Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
مارکیز به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسین….نوری حه‌مه‌ ئه‌مین‌

مارکیز به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسین….نوری حه‌مه‌ ئه‌مین‌

Closed
by April 10, 2009 گشتی

مارکیز به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسین
به‌ڵام هێشتا مه‌زاجی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی نی یه‌

گابریل گاریسیا مارکیز ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ (ئۆکتۆگینه‌رییان تیتان)*ی نێو دونیای ئه‌ده‌بی کۆڵۆمبیا ناسراوه‌ ، له‌ نێو ڕۆژنامه‌ی ووڵاته‌که‌یدا ئاشکرای کرد ، که‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسین و وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زوانه  به‌رهه‌می تری بڵاو ببێته‌وه‌.
نوسه‌ری (سه‌د ساڵ له‌ ته‌ریکی)دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند بوو ، که‌ “جگه‌ له‌ نوسین هیچ شتێکی تر ناکات” . ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی یه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کاندا به‌س ئه‌وه‌نده‌ی ووتبوو که‌ “ئێستا سه‌ر قاڵی نوسینم  دوایی په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکه‌ره‌وه‌” . هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌که‌ مارکیز مه‌زاجی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی نی یه‌ ، به‌ڵام دواجار قایل ده‌بێ و وه‌ڵامی دوو پرسیار ده‌داته‌وه‌.
مارکیزی ته‌مه‌ن هه‌شتاو دوو ساڵه‌ی ئه‌مریکای لاتین ، که‌ به‌ ریالیزمی ئه‌فسوونگه‌را ناسراوه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌ڵێ : “ئیشی من له‌م کاته‌دا نوسینه‌ نه‌ک بڵاو کردنه‌وه‌” . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گووتبوو “خۆم ده‌زانم ئه‌و کولێره‌ به‌ قیمه‌یه‌ی ، له‌ ناو ته‌نورم ناوه‌ ، که‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ خواردن” .
شایه‌نی باسه‌ ئه‌ده‌بی مارکیز خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی 1982 ی ئه‌ده‌به‌و ده‌یان ساڵیش به‌شێک له‌ نوسینه‌کانی قه‌ده‌غه‌ کرابوو له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ، چونکه‌ به‌وه‌ تاوانبار کرابوو ، که‌ پاڵنه‌ری بیری کۆمۆنیسته‌و، ڕێبه‌ری گه‌ریلا چه‌پ ڕه‌وه‌کانیشه‌ له‌ ماڵه‌وه‌.

*ئۆکتۆگینه‌رییان تیتان، له‌ ئه‌فسانه‌ کۆنه‌کانی گریک دا هاتووه‌ که‌وا چۆن تیتان ڕووبه‌ڕووی زیۆسی خودا ده‌بێته‌وه‌.

نوری حه‌مه‌ ئه‌مین‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.