ماسكی فه یسبووك … داستان به‌رزان
نواندن به‌هره‌یه‌كی خۆڕسكه له مرۆڤدا، كه توانیویه‌تی له ڕێگه‌یه‌وه گوزارشت له هه‌ندێك له‌و دیارده و بابه‌تانه بكات كه به‌سه‌ری دێن و له ده‌وری ده‌گوزه‌رێن، مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌ره كه توانایه‌كی زۆری نواندنی هه‌بێت و بتوانێت له كه‌مترین ماوه‌دا زۆرترین كاراكته‌ر به‌رجه‌سته بكات ، ئه‌مه‌ش ڕوونیده‌كاته‌وه كه نواندن به‌هره‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی تایبه‌ته به مرۆڤ.
ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێگه‌ی نواندنه‌وه بیكات، ئاژه‌ڵانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌مین ناتوانن بیكه‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆی توانای خۆگۆڕینه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێت پێی هه‌ستێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و جیاوازییه گرنگه‌ی كه مرۆڤی له ئاژه‌ڵانی دیكه پێ جیاده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش (هه‌ست)ه و جڵه‌وكردنی ئه‌م هه‌سته‌ش له‌لایه‌ن (عه‌قڵ)ه‌وه، نواندنیش پێویستییه‌كی زۆری به (عه‌قڵ)ه و به‌بێ ئاماده‌یی (عه‌قڵ) كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی ناهێڵێت ئه‌كته‌رێك له ڕۆڵی (ئۆتێلۆ)دا به ڕاستی ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ری بكوژێت كه ڕۆڵی (دێزده‌مۆنا)ی پۆشیوه، (عه‌قڵ)ه.
نواندن له مرۆڤدا ته‌نیا وه‌ك هونه‌ر بوونی نییه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سه و لای خۆیه‌وه و به‌پێی سه‌لیقه‌ی خۆی نواندنكاره، ئه‌وه‌تا ده‌بینین مرۆڤ كاتێك ته‌نیایه ڕه‌فتاری جۆرێكه، كه ده‌چێته ناو خه‌ڵكه‌وه جۆرێكیتره به‌و جۆره و به‌پێی دۆخ و هه‌ڵوێسێته جیاوازه‌كان نواندن ده‌كات.
له دونیای ئه‌مرۆدا فه‌یسبوك یه‌ك له‌و ماسكانه‌یه كه زۆرجار مرۆڤ بۆ گۆڕینی شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌كاری ده‌بات، ئه‌مه‌ش له پێناو پۆشینی شوناسێكی دیكه‌دا كه خۆی به‌مه‌ستێتی یاخود دۆخێكی تایبه‌تی ده‌یخوازێت.
ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت دێرێك شیعری (مه‌حوی و سالم و بێكه‌س…)ی نه‌خوێندۆته‌وه له فه‌یسبوك ده‌توانێت ببێته شاعیرێكی دیار و ڕۆژانه ده‌یان لایك و كۆمێنتی له باره‌ی شیعره‌كانییه‌وه بۆ بچێت، ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی ته‌واوی به فه‌یله‌سوفان و ڕۆشنبیران دێت و له چه‌ندین ساتدا شۆخی به خۆیان و بیریان هاتووه، له فه‌یسبوك ده‌توانێت به‌هۆی دانانی وته‌یه‌ك یاخود وێنه‌یه‌كی ئه‌وانه‌وه خۆی بكاته یه‌ك له ئاره‌زوومه‌نده سه‌رسه‌خته‌كانی زانین، ئه‌وه‌ی حه‌زی له تابلۆ نییه گه‌ر بخوازێت نزیكی (شاگال و دالی و مۆدیلیانی…) ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له موزیك نییه ده‌توانێت (شۆپان و باخ و بتهۆڤن…) بكاته كه‌سی زۆر نزیك له دڵ و ده‌رونییه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و ماسكه‌وه ده‌كرێت كه ئێمه ناومان ناوه (ماسكی فه‌یسبوك)، بۆیه زه‌حمه‌ته بتوانین له فه‌یسبوكه‌وه سه‌یری دونیا بكه‌ین، زه‌حمه‌ته بتوانین مرۆڤێك وه‌ك خۆی له‌وێنه‌دا ببینین و به‌ر سیفاته ڕاسته‌قینه‌كانی بكه‌وین، ئاسته‌مه بمانه‌وێت له ڕێگه‌ی تێسكت چاتێكه‌وه هه‌ڵوێستی ته‌واوی كه‌سێك بناسین. ناكرێت پێمان وابێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له دیواره‌كانی فه‌یسبوكدا دانراون، ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌ن دیواره‌كان پێی سه‌رسامن یاخود مه‌به‌ستیانه، به‌ڵكو ده‌كرێت له پشت هه‌ر وێنه و وشه‌كانی پارچه‌یه‌ك تێكسته‌وه حه‌قیقه‌تێك هه‌بێت كه زۆر دووربێت له‌وه‌ی كه به ناوی حه‌قیقه‌ته‌وه به‌یانكراوه.
دیوێكی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ناڕوونكردنی شته‌كانه، بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ك خۆی به‌ر شته‌كان نه‌كه‌وین و هه‌ستیان پێنه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ ڕۆژ به ڕۆژ له حه‌قیقه‌تی شته‌كان دوور بكه‌وێته و زیاتر له وه‌همدا ون ببێت.
تێبینی: ئه‌م نووسینه یه‌كێكه له نووسینه‌كانی گۆشه‌ی (كۆمێنت) له هه‌فته‌نامه‌ی نسێ.