو نیشاندەدا کە پرۆلیتاریا “بە هەموو بەهاکانی زیاتر لە دوو هەزار سال پێشکەوتن و گەشەی هزر و فەرهەنگی بەشەر مانایەکی راستەقینە دەبەخشێ” ( لێنین ). وشەی “مرۆڤ” هەستی خۆشەویستی لە گۆرکی دا دەبزوێنێ. ئۆمانیسمی گۆرکی خاوەنی چێژ و جوڵەیەکی زیاترە. هەم روونتر و هەم سەرلێوترە لە رق بە دژی هەر چەشنە سوکایەتیەک بە نیسبەت ئۆمانیستەکانی پێشوەوە. روون بوونی لە رادە بەدەری ئۆمانیسمەکەی هۆکارەکەی نزیکی ئەو لە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کرێکاری، لە بۆلشویزم دایە. بۆ گۆرکی، بزوتنەوەی کرێکاری، شۆرشی پرۆلیتەری تاکە رێگای رزگاری هەموو مرۆڤەکانە. بە مانای دارمانی ئەو زنجیرانەیە کە گەشەی هەمەلایەنە و ئازادی کەسایەتی مرۆڤ وێراندەکا.

گۆرکی لاو دەیتوانی هەموو هێزە خەوتوەکان لە ناو خەلکی دا ببینێ. ئەو دەیتوانی کە ئەو بوژانەوەیە لە شۆرش بە دژی نەگبەتی و سوکایەتی کە بەسەر مرۆڤایەتیدا کراوە هەست پێ بکا و دەرکی بکا. ئەو هەروەها دەیتوانی ببینێ کە چلۆن ئەو هێزانەی لە ژێرکاریگەری سەرمایەداری ئاسیایی روسیەی کۆن دان بەهاکانیان لەدەست دەدەن. رزگارکردنی هێزە مرۆیەکانی خەلک، لە بزوتنەوەی کرێکاری شۆرشگێردایە کە بە ئاکام دەگا، لە کۆبوونەوەی هێزە ئینسانیە رزگاری خوازەکان، بەڵام نەوەکوو رزگاری دور لە دەستی مرۆڤەکان بە واتایەکی گشتی. تایبەتیترین خاڵ لە پێوەند بە بۆچوونی داهێنەرانەی گۆرکیەوە ئەوەیە کە ئەو بزوتنەوەی کرێکاری شۆرشگێرانەی بە رزگارکەری تاک بە تاکی هەموو ئەو ئینسانانە دەبینێ کە لە کۆمەلگادا بوونیان هەیە. ئەو دەیتوانی دەرک بکا کە لە ناو مارکسیزم لەگەل بۆلشویزم دا، ئۆمانیسم زیاتر لە یەک ئیدەئال، بە مانای ئامانجێکی درێژ خایەنە. لەگەڵ ئەوانە، ئۆمانیسم بە بنچینەیەکی گرنگتر بۆ کرداری شۆرشگێرانە دادەندرێ. ئەم ئۆمانیسمە بۆلشویکیە “دایک” بە سرودێکی قارەمانانەی بزوتنەوەی کرێکاری شۆرش دادەنێ.

 

Previous
Next

Leave a Reply