Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

مادەى 24 و بەرژەوەندیەكانى خەڵك

Be First!
by August 7, 2008 گشتی

 ماوەیەكە لەسەر بەشكردنى دەسەڵات لەنێو باڵو هێزە كونەپەرستەكانى دەسەڵاتدار لە عیراق كێشەى بەشكردنى دەسەڵات لەكەركوكدا سەرى هەڵداوەتەوە و  ئەحزابى ناسیۆنالستى كوردیش لەگەڵ "برا" و هاوپەیمانەكانیان لەسەر بەشە دەسەڵاتەكەیان كەوتونەتە تەنگەژە و بەناوى بەرگرى لە مافە خوراوەكانى خەڵكىكەركوك كەوتونەتە هەڵا ، لەئەنجامى بەبنبەست گەیشتنى سیاسەت و تەرحەكانیان بۆ چارەسەركردنى كێشەى كەركوك لەچەشنى مادەى 140 دیسانەوە بۆ بەشكردنىدەسەڵات لەسەر ئەساسى قەومى و تایفى مادەى 24یان هێناوەتە پێشەوە و بەپێى                  بڕگەكانى ئەم مادەیە دەسەڵات لەكەركوكدا لەنێوان قەومیەتەكاندا بەشدەكرێت .دەمى هەریەك لەو باڵانەى ناسیۆ نالیزم دەكەیتەوە كێشەكەیان لەڕوانگەى بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كەركوكەوە پێناسە دەكەن وە لەلایەكى دیكەوە هەریەكە بانگەشە بۆ كوردبون یان عەرەب بون یان تورك بون  و ..هتد  ی شارى كەركوك دەكەن ، كەئەمەش یەك مانا زیاترى نیە ئەویش یانى زۆرینەى دەسەڵات لەشارى كەركوكدا یان بۆ ناسیۆنالیزمى عەرەب یان ناسیۆ نالزمى كورد وە باڵەكانى دیكەى ناسیۆنالیزم لەچەشنى توركمان شەریكاتى باشیان دەوێت و مادەى24 شتێكى لەمە بەدەرنیە و ناسیۆنالیزمى كوردیش لەبەشەكەى ناڕازیە لەو مادەیەدا.
 بەڵام بابزانین ئەم بانگەشە و هەوڵانە لە كوێى بەرژەوەندیەكانى خەڵكدایە ، ئەم پێناسە قەومیانە چەند خزمەت بە ماف و گوزەرانى خەڵكى كەركوك دەكات .
 هەتا بە ناسیۆنالیزمە عەرەب دەگەڕێتەوە بەمێژووى سەرهەڵدانیان خەریكى سەركوت و خوێنڕێژین لەعیراقدا كەم مێژوەش تەنها ڕوى لە خەڵكى كوردزمانى كەركوك و ناوچەكانى ترنەبوە بەڵكو هیچ ئینسانێكى نەیار و ناڕزى لەعێراق لىَ بەدەر نەبوە و لەپێناو مانەوە و تۆكمەكردنى دەسەڵاتیان دەستیان لەهیچ نەپاراستوە تا ئەو كاتەى یەكلایەنە لە دەسەڵات بون ئێستاش بۆ پتەو كردنى دەسەڵاتیان پێیان لەسەر بەرژەوەندیەكانى خەڵك گیركردوە و لەسەرو هەموشیانەوە زەوتكردنى پێناسەى ئینسانى بونى خەڵك و داتاشینى پێناسەى عەرەب بون كە لە مادەى 24دا وەك یاسا پیشانى دەدەن كە دەبێت ئەم پێناسەیە كامە ماف و ئەمنیەت و خۆشگوزەرانى بۆ خەڵكى شارى كەركوك دەسەبەر بكات ؟! وەك ئەوەى هەمو ئینسانە عەرەب زمانەكانى ژێر دەسەڵاتى حكومەتەكەیان ڕیفاه نەمابىَ لێى بەهرەمەند نەبن !!
 كە ئەمەش بە دیوێكى دیكەدا بۆ ناسۆنالزمى كورد هەمان شتە ، پێناسەى كورد بونى شارى كەركوك چەندە لە بەرژەوەندى خەڵكەكەیەتى ؟! ئەگەر دەسەڵات بەدەست یەكێتى و پارتیەوەبێت لەكەركوكدا وەكو خەڵكى سلێمانى و هەولێر و باقى شارەكانى دیكەى ژێر دەسەڵاتیان بەهرەمەندیان دەكەن لە كارەباى 24 سەعاتە هەروەك هەولێرو سلێمانى هەمیشە بەلوعەى ماڵەكانیان پڕە لەئاو ؟! یان كرێكارى عەرەب زمان ئەوكات لەكەركوك دەبێت بە كەمترین كرىَ كار بكات وەك ئێستا لە باقى شارەكانى كوردستان هەیەی ؟ ، هەر خەڵكى ئەوشارەى پێى دەلێن قودس و دڵ وەختێك بەعسى دڕندە لەكەركوك دەرىكردبون پێیان ڕەوانەدەبینین لە كۆنە ماعەسكەرێكى وكو حامیەدا بەقوڕ سەرپەنایەك بۆخۆسان دروست بكەن ، خەڵكى قودس و دڵى كوردستان ئاوى زێرابیان بەكاردەهێنا ، وەختێكیش داواى خەدەمات و سەرپەنایان لەدەسەڵاتى كوردى كرد پەڕۆى ڕەشیان بە سەربانى دانەبەدانەى ماڵەكانیانەوە هەڵكرد چونكە بەڕۆژى ڕوناك (بەكرعەلى ) نوێنەرى ئاوارەكانى كەركوكیان كوشت . داتاشینى پێناسەى قەومى و دینى بێجگەلەوەى تەفرەقە دەنێتە نێوان ئینسانەكان و سەبەبى هەڵگیرسانى شەڕێكى خوێناویە لەنێوان پێكهاتەكانى ئەوشارەدا هیچ خۆشبەختیەكى بەدواوە نیە .
 بۆیە هەروەك لەسەرەوش ئاماژەم پێدا نە مادەى 140 و نە 24 هیچ پەیوەندیەكیان بە بەرژەوەندەى خەڵكى كەركوكەوەنیە تەنها پرۆسەیكن بۆ بەشكردنى دەسەڵات لەنێوان ئەحزابى قەومیدا ، وە هیچ لایەنێك مافى بڕیاردانى نیە لەسەر چارەنوسى شارى كەركوك بەڵكو ئەوە مافى دانیشتوانى شارى كەركوكە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوسى خۆیان بدەن ، یەكلاكردنەوەى چارەنوسى شارى كەركوكیش بەندە بەچارەنوسى كوردستانەوە ، سەربەخۆیى كوردستان و پێك هێنانى دەوڵتى سەربەخۆ زەمینەسازى چارەنوس ساز دەكات بۆ بەرپا بونى ڕیفراندۆمێك لە كەركودا كە خەڵكەكەى ئازادانە بڕیاربدەن دێنە سەر كوردستان یان لەگەڵ عیراق دەمێننەوە ، نەك داتاشینى پێناسە جۆراو جۆر و بەكارهێنانى خەڵكى كەركوك لە موزایەدەى بازاڕى بەشكردنى دەسەڵات لەنێوان هێزە كۆنەپەرستەكاندا .
 
    
 
 

Previous
Next

Leave a Reply