Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

ماسكەكانى گەنج

Be First!
by May 18, 2008 گشتی

 عەبدولوەهاب شوانى………

 گەنج وەكو دایینەمۆى گۆڕانكارییەكان، دەبێتە ئەومەخڵوقە لە ناخیا بكوژىَ كە ڕێنموونى دەكات ئەویش ئاڕاستەى عەقڵیەتە كلاسیكەكەى باب و باپیریەتى،ئەو ماسكە فریو دەرەش فڕێ بدات كە لە حەقیقەتى گەنج بوونى دوور خستۆتەوە و كردوویەتى بە نمایشكارى پۆشاك و مۆدیلاتى وڵاتە پێشكەوتووەكان،ئەوەى دەبێت گەنج بیكات خوێندنەوەیەكى قووڵى بابەتیانەیە بۆ هەموو ئەو حاڵەتانەى كە قابیلى ڕەخنە و لێدوانەلە پاڵ بە هەند وەرگرتنى لایەنە  جوانەكانى فەرهەنگى كۆمەڵگەكەى و برەو دان پێیان و هێنانى ئاڕاستەى فیكرى جوان بۆ  پێشخستنى تاكەكانى كۆمەڵگە و هۆشیاركردنەوەى دەسەڵاتداران لە نا دروستى ئاكار و تەفكیراتیان و هاندانى ئەوانەش وەك پێشەنگ لە نێو كۆمەڵگە هەن سەربارەى ئەمانە دەبىَ گەنج وابكا كە ببێتە كاراترین و كاریگەرترین دەسەڵات بە سەر كۆمەڵگاوە لە ڕوو ڕامیارى و ئەخڵاقى و دەروونى و كۆمەڵایەتیەكەوە….
 گەنج كاتێك بە دواى هانایەك دەگەڕێت لە جێگەى ئەوەى خودى خۆى هانایەك بێت بۆ ئەوانى تر،بەدواى باوەشێك دەگەڕێت لە جێگەى ئەوەى خۆى باوەشێك بێت بۆ تەواوى كۆمەڵگەكەى،ئەو كائینە پەرتەواز و پەشێوەى لێ دەردەچىَ كە نەسوودى خۆى و نەسودى كۆمەڵگەكەى دەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەفكیرە عاتیفییەى كە گەنجى دیل كردووە بەدەست چەند بابەتێكى نەشیاو.لە جێگەى بە گەڕ خستنى عەقڵیەتە سنوور بەزێنەكەى. گرىَ سێكسى و لاوازى پەیوەندیی نێو  خۆى و ڕەگەزى بەرامبەرەكەى كە ڕەگەزى مێیە لەگەڵ جیهانبینى گەنج كە لە شارە تۆزاوییەكەى تێناپەڕێت و بگرە تێكنۆلۆَژیاش بەم شێوە كارپێكردنەى لە كۆمەڵگەكەى ئێمە هەمیشە كاریگەریەكى نەگەتیفى خۆى هەبووە…گەنج بۆتە بەشێك لەم پەرتەوازەییەى كە كۆمەڵگەیەكى گرتۆتەوە و وونبوونى ناسنامەى گەنج لە هەر كۆمەڵگەیەك، وون بوونى ناسنامەى تەواوى كۆمەڵگەكەیە لە كاتێك بە شێكى زۆرى دانیشتووانى كۆمەڵگەكەى تۆ گەنجبن، ئەمە دیوێكى دیكە كارەساتەكەیە،ئەم پەرتەوازەیە خودى گەنج لێى بەرپرسارە كە خۆى پشكى گەورەى بەركەوتووە،چونكە خۆى ڕێژەیەكى زۆرى نێو كۆمەڵگەكەى پێك هێناوە…بىَ بەرنامەى گەنج، بىَ بەرنامەى كۆمەڵگەیە،بۆ ئەوەى تۆ كۆمەڵگەیەكى تەندرووست چىَ بكەى، دەبێت بەرنامەیەكى مۆدێرنانەت هەبێت لەگەڵ تەواوى كۆمەڵگاكەت بگونجێت،داڕشتنى هەر بەرنامەیەكیش پێویستى بە بنەمایەكى عەقڵانى هەیە، لەگەڵ هەبوونى پێشینەیەك بۆ ئەو داخوازى داواكارییانەى كە دەیخەیتە بەردەم دەسەڵاتى یەكەمى كۆمەڵگەكەت.دەبێت گەنج ئاگاداربێت لەمانە:
 *سەرچاوەى پێكهێنانى سەروەت و سامانى بەرپرس و كاربەدەستانى وڵاتەكەى.
 *پرس پێكردن لە پرسە ڕامیارى و كۆمەڵایەتى و ئایینى و هەموو ئەو بابەتانەش كە پەیوەندى بە ئاسایشى نەتەوەییەوە هەیە.
 *دانانى نوێنەرى گەنج لەنێو پەرلەمان و پشكداریكردنى گەنج لە كۆبوونەوە گرنگەكانى دەسەڵاتى كورد و ئامادەگییان لە پرس پێكردن و بە هەند وەرگرتنى بۆچوونەكانیان.
 *زانینى داهات و دەسكەوتە ئابووریەكانى وڵات.
 *پشكداری پێكردنیان  لە دەسەڵات و لە سەر بنچینەى ئەكادیمیەت و لێزانى.
 *پاڵپشت كردنى گەنجە خاوەن توانست و هونەركارەكان بىَ جیاوازى.
 
 
abdulshwany@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply