Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

مالپه‌ڕی رۆشه‌نبیری

Be First!
by July 9, 2009 گشتی

مالپه‌ڕی رۆشه‌نبیری
www.roshenbiry.com

ماڵپه‌ڕی یانه‌ی رۆشنبیری شه‌قڵاوه‌، ماڵپه‌ڕێكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ كار، سه‌رتا وه‌ك درێژه‌ پێده‌ری كارو چالاكییه‌كانی یانه‌ی رۆشنبیری شه‌قڵاوه‌ ده‌ست به‌كاربوو، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی ئه‌و یانه‌یه‌ بوو كه‌ له‌ ساڵی 1991 تا كو ساڵی 1996 له‌ شه‌قڵاوه‌ كۆمه‌ڵێ‌ چالاكی جۆراوجۆری رۆشنبیری ئه‌نجامدا، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ هوڵ ده‌دات ببێته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ نووسه‌رانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و ببێته‌ پردێك له‌ نێوان پارچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشدا. چاو خشاندنێك به‌و ماڵپه‌ڕه‌ و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ بابه‌تگه‌لێكی جیاواز و نووسه‌ران و ده‌نگی ره‌نگاوره‌نگی تێدایه‌.
هیوادارین بتوانین له‌ ریی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه‌ درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی یانه‌ی رۆشنبیری شه‌قڵاوه‌ بده‌ین و ببینه‌ سه‌كۆیه‌كیش بۆ نووسین و بابه‌ته‌ ره‌نگینه‌كانی نووسه‌رانمان.
بێ‌ ئه‌وه‌ی زۆر درێژه‌ به‌و بابه‌ته‌ بده‌ین هیوادارین خوێنه‌ران به‌ خۆیان به‌ دیتن و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان زیاتر ماهییه‌ت و قوڵایی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بدۆزنه‌وه‌.
ماڵپه‌ڕی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه‌
www.roshenbiry.com

 

Previous
Next

Leave a Reply