لە چاوەڕوانیدا … گوڵی بی
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
کڵپه‌و ژیله‌مۆی دونیای خۆشه‌ویستیم
باخی ئه‌وینی وه‌فا
هه‌رچی چڵ و گه‌ڵای وردی لقه سه‌وزه‌کانی ،
چاوه‌ڕوانیه
شنه شن، کڕنۆشی په‌رستن ئه‌بات و
خاکی به‌ر پێی پیرۆزت
ئه‌زیزم …….ماچ ده‌کات !
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
مانگ و ئه‌ستێره‌ی شه‌وانی دووری و ته‌نیایم
ده‌ست بۆ دامانی به‌زه‌یی عیشقی بێ سنورت
درێژ ده‌کات
به تاسه‌وه
له نێو کوچه‌ی کۆشک و ته‌لاری خه‌یاڵما
بۆ ڕاگری پێته‌ختی شاهانه‌ت
به رۆحم
کۆچی قوربانی ده‌دات
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
سوپای غه‌م و په‌ژاره‌و
ورژمی بێ به‌زه‌ییانه‌ی کردوو
خه‌رمانی ناسۆری دا‌و
نه‌شئه‌ی گریانی شه‌وانی پڕ تاسه بۆ بونت
که ئه‌م دڵه بێ په‌رواو …داماوه‌ی به گڕی جودایی و
لێک دابڕان
داگیر کردبوو
شه‌رته:
ئه‌زیزم……
به‌ندو کۆتی زه‌هراوی کردوی
که وه‌ک ملوانکه‌یه‌ک به گه‌ردندا
مردن به گه‌روودا
ده‌نک ده‌نک
ئه‌م گرێ وشکه
له ێخه ده‌کاته‌وه
ئەگه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
به بێ هۆشی و تاسه لێ بڕاو
له ده‌ریای ئه‌سرینی دوو چاوی بێ ئۆقره‌ما
ته‌پ و تل
پێت ده‌ڵێم :
به کوێری ڕۆحی ڕه‌وانم
زوبانی عه‌قڵم شه‌ق ده‌بات
ئه‌گه‌ر یه‌ک ده‌م .. بێت‌و نه‌با ….
ناوت
دیسان پێت ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاوم نه‌بێت
مردن بۆ خۆیم ده‌بات
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
ئازیزم…. پێت ده‌ڵێم
غه‌م و په‌ژاره‌ی دووری
ده‌وای زۆره
له دڵ زوو ئه‌ڕوا
گیانه‌که‌م
سه‌یرو سه‌ما
باخچه‌ی سینه‌م پڕ ده‌بێ
له خونچه گوڵی تازه پشکوتو
ژیانم نۆژه‌ن ده‌کاتەوە
…
پێت ده‌ڵێم له خوێن و بیر‌و باوه‌ڕمدا
چه‌ند به قوڵی
چه‌ند به توندی
ئاوێزانی
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێیته‌وه
گڕو بڵێسه‌ی عیشقت
هه‌تا هه‌تایه
له ڕۆح و بیر‌و هۆشمدا
تیشکی زێڕینی ئه‌گه‌شێته‌وه